|
|
|
له‌تاقیکردنه‌وه‌ی یادی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا،کافره‌کان بردیانه‌وه‌و ئیسلامه‌کانیش دۆراندیان
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
ڕاسته ئێمه‌ی کورد له هه‌رکوێ بین یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌مان کردووه‌ته‌وه،لێ تائێستائه‌و یاده له‌خۆمانه‌وه‌بۆ خۆمان بووه.به‌ده‌گمه‌ن ڕویداوه بێگانه‌له‌ویاده‌دا به‌شداری کردبین،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا18ساڵ به‌سه‌رکاره‌ساته‌کادا گوزه‌ربووه وبه‌شێکی زۆری جیهانیش ئاگاداری ئه‌وڕووداوه‌ن،به‌ڵام تائێستا نه‌مانتوانیوه بگه‌یه‌نینه ئاستێکی به‌رزتروهاوسۆزی له نیوگه‌لانی جیهاندا بۆخۆمان په‌یدا بکه‌ین. بێگومان ئه‌وه‌ش به‌شێکی په‌یوه‌ندی به خۆمانه‌وه هه‌یه که له‌ئاستی پێویسدا کارمان بۆنه‌کردووه،به‌شه‌که‌ی دیکه‌شی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئێمه‌دایه. ئێستا بارودۆخ گونجاوه بۆ ئێمه‌ی کورد که به‌وئاراسته‌یه کاربکه‌ین،بۆیه ئومێده‌وارم له ئاینده‌دا هه‌وڵه‌کانمان چڕبکه‌ینه‌وه بۆبه ئاشناکردنی غه‌یره‌کورد به‌و کاره‌ساته. ساڵی پار به‌ر له یادی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه به ماوه‌یه‌ک بیرۆکه‌یه‌کم بۆ هات په‌یوه‌ست به‌و یاده‌وه،ئه‌ویش ئاشنا کردنی به‌شێک له دانمارکیه‌کانه {به‌پێی توانا} به‌و کاره‌ساته‌نا ئینسانیه. بیرۆکه‌که‌ش ئه‌وه‌بوو که هه‌وڵبده‌ین ئه‌و کاره‌ساته له که‌نیسه‌یه‌کی دانیمارکدا یاد بکه‌ینه‌وه. بۆئه‌ومه‌به‌سته‌ش ده‌ستنیشانی یه‌کێک له کۆنترین و مه‌زنترین که‌نیسه‌کانی دانیمارکم کرد ئه‌ویش که‌نیسه‌ی باژێڕی ڕۆسکیله‌بووکه ته‌نها 25 کم له کۆبنهاگنه‌وه دووره. له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ماڵپه‌ڕه‌که‌یانم دۆزیه‌وه، ئیمیلێکم نارد بۆیان،پاش یه‌ک دووڕۆژ له قه‌شه‌ی به‌رپرسی که‌نیسه‌که به‌رسیڤ هاته‌وه که داوای دانیشتنمان له‌گه‌ڵدا ده‌کات. به‌رله‌وه‌ی دانیشتنه‌که پێک بیت هه‌ندیک وینه‌ی کاره‌ساته‌که‌و کورته باسیک به زمانی دانمارکی له‌سه‌ر کاره‌ساته‌که‌م پۆستکرد بۆی. واده‌ی دانیشتنه‌که من وهاوسه‌ره هه‌نگاریه‌که‌م و کاک نه‌وزاد ماروف به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردی له باژێڕی ڕۆسکیلده چوینه کن قه‌شه‌که. به‌خێرهاتنێکی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر جوانی کردین،پاشان له چه‌کمه‌جه‌که‌ی به‌رده‌می زه‌رفێکی که‌وره‌ی ده‌رهێنا که بابه‌ت ووێنه‌کانی تێدابوو که من ناردبووم بۆی، به‌سوپاسه‌وه دایه‌وه ده‌ستم،وامزانی سه‌یری نه‌کردوون بۆیه له‌وباره‌وه پرسیام لێ کرد.له‌وه‌ڵامدا گووتی به‌ڵی سه‌یرم کردن زۆر کاریگه‌ر بوون باوه‌ڕناکه‌م هه‌مووکه‌س به‌رگه‌ی سه‌یرکردنی ئه‌و وێنانه بگرێت دوای لێبووردنم لێکرد گه‌ر به‌هۆی ئه‌و وێنانه‌وه ئازاری ده‌روونی چه‌شتبێت.گووتی ده‌بیت ئێمه‌ی مرۆڤایه‌تی داوی لیبووردن بکه‌ین که نه‌مانتوانی ڕێگه له ڕوودانی ئه‌و کاره‌ساته بگرین. پاش ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی خۆمان بۆباسکرد ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی خۆی له‌سه‌ر داواکه‌مان ده‌ربڕی،یه‌ک شه‌مه‌ی پاش یادی کاره‌ساته‌که دیاری کرا بۆ یادکردنه‌وه‌ی له کلیساکه‌دا،قه‌شه‌که ته‌نها یه‌ک داوای هه‌بوو ئه‌ویش ده‌به‌ش نه‌کردنی به‌یان له‌ناو که‌نیسه‌که‌دا،ئێمه‌ش داواکه‌یمان قه‌بۆڵ کرد. پاشان هه‌ندێک پرسیاری لێ‌کردین سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی کوردستان، ئێمه‌ش به‌رسیڤمان دایه‌وه. ڕۆژی دیاریکراو نزیکه‌ی 15 کوردیک ده‌بووین چووینه که‌نیسه‌که،له‌ڕیزه‌کانی دواوه دانیشتین.که‌نیسه‌که پڕبوو له خه‌ڵک،کابرای قه‌شه ده‌ستی به‌خوتبه خوێندن کرد،ێنده هیمن و له‌سه‌ر خۆ قسه‌ی ده‌کرد خه‌ریک بوو خه‌ومان لێده‌که‌وت،هه‌رله‌وکاته‌دا خه‌تیبه‌کانی خۆمانم هاته‌وه یاد به‌تایبه‌تی مه‌لابه‌شیره ده‌مشڕه‌که‌ی له‌مه‌ڕخۆمان. برێک له‌ومه‌لایانه له کاتی خوتبه خوێندندا هێنده به حه‌ماسه‌وه قسه‌ده‌که‌ن هێنده به‌ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌که‌ن ده‌ماری ملیان به‌رزده‌بیته‌وه هه‌رئه‌وه‌نده‌ماوه مایکه‌که قووت بده‌ن ،خوتبه‌کانیشیان تژیه له به‌رزکردنه‌وه‌ی هه‌ستی تووندڕه‌وی و دژایه‌تی و هاندانی خه‌ڵکان بۆ{ جیهاد} دژی دوژمنی وه‌هم،که ئه‌و دوژمنه‌ش هه‌ر جومعه‌ی له به‌رگێکی نوێ‌دا باسی ده‌که‌ن و هێرشی ده‌که‌نه‌سه‌ر. ده‌مێک هێرش بۆسه‌ر کۆمۆنیسته‌کان ده‌که‌ن ده‌میک عه‌لمانیه‌کان،ده‌مێک گۆرانیبێژان ونووسه‌ره‌کان ده‌میکیش هێزه هاوپه‌یمانیه‌کان،لێ ڕۆژێک نه‌بوو باسی ته‌رۆریسته کانی ئه‌نسارو سنه یا ئه‌نسارو ئیسلام یا بنلادنیه‌کان یا ده‌سته‌ی زانایانی ئیسلامی عێراق بکه‌ن .
پاش به‌ینێک قه‌شه‌که هاته سه‌ر باسی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه زۆر به جوانی باسی کردکه خۆمان هه‌رگیز نه‌مانده‌توانی به‌و جۆره گوزارشتی لێبکه‌ین. سه‌یریکی لا‌ی چه‌پی خۆم کرد له سیمای ئاماده‌بواندا حوزنێکی قوڵم به‌دی ده‌کرد.باسه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه 22 ده‌قیقه‌ی خایاند،دوابه‌دوای ئه‌وه خوتبه کۆتایی هات.ئێمه‌ش به‌ر له‌وان چوینه ده‌ره‌و له‌به‌ر ده‌رگا خۆمان ئاماده‌کرد بۆ دابه‌شکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک که سه‌باره‌ت به هه‌مان مه‌به‌ست بوو. زۆرێک له‌وانه‌ی به‌یننامه‌که‌مان ده‌دانێ هاوسۆزی و هاو غه‌می خۆیان بۆده‌رده‌برین، هه‌ندێکیشیان پرسیاریان سه‌باره‌ت به‌زۆر لایه‌نی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌کرد. بۆ ڕۆژی دوایی به‌ئیمیلێک به‌ناوی کورده‌کانی دانمارکه‌وه سوپاس گوزاریه‌کم بۆ نارد،له‌وه‌ڵامدا نووسیبووی[هیوادارم توانیبێتم به ئه‌رکێکی گچکه‌ی مرۆڤانه هه‌ستابم]. .................................................................................. بۆئه‌مساڵیش له خۆئاماده‌کردن بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه پێشنیاری هه‌مان شتم له‌کن کۆمیته‌ی یادی هه‌ڵه‌بجه کرد، به‌ڵام ئه‌م جاره له مزگه‌وت نه‌ک له کلێسا،پێشنیاره‌که‌م ڕه‌تکرایه‌وه،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشوه‌خت ده‌یانزانی که داواوکاریه‌که‌مان ڕه‌تده‌کرێته‌وه،ڕاستیشیان کرد هه‌ر وابوو. لێ من هه‌ر بۆ تاقیکردنه‌وه بڕیارم دا هه‌وڵێک بده‌م ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مزانی له سه‌دا نه‌وه‌دونۆ ڕازی نا‌بن، ئه‌و یه‌که‌شم بۆ ئه‌وه هێشتبوویه‌وه نه‌کا ویژدانی مردوویان ببزوێت و قایل بن باسی بکه‌ن . به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیم به ئه‌بوله‌به‌نه‌وه‌کرد،ئه‌م کابرایه خه‌ڵکی فه‌له‌ستینه، ئیمام و خه‌تیبی مه‌زنترین مزگه‌وتی سوونه‌یه له دانیمارک،له رۆژانی هه‌ینیدا چه‌ند هه‌زارکه‌سێک له پشتیه‌وه نوێژ ده‌که‌ن،به زمانی ئنگلیزی وعه‌ره‌بی خوتبه‌ده خوێنێت. به‌رده‌وام فۆکوسی میدیای دانیمارکی له‌سه‌ره،سه‌رچاوه‌ی زۆر له‌و هه‌راو ئاژاوانه‌یه که دانیمارک له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه دووچاری ده‌بێت به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی وێنه کاریکاتێریه‌کان.ئێستا ده‌سه‌ڵاتدارانی دانیمارک به‌دووی ڕێگه‌یه‌کی یاسایدا ده‌گه‌رێن تا ده‌ری بکه‌ن. مه‌به‌ستی ته‌له‌فۆنه‌که‌مم بۆ باسکرد،زۆر گوێی به بابه‌ته‌که نه‌دا،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کۆڵی خۆیم بکاته‌وه،ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی که‌سێکی دیکه‌ی دامێ که گوایه ئه‌و به‌رپرسی خوتبه‌ی ڕۆژانی هه‌ینیه. پاشان په‌یوه‌ندیم به ئه‌بومحه‌مه‌ده‌وه کرد،گووتی ئاگاداری مه‌سه‌له‌که‌م ئه‌بووله‌به‌ن بۆی باسکردووم . ئیدی زانیم که تیشکی سوری پێدراوه بۆ ڕێگه‌نه‌دان. به‌هه‌رحاڵ سه‌رله‌نوێ مه‌سه‌له‌که‌م بۆ ئه‌ویش باسکرد،له‌وه‌ڵامدا گووتی من ناتوانم بڕیار بده‌م به‌ڵکو لیژنه‌ی مزگه‌وت بڕیار ده‌دات، ئه‌و لیژنه‌یه‌ش ئێستا سه‌رقاڵی کێشه‌ی وێنه کاریکاتێریه‌کانه.هه‌رچۆنێک بوو پاش پێداگرتنی من کاتێکی بۆ دانیشتن له‌گه‌ل ئه‌و لیژنه‌یه دیاری کرد. من وه‌ک نوێنه‌ری [ناوه‌ندی چاک] و کاک فه‌رهادیش وه‌ک نوێنه‌ری [کورده فه‌یلیه‌کان] ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بووین،له‌لایه‌ن ئه‌وانیشه‌وه ئه‌بوو محه‌مه‌د و که‌سێکی دیکه‌ی تورکومان ئاماده‌بوون . جارێکی دیکه هه‌مان شتم باسکرده‌وه،هاوکات مه‌رجه‌کانیشمان بۆباسکردن که نابێت له چوارچیوه‌ی ده‌رچن. ئه‌وجا ئه‌وان ده‌ستیان به ئاخافتن کرد ،له‌دووتوێی قسه‌کانیاندا ده‌رکه‌وت که نایانه‌وێت خۆیان له قه‌ره‌ی ئه‌و باسه بده‌ن،به‌م بیانوانه‌ی لا‌ی خواره‌وه: +ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی سیاسیه وباس له نه‌ته‌وه‌یه‌ک ده‌کات. +ئێمه په‌یامێکی ئاینیمان هه‌یه نه‌ک سیاسی. +ته‌وقیتی کاته‌که‌ی نه‌گونجاوه ،ئێستا سه‌رقاڵی مه‌سه‌له‌ی وێنه کاریکاتێریه‌کانین. +ده‌ترسین که‌سانێک ئه‌وباسه‌یان به‌دڵ نه‌بێت و خوتبه‌که تێک بده‌ن. +گرنگیه‌کانی ئێمه زۆر له‌و شتانه گه‌وره‌ترن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێزمان بۆ ئه‌و شه‌هیدانه هه‌یه. +گه‌ر ئه‌مڕۆ باسی کورده‌کان بکه‌ین سبه‌ی تورکمانه‌کانیش ده‌خوازن باسی {کاره ساتی 1959 ی که‌رکوک بکه‌ین، پاشانیش نه‌ته‌وکانی دیکه به‌هه‌مان شێوه.}
ئێمه‌ش به‌م جۆره به‌رسیڤنان دانه‌وه: +ڕاسته مه‌سه‌له‌که سیاسیه‌و له به‌ر کورد بوون کیمیاباران کران،لێ ئێوه ده‌توانن له چوارچیوه‌یه‌کی ئینسانی‌دا باسی بکه‌ن،خۆگه‌ر بڕواشتان به ئینسانیه‌ت نیه ئه‌وا له چوارچێوه‌ی ئیسلامی‌دا باسی بکه‌ن، که ئه‌وانه 5000 موسڵمان بوون. +ئێمه داواتان لێ ناکه‌ین هه‌موو هه‌ینیه‌که به‌وه‌وه بکوژن،ته‌نها 10 ده‌قه‌ی بۆ ته‌رخان بکه‌ن. +بێگومانین له‌وه‌ی که‌س ناڕه‌زایی ده‌رنابڕێت ، چونکه ئه‌وانه‌ی دێنه ئێره سه‌د له‌سه‌د گوێڕایه‌ڵتانن. +گه‌ر ئه‌ومه‌سه‌له‌یه به‌لاتانه‌وه گرنگ بوایه ده‌بوو خۆتان وه‌ک یاده‌کانی دیکه هه‌ڵوێستان هه‌بوایه. +ئێوه ده‌تانه‌وێت وێرانکردنی شارێک و شه‌هید بوونی5000 وبرینداربوونی دووئه‌وه‌نده‌ش بچوک بکه‌نه‌وه و به‌راوردی که‌ن له‌ته‌ک کوژرانی چه‌ند تورکومانێک. +ئێوه هه‌رگیز له باسکردن پشتگیری وکۆمه‌کی دارایی و به‌شداری ڕاسته‌وخۆو کڕینی چه‌کێش بۆ هه‌ندێک نه‌ته‌وه درێخیتان نه‌کردووه ،وه‌ک چیچان،بۆسنیا، فه‌له‌ستین،ئه‌فغانستان،کۆسۆڤۆ.ته‌نانه‌ت شیوه‌نتان بۆ موسوڵمانه‌کانی فلیپینیش کردووه که هه‌زاره‌ها کم لێتان دوورن . ئه‌ی بۆ ئه‌وانه ناچنه قاڵبی سیاسه‌ته‌وه؟ بۆئه‌م پرسیارانه‌مان له ڕاووڕێوی و به‌هانه‌ی بێ بنه‌ما به‌ولاوه شتێکی ئه‌وتۆیان پێ نه‌بوو،وه هه‌ر سوور بوون له باس نه‌کردنی. دیسان هه‌ر بۆ تاقیکردنه‌وه دواکارتی خۆمان فڕێ‌دا،گوتمان باشه نه باسی کورد، نه هه‌ڵه‌بجه ،نه‌ڕژێمی سه‌دام بکه‌ن، ته‌نها باسی ڕووداوه‌که‌و مێژوه‌که بکه‌ن. دیسان به‌وه‌ش قایل نه‌بوون. ئه‌وجا گووتمان ڕاستیه‌که‌ی ئێمه پێشوه‌خت ده‌مانزانی ئێوه ڕازی نا‌بن ،ڵی ویستمان تاقیتان به‌که‌ینه‌وه ئه‌وه‌بوو تێدا ده‌رنه‌چوون. ئه‌وه‌نده‌ش بزانن ئێمه به‌هیچ جۆرێک به‌که‌متر له‌و مه‌رجانه‌ی خۆمان قایل نه‌ده‌بووین و ئه‌و ته‌نازولاتانه‌شمان هه‌ر دیسان له چوارچێوه‌ی تاقیکردنه‌وه‌که‌دابوو. به‌لاشمانه‌وه سه‌یر نیه که ناتانه‌وێت باسی ئه‌و کاره‌ساته بکه‌ن، چونکه ئێوه‌ش به‌شێکی بچوککراوه‌ی جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامین که له ڕۆژی کاره‌ساته‌که‌وه تائێستا بجوکترین هه‌ڵوێستان نه‌بووه له‌و ڕووه‌وه.ته‌نانه‌ت زۆرێک له حیزب ولایه‌نه ئیسلامیه عه‌ره‌بیه‌کان ئه‌ومه‌سه‌له‌یان به‌بوختان نێوزه‌ند کرد‌و تا سه‌دام له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بوو پشتگیریان لێده‌کرد. وه گووتمان ئه‌وکاره ته‌رۆریستیانه‌ی ئیمرۆ له عێراق ڕووده‌ده‌ن دوورنین له ده‌ستی زۆرێک له‌و حیزبه ئیسلامیانه. بۆئه‌مه گووتیان ئێمه باوه‌ڕمان به‌و قسانه نیه‌و ئیسلامی ڕاسته‌قینه کاری ئیرهابی ناکات ،وه ئیمه ئیدانه‌ی ئه‌و کارانه ده‌که‌ین که ڕووده‌ده‌ن. پاشان باسی هه‌ڵوێستی کلیسای باژێری ڕۆسکیله‌مان بۆکردن که چۆن یادیان کرده‌وه‌و هاوسۆزمان بوون که ئێوه پێان ده‌ڵین کافر،ئه‌مه‌ش ده‌ری خست که ئیسلامه عه‌ره‌به‌کان بێ سۆز‌و بێ هه‌ڵوێست بوون له‌مه‌ڕ تراژیدیای ئیسلامه کورده‌کان .لێ کافره‌کان هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌ی خۆیان نواند. له‌مه‌دا تووشی شۆک بوون به‌وه پاساویان دایه‌وه که کریستیانه‌کان ترسیان له‌وه نیه که‌سێک ناڕه‌زایی ده‌رببڕێت چونکه کورد ناناسن ، به‌ڵام دوور نیه له‌نێو نوێژکه‌رانی ئێمه‌دا که‌سانێک هه‌بن که‌یفیان به کورد نه‌یه‌ت. له‌به‌رسیڤی ئه‌وقسه بیمانایه‌شدا گووتمان ئه‌وه دیسه‌لمێنێ که کوردتان به‌خه‌یاڵدا نایه‌ت لاتان گرنگ نین و هیچ پرۆژه‌یه‌کتان بۆ کورد پێ نیه. ئه‌بوو محه‌مه‌ده‌که‌یان ووتی نانا ئێمه زۆر جار باسی مه‌زلومیه‌تی گه‌لی کوردمان کردووه و کوردی زۆریش دێنه ئێره بۆ نوێژ کردن. له‌وه‌ڵامدا ووتم هه‌رچی ئه‌وانه‌ی دێنه ئێره بۆنوێژکردن هه‌ر هه‌مووشیان کوردبن هیچ له هه‌ڵوێستی دژ‌و چه‌وتی ئێوه ناگۆڕێت. به‌رله‌وه‌ی بێینه ده‌ره‌وه گوتمان له‌م هه‌ڵوێسته‌تان بێده‌نگ نابین و له‌سه‌رتان ده‌نووسین. کابرای تورکومان ووتی خۆشحاڵ نین که له‌سه‌رمان ده‌نووسن ،لێ ئه‌وه مافی خۆتانه ،ته‌نها داوامان ئه‌وه‌یه به ئه‌مانه‌ته‌وه شته‌کان بنووسن. گووتمان ترستان نه‌بێت ئێمه ڕاستگۆین، هه‌ر ئه‌وانه ده‌نووسین که خۆتان گووتووتانه‌و لا‌ی خۆمان تۆمارمان کردووه.
ئومێده‌وارم ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئۆرگانه ئیسلامیه عه‌ره‌بیه‌کانی نێو گۆڕه‌پانی دانیمارک که هه‌مان هه‌ڵوێستی زۆربه‌ی حیزبه ئیسلامیه عه‌ره‌بیه‌کانه،ببێته په‌ندو وانه بۆ حیزبه ئیسلامیه‌کانی له‌مه‌ڕخۆمان ،ئیدی هێنده گۆرانی به‌باڵای خالید مشعه‌ل و حه‌سه‌ن نه‌سروڵاو حه‌سه‌ن تورابی وعومه‌ر به‌کرو قه‌ره‌زاوی و ئیخوانه‌کاندا نه‌ڵێن، چونکه ئه‌وانه گه‌ر تاسه‌ر ئێسکیش ئیسڵام بن وه‌لێ سه‌باره‌ت به‌کورد له‌عه‌ره‌به شۆڤێنیه‌کان شۆڤێنیترن. halabja@ofir.dk
|
|
|
|
|