|
|
|
که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد واز له پاساوه لاواز‌و بێماناکانیان دێنن؟
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی وڵات نیه له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره بێ کێشه‌و ڕووداو بیت،ته‌نانه‌ت وڵاتێکی مه‌زن و پێشکه‌وتووی وه‌ک ئه‌مه‌ریکا گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موو کاتژمێرێک ئه‌وا ڕۆژانه کێشه‌وکاره‌ساتی جۆراو جۆر ڕووده‌ده‌ن. دیاره جاروبار لێره‌و له‌وێ له وڵاتانی خاوه‌ن شارستانیشدا بۆ چاره‌وسه‌ر کردنی ئاسته‌نگی و قه‌یران و ڕووداوه کوتووپڕیه‌کان، ده‌سه‌ڵاتداران هه‌نگاوی هه‌ڵه ده‌نێن که زیان به هاوڵاتیان ده‌گه‌یه‌نن. لی هه‌رگیز ڕووینه‌داوه ئه‌و ئیجارائاته نادرووستانه په‌رده‌په‌پۆش بکه‌ن یا پاساوی نا لۆژیکی بۆ بهێننه‌وه، به‌ڵکو بۆ خۆپاککردنه‌وه دێن ڕاشکاوانه و به‌جورئه‌ته‌وه ڕاستیه‌کان ده‌خه‌نه ڕوو ، هه‌ڵه‌کانی خۆیان باس ده‌که‌ن ،که‌سانی تاوانبار یا که‌مته‌رخه‌م په‌یوه‌ست به‌و کاره‌وه سزاده‌ده‌ن و داوای لێبووردنیش له هاوڵاتیان یا له‌و لایه‌نه ده‌که‌ن که زیانیان پێگه‌شتووه. به‌مه‌ش له به‌ر چاوی هاوڵاتیان پارێزگاری له مه‌سداقیه‌تی خۆیان ده‌که‌ن. له‌کن خۆشمان له کوردستان له‌و ده‌مه‌ی کورد حکومڕانه دونیایه‌ک کێشه‌و گرفت و کاری نادرووست روویانداوه،ئه‌مه‌ش ستێکی سرووشیته چونکه سه‌ددام وڵاتێکی ویرانی بۆ جێهێشتین، وێرای ئه‌مه‌ش ڕۆڵی دوژمنکارانه‌ی وولاتانی دراوسیو کاری سرووشت و ئیداره‌ی ناڕیکوپێکی خۆشمان هه‌موو هۆکارن بۆ به‌رده‌وام بوونی ئه‌م ئاسته‌نگیانه. کێشه‌له‌وه‌دایه ده‌مێک وه‌زیرێک، به‌رپرسێکی ئیداری یا حیزبی دێته گۆو باس له کێشه‌یه‌ک ده‌کات که په‌یوه‌سته به خودی وه‌زاره‌ته‌که‌یه‌وه یا ده‌سه‌ڵاتیه‌وه ،دیت جۆره‌ها پاساوی بێ‌مانا ده‌هێنێته‌وه‌و و که‌مته‌رخه‌میه‌که یا هه‌ڵه‌که یا دزیه‌که له کۆڵ خۆی دکاته‌وه‌و ده‌یهاوێته سه‌رشانی لایه‌ن و خه‌ڵکانی دیکه. به‌مه‌س خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌ربازده‌کات و وه‌ک به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رده‌چیت. بۆ نمونه کاتێک له وه‌زیری ڕیگاوبان یا که‌سێکی په‌یوه‌ندیدار به‌و کاره‌وه ده‌پرسن بۆ فلانه ڕێگا پاش تێپه‌ڕبوونی دووساڵ به‌سه‌ر واده‌ی ته‌وابوونیداو زیادکردنی بڕه‌پاره‌ی تێچوه‌که‌ی هێشتا ته‌واو نه‌بووه؟ کاکی وه‌زیر پرسیارکه‌ر پاساوبارانده‌کات به، به‌ڵێنده‌ر سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی کردوه ،که‌ره‌سته‌گران بووه ،سه‌رماوسۆڵه‌بووه وکار تییدا وه‌سێنراوه وه ئێمه به‌دوایدا ده‌چین و سزایان ده‌ده‌ین و تاد،که له‌و بڕوایه‌دام خۆشی بڕوای پێی نیه‌و ته‌نها ڕێگه‌یه‌که بۆ خۆقورتارکردن له به‌رپرسیاریه‌تی. سه‌ده‌ها جار له میدیاکانه‌وه‌گوێم له‌م چه‌شنه پاساوانه بووه که‌له زاری به‌رپرسانه‌وه له‌بری به‌رسیڤی لۆژیک و درووست و دان نان به هه‌ڵه‌و که‌موکوڕیه‌کانیاندا ده‌ریده‌بڕن. تائیستاش نه‌مدی و نه‌مبیست کاربه‌ده‌ستێک
|
|
|
|
|