|
|
![]() |
|
هونه‌رمه‌ندى شێوه‌كار دارا ئارام سه‌مای فیگوره‌كان هێماى ئازادى بێ سنوورن گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی هونه‌رمه‌ند دارا ئارام بۆجارى دووه‌م پێشانگاى خۆى له شارى كوَبنهاگن كرده‌وه0 رِێكه‌وتى 25/10/2003 به ئاماده‌بوونى باڵوێزى كه‌نه‌دا له دانمارك وكۆمه‌ڵێك له هونه‌ر دۆستانى كورد پێشانگاى شێوه‌كارى هونه‌رمه‌ند دارا ئارام كرایه‌و0 پێشانگاكه چه‌ندین تابلۆى به‌قه‌واره‌ى جۆراو جۆروله ئاستێكى به‌رزى هونه‌ریدا له‌خۆ گرتبوو0ئه‌وه‌ى جێگاى ئاماژه‌یه زۆربه‌ى تابلۆكان رِه‌نگه‌كانىسه‌وزو شینى كاڵ وسپى و فیگوره‌كانیش هیماى سه‌مایان به‌سه‌ردا زاڵبوو0 بۆ پتر ئاشنابوون به ماناوناوه‌رِۆك ووورده‌كارى له‌مه‌رِ تابلۆكان ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌ته‌ك خودى كاك ئارام‌دا ئه‌نجامدا0 پ/ هۆىچیه كۆبنهاگنت بۆ پێشانگات دیارى كردووه ؟به‌وه‌ى له‌ماوه‌ى سێساڵدا بۆدووه‌م جاره لێره پێشانگا ده‌كه‌یته‌وه 0 و/هیچ هۆیه‌كى تایبه‌تىنیه ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێت كه من ناخوازم پێشانگاكانم له‌سنوورێكى دیاریكراودا بمێننه‌وه چونكه به‌رِاىمن كارىهونه‌رى سنورى بۆنیه بۆیه‌هه‌وڵه‌ده‌م له كوىَ بوارهه‌بێت تابلۆكانم نمایشبكه‌م تازۆرترین كه‌س به‌دیدوتێرِوانینى جیاجیا تابلۆكانم ببینن و هه‌ڵیانسه‌نگێنن0,بۆئه‌مه‌ش تائێستا له چه‌ندین وڵاتى جیهان پێشانگام كردووه‌ته‌وه له‌وانه یابان ئه‌مه‌ریكا بریتانیا هوڵندا سوید دانمارك و كه‌نه‌داش كه‌خۆمى لێنیشته‌جێم0 پ/ئاماده‌نه‌بوونى كورده‌كانى دانیشته‌ى ئێره بۆچ هۆیه‌ك ده‌گه‌رِێنیته‌وه؟ و/من كه له‌وڵاتێك پێشانگایه‌ك ده‌كه‌مه‌وه مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیم هاولاَتیانى ولاَته‌كه‌یه نه‌ك كورده‌كان ,وه‌لێ ئاماده نه‌بوونى كورده‌كان بۆ پێشانكاكه‌ى من یا هى هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكى دیكه خۆى بۆخۆى گرفتێكى گه‌وره‌یه 0 به‌رِاى من هێشتا هونه‌رى شێوه‌كارلاى كورد نه‌گه‌شتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى كه گرنگى پێبدات و وه‌ك هونه‌رێكى باڵا به‌هاى بۆدابنێت كه‌وه‌ك لاى بیانیه‌كان هه‌ستى پێده‌كه‌ین كه‌چ نرخێك بۆ ئه‌و جۆره هونه‌ره داده‌نێن0 كورد پتر ده‌هۆڵ و زوورِناوشایی لاپه‌سه‌نده {له‌گه‌ڵ رِێزمدا بۆ ئه‌و هونه‌ره}له‌وه‌ى سه‌ردانى پێشانگایه‌ك بكات0 پ/ بابێینه سه‌رباسى تابلۆكان ئه‌وه‌نده‌ى له‌یادم بێت له‌پێشانگاى یه‌كه‌متا وهاوكات له‌م پێشانگایه‌شدا به سه‌ما گوزارشتت له تابلۆكان كردووه‌و فیگوره‌كان له‌حاڵه‌تى سه‌مادان0 سه‌ما لاى كاك دارا چ هێمایه‌كى هه‌یه‌و سومبوڵى چییه؟ و/سه‌ما هێمایه بۆ ئازادى سه‌ما بریتیه له شته‌ده‌روونیه‌كانى ناخىمرۆڤ سه‌ما یانى ئازادى بێ‌سنوور0 پ/له‌پیشانگاى یه‌كه‌مدا فیگوره‌كان له‌شیوازى مرۆڤدابوون لیره‌دا باَلنده‌ن ده‌كرى بَلیین له‌پیشانگایه‌كى دیكه‌دا ڤیكوره‌كان یاسه‌ماكه‌ره‌كان شتیكىدیكه‌ده‌بن؟ و/راسته لیره‌دا فیگوره‌كانم به‌شیوه‌ى بالنده شكاندووه‌ته‌وه‌و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ریته‌وه بۆئه‌وه‌ى كه ویستوومه تایبه‌تمه‌ندىخۆم نیشانبده‌م 0ئیدى نازانم تاچه‌ند توانیومه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه به‌رجه‌سته‌بكه‌م0ده‌شىله داهاتوودا به‌جۆریكىدیكه یا به‌فۆرمیكى دیكه فیگوره‌كان نیشانبده‌م0به‌هه‌رحاَل من حه‌زده‌كه‌م كاره‌كانم پتر ساده‌یی سیمایان بپۆشیت كه‌ئه‌وه‌ش له‌گه‌ل ساده‌یی ژیانمدا یكده‌گرَیته‌وه0 پ/ سنوورى تابلۆكانت به‌زاندووه‌و چویتته‌ده‌ره‌وه بۆچوارچیوه‌ى تابلۆكان, رِوونتر بیژم چوارچیوه‌كانیشت خستوه‌ته خزمه‌تى تابلۆكه 0هۆى ئه‌وه چیه وه‌ئایا ئه‌و چه‌شنه شیوازه داهێنانى خۆته یا شَیوه‌كارى دیكه‌ش به‌كاریان هیناوه؟ و/رِاسته من كه‌نارو چوارچیوه‌ى تابلۆكانیشم به‌كارهیناوه به‌مه‌ش تابلۆكان به‌رده‌وامى وه‌رده‌گرن وده‌بنه ته‌واوكه‌رى كاره هونه‌ریه‌كه0من خۆم ئه‌زمونگه‌رى زۆرده‌كه‌م بۆنمونه له‌وانه‌یه 200 پارچه‌م شكاندبیت تا كارێكى نوێم هێنابێته ئاراوه كه تایبه‌تمه‌ندى خۆمى پیوه‌دیارابیت0به‌شبه‌حاڵى خۆم له‌م جۆره‌كارانه‌م نه‌دیوه به‌ڵام ده‌شی هه‌بیت0 پ/دارا ئارام چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ل رِه‌نگدا ده‌كات؟ و/ رِه‌نگیش په‌یوه‌ندى به مه‌زاجى خۆمه‌وه هه‌یه واته مه‌زاجى كاتى كاركردن له تابلۆكه‌دا0 ده‌مه‌وی ئاماژه به‌وه‌ش بده‌م كه هه‌نێك شت كاریگه‌رى خۆىله‌سه‌ر مرۆڤ جَیده‌هیڵیت وه‌به‌تایبه‌تى هونه‌رمه‌ند كه‌له پاشاندا له‌كاره‌هه‌نه‌ریه‌كانیدا رِه‌نگده‌داته‌وه, من سه‌فه‌ریكىكوبام كرد وه ئه‌و سه‌فه‌ره گاریگه‌رى زۆرى هه‌بوو له‌سه‌رم وه ئه‌وه‌ش له تابلۆكانمدا رِه‌نگى داوه‌ته‌وه وه‌ك دیمه‌نه‌كانى ده‌ریا لمى سپى سه‌ما سه‌وزایی و تاد0 پ/پَیده‌چیت زاڵبوونى رِه‌نگه‌كانى وه‌ك سه‌وز وشین و سپى به‌سه‌ر تابلۆكاندا زادى ئه‌و سه‌فه‌ره‌تبێت؟ و/ به‌لی به‌لی تاراده‌یه‌كى زۆر وایه0 پ/تۆبه‌پرۆژه‌و به‌رنامه‌كارده‌كه‌یت ؟ ۆ/نه‌خیرمن پرۆژه بۆ كاره‌كانم دانانیم من كاری رۆژانه‌ده‌كه‌م وه‌به‌رده‌وام پیشانگام له‌ملاو لا هه‌یه, بۆنمونه پاش ئیره له تۆرینتۆ دوایش له ئه‌لمانیا پیشانگاى تایبه‌تى خۆم ده‌بیت0 دواجاردارا ده‌یه‌ویت بلیت چى ؟ و/ ده‌ڵیم چاك ده‌بوو گه‌ر كورده‌كان بهاتنایه بۆ ئیره به‌تایبه‌تى نوینه‌رى لایه‌نه سیاسیه‌كان, نه‌ك له‌به‌ر خاترى من به‌َلكو له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى میله‌ته‌كه‌یان بابهاتنایه چاویان به سه‌فیرى كه‌نه‌دا بكه‌وتایه بیانناسیایه با په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵدا درووست بكردایه0 له‌كۆتایدا سوپاس و هیواى سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازم منیش سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و ئه‌ركه‌ى كێشاتان0
|
|
|
|
|