|
|
![]() |
|
مامه‌ند قه‌شقه شانازی به ڕابردووی خۆیه‌وه ده‌کات وه‌ک ئامر مه‌فره‌زه خاسه و ئاماده‌شه خه‌ڵکی نیشتمانپه‌روه‌ر ئه‌نفال بکات. گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ڕۆژنامه‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌نگاوێکی جوانی ناوه به‌وه‌ی مه‌له‌فێکی کردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌و سه‌ره‌ک جاش و مسته‌شارو ئامر مه‌فره‌زه خاسه کوردانه‌ی که به‌شداریان له ئه‌نفال و گرتن و کوشتنی میلله‌ته‌که‌یاندا کردووه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه ئه‌وانه‌ی دیداریان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام دراوه هه‌ر هه‌موویان نکولی له به‌شداریان له ئه‌نفالدا ده‌که‌ن و خۆیان به فریشته‌و فریاد ڕه‌سی کورد داده‌نێن. گه‌ر ئه‌م پاڵه‌وانانه‌ی ئه‌نفال هه‌موو بێ‌تاوانن ئه‌دی کێ پێش سوپای به‌عس که‌وت و بووه چاوساغیان و به‌رله سوپا ئه‌نفالی گوند نشینه‌کانی ده‌کرد؟تۆ بڵیی له سۆماڵه‌و جاشیان هێنابیت و ئه‌و کاره‌ی کردبیت؟ گه‌ر ئه‌مانه هێنده دڵسۆز‌و پاکن ئه‌دی بۆ ناویان له لیستی توانبارانی ئه‌نفالدا هاتووه که ده‌بێ دادگایی بکرین؟ یه‌کێک له‌و پاڵه‌وانانه که له‌هه‌شتاکاندا ترس و تۆقاندنی خستبووه ناو شاری هه‌ولێره‌وه مامه‌ند قه‌شقه‌یه که له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا نه‌ک هه‌ر پاکانه بۆ خۆی ده‌کات ،به‌ڵکو هه‌ره‌شه‌ش ده‌کات ده‌ڵێت ئه‌نفالی ئه‌وانه ده‌که‌م که ناویان داومه‌ته ئه‌و لیسته .هاوکات شانازی به رابردووی پۆخڵ و ناپاکی خۆیه‌وه ده‌کات و لێی په‌شیمان نیه. ئائه‌مه‌یه چاو قایمی ،له بری داوای لێبووردن له قوبانیانی ئه‌نفال و میله‌ته‌که‌ی هێشتا ئه‌و هه‌ره‌شه‌داکات. ئه‌وه‌تا به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه له شوعیه‌کانیش ده‌کات ده‌ڵێت{ له ڕاپه‌ڕینی هه‌ولێر6.3.91 من ته‌قه‌م نه‌کرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمزانیایه شیوعین بیلاهی وه ته‌لاهی چۆله‌که‌ش به‌وێدا بڕۆشتبا شیوعی بایه ده‌مکوشت.} په‌تی ئه‌م درۆیه‌شت زۆر کوورته هه‌ولێریان شاهیدن که له‌و ڕۆژه‌دا یه‌که‌م که‌سبوویت ته‌قه‌ت له ڕاپه‌ڕیوان کرد.وه‌لێ ده‌مێک زانیت دۆخه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندیت نیه پاشه‌کشه‌ت کرد. من پرسیارێک ئاراسته‌ی ئه‌و ئه‌نفالچیه ده‌که‌م ده‌پرسم گه‌ر تۆ پیاوو چڵکاوخۆری به‌عس نه‌بویت ئه‌دی کێ چه‌کی پێدابوویت نیشتمانپه‌ره‌ورانی پێبکوژیت؟ ئایا له سه‌رده‌می به‌عسدا پیاو هه‌بوو به‌ئاشکرا‌چه‌ک هه‌ڵگرێت خه‌ڵکی پێ بکوژێت گه‌ر پیاوکوژی به‌عس نه‌بووبێت؟ گه‌ر هێنده خۆشه‌ویست و جێی متمانه‌ی مخابه‌رات و ئیستخبارات نه‌بووبیت ،چۆن بوویته بازرگان وله ماوه‌یه‌کی کوورتدائه‌و گشت پاره‌یه‌ت پێکه‌وه نا؟ تۆ به دوو قسه‌ی نێو ڕۆژنامه‌کان نا‌توانیت پاکانه بۆخۆت بکه‌یت ،باژێڕوانانی هه‌ولێر چاکت ده‌ناسن چ که‌سێکی ترسناک و دڕنده‌بوویت. ئه‌رێ له خۆتت پرسیوه بۆ هه‌ردوو ده‌ستت په‌ڕیوه؟ گه‌ر که‌سیک نه‌تناسیت واده‌زانیت له پێناوی میله‌ته‌که‌تدا ده‌سته‌کانت له‌ده‌ست داوه. تۆ هه‌ر وه‌ک چۆن پاڵه‌وانی خۆفرۆشی بوویت هه‌رواش پاله‌وانی شه‌ڕی براکوژی بوویت،له شه‌ڕی براکوژیدا ده‌سته‌کانت له‌ده‌ستدان که ئه‌وه بۆ توو هاوشێوه‌کانت ناشیرین‌ترین و قێزه‌وه‌نترین سمبوڵی شه‌رمه‌زاریه و هه‌تا مردن له‌ملت نابێته‌وه. ئافه‌رم ده‌سه‌ڵاتی کوردی له بری ڕۆڵه‌ی شه‌هیدان و تێکۆشه‌رانی دڵسۆز‌و خاوه‌ن رابردووی پاک ڕێزه‌کانتان تژیه له که‌سانی وه‌ک مه‌مه‌ند قه‌شقه‌و عه‌باسی بایز ئاغا‌و وشیار ئا‌غاوسه‌ده‌ها خۆفرۆشی دیکه ،که‌جگه له پێدانی پۆست و پاره‌وچه‌ک دیوه‌خان ڕێگه‌شیان پێده‌ده‌ن هه‌ڕه‌شه ئاراسته‌ی که‌سانێک بکه‌ن که دڵسۆزترین و خاوێن ترین ڕۆله‌کانی ئه‌م میلله‌ته‌ن. به‌ڕاستی ئه‌وپه‌ڕی شه‌رمه‌زاریه بۆ حیزب و ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌م جۆره که‌سانه بگرێته خۆی و ڕێگریش بێت له گه‌یاندنیان به دادگا. دوا وته‌م بۆ مه‌مه‌ند قه‌شقه ئه‌وه‌یه ئه‌م قسه پڕووپووچانه دادت نادات دره‌نگ یا زوو ده‌ستی عه‌داله‌ت هه‌ر ده‌تگاتێ. ئه‌وه‌ته توانباری گه‌وره‌ی ئه‌نفال نزار خه‌زره‌جی چه‌ند پاکانه‌ی بۆ خۆی کرد ، چه‌ند حیزبه کوردیه‌کان نامه‌ی پاکانه‌یان بۆ دادگای دانمارک نارد هیچ سو‌دی نه‌بوو ، ئه‌وه‌تا پۆلیسی جیهانی {ئینته‌ر پۆڵ} به فه‌رمی داوای ده‌ستگیرکردن و ڕاپێجکردنی دادگای کردووه.}
|
|
|
|
|