|
|
![]() |
|
هه‌نگاوێكی درووست گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ژماره‌ی كورده‌كانی نیشته‌جێی هه‌نده‌ران رِۆژ له‌دووای رِۆژ له هه‌ڵكشاندایه. شه‌پۆلى په‌نابه‌رانى كورد به‌رده‌وام خۆی له‌كه‌ناره‌كانى وڵاتانىئه‌وروپا وئوسترالیا ده‌دات. تا ئاینده‌یه‌كى نزیكیش ئاسۆی به‌ربه‌ستكردنی ئه‌ء شه‌پۆلانه به‌دیناكرێَت,چونكه ئه‌وه په‌یوه‌سته به دۆخى كوردوستانه‌وه به‌تایبه‌تی به‌شی باشووری . ئه‌م ژماره‌زۆره كورده به‌رده‌وام له‌سه‌ردان وهاتووچۆدان بۆوڵات.به‌ڵام ئه‌م سه‌فه‌رانه‌به‌سانایی وسرووشتی ئه‌نجام نادرێن,به‌ڵكو پرِن له گرفت و ئاسته‌نگی وته‌نانه‌ت سوكاییه‌تی چه‌شتنیش له سه‌رسنووره‌ده‌ستكرده‌كان. نامه‌وئ لێَره‌دا باس له‌گرفته‌كانى سه‌فه‌ربكه‌م ,ئه‌وه لای هه‌مووان ئاشكرایه. ئه‌وه‌ى ته‌نها جارێكیش سه‌ردانى كوردستانى كردبێت ده‌زانێت دووچاری چ جۆره‌ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی ده‌روونی ده‌بێته‌وه كه‌هه‌موو مانا‌و له‌زه‌ت و هه‌وای سه‌فه‌ره‌كه ده‌سرِێته‌وه. به‌شى هه‌ره‌زۆری ئاسته‌نگیه‌كان له‌و وڵاتانه‌دا رِووده‌دن كه ترانزێتن بۆ گه‌شتن به‌كوردستان . كارهه‌ڵسورِێنه‌رانى ئه‌و وڵاتانه به‌مه‌بست به‌وچه‌شنه‌ناشیرین ونامرۆڤانه مامه‌ڵه‌مان له ته‌كداده‌كه‌ن كه رِه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ستێكى پرََِكین و دووژمنایه‌ییه. بێگومان به‌رپرسانى هه‌ردوو ئیداره‌كه ده‌ركیان به‌م مه‌سه‌له‌یه كردووه و پێده‌چێ برِێكیشان له‌كاتى سه‌فه‌ركردنیاندا بۆ ده‌ره‌وه‌ی كوردوستان نارێزیان له‌گه‌ڵ كرابێت . بۆیه بیریان له‌دۆزبنه‌وه‌ی چاره‌رێگه‌یه‌ك كردۆته‌وه . چاره‌سه‌ره‌كه‌ش له كردنه‌وه‌ی هێڵی ئاسمانى[ Dusseldorf - وورمێ ]دا خۆیبینیه‌وه. .چه‌ندرِۆژێك له‌مه‌وبه‌رله‌رِێگه‌ى هه‌ندێ میدیاى كوردى وعه‌ره‌بی و فارسییه‌وه هه‌واڵێ كردنه‌وه‌ی ئه‌و هێڵه رِاگه‌یه‌نر.وه‌ك له‌هه‌واله‌كه‌دا هاتووه ئه‌م هێڵه كۆمپانیاى میدلیس وه‌به‌هاوكاری ئیران كردوویه‌ته‌وه ,كه هه‌فته‌ى جارێك فرِِۆكه‌یه‌ك [هه‌موویه‌كشه‌مه‌یه‌ك] له‌شاری دوسه‌لدۆرفی ئه‌ڵمانیه‌وه ده‌فرِێت بۆ شارى وورمێ وهه‌مان رِۆژیش ده‌گه‌رِێته‌وه. كردنه‌وه‌ی ئه‌م هێڵه خزمه‌تیكى مه‌زنه به‌كوردستان وبه كورده‌كانی نیشته‌جێی هه‌نده‌رانیش ,هاوكات دڵسۆزى وخه‌مخۆرى ده‌سه‌ڵاتدارانى كوردوستان نیشانده‌دات به‌رامبه‌ر به‌هاوولاَتیان. ده‌خوازم لێره‌دا ئیجابیاتى ئه‌م كاره به‌چه‌ندخاڵێك بخه‌مه‌رِوو: *كات و پاره به فیرۆ نه‌دان : له‌كاتى سه‌فه‌ردا له‌رِێگه‌ى توركیا سوریا یا تارانه‌وه ده‌بوو مرۆڤ به‌لاى كه‌مه‌وه رِۆژێك له‌مسه‌رو رِۆژێكیش له‌وسه‌ره‌وه له‌ئوتێل بمێنێته‌وه ئه‌مه‌ش یانی له‌ده‌ستدانى كات وخه‌رجكردنىپاره‌یه‌كی زۆر. *پێویست نه‌كردنى ڤیزه‌و رِه‌زامه‌ندى لایه‌نه‌كان : یه‌كێك له‌گرفته‌كانى دیكه‌ى سه‌فه‌ر وه‌رگرتنى ڤیزه‌ى وڵاتانى دراوسێیه. زۆرجار رِویداوه كه‌سێك نه‌یتوانیوه سه‌فه‌ر بكات به‌هۆى نه‌دانى ڤیزه‌وه. گه‌ر دابێتیشیان پێویستى به مانگێك چاوه‌رِی هه‌بووه. وێراى ئه‌مه مه‌یسه‌ركردنی [ موافه‌قه‌ت] ى یه‌كێك له‌لایه‌نه كوردیه‌كان بۆپه‌رِینه‌وه هه‌مووكات بێ‌گرفت نه‌بووه. *كارئاسانى هاتووچۆ بۆرِێكخراوه خێرخوازه‌كان : نوێنه‌رانی ده‌زگا حكومی و حزبیه‌كانى جیهان و رِۆژنامه‌نووسان و دۆستانى گه‌له‌كه‌مان .كه‌له‌كاتى هاتوچۆیاندا بۆ كوردوستان ته‌گه‌ره‌ى زۆریان ده‌هاته به‌ر,به‌ڵام له‌م رِێگه‌وه ئه‌وگرفتانه نامێنن . * رِزگار بوون له سوكایه‌تیه‌ى سه‌ر سنوره‌كان: به‌تایبه‌تى له‌مه‌رزی توركیا, ویراىَ دواخستنێكى به‌ئه‌نقه‌ست,چاوه‌رێكردنێكی زۆرله‌به‌رگه‌رماى هاوین وسه‌رماى زستان ئه‌وجا پشكنینى شتومه‌ك درِاندنى نامه‌و وێنه‌و شكاندنی كاسێَت وسی دی وده‌ستبه‌سه‌راگرتنی هه‌ندێ شتومه‌ك ,وێرای ئه‌مانه {ته‌حقیق}ێكی مخابه‌راتیانه {به‌یارمه‌تى چه‌ند خۆفرۆشێكی توركمان}كه میتی توركى به‌شێوازێكی زۆرناشیرین وناشارستیانانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. جا رزگار بوون له‌وسوكایه‌تیه خۆى بۆ خۆی گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وته. *له‌ده‌ستدانی توركیا پاره‌یه‌كی زۆر:ساڵانه چه‌ند هه‌زاركه‌سێك له‌رِێگه‌ى هێڵی ئاسمانی توركیاسه‌فه‌ریان ده‌كرد به‌مه‌ش پاره‌یه‌كى زۆر ده‌چووه گیرفانی ده‌وڵه‌تى توركیاوه, له بلیتی فرِۆكه‌وه بگره تا مانه‌وه له ئوتێل , دیاری كرِین .. . تاد. *بیرنه‌كردنه‌وه له چۆنیه‌تى گه‌شتن به‌دیوى سنوور: بۆ گه‌شتن به ئه‌ودیوی سنوور چ له توركیاوه یا ئیرانه‌وه یاله سوریاوه پێویستى به‌خه‌رجكردنى مه‌بله‌غێك پاره‌بووكه‌له‌چاو مه‌وداكه‌دا زۆربوو .بۆنمونه له‌دیاربه‌كره‌وه تاسه‌رخاپوور سه‌ددۆلاربوو بۆهه‌رنه‌فه‌رێك ,له‌وێشه‌وه‌تا ئه‌ودیو مه‌بله‌غێكى دیكه وه نه‌بوونی یاكه‌می ماشێن بۆگه‌شتن به‌سلیمانى و دوروبه‌ری له‌سنوره‌كانى ئێرانه‌وه به‌تایبه‌تى ده‌ڤه‌لری گه‌رمیان. به‌ڵام له‌به‌كارهێنانى ئه‌م هێله‌نۆێَیه‌دا كۆمپانیه‌كه پاسی تایبه‌تی دابینكردووه كه‌له‌فرِۆكه‌خانه‌ی وورمێوه ده‌یانگه‌یه‌نێته حاج عومران وبه پێچه‌وانه‌شه‌وه. كاته‌كه‌ش ته‌نها دووكاتژمێر ده‌بات. دیاره هه‌ركارێكى نوی دێته ئاراوه لایه‌نگیرودوژمنی بۆپه‌یدا ده‌بێت .دوژمنی ئه‌م هه‌نگاوه‌ش{ كلعاده‌َ }رِِژێمى توركیایه كه دژبه هه‌موو شتێكه گه‌ر سودى بۆ ئیمه‌ى كورد تێدابێت. بیانوشی بۆئه‌مه دیسان بیانوه سوواوه‌كه‌یه {پ.ك ك}. توركه‌كان ده‌ڵێن ئه‌م هێڵه به‌كارده‌هێنرێت بۆگواستنه‌وه‌ی ئه‌ندامانى ئه‌و حزبه بۆ ئه‌وروپ. به‌رِاستى بیانوه‌یه‌كى زۆرلاوازو نا مه‌نتقییه ,چونكه ئه‌وهێڵه تایبه‌ته به‌گواستنه‌وه‌ی كورده‌كانى باشوور‌و. بۆیه هه‌ر زۆر به‌خێرایی پاتى دیموكراتی كوردستان ئه‌و پرِوپاگه‌ندانه‌ی رِه‌تكرده‌وه ئه‌وه‌ى گه‌ره‌كه ئاماژه‌ى پێبده‌م ئه‌وه‌یه كه پێویسته له‌داهاتوودا له‌زۆربه‌ی وڵااتانى ئه‌وروپادا نووسینگه‌ى ئه‌و هێڵه بكرێته‌وه.به‌ڵام بۆهه‌نوكه گه‌ره‌كه ژماره‌ى ته‌له‌فونی نووسینگه‌ى ئه‌و كۆمپانیایه كه‌له وورمێ وپاریس ودوسیلورف هه‌ن بڵاوبكرێته‌وه تا كورده‌كان بتوانن به‌هۆیه‌وه بلیت مه‌یسه‌ربكه‌ن. من وه‌ك كوردێك خۆشحاڵی وده‌ستخۆشى خۆم بۆ ئه‌و كاره‌ده‌رده‌برِم و وه‌ك هه‌نگاوێكى پیرۆزی ده‌ینرخێنم هاوكات داخوازم له‌هه‌ركوردێك كه گه‌ره‌كیه سه‌فه‌ربۆكوردستان بكات با ئه‌وهێڵه نوێیه به‌كاربهێنێت , هه‌رهییچ نه‌بێت به‌م كاره به‌شداریك له لوتشكاندنی توركه‌كانداده‌كات .
|
|
|
|
|