|
|
![]() |
|
دارا حسین/چاوه‌كان یه‌كن وه‌لىَ بینینه‌كان جیاوازن گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی كه‌منین ئه‌و كاره‌سات و رِووداوانه‌ى نێو ژیانى میلله‌تان كه‌به‌هۆى چاوى كامێراوه له بزربوون و یادچوون رِزگاربوون .گه‌ر كامێرا نه‌بوایه كىَ كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ى به جیهان بگه‌یه‌نایه,گه‌ركامیرا نه‌بوایه كى كۆرِه‌وه‌كه‌ى بۆ باس بكردینایه؟گه‌ركامیرا نه‌بوایه كىَ دیتوانى هه‌زاره‌ها رِووداى گرنگى جیهانیمان وه‌ك خۆى به بێده‌سكارى نیشانبداینایه؟ داراحسین یه‌كیكه له و كورده ده‌گمه‌نانه‌ى كه كامیراى هه‌ڵبژارد وه‌ك خۆێندن پاشانیش وه‌ك پیشه تا له‌رِێگه‌یه‌وه بتوانێت خزمه‌تێكى گچكه به میلله‌ته‌كه‌ى بگه‌یه‌نێت.بابزانین دارا چۆن باسى خۆشه‌ویستى خۆى بۆ كامیرا ده‌كات. پ/ بۆ كامیرات هه‌ڵبژارد؟ و/من زۆر شادمانم ده‌میك چه‌ند دیمه‌نێك له ژیانى كچه‌كانم له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزێون ئه‌بینم, یان وه‌ك وێنه له ئه‌لبومى ماڵه‌كه‌مدا, وه‌ك تابلۆ له سه‌ردیواره‌كاندا هه‌میشه له‌به‌رچاومن.بۆیه زۆرجار غه‌مگینم كه باوكم نه‌یتوانیبوو ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆمن برِه‌خسێنێت تا ئه‌ویش وه‌ك ئێستاى من دڵشادبووایه. به‌هه‌مان شێوه باپیر‌و باپیره گه‌وره‌شم له‌وشادیه بێبه‌ش بوون. به رِوونى كامیرا له‌و كاته‌ى هه‌یه بووه‌ته چاوى مێژوو, بۆیه زۆر له نه‌ته‌وه‌كان توانیویانه له رِێگه‌ى كامێراوه مێژووه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه نه‌وه‌كانى داهاتوویان و بگره وڵاتانى جیهانیش.مه‌خابن كورد به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه‌بێت له زانستى ئه‌و هونه‌ره بێبه‌ش بووه كامیرا واته چاو, هه‌ست , بیركردنه‌وه , ته‌ركیز هه‌ر له‌م رِێگایه‌وه ده‌توانم وه‌ك خۆى سه‌یرى شته‌كان بكه‌م. واته كاتێك كامیرام هه‌ڵبژارد جوانتر‌و رِوونتر له شته‌كان گه‌یشتم. پ/تا چ رِاده‌یه‌ك توانیوته خۆزگه‌و ئاره‌زووه‌كانت له كامیرادا وه‌دىبهێنیت؟ و/خۆزگه‌كانم زۆرن ئاره‌زووه‌كانم بێشومارن ئاواته‌كانم بیسنوورن پێم وایه كه‌میان هاتوونه‌ته‌دى. رِاسته ده‌مێك وێنه‌ى گوڵێكى گه‌شاوه‌ده‌گرم واده‌زانم بومه‌ته خاوه‌نى به‌شێك له‌م جیهانه, یا ده‌مێك وێنه‌ى بزه‌ى سه‌ر لێوى منداڵێك یا هه‌نسكى سه‌رگۆناى دایكێك ده‌گرم پێم وایه كه‌س له من دڵخۆشتر نیه.به‌ڵام هه‌میشه له‌یادمه وه‌ك چۆن پاش زستان به‌هار دادىَ هه‌رواش ده‌زانم به‌هارى ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌رله كازیوه‌دایه. پ/خوێندن له بوارى كامێرادا تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئه‌زموونه‌كه‌تى ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه؟ و/بۆیه‌كه‌مجار كامێرایه‌كى ڤیدیۆم كرِى پاش چه‌ند مانگێك وام ده‌زانى بوومه‌ته كامیرامانێكى چاك. چونكه خۆم برِیارم ده‌دا كه‌ى{Rec} و كه‌ى {stop}بكه‌م. به‌ڵام پاش چه‌ند كۆرسێك و دواتریش وه‌رگرتنى دبلۆم له {Film,TV,Vidio medarbejder}دا هه‌ستم كرد ئێستا ئه‌بێ بزانم كه‌ى وه چۆن {Rec ,stop}به‌كاربهێنم. من پێم وایه هه‌رچه‌نده كامیرا وان زیره‌ك بێت هه‌تا نه‌خوێنێت زۆرشت هه‌یه نایزانێت. رِاسته ئه‌زموون پێویسته وه‌لێ خوێندن له بوارى كامیرادا پێویستتره.ئه‌مه‌به‌زۆر نیه یاساكانى ئه‌م هونه‌ره ئه‌مه‌یان سه‌لماندوه, بۆیه راِسته كه‌خوێندن ده‌توانێت كامیرامانى سه‌ركه‌وتوو درووست بكات , من ده‌ڵێم چاوه‌كان یه‌كن به‌ڵام بینینه‌كان جیان. پ/وێراى كاركردن له Kurd TVدا وه‌ك كامیرامان و مۆنتێر, كلیپت بۆ چه‌ندین گۆرانى بێژكردووه , كێن ئه‌و گۆرانى بێژانه؟ و/ هه‌رله‌و كاته‌ى كه له‌یه‌كێك له ستۆدیۆكانى كه‌ناڵى{TV2}دا كارم ده‌كرد به‌شداریم له چه‌ندین ڤیدیۆكلیپى گۆرانیبێژى دانماركى و نه‌رویجیداكرد.له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵمداوه خزمه‌تێك به هونه‌رمه‌ندانى نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م ئه‌ویش له رِێگه‌ى كلیپكردنى گۆرانیه‌كانیانه‌وه , وه‌ك هونه‌رمه‌ندان حه‌مه‌جه‌زا ,نه‌جمه‌دین غولاّمى , دیارى قه‌ره‌داغى, نازىَ به پێنج كلیپ , هۆشه‌نگ , هیوا و دواتریش شێركۆ محه‌مه‌د.سه‌رجه‌م {12} ڤیدیۆ كلیپم ئه‌نجام داوه, ئه‌مه جگه له تۆماركردنى چه‌ندین كۆنسه‌رت و ئاهه‌نگ و كۆرِو خۆپیشاندان و بۆنه‌ى سیاسى له وڵاتانى دانمارك,سوید, نه‌رویج ,ئه‌ڵمانیا. پ/بێگومان له رِێگه‌ى كه‌ناڵه كوردیه‌كانه‌وه ئاگادارى كارى وێنه‌گرتن ومۆنتاج وكاره هونه‌ریه‌كانى دیكه‌ى تایبه‌ت به كامیراى , رِات چیه به‌رامبه‌ر به‌و كارانه؟ و/من ده‌ستخۆشى له‌هه‌ر هه‌موو كادر‌و ته‌كنیك ومۆنتێرو كامێرامانه‌كانى كوردستان ده‌كه‌م . ئه‌وه‌سه‌یره له نه‌بوونى قوتابخانه‌یه‌ك یا په‌یمانگایه‌ك تایبه‌ت به هونه‌رى كامیرا ئه‌و هه‌موو كاره جوانانه ئه‌نجام بدرێت. كه‌موكوورِى زۆره به‌ڵام كه‌پیاو بزانى گرفت له‌چیدایه‌و چاره‌سه‌رى پێنه‌بێت ئیدى ده‌بێت هه‌روا برِوات تاكو زه‌مه‌ن ده‌بێته هۆى چاره‌سه‌ركردنى. سوپاس و ئونێدى سه‌ركه‌وتن منیش سوپاستان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م ده‌رفه‌ته دانمارك /به‌هارى 2004
|
|
|
|
|