|
|
|
ئه‌نفال و دادگایی سه‌دام له ڕۆژنامه‌یه‌کی هه‌نگاریدا
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌سه‌رووبه‌ندی دادگایی سه‌دامدا و په‌یوه‌ست به ئه‌نفاله‌وه ،میدیای جیهانی گرنگیه‌کی تایبه‌تیان پێدا. باوه‌ڕناکه‌م میدیای وڵاتێک هه‌بووبیت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی گه‌ر به هه‌واڵێکی کوورتیش بووبێت باسی ئه‌و دادگاییه‌ی نه‌کردبیت. په‌یڤی نه‌نفال و پرۆسیسه‌که‌ی له دوای ڕوودانیدا جگه‌له خۆمان و هه‌ندێک له‌دۆستانمان نه‌بێت که‌س نه‌یده‌زانی ئه‌و وشه به‌دناوه چیه‌و چۆن ڕوویداوه، یاخود له زۆر حاڵه‌تدا به مه‌به‌ست باس نه‌کراوه‌و فه‌رامۆش کراوه و بووته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان. لێ دوای هه‌ره‌سی ڕژێمی سه‌دم و هاوکات له میانه‌ی دادگاییه‌که‌دا هێدی هێدی له‌جیهانداو به‌تایبه‌یت له میدیاکاندا ئاشنا یی له‌ته‌ک ئه‌نفالدا په‌یدابوو، لێره‌و له‌وێ باسی لێوه ده‌که‌ن.به‌ئومێدم له ئایندادا ئێمه‌ی کورد بتوانین ئه‌نفالیش وه‌ک هۆلۆکۆس بکه‌ینه سوومبڵی پاکتاوی ڕه‌گه‌زی و له فه‌رهه‌نگی جیهانیدا جێگه‌ی بکه‌ینه‌وه. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌وه به‌گرنگی ده‌زانم ئاماژه به هه‌وڵه‌کانی ناوه‌ندی چاک بده‌م که له‌بواری ناساندنی ئه‌نفالدا جێده‌ستیان دیاره، هه‌ر به‌م دوایه دڵسۆزانی ئه‌و ناوه‌نده توانیان ناوه‌ندی چاک بکه‌نه ئه‌ندام له ڕێکخراوی جیهانی جینۆساییدا، وه ئێستا ناوی چاک له‌ڕێزی ئه‌و ڕێکخراوانه‌دایه که له‌بواری جینۆسایددا کارده‌که‌ن. * * *
] واته{ هه‌وڵپه‌ڕی مه‌جه‌ری}Magyar Hirlapکاک هه‌ڵۆ ڕه‌ئوف مه‌عروفی ڕۆژنامه‌نووس له له لاپه‌ڕه‌ی ڕاودیالۆگ دا بابه‌تێکی نووسیوه به‌نێوی سه‌دام و هۆلۆکۆسی کورد، که په‌یوه‌سته به دادگاییه‌که‌ی سه‌دام و دارووده‌سته‌که‌یه‌وه. هه‌ڵۆ پانۆڕامایه‌کی تێروته‌سه‌لی له سه‌ر ئه‌نفال و چۆنیه‌تی ڕوودانی نووسیوه.که کۆتاییه‌که‌ی به گه‌ران به‌دوای تاوانبارانی ئه‌نفالدا هاتووه. سه‌ره‌تا به‌دادگاییه‌که‌و مه‌به‌ستی سازدانی ده‌ست پێده‌کات که له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفاله، پاشان پێناسه‌یه‌کی ئه‌نفال و شیکردنه‌وه و مانای ئایه‌ته‌که و سه‌رده‌می ڕووودانه‌که‌یی و کاتی کۆتایی پرۆسێسه‌که ده‌کات. ئه‌وجا دێته‌سه‌ر ئاکام و ژماره‌ی قوربانیه‌کانی ئه‌نفال و وێرانکاریه‌کانی گووند و شاره‌کان که له میانه‌ی پرۆسێسه‌که‌دا ڕوویدا . پاشان باس له نه‌خشه‌کێش و پلاندانه‌رو ئه‌نجام ده‌رانی ئه‌نفال ده‌کات که له سه‌دام و عه‌لی کیمیاوی وکه‌سانی دیکه‌داخۆی ده‌بینێته‌وه. ئه‌وجا له زمانی یه‌کێک له ڕزگاربووانی ئه‌نفال که که نووگره‌سه‌لمان بووه چۆنیه‌تی کاره‌ساته‌که‌و تراژیدیای ڕۆژانه‌ی خۆیان له‌و سه‌نته‌ری مه‌رگه‌دا باس ده‌کات که ڕۆژانه چه‌ندین زاڕۆک و مرۆڤی به‌ته‌مه‌ن بوونه‌ته خۆراکی سه‌گه بۆره‌کانی ئه‌و بیانابه. هه‌ڵۆ له به‌شێکی دیکه‌ی نووسینه‌که‌یدا دێته سه‌ر باسی ئه‌و دۆکۆمانتانه‌ی که په‌یوه‌ستن به مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال و چۆنیه‌تی ڕوودانی ئه‌نفال ده‌سه‌لمێننن، ئه‌م دۆکۆمانتانه‌ش به 14 ته‌ن ده‌خه‌مڵێنێت.هه‌رله‌ته‌کیدا ئاماژه به‌و چالاکی و خۆپیشاندانانه‌ده‌کات که له چه‌ندین وڵاتی ئه‌وروپاو که‌نه‌داو ئوسترالیا‌و ئه‌مه‌ریکاو چه‌ندین باژێڕی کوردستان بۆ پشتگیری له‌و دادگاییه ئه‌نجام دران. له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی نووسینه‌که‌یدا باس له درووستبوونی ناوه‌ندی چاک ده‌کات که له ساڵی 2002 دا وه‌ک ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆ و مۆدرن بۆ کارکردن له مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا هاته مه‌یدان. هه‌ر په‌یوه‌ست به کاروچالاکیه‌کانی ناوه‌ندی چاک ،هه‌ڵۆ ئاماژه به گرنگترین چالاکیه‌کانی چاک ده‌کات وه‌ک به‌دوواچوونی خه‌زره‌جی و گه‌یاندنی به‌دادگاو پاشان هه‌ڵاتنی تاونبار و داوکردنی له‌لایه‌ن ئینته‌رپۆڵه‌وه.هه‌روه‌ها باسی فرانس ڤانی هۆڵه‌ندیشی کردووه که به چه‌کی کیمیاوی هاوکاری سه‌دامی کردووه. له‌دووا بڕگه‌دا ئه‌رکێکی گرنگی چاک باس ده‌کات که ئه‌ویش گه‌ڕانه به‌دوای تاوانبارانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه، له‌مه‌دا چاک به ڕێکخراوه‌کانی هۆلۆکۆس ده‌شوبهێنێت که چۆن تائێستاش به دوای تاوانبارانی هۆلۆکۆسدا ده‌گه‌ڕێن. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هه‌ڵۆ باس له که‌سێک ده‌کات که له ئه‌نفالدا ده‌ستی هه‌بووه‌و پاش ئه‌نفال سه‌دام ره‌وانه‌ی هه‌نگاریای کردووه‌و له باڵوێزخانه‌ی عێراق کاری کردووه .داوی هه‌ره‌سی ڕژێم ئه‌و تاوانباره نه‌یوێراوه بگه‌ڕێته‌وه بۆعێراق، بۆیه داوای په‌نابه‌ریه‌تی له ئه‌ڵمانیاو نه‌مساکردووه به‌ڵام به‌هۆی ڕابردووی پڕ تاوانی پێی نه‌دراوه، لێ دواجار حکومه‌تی هه‌نگاریا پێبه‌خشیوه. بۆیه هه‌ڵۆ هۆشداری ده‌داته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌نگاری که له‌وانه‌یه ئه‌و مرۆڤه له ئایندادا ڕاپێچی دادگا بکرێت و ناوه‌ندی چاک به‌دووی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌چێت.
وێرای ده‌ستخۆشی له کاک هه‌ڵۆ هیوادارم به‌رده‌وام بێت له پتر ناساندنی دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌ی به خوێنه‌ری هه‌نگاری،
سه‌رنج/ هاوڕێم کاک هه‌ڵۆ ڕه‌ئووف مه‌عروف له‌وڵاتی هه‌نهاریا خوێندنی ته‌واو کردووه،له‌بوارێکدا خوێندنی ته‌واو کردووه که ده‌توانم بێژم دانسقه‌یه ،ئه‌ویش له بواری کتێبخانه‌دایه،واته خوێندنه‌که‌ی په‌یوه‌ندی به ڕؤشنگه‌ریه‌وه هه‌یه. پێده‌چێت ئاره‌زووی کردبێت به‌رده‌وامیه‌تی کاره‌که‌ی باوکی وه‌ربگرێت که خاوه‌نی کۆنترین و گه‌وره‌ترین کتیبخانه بوو له شاری سلیمانی به‌نێوی کتێبخانه‌ی گه‌لاوێژ. ئاشنایی من و هه‌ڵۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌مه‌ی که منیش له هه‌نگاریا ده‌مخوێند. دوای ته‌واو کردنی خوێندن هه‌ڵۆ له هنگاریا مایه‌وه، ئێستاوه‌ک ڕۆژنامه نووسێکی کورد له ڕۆژنامه‌کانی هه‌نگاریدا بابه‌ت له‌مه‌ڕ دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌نووسێت و خوێنه‌ری هه‌نگار به میلله‌ته‌که‌ی ده‌ناسێنێت. هاوکات وه‌ک ڕۆژنامه نووسێکی کورد له‌نێو ڕۆژنامه نووسه‌کانی هه‌نگاردا ناسراوه. halabja@ofir.dk
|
|
|
|
|