|
|
![]() |
|
گریانم بۆ خۆمان ده‌هات گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی رِۆژی هه‌ینى {13/8/2002}بیست وهه‌شته‌مین خولى یاریه‌كانى ئۆله‌مپی له‌شارى ئه‌سیناى پایته‌ختى یۆنان كرایه‌وه ..شایانى ئاماژه‌یه یه‌كه‌م خولى ئه‌م یاریانه سالى 1896 هه‌رله هه‌مان شارده‌ستى پێكرد, واته 108 ساڵ چاوه‌رێ بوون تا نۆره‌یان هاته‌وه سه‌ر. به‌ر له‌ده‌سپێكردنى خوله‌كه به پتر له ساڵێك له‌نێو سه‌رپه‌رشتكارو به‌رپرسانى خوله‌كانى ئۆله‌مپیدا ده‌نگۆیه‌كى ئه‌وتۆ هه‌بوو كه گوایه یۆنانیه‌كان بیرۆكراتى و سستن و زه‌حمه‌ته له‌كاتى دیاریكراودا كاره‌كانیان كۆتایی پێبهێنن.وه‌لێ ئه‌وان سه‌لماندیان كه شایسته‌ى ئه‌و ئه‌ركه‌ن وه له‌كاتى خۆیدا كارایانه سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانى خوله‌كه‌یان كۆتایی هێنا. گه‌رمیلله‌تێك خاوه‌نى مێژوویی و داهێنه‌رىئه‌م یاریانه بێت وبه‌ر له دایكبوونى مه‌سیح به پترله 2000 ساڵ له شاری ئۆله‌مپاوه زۆربه‌ى ئه‌م جۆره وه‌رزشانه ئه‌نجام درابن هاوكات به‌رله 108 ساڵ توانیبێتى یه‌كه‌م خول به‌رِێوه به‌رێت بێگومان له‌توانایدایه جاریێكى دیكه هه‌مان ئه‌رك به‌جێبهێنێت . ئاهه‌نگى كردنه‌وه‌ى خوله‌كه زۆر قه‌شه‌نگ وسه‌رسوورهێنه‌ر بوو, كه تێیداجۆره‌ها چالاكى هونه‌رى ,وه‌رزشى تێكه‌ڵ به فه‌نتازیاپه‌خشكرا, كه برِێكى مه‌زنى بریتى بووله سه‌ردێكى دیرۆكى ژیانى كۆن ونوێی یۆنانى . ئه‌وه‌ى لێره‌دا مه‌به‌ستمه برِگه‌ى نمایشكردنى گرووپه وه‌رزشیه‌كانه كه وه‌رزشوانانى 202 ولات به‌شداریان تێدا كرد وه زۆربه‌ى گرووپه‌كان به ئاڵا‌و جلوبه‌رگى نه‌ته‌وه‌ییانه‌وه ده‌بینران. كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌وژماره زۆره وه‌رزشوانانه له هه‌موو كیشوه‌ره‌كانىجیهانه‌وه خۆى له خۆیدا هۆیه‌كه‌بۆ ئامێته‌ى كه‌لتوورىو یه‌كناسین و برایه‌تى و دۆستایه‌تى وئه‌زموون گۆرِینه‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى هه‌رگروپێكدا كۆمه‌نته‌رى ئه‌وكه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنیه‌ىكه چالاكیه‌كانى په‌خشده‌كرد به‌كوورته‌یه‌ك باسى له گرووپه‌كه ده‌كرد وه‌ك ناوى وڵات, پێگه‌ى له‌سه‌رنه‌خشه, ژماره‌ى دانیشتوان,ژماره‌ى وه‌رزشوانانى به‌شداربوو. من كه‌مێك سه‌رم له جوغرافیا ده‌رده‌چیًت وه له‌سه‌رده‌مى خوێندنى قوتابخانه‌شدا وانه‌ى جوغرافیا یه‌كیك بوو له‌و وانانه‌ى كه كه‌یفم پێیده‌هات و كاره‌كته‌رى باشم تێدا ده‌هێنا, وه‌لێ رِاشكاوانه ده‌ڵێم تا كاتى ئێستاشى له‌گه‌ڵدابێت هه‌رگیز ناوى هه‌ندێك له وڵاته به‌شدابووه‌كانم نه‌بیستووه.كه ئه‌مه‌ش نمونه‌ى هه‌ندێكیانه: كیركىباتى, ناوروو,توڤاڵو, ڤاروواتوو,تۆنگا, سانت لویسا , سانت كریستۆفه‌ر تاد. له‌سه‌ر نه‌خشه بۆ هه‌ندێك له‌و ولاتانه گه‌رِام وه‌لێ به زه‌حمه‌ت پێگه‌ى هه‌ندێكیانم دۆزیه‌وه.زۆربه‌یان له دوورگه‌ى بچوك بچوك پێكهاتوون كه ژماره‌ى دانیشتوانیان له چه‌ند هه‌زار كه‌سێك تێپه‌رِناكه‌ن, یاخوود رِوونتر به‌كۆى چه‌ند دانه‌یه‌كیان ناگه‌نه ژماره‌ى دانیشتوانى شارێكى وه‌ك هه‌ولێر یا سنه یا دیاربه‌كر یا قامیشلۆ. دوور نیه ئه‌و جۆره وڵاتانه نه‌په‌یوه‌ندى دیبلۆماسى و نه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌و نه پێكهاته‌كانى ده‌وڵه‌تیشیان تێدا هه‌بێت.به‌كوردیه‌هه‌ولێریه‌كه‌ى بڵێم {له‌وگۆرِه‌ى كه‌وتوونه}وژیانى خۆیان ده‌به‌ن به رِێوه. من دژى ئه‌وه نیم كه ئه‌وانه وڵاتن و نوێنه‌ریان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه‌و ئالاَكانیشیان له گۆرِه‌پانى ئه‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه له‌ته‌ك ئاڵاى وڵاته مه‌زنه‌كان ده‌شه‌كێته‌وه ,وه‌ڵى من به‌وه‌دڵگرانم به‌وه‌توورِم به‌وه خه‌فه‌ت ده‌خۆم كه‌چه‌ند هه‌زاركه‌سێك له‌قوژبنێكى ئه‌و هه‌ساره‌ى {كه پێده‌چێت دووشه‌هیدیان له‌رِێگه‌ى سه‌ربه‌خۆیدا نه‌دابێت}خاوه‌نى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆن, لێ میلله‌تێكى مه‌زنى وه‌ك ئێمه‌ى كورد كه‌له پێناوى ئازادی‌دا ده‌ریایه‌ك خوێنمان رِشتووه , خاوه‌نى ده‌وڵت نین وبۆمان نیه به‌ناوى كورده‌وه به‌شدارى له هیچ چالاكیه‌كى جیهانیدا بكه‌ین. .ئه‌وه‌ته له به‌شێكى كوردوستانه‌كه‌ماندا ته‌نانه‌ت فیدرالیه‌ك كه‌زۆر كه‌مه‌و تینۆیه‌تىمان ناشكێنێت و له ئاستى قوربانیه‌كانماندا نیه‌پێمان رِه‌وا نابینن, هه‌موو سه‌گو گورگه‌كانى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه دانیان لێ چیرِكردوینه‌ته‌وه چاوه‌رِێن كه‌ى شتێكمان ده‌ستكه‌وت ئه‌وده‌مه كه‌ڵبه‌كانیان له جه‌سته‌مان گیربكه‌ن. ئه‌مه چ یاسایه‌كه چ شه‌ریعه‌تێكه چ سسته‌مێكه ئه‌م نارِستى و نا عه‌داله‌فه‌راهه‌م ده‌كات , ده‌بوو ,ناوى گروپى ئێمه‌ش له رِیزى وڵاتانى كوه‌یت وكه‌نه‌داو كۆستاریكاو كامیرۆن وكافه‌كانى دیكه‌ش بهاتایه‌و به جلوبه‌رگى كوردى وئاڵاى كوردستانه‌وه خۆیان نمایش بكردایه؟ به‌ڵێ ده‌مێك ده‌مدى ئه‌و وڵاته چه‌ند هه‌زاركه‌سیانه كه به دووسێ به‌شداربوو به ئاڵاكانیانه‌وه خۆیان نمایش ده‌كرد ومنیش نوێنه‌رانى میلله‌تێكى چل ملوێنى له‌وىَ نه‌ده‌دى پرِبه‌دڵ گریانم بۆخۆمان ده‌هات.
|
|
|
|
|