|
|
|
بڕێک ورده زانیاری له‌مه‌ڕ ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی دانمارک {دووئافره‌تی کورد له په‌رله‌مانی نوێ‌دا} گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی دانمارک ئاناس فۆ ڕاسموسن بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی نوێی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدریت، ئه‌ویش به‌ر له واده‌ی خۆی به 2 ساڵ. ئه‌م بیاره‌شی له وه‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه که هه‌ستی کردبوو ناڕه‌زایی هاولاتیان به‌رامبه‌ر به حکومه‌ته‌که‌ی هێدی هێدی له په‌ره‌سه‌ندندایه. بۆیه گه‌ر بهاتباو چاوه‌ڕێی بکردایه تا واده‌ی خۆی ئه‌وه مانه‌وه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ر نه‌بوو ،پێده‌چوو ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ست بده‌ن بۆ به‌ره‌ی چه‌پ. خۆی له‌خۆیدا ئه‌م بڕیاره مجازه‌فه بوو هاوکات بڕیارێکی بوێرانه‌ش بوو،لی وادیاربوو سه‌رۆک وه‌زیران تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پشت قایم بوو به‌وه‌ی که هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌به‌نه‌وه،ئه‌ویش به هۆی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی که حکوه‌مه‌ته‌که‌ی له‌ماوه‌ی 6 ساڵی رابردوودا به‌ده‌ستی هێناون ،له‌سه‌ری هه‌موویانه‌وه که‌مکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێ‌کاری. هه‌ر دوای بڕیاره‌که شاڵاوێکی گه‌رم و گووڕو ئه‌کتیڤ له لایه‌ن پارته‌کانه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌ویش به هه‌ڵواسینی پلاکێی کاندیداته‌کان له هه‌موو باژێڕو گوند‌و شه‌قامه‌کاندا، یا دابه‌شکردنی به‌رنامه‌ی هه‌ر پارت و کاندیدێک به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، ئه‌نجامدانی کۆڕوکۆبوونه‌وه و چالاکی هونه‌ری و وه‌رزشی، لێدوانه‌کانی نێو میدیاکان و جۆره‌کانی دیکه‌ی پڕوپاگه‌نده. له‌م حه‌مله‌یه‌دا سه‌رجه‌م پارته‌کان به ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزشێنه‌وه هه‌رچی توانای خۆیان هه‌یه خستیانه گه‌ڕ. نه‌ک هه‌ر خۆیان به‌ڵکو میلله‌تیشیان به‌خۆیانه‌وه خه‌ریک کردبوو، بۆهه‌ر کوێ ده‌چویت باس هه‌ر باسی هه‌ڵبژاردنه‌کان بوو. لێ گرنگتین و کاریگه‌رترین پڕوپاگه‌نده ئه‌و جۆرانه بوو که له ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ به‌رامبه‌ر یه‌ک قسه‌یان ده‌کردو هه‌ر کاندیدێک یا سه‌رۆک حیزبێک قسه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حیزبه‌که‌ی خۆی ده‌کرد ،جا له‌وێدا زرنگ و سیاسی به‌توانا به‌وه دیارده‌که‌وت که به‌خێرایی و پڕ به دڵی بینه‌ران وه‌ڵامی پرسه گرنگه‌کان بداته‌وه.
ئه‌م جۆره ئاخافتنانه زۆر به جوانی و شارستانی و دیمکراتیانه ده‌چوونه ڕێوه، بێ ئه‌وه‌ی که‌سیان قسه‌ی ره‌ق یا په‌یڤی بریندارکه‌ر به‌رانبه‌ر به یه‌کتر بڵێن،ته‌نانه‌ت هه‌ندیک جار ده‌بوو گاڵته‌و پێکه‌نین له نێوانیاندا. ڕۆژی 13.11.دیارکرا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان ،پڕوپاگه‌نده‌کان تا کۆتا‌یی ڕۆژی 9.11. به‌رده‌وام بوون، چونکه به‌پێی یاسا ڕۆژێک به‌ر له ده‌ستپێکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌بی حه‌مله‌ی پڕوپاگه‌نده کۆتا‌یی پێبێت. ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی که ته‌وه‌ری پروپاگه‌نده‌کان بوون، بریتیبوون له‌م بوارانه :ئابووری، بێ‌کاری، خوێندن،ته‌ندروستی،بێگانه،خانه‌نشین، نیشته‌جێی،سیاسه‌تی ئه‌وروپی،سیاسه‌تی ده‌ره‌وه،یارمه‌تی وڵاته‌هه‌ژاره‌کان، بوونی هێزه‌کانی دانمارک له عێراق و هه‌ڵوێست له‌و شه‌ڕه‌و هه‌ندێک ته‌وه‌ری دیکه.
وه‌ک ترادیشیۆنێک ئێمه‌ی کوردانی نیشته‌جێی کۆبنهاگن و ده‌ورووبه‌ری له‌کاتی پروپاگه‌نده‌کاندا ،له‌هه‌ر پارتێک کاندیدێک بانگ ده‌که‌ین و له کبوونه‌وه‌یه‌کی گشتیدا باسی به‌رناکه‌مانی خۆیان ده‌که‌ن که هه‌ر یه‌که‌یان ده‌بیت له سێ خاڵی گرنگ قسه بکات که هه‌وڵی بۆ ده‌دات ،پاشان ده‌بیته پرسیار‌و وه‌لام . ئه‌مجاره مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری له‌شکرکێشی تورکیا بۆ سه‌ر با شووری کوردستان به‌شی شیری به‌رکه‌وت،به‌گشتی هه‌ڵوێستان ئیجابی بوو ،ته‌نها کاندیده‌که‌ی سۆشیال دیموکرات نه‌بیت که به‌داخه‌وه کچێکی کوردی باکوور بوو پشتگیری له تورکیا ده‌کرد،به‌ڵام زۆر به‌تووندی به‌رسیڤی درایه‌وه. هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێرای کاندیده‌که‌ی سۆشیال دیمکراته‌کان که بێگانه بوو2 پاکستانی و ژنێکی کوردی باکوور ئاماده‌بوون ، که سه‌ر به رادیکالی چه‌پ و هاوبه‌ندی نوێ‌و سۆشیالیستی گه‌ل بوون. ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌کان له پاش 6 ئێواره ورده‌ورده ئاکامه‌کان گه‌شتن به سه‌نته‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان له کۆبنهاگن ،ئه‌وانیش له‌سه‌ر شاشه‌که په‌خشیان ده‌کرد، له کاتژمێر 8 سندوقه‌کان داخران له کتژمێر 11 هه‌موو ده‌نگه‌کان جیاکرانه‌وه. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه که ده‌مێک ته‌نها له‌سه‌دا 25 ده‌نگه‌کان جیاکرابوونه‌وه وه‌ک پێشبینیه‌ک جاروبار ئاکامی ده‌نگه‌کانیان په‌خشده‌کرد ،که هه‌ر پارتێک چه‌ند ده‌نگ دێنیت ،له‌ڕاستیدا ده‌مێک کۆتا‌یی هات له‌سه‌دا 95 ڕاستیانکرد، ته‌نها به یه‌ک دوو ده‌نگ له‌لایه‌ن چه‌ند پارتیکه‌وه بۆچوونه‌که‌یان کورتی هێنا. ئاکامی ده‌نگدانه‌کان به‌م جۆره بوو: 1. به‌ره‌ی چه‌پ
سۆشیالسته دیموکراته‌کان 45 کورسی، 2 کورسی که‌متر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو. ڕێژه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ له سه‌دا بیست و پێنج و نیو 5،25% کۆی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هاتوو 881،922 ده‌نگ
سۆشیالستی گه‌ل 23 کورسی ، 12 کورسی زیاتر که هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو. ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان له‌سه‌دا سیانزه 13،0% کۆی ده‌نگه‌کان 451،353
چه‌پی ڕادیکاڵ 9 کورسی ، 8 کورسی که‌متر له پێشوو{ئه‌وه‌ش به‌هۆی جیابوونه‌وه‌ی باڵێک لێیان به‌ر له پتر ساڵیک و پێکهێنانی پارتێکی نوی به‌نێوی هاوبه‌ندی نوێ}. ڕێژه‌ی ده‌نگی به‌ده‌ست هاتوو له‌سه‌دا پێنج و له‌دا یه‌ک5،1% کۆی ده‌نگه‌کان 177.204
لیستی یه‌کگرتوو 4 کورسی ،2 کورسی که‌متر له پێشوو. ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان له‌سه‌دا دوو و له‌دادا دوو 2،2% کۆی ده‌نگه‌کان 74،659
2.به‌ره‌ی ڕاستره‌و پارتی ڤه‌نسترا 46 کورسی ،6 کورسی که‌متر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان له سه‌دا بیست و شه‌ش و له ده‌دا سێ 26،3% کۆی ده‌نگه‌کان 909،107
پارتی کۆنزه‌رڤاتیڤ 18 کۆرسی وه‌ک پێشوومانه‌وه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ده و له‌ده‌دا چوار کۆی ده‌نگه‌کان 359،188
پارتی گه‌لی دانیمارک/پارتێکی نه‌ژادیه‌و درووشمی سه‌ره‌کی دژایه‌تی کردنی بێگانه‌یه. 25 کورسی به‌زیاده‌ی یه‌ک کورسی له پێشوو. ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کان له‌سه‌دا سیانزه‌و له‌ده‌دا هه‌شت. ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 478،596
پارتی هاوپه‌یمانیه‌تی نوی،له ڕادیکاڵی چه‌پ جیابوونه‌وه فۆرمانه‌که‌یان ناسر `قادری به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌به.هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌ڵوێستی خۆی به‌یان کرد که به‌ره‌ی سه‌رۆک وه‌زیران ده‌گرێت،ئه‌ویش به‌مه‌بستی وه‌دستهێنانی وه‌زیرێک یا دوو وه‌زیر ،لێ ئه‌وه‌شی به‌ر نه‌که‌وت، چونکه پێویستاین به ده‌نگه‌کانیان نه‌بوو. ژماره‌ی کورسیه‌کان5 کورسی به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دوو له‌دادا هه‌شت 2،8% ژماره‌ی ده‌نگه‌کان 96،928 شایانی ئاماژه‌یه هه‌ر پارتێک که‌متر له 2% به‌ده‌ست بهێنێت ئه‌وا ناگاته په‌رله‌مان، لێ گه‌ر ئه‌و ڕێژه‌ی به‌ده‌ست هێنا ئه‌وا ئۆتۆماتیکی 4 کورسی وه‌رده‌گریت .
به‌م پێیه به‌ره‌ی ڕاستڕه‌و له‌کۆی 175 کورسی 94 کورسیان وه‌ده‌ست هێنا ،که زۆرینه‌یه ئه‌مه‌ش یانی به‌رده‌وامبوون له‌ده‌سه‌ڵات. لێ به‌ره‌ی چه‌پ ته‌نها 81 کورسیان وه‌ده‌ست هێنا. ئه‌وه‌ی که سه‌رنج ڕاکێس بوو و به‌ده‌گمه‌ن ڕووده‌دات که لێره به بوومه‌له‌رزه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ناویان برد ده‌نگه‌کانی پارتی سوشیالیستی گه‌ل بوو که پتر له دووهێنده‌ی پێشوو ده‌نگیان وه‌ده‌ست هێنا. له 11 کورسیه‌وه بازیندا بۆ 23 کورسی، که ئه‌مه‌ش زۆر به‌ده‌گمه‌ن ڕووده‌دات. سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی به‌شداربوان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ،به‌پێی چاودێران باشترین ڕێژه یا به‌رزترین ڕێژه له ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوودا به‌شداری کردووه که‌ئه‌ویش له سه‌دا هه‌شتاو یه‌ک و له‌ده‌دا یه‌ک 81،1% بوو.وه به هه‌مووی چوار ملوێن ونۆزده‌هه‌زارو دووسه‌دو سه‌ست و حه‌وت4،019،276 که‌س به‌شدایان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کردووه. ئه‌ندامه نوێکانی په‌رله‌مان به‌پێی ته‌مه‌ن به‌م جۆره‌یه: له‌نێوان 20-30 ،16 ئه‌ندام ده‌کاته ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ده‌و له‌ده‌دا نۆ 10،9% له‌نێوان 30-40 ،54 ئه‌ندام که ده‌کاته له‌سه‌دا سی و له‌ده‌دا هه‌شت.30،8% له‌نێوان40-50، 43 ئه‌ندام که‌ده‌کاته له‌سه‌دا بیست و چوار‌و له‌ده‌دا پێنج24،5%. له‌نێوان 50-60 ،37 ئه‌ندام نزیکه‌ی له‌سه‌دا بیست و یه‌ک و له‌ده‌داچوارده.21،14% له‌نێوان 60-70 ،25، ئه‌ندام ده‌کاته‌له‌سه‌دا چوارده‌و له ده‌دا دوو 14،2% .
گه‌نجترین ئه‌ندام ته‌مه‌نی 23 ساڵه که ژماره‌یان 6 ئه‌ندامه، به‌ته‌مه‌نترینیش 71 ساڵ. شایانی ئاماژه‌یه ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئافره‌ت 66 ئه‌ندامه.که ده‌کاته ڕێژه‌ی نزیکه‌ی له‌سه‌دا سی و هه‌شت38%. له‌و ژماره‌یه چواریان فۆرمه‌ن یا سکرتێری حیزبه‌کانن،هه‌روه‌ها سکرتێری پارتی کریستیانه دیمه‌کراته‌کانیش ئافره‌ته ،لێ حیزبه‌که‌ی نه‌یتوانی بگاته په‌رله‌مان. به‌رزترین ژماره‌ی ده‌نگ سه‌رۆکوه‌زیران به‌ده‌ستی هێنا که 58751ده‌نگی بوو. وه که‌مترین ده‌نگیش ئه‌ندامێکی لیستی یه‌کگرتوو بوو که 867 ده‌نگ بوو. سه‌باره‌ت به بێگانه‌ش به هه‌موو 28 بێگانه خۆی کاندید کرد ،به‌راوورد به هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو به ژماره‌یه‌کی زۆر دادانریت .له ساڵی 94 دا ته‌نها یه‌ک کاندید هه‌بووه.له‌و ژماره‌یه 5که‌سیان گه‌شته په‌رله‌مان ،ئه‌ویش به‌م جۆره بوو: ناسر قادر که بۆ خۆی سه‌رۆکی حیزبێکی نوێیه به‌نێوی هاوپه‌یمانی نوێ ،پیر له ساڵیک له ڕادیکاڵ جیابوونه‌وه. یه‌ڵدز ئه‌کدۆگان .کیژێکی کوردی خه‌ڵکی باکووره، له‌سه‌ر لیستی سۆشیال ده‌موکراته‌کان بووه‌ته ئه‌ندام{هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به‌کورد خراپه‌و خۆی به‌کورد نازانیت،ده‌توانم بێژم کوردیکی به‌تورککراوه.}
که‌مال قووڕه‌یشی که‌سێکی پاکستانیه پزیشکه ،پێشتریش هه‌ر ئه‌ندام په‌رله‌مان بوو، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سۆشیالیستی گه‌له ،دیسان له‌سه‌ر لیستی هه‌مان پارت هه‌ڵبژیردرایه‌وه.
ئوزله‌م سارا ئه‌میش کوردی باکووره له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆشیالیستی گه‌له،شانازی به‌کوردبوونی خۆی ده‌کات و په‌یوه‌ندی باشی له گه‌ڵ کورده‌کاندا به پارت و ڕیکخراوه‌کانه‌وه هه‌یه.تا ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌وه جارێک کۆمیه‌ی هاوکاری کوردستان و جارێکیش ڕێکخراوی چاک دانیشتنیان له‌گه‌ڵ سکرتێری حیزبه‌که‌یاندا ئه‌نجام داوه،که خۆشی ئاماده‌بوو .شایانی ئاماژه‌یه به‌نده به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان به چه‌ند ڕۆژێک بابه‌تێکم له کوردستان نێت له‌باره‌ی ئه‌م ئافره‌ته کورده‌وه نووسی، که تێیدا داوام له کورده‌کانی کۆبنهاگن کردبوو ده‌نگی بۆ بده‌ن.خۆشبه‌ختانه ده‌نگێکی باشی هێنا که چوارجار به‌رامبه‌ر به ده‌نگه‌کانی یه‌ڵدزه. به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کان به دوو ڕۆژ ئوزله‌م ئاماده‌ی ئاهه‌نگێکی مه‌زنی کورده‌کان بوو له ده‌ره‌وه‌ی کۆبنهاگن له‌وێدا هه‌ندێک قسه‌ی کرد که تێیدا داوی له ئاماده‌بووان کرد ده‌نگی بۆ بده‌ن.پێشتریش هه‌ر له ئاهه‌نگو بۆنه کوردیه‌کاندا به‌شداری کردوه.
halabja@of
|
|
|
|
|