|
|
|
پتر بێده‌سه‌ڵاتکردنی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌کن ئه‌و ڕژیم و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که نرخ و به‌ها بۆ کایه ڕۆشه‌بیری و کۆمه‌ڵایه‌ته‌یه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی کۆنترۆڵی خۆیان دانانێن ، هه‌ر بزوانێکی ڕه‌خنه‌گرانه له لایه‌ن ئه‌و کایانه‌و به ئاراسته‌ی ئه‌وان به مه‌ترسی دادانین بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌بینین ئه‌و جۆره ڕژێم و ده‌سه‌ڵاتانه به‌رده‌وام له هه‌وڵی خه‌فه‌کردنی هه‌ر ده‌نگێکدان که تۆنی ڕه‌خنه‌ی جددی‌وهه‌ڵدانه‌وه‌ی سه‌رچاوه گه‌نده‌ڵیه‌کان وسیاسه‌ته نادروست و چه‌وته‌کانی تێدا هه‌ست پێده‌کریت. دیاره ئه‌م جۆره تێڕوانین وبۆچوونانه ته‌نها له‌کن ئه‌و حیزب وحکومه‌تانه په‌یڕو ده‌کرێت که ده‌یانه‌وێت به‌هه‌رجۆرێک بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان لای خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه‌و خۆیان چۆنیان گه‌ره‌که وا ئاراسته‌ی بکه‌ن . خۆگه‌رنه‌توانرا ده‌زگایه‌ک یا لایه‌نیک یا که‌سیک یا ده‌نگێک کۆنترۆڵ بکه‌ن و بیخه‌نه بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانه‌وه، ئه‌و ده‌مه فشار‌و ترس ولێدان و سوکایه‌تی به‌کار ده‌هێنن، یا چه‌ندین کۆت و به‌ند به جۆری یاسا ده‌هیننه ئاراوه بۆ ده‌مکوت کردن و که‌مکردنه‌وه‌ی کاریگه‌ریه‌تیان .ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت که پێدانی ئیمتیازوکڕینی ویژان وگه‌نده‌ڵکردنیش جۆرێکی دیکه‌ی سیاسه‌تیانه بۆ نه‌هێشتن و کپکردنی ده‌نگی ناره‌زا.
کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و میدیا به‌گشتی به ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ناسراوه، که دوای ده‌سه‌ڵاته‌کانی ته‌شریعی و به‌جێگه‌یاندن و دادوه‌ری دیت. راسته ئه‌و سی ده‌سه‌لاته فه‌رمین و دامه‌زراوه‌یی حکومین و به پێی یاسای دیاریکراو ئه‌رکه‌کانیان ڕاده‌په‌رینن، لی ده‌سه‌لاتی میدیا هیچ جۆره ده‌سه‌لاتیکی فه‌رمی نیه، له‌ڕاستیشدا نه په‌یوه‌ندی به داموده‌زگای حوکمه‌ت و نه‌به هیچ جۆره ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه هه‌یه. به‌ڵکو ڕاستربێژم وه‌ک چاودیریک به‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاتانه‌وه‌کار ده‌کات که‌له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێدان ،هه‌ربۆیه‌ش پێی ده‌ڵین ده‌سه‌لاتی چواره‌م . واته کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌عنه‌وی سه‌ربه‌خۆیه به‌سه‌ر هه‌موو کایه‌کانی ده‌سه‌لات و کۆمه‌ڵگه‌دا. بێگومان ئه‌م پێناسه ئه‌و وڵاتانه ده‌گرێته‌وه که ڕێزی تایبه‌ت له کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌گرن و به پێویستیشی ده‌زانن بۆ پێشڤه‌چوونی کۆمه‌ڵگه‌که‌یان. له‌و وڵاتانه‌دا ڕۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه خۆی بکات به‌هه‌ردائیره‌وددامه‌زراوه‌یه‌کی حکومیداو داوای به‌ڵگه‌نامه‌و هه‌ر شتێک بکات که پێویسته‌یه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی ڕیپۆرتاژێک یابه‌دواچونێک. به‌کورتی و کوردی ڕۆژنامه نووس پیگه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه که له سه‌رۆک وه‌زیرانه‌وه تا گچکه‌ترین فه‌رمانبه‌رحسابی بۆده‌کات ، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک که له‌هه‌ندی حاڵه‌تدا ده‌گاته ترس له ڕۆژنامه‌نووس . لێره‌شدا مه‌به‌ست له‌ترس ئه‌وه‌یه نه‌کا یه‌کێک له‌و پله‌داره حکومی یا حیزبیانه پیان خواردانێن یا هه‌له‌یه‌کی بچوک بکه‌ن و لێیان بکه‌نه هه‌را.
پاش ڕاپه‌ڕین له‌کوردستان میدیای ئاشکرا هاته ئاراوه ،ئه‌م میدیایه‌ش ته‌واوکه‌ری و به‌رده‌وامیه‌تی میدیای حیزبی شاخ بوو، واته ئه‌وانه‌ی له میدیای حیزبی‌دا کارده‌که‌ن و ده‌یبه‌ن به ڕێوه هه‌مووکه‌سانی حیزبین یا نزیکن له حیزبه‌وه ،که‌واته له ژێر کۆنترۆڵی عه‌قڵیه‌تی حیزبدان وسیاسه‌ت و فه‌رمایشی حیزبه‌کانیان په‌یڕه‌و ده‌که‌ند.دیاره له‌م جۆره میدیایانه‌دا سنووری کار دیاریکراوه‌و ناتوانرێ ڕه‌خنه‌ی جددی و قسه‌کردن له‌سه‌ر دیارده‌دزێوه‌کانی سه‌رانی پارته‌که یا ده‌سه‌ڵات بکرێ.بۆیه له حاڵه‌تێکی وادا ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری پێشڤه‌چوون به‌خۆوه‌نابینێت و له ئاستێک‌دا ده‌وه‌ستێت. هه‌ربۆیه په‌یدابوونی میدیای ئازاد واته میدیای ئه‌هلی ده‌بێته پێدوایستیه‌کی گرنگ بۆ گه‌شه‌کردنی ڕه‌وشی ڕۆژنامه‌گه‌ری وپرۆسه‌ی دیموکراتی. ئه‌وه‌بوو پاش چه‌ند ساڵیک ورده‌ورده میدیای ئه‌هلی په‌یدابوو وه چه‌ندده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندنی نا حیزبی هاتنه مه‌یدانه‌وه‌و ژیانی ڕۆژنامه‌گه‌ری گۆڕانکاریه‌کی به‌سه‌رداهات و گووڕووتینێکی تێکه‌وت.لی ئه‌م دیارده‌نوێیه هه‌روا بێ کێشه نه‌بوو به‌ڵکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا چه‌ندین ئاسته‌نگی له‌لایه‌ن ده‌سه‌لات و حیزبه‌کانه‌وه بۆ درووست بوو، چونکه ئه‌سته‌مه بۆ حیزبێک یا ده‌سه‌ڵاتێک قه‌بووڵی جۆره‌ڕه‌خنه‌یه‌ک بکات که پێشترلێی نه‌کراوه‌و نه‌بووه‌ته که‌لتوریک بۆی ، به‌ڵکو هه‌رده‌م چاوه‌رێی پیا‌ڵدان و ستایش بووه. هه‌ربۆیه ئاسته‌نگ درووستکردن بۆ میدیای ئه‌هلی بووه کارێکی به‌رده‌وام و ڕۆژنامه‌نووسان بوونه ئامانجی ئه‌و جۆره عه‌قڵیه‌ته.زۆر جارئه‌م مه‌سه‌له‌یه له حاڵه‌ته شارستانیه‌که‌ی ده‌رچووه که سکالاتۆمارکردن بووه له‌سه‌ر ڕۆژنامه نووسان، گه‌شتووه‌ته ڕاده‌ی سوکایه‌تی و هه‌ره‌شه‌ی ته‌له‌فونی و ته‌نانه‌ت فڕاندن وزیندانی و لێدانیش . ئه‌م کرداره چه‌وت و ناسارستانیانه وای له زۆرێک له ڕۆژنامه نووسان کرد که به حه‌زه‌ره‌وه مامه‌ڵه له گه‌ڵ هه‌ندێک مه‌سه‌له‌ی هه‌ستیاردا بکه‌ن، نه‌کا تووشی گرتن و هه‌ره‌شه‌بنه‌وه.لێ به دیوه‌که‌ی دیکه‌دا ئه‌مه نه‌بووه هۆی خه‌فه‌بوون و نه‌مانی ده‌نگی بویری ڕۆژنامه‌ی ئازاد به‌رامبه‌ر به گه‌نده‌ڵی و دزی و ناعه‌داله‌تی و به‌هه‌دربردنی سامانی وڵات له لایه‌ن زۆرێک له به‌رپرسه حیزبی و حکومیه‌کانه‌وه که به شێکیان ئه‌مڕۆ له هۆڵی په‌رله‌ماندا دانیشتوون. پێده‌چێت سه‌رچاوه‌ی بڕیاری هاتنه‌ئارای ئه‌م یاسایه ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بیت له ده‌ستڕۆشتوانی هه‌ردووحیزبه‌که، وه په‌رله‌مان ته‌نها به‌رده‌بازێک بیت بۆ تێپه‌ڕبوونی ئه‌و بریاره. مه‌به‌ستیش دیار‌و ئاشکرایه نه‌هێشتنی ئه‌و ده‌نگا‌نه‌یه که ده‌سه‌ڵات سه‌غڵه‌ت ده‌که‌ن و هاوڵاتیان له مه‌سه‌له‌هه‌ستیاره‌کان ئاگادارده‌که‌نه‌وه. جا ئه‌م یاسایه‌ی که له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچووه هه‌وڵیکه به‌و ئاراسته‌یه وه گه‌ر سه‌ربگرێ له‌ئاکامد هیچ په‌رواێزێک بۆ کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری هاوچه‌رخ و کاریگه‌ر نا‌مینێته‌وده‌بێت فاتیحایه‌ک بۆ ڕۆژنامه‌ی ئازاد بخوێنین.
بێگومان له هه‌ر وڵاتێک‌دا میدیا ئازاد نه‌بیت ئیدی قسه‌کردن له دیموکراتی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکه. دیاره میدیای کوردی تاچه‌ند سه‌ربه‌خۆو ئازادبێت و تا چه‌ندئه‌کتیف بیت هه‌رگیز ناگاته ئاستی میدیای جیهانی پێشکه‌وتوو ،ئه‌ویش به هۆی که‌م ئه‌زموونی راگه‌یاندنی کوردی وهاوکات به هۆی ئه‌و جیاوازیه مه‌زنه‌ی نێوان کوردستان و جیهانی پێشکه‌وتوو له بواره‌کانی ڕۆشنبیری وپێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی و میکانزمی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌زگاکانی میدیا‌و ده‌سه‌ڵات و هاوولاتیان .بۆیه ناکرێت و نادرووسته‌به یه‌ک چاو سه‌یری کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری بکه‌ین. گه‌ر چاوێک به مێژووی نزیکی ڕۆژنامه‌گه‌ری له‌و وڵاته‌پێشکه‌وتووانه‌دا بخشینین ده‌بینین ڕه‌وتی ڕۆژنامه‌گه‌ری له ئاستیکی به‌رزدایه‌و کاریگه‌ری و جێچه‌نجه‌ی به‌سه‌رزۆر رووداو مه‌سه‌له‌وه دیاره و له‌کنیان بووه‌ته‌پێویستیه‌کی ڕۆژانه. ڕۆڵی میدیابه گشتی و ڕۆژنامه به‌تایبه‌تی له‌م وڵاتانه‌دا هێنده کاریگه‌ره به‌وراده‌یه‌ی تا ئێستا بوونه‌ته هۆی هه‌ره‌س هێنانی چه‌ندین حکومه‌ت وده‌ست له‌کارکشانه‌وه‌ی وه‌زیرو به‌داداگا گه‌یاندنی چه‌ندین به‌رپرسی بالا ،ئه‌ویش به‌هۆی ئاشکراکردن وبه‌دواچوونیان له‌سه‌ر زۆر کاری دژ به‌یاساو ناشه‌رعی نادرووست که له ده‌زگاکانی میریه‌وه کراون،
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌له‌جیهانی پێشکه‌وتوودا به میدیا دراوه‌و به چواره‌م ناوبراوه، له کوردستاندا نه‌ک هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نیه به‌ڵکه ڕێز له بوونیشی ناگیرێت وه‌ک ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ، ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نها نوزه‌یه‌که‌و هه‌وڵیده‌داببێته ده‌نگێکی بیسراوبڕێک ده‌سه‌ڵات بۆ خۆی بپچڕێت ، لێ به‌داخه‌وه په‌رله‌مان به‌م کاره‌ی گه‌ره‌یکه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌که‌مه‌ی هه‌یه‌تی لێی بسه‌نێته‌وه.
سه‌یر له‌وبڕگانه‌دایه‌که له دووتوێی یاساکه‌دا هاتوون که به هۆیه‌وه ده‌یانه‌ویت ده‌نگی ڕۆژنامه نووسان ببڕن، هێنده ته‌مومژاوین هێنده نالۆژیکن که‌ته‌نانه‌ت له نیو پرنسیپه‌کانی کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری وڵاته دواکه‌وتووه‌کانیشدا جێیان نابێته‌وه و ناشێ بکرێنه به‌هانه بۆ سانسۆرکردن و له‌قاڵبدانی میدیا، به‌وه‌ی هیچیان بنه‌مایه‌کی یاساییان نیه و هه‌موویان لاستیکین. هه‌ر بڕگه‌یه‌ک یا خاڵیک له‌و یاسایه ده‌کریت له که‌سیکه‌وه بۆ که‌سیکی تر یا له ده‌زگایه‌که‌وه بۆده‌زگایه‌کی تر له حیزبێکه‌وه بۆ حیزبێکی دیکه لێکدانه‌وه‌و شرۆفه‌ی جیواز هه‌ڵبگرێت. خۆ ئه‌مه ژماردن نیه بڵێین یه‌ک و یه‌ک ده‌کاته دوو ئیدی که‌س ناتوانێت بڵێت ده‌کاته سێ. ده‌شێ مه‌سه‌له‌یه‌ک لای که‌سیک پیرۆزبیت لای که‌سیکی دیکه نا ،یا که‌سێک حیزبێک ره‌خنه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ک به سوکایه‌تی لێکبداته‌وه به‌ڵام یه‌کێکی دیه‌که لایه‌نێکی که به ڕه‌خنه‌یه‌کی جددی بزانێت ،یاخود ره‌خنه له ئاین و خه‌تیب و مه‌لاکان بۆ بخرێته نێو سوکایه‌تی به ئیسلام.خۆ ناکریت ئاینێک به‌ر له 1500ساڵ له ئارادابووه ئێستاش به هه‌مان میتۆد‌و ئه‌قڵیه‌ت بۆچوون خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکریت ،بێگومان ده‌قی وای تێدایه که جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌و له‌گه‌ڵ ژیانی هاوچه‌رخی ئه‌مڕۆمانداناگوونجێت و پێویستی به دراسه‌کردنی نوی هه‌یه ،جا گه‌ر ڕۆژنامه نووسێک ئه‌مه باس بکات بۆ به بیانوی سوکایه‌تی به ئاین بدرێته دادگا، یا له‌لایه‌ن تووندره‌وه‌کانه‌وه خوێنی حه‌ڵاڵ بکریت. یا بۆده‌بێت ڕه‌خنه‌گرتن له مه‌لایه‌ک که خه‌ڵک هانده‌دات بۆ کاری ئیرهابی به شێوازێکی دیکه لێکبدرێته‌وه.یاخود بۆ ده‌بێ به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانمان هێنده پیرۆز بکرێن که ئاماژه‌کردن به هه‌ڵه‌کانیان له راگه‌یاندندا ببێته تاوان .به‌رای من هیچ که‌س و لایه‌ن و ئاینێک له‌سه‌ری ڕه‌خنه‌وه نیه‌و هیچ پیرۆزیه‌کیش ڕه‌ها نیه، به‌ڵکو ده‌بێت ڕێز جێگه‌ی ئه‌مانه بگرێته‌وه. به‌ڕستی شه‌رمه‌زاریه‌بۆ په‌رله‌مانێک له‌بری به‌هیزکردنی رایه‌ڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن وئه‌کتیڤ کردنی ڕوڵیان وگرۆیی کردنی ڕۆژنامه‌نووسان و به‌رزنرخاندنی ماندووبوونیان وهه‌وڵدان به‌جددی بۆ کردنیان به ده‌سه‌لاتی چواره‌م، که‌چی دێن یاسایه‌کی وا ده‌هێننه ئاراوه که گه‌ره‌کیانه‌به‌هۆیه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که‌مه‌ی هه‌یه‌تی که‌متری بکه‌نه‌وه. halabja@ofir.dk |
|
|
|
|