|
|
![]() |
|
ماڵئاوا عروبه خالید قه‌شتینى و_ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی گشت ئه‌وانه‌ى به‌نێوى عروبه‌و نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بى وسه‌روه‌رى وسه‌ربه‌خۆییه‌وه ده‌په‌یڤن ,بكوژى ئه‌و زاراوانه‌ن كه‌به‌نێویه‌وه ده‌ئاخفن, وه له‌وه‌و به‌ریش هه‌ر ئه‌وه پیشه‌یان بووه.هه‌رچى نه‌هامه‌تى وتێشكانێك دووچارمان بووه هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ى به‌درووشمه‌كانى یه‌كیه‌تى عه‌ره‌بى و نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌بیه‌وه چه‌واشه‌یان كردووین.ئێستاش به ده‌ستخستنه ناوكاروبارى عیراق دوا بزماریان به‌و درووشمانه‌دا داكووتا.به‌رله‌چه‌ند رِۆژێك له{ووته‌كانى هه‌فته‌دا}ئاماژه‌م به ووته‌ى هاونیشتیمانیه‌كى عێراقى كرد كه ئێژىَ عه‌ره‌به‌كان له عێراقیه‌كان ووریابكه‌ره‌وه كه یه‌ك له سه‌ر سێى گه‌لى عێراق له‌بنه‌رِه‌تدا عه‌ره‌ب نین.وه دووبه‌شه‌كه‌ى دیكه‌شى له رِه‌گه‌زی خۆیان ده‌گه‌رِێن به‌ڵكه ده‌لیلێك بدۆزنه‌وه تابیسه‌لمێنێت كه عه‌ره‌ب نبن. بۆنمونه من به‌شبه‌حاڵى خۆم له‌م رِۆژانه‌دا بۆم ده‌ركه‌وت كه بابه گه‌وره‌م له‌دایكمه‌وه ئه‌فسه‌ر بووه له‌سوپاى عوسمانی‌دا,وه‌له‌جه‌نگى{ ده‌رعیه}دا كووژاو هه‌ر له‌وێشدا له‌گۆرِنراوه. له‌وكتێبه‌یدا كه به‌مدووایانه ده‌رچووه{رِێگه‌مان له‌به‌غداوه}پسپۆرِه ئه‌مریكیه‌كان پرسیاری ئه‌و لوغزه ده‌كه‌ن {بۆچى دیموكراتیه‌ت ناتوانێت ره‌ِگىخۆى له جیهانى عه‌ره‌بیدا داكووتێت؟}له‌ده‌مێكدا ده‌بینین دیموكراتیه‌ت له دواكه‌وتووترین وڵاتى ئه‌فریقیدا گه‌شه‌ده‌كات وده‌چه‌سپێت. وه‌لىَ له‌جیهانى عه‌ره‌بى نه.ئه‌وجا ده‌پرسن هیچ ئومێدێك هه‌یه ئه‌و به‌خته عه‌ره‌به‌كانیش بگرێته‌وه؟ له‌م ده‌مه‌دا رِووناكبیره عه‌ره‌به‌كان كه‌سایه‌تى دیكتاتۆرمان به ریِسواترین شێوه نیشان ده‌ده‌ن.ئه‌و رِووناكبیرانه ته‌نها به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون كه پشتگیریی وبه‌شدارى له بوونیادنانى دیكتاتۆریه‌ت له ولاَته‌كه‌یاندا بكه‌ن و ئیراده‌یان به‌سه‌رهاوسه‌ره‌كه‌یدایاهاوسه‌ره‌كانیدا},زارِۆكه‌كانیدا,خوێنكاره‌كانیدا,كارمه‌نده‌كانیدا فه‌رزبكات به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات ئیراده‌ى خۆی به‌سه‌ر گه‌لانى دیكه‌شدا فه‌رزبكات. له عێراق هه‌ندێك رِاپۆرتی رِاپرسین له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌كى سه‌ربه‌خۆی پشكنیاریه‌وه ئه‌نجام دراون ,له هه‌موویاندا به رِێژه‌ى ./.80ى ئه‌وانه‌ى پرسیان پێكراوه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانن له‌وڵاته‌كه‌یاندا.وه‌له./.60یا پتر له نیوه پشتگیرى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كاروبارى وڵاته‌كه‌یان بگرێته ئه‌ستۆ . به‌چ هه‌قێك رِۆژنامه‌نووسێكى فه‌له‌ستینى كه پشتى له‌ژیانى وڵاته‌كه‌یى وجیهانى عه‌ره‌بى كردووه و له له‌نده‌ن له سایه‌ى سێبه‌رى شاژنه ئه‌لیزابێت دا ده‌ژى* , یاخود فڵانه ژۆرنالیستى ته‌له‌فزیۆنى له‌قه‌ته‌ر یا له لوبنان هانى تێكده‌رو جه‌رده‌كان ده‌ده‌ن تا به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر كاره‌كانیان كه ناوى ده‌نێن به‌ره‌نگاری نیشتیمانى؟ كى مافى به‌و هه‌تیوانه‌ى سه‌دام داوه كه‌دژى ئیراده‌ى سێ له‌سه‌رچواری گه‌لى عێراق بووه‌ستن.واتا دژىبه‌رژه‌وه‌ندى ومافىژیانێكى ئارام وسووریان له‌سه‌ر بیناكردنه‌وه‌ى نیشتمانه‌كه‌یان .كه ئه‌مه‌ش له‌سایه‌ی تاكه هێزدا ئه‌نجام ده‌درێت كه تواناى به‌رقه‌راركردنى ئاسایش وئاشتى و پاراستنىیه‌كیه‌تى ولات و سه‌لامه‌تى سنووره‌كانى و رِێگه‌گرتن له پارچه‌بوون و رِوونه‌دانى شه‌رِی ناوخۆ هه‌بێت. گه‌ر عێزه‌كانى هاوپه‌یمان له‌م كاته‌دا بكشێنه‌وه و وڵات ئاوڵاكه‌ن بۆ ململانێى هێزه سیاسیه‌كانى عێراق,ئه‌وانه‌ى 13 ساڵه له ململانێدان بێئه‌وه‌ى بتوانن بگه‌نه ته‌بایی و هه‌ماهه‌نگى,پێده‌چێت ئه‌وده‌مه ببێته شه‌رِى ناوخۆ له‌وجۆره‌ى له سۆماڵ و لوبنان ووڵاتانى نێوه‌ندى ئه‌فریقا رِوویدا. جاگه‌ر ئه‌وه رِوویدا كىَ ئاوبه‌و ئاوره‌دا ده‌كات؟عومر‌و موسى؟یاسر عرفات؟جامیعه‌ى عه‌ره‌بى؟نا به‌رِێزان چاكه‌دووربن لێمان ئێوه‌مان تاقیكرده‌وه به‌شه‌ویش و به‌رِۆژیش.هێزه‌كانى هاوپه‌یمان له‌عێراق ناكشێنه‌و تا كوتایی به په‌یامه‌كه‌یان نه‌هێنن .ئه‌و هێزانه به خواستى زۆربه‌ى گه‌لى عیراق له‌وێن. په‌یامه‌كه‌یان په‌یامێكى پیرۆزه‌و شایانى سوپاسه.رِژێمێكیان بۆله‌نێوبردین به‌دترین رِژێم بوو له نێو ئه‌و رِژێمانه‌ى تا ئێستا له‌سه‌ر زه‌ووی په‌یدابوون.گه‌لێكیان له كۆیله‌یه‌تى, مردن, نه‌بوونى, سوكایه‌تى رِزگاركرد كه ئێستا رِۆژ له‌پاش رِۆژ پێگه‌یان به هاتنى هێزى وڵاتانى دیكه‌ده‌چه‌سپێت. هێزه‌كانى هاوپه‌یمان ده‌ركیان به‌و ئه‌ركه كردووه كه‌له ئه‌ستۆیاندایه ئه‌ویش چاندنى تۆوی شه‌رعیه‌ته له ده‌سه‌ڵات ویاسادا,ده‌سته‌به‌ركردنى رِژێمێكى دیموكراسى,رِزگاركردنى ئافره‌ت له‌كۆیلایه‌تىو پاشكۆیی,بڵاوكردنه‌وه‌ى شه‌فافیه‌ت له ئیداره‌دا , عه‌قلانیه‌ت و گیانى زانستى له خوێندندا وه‌پاراستنى مافی مرۆڤ.. باشه‌رمه‌زاربن تێكده‌ران و به‌كرێگیراوان و دوواكه‌وتووه‌كان.خۆشحاڵمه‌بن به‌وكاره دزى ئامیزانه كه هه‌ر كۆتاییان دێت .به‌م نزیكانه گه‌لى عیراق له‌سه‌ر پێكانى خۆی ده‌وه‌ستێت, وه له‌سه‌ر تابلۆ وانه‌یه‌كى دیكه له‌و وانه زۆرانه ده‌نووسێته‌وه كه‌به مرۆڤایه‌تى به‌خشیوه .تا ئه‌و وانه‌یه ببێته خاڵێكى ڤه‌پێشچوون بۆئه‌م رِه‌وته جوانه به‌ره‌و ئازادى,ئازادىهزر ئازادى هه‌ڵبژاردن و خۆشه‌ویستى.وه ده‌ربازبوون له‌و تاریكسانیه‌ى كه ئێستا خاكى سۆمه‌رو بابل تێیداده‌ژى. له‌و خاكه‌وه‌تیشكێك ده‌رده‌چێت كه ژیانى گشت ده‌ڤه‌ره‌كه به خۆری شارستانیه‌تى نوی و ده‌سه‌ڵاتى گه‌ل و باڵاده‌ستى هۆش و مه‌عریفه رِۆشن ده‌كاته‌وه.كورِوكیژانى رِافیده‌ین له‌وه‌وبه‌ر له‌م كارانه‌یان ئه‌نجام داوه و ئیمرِۆش ئه‌نجامى ده‌ده‌ن. ََ رِۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ژماره 9000 *پێده‌چێت نووسه‌ر لێره‌دا مه‌به‌ستى عه‌بدلباری عه‌توان بێت.
|
|
|
|
|