|
|
![]() |
|
له‌یه‌كه‌م ساڵیادى هه‌ره‌سى رِژێمى سه‌ددامدا هه‌ڵه‌ى مه‌زنى باوك كورِ نرخه‌كه‌ى به‌گرانى ده‌دات گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی مێژوو سه‌لماندویه‌تى بۆ ئه‌نجام دانى هه‌ر پلانێكى سیاسى , به‌رپاكردنى شۆرِش , كوده‌تا, شۆرِشىچه‌كدارى , رِاپه‌رِینى جه‌ماوه‌رى , ئۆپه‌راسێونى سه‌ربازى و تاد هه‌رگیز و هه‌رگیز زه‌مینه‌ىله‌بارو ده‌رفه‌تى گونجاو له دوو زه‌مه‌نى جیاواز‌و دوورله‌یه‌كدى و ێك ناچن دووباره نابنه‌وه .ئه‌ویش به‌هۆى نه‌مانى ئه‌و هۆكارو رِه‌هه‌ندو رِووداوانه‌ى كه‌له‌جارى یه‌كه‌مدا له‌ئارادابوون. ئاشكرایه ساڵى 91ده‌مێك جه‌نگى رِزگاركردنى كۆێت به‌رپابوو ئه‌مریكا توانى هێزێكى سه‌ربازى بێ‌شومار كۆبكاته‌وه كه‌پترله30ولاَت تێیدا به‌شداربوون , هاوكات له رِووى دبلۆماسیشه‌وه ئه‌مریكا به‌هه‌مان شێوه لایه‌نگرو هاوسۆزى له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا په‌یداكرد.ئه‌وه‌بوو جمیس بێكه‌ر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و ده‌مه‌ى ئه‌مریكا بۆ مه‌یسه‌ركردنى مه‌زنترین ژماره‌ى لایه‌نگیر سه‌ردانى چه‌ندین ولاَتى جیهانى له هه‌موو كیشوه‌ره‌كان كرد, به جۆرێك كه رِێكه‌وتووه له رِۆژێكدا سه‌ردانى دووتا سێ وڵاتىكردووه.زۆربه‌ى وڵاتانى ده‌ورووبه‌رى عێراقیش جگه له به‌شداریان له جه‌نگه‌كه‌داخوازیاربوون به‌هۆى ئه‌و جه‌نگه‌وه رِژێمه‌كه‌ش له‌نێوبچێت. خوودى رِژێمه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده ره‌ِزاتاڵومه‌كروه بوو وڵاتێك نه‌بوو په‌یوه‌ندیه‌كى ئاسایى‌و دۆستانه‌ى له‌ته‌كدا هه‌بێت . له‌ئاستى ناوه‌وه‌شدا بێزارى له بڵندترین ئاستیدابوو كه ئه‌ویش له رِاپه‌رِینه سه‌رتاسه‌ریه‌كه‌دا خۆى بینیه‌وه. له‌لایه‌كى دیكه‌وه په‌یدانه‌بوونى ئه‌م گروپه ته‌رۆریسته ئیسلامیانه {چ ئه‌وانه‌ى ناوه‌وه وه‌ك ئه‌نسار ئیسلام و ئه‌نسار سوونه‌وو تاد, چ ئه‌وانه‌ى له سنووره‌كانه‌وه‌دزه‌ده‌كه‌ن وه‌ك پاشماوه‌كانى قاعیده و ئه‌ندام و لایه‌نگرانى حزبه‌تووندرِوه‌كانى هه‌رێمه‌كه} كه ئه‌مرۆ له هه‌موو لایه‌كى عێراقدا گه‌رایان داناوه و رِۆژانه كارى ته‌رۆریستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن . دوواتر مووقته‌داى بێسه‌وادوله‌خۆباییبوو كه گه‌ره‌كیه به‌هێزى شمشێروفه‌تواى بێناوه‌رِۆك ده‌سه‌ڵات بگرێت, ئه‌ویش ئه‌و ده‌مه له گۆرِىَ نه‌بوو وه‌به‌و ته‌مه‌نه‌ى ئه‌و كاته نه‌یده‌توانىئه‌م رِۆڵه‌ى ئێستا وازى بكات . وه‌لێ ئه‌مرِۆ هه‌موو هه‌وڵومه‌رجه‌كان ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه‌یه. له رِووى پشتگیرىو هاوكاریه‌وه ئنگلتراى لێبه‌ده‌ر ئه‌مریكا نه‌یتوانىبه‌پبَى پێویست هاوپه‌یمان په‌یدابكات, ته‌نانه‌ت زۆر وڵاتى به‌تواناو مه‌زن له رِووى سه‌ربازىو ئابووریه‌وه‌به ئاشكرا دژى جه‌نگ بوون وه‌ك فه‌ره‌نسا ئه‌ڵمانیا رِوسیا چین كه‌نه‌دا وه چه‌ندین وڵاتى دیكه. له رِووى به شه‌رعیه‌ت كردنى جه‌نگه‌كه‌ش له رِێگه‌ى برِیارى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له‌مه‌شدا شكستى هێنا چونكه نه‌یتوانى به ئه‌ندازه‌ى پێویست ده‌نگى وڵاتانى ئه‌و نێوه‌نده جیهانیه په‌یدا بكات . ویراى ئه‌مه‌ش خودى سكرتێرى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كۆفى ئه‌نان به‌هیچ جۆرێك ته‌سلیمى فشارى ئه‌مریكا نه‌بوو. له نێو وڵاتانى ده‌ورووبه‌رو دراوسێشدا كوێتى لێده‌رچێت {كه ئاشكرایه ئه‌ویش له‌به‌رچى لایه‌نى ئه‌مریكاى گرت} هه‌ر هه‌موویان دژى جه‌نگ بوون وه تا ئێستاش هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌یه‌و بگره خراپتریش ئه‌وتا چاوپۆشى له دزه‌كردنى ته‌رۆریستان ده‌كه‌ن و هیواخوازیشن ئه‌و دۆخه‌ى عێراق به‌ره‌و خراپتربرِوات. هه‌رچیش رِژێمى سه‌دام هه‌یه توانى ئابڵوقه‌ى ئابوورى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆى به‌گه‌رِبخات. وه له‌رِێگه‌ى به‌خشینى نه‌وتى به‌لاش به چه‌نده‌ها حكومه‌ت و ئه‌حزاب و سیاسه‌تمه‌دارو نووسه‌رو رِۆشنبیرو پیاوى ئاینى وتاد توانى تا رِده‌یه‌كى زۆر سۆز‌و هه‌ستى رِه‌وته چه‌پو رِادیكاڵو ئیسلام وناسیۆنالیستى عه‌ره‌بىو جیهانى بۆلاى خۆى راِبكێشێت , هاوكات په‌یوه‌ندى دیبلۆماسى‌و بازرگانیشى له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها حكومه‌تى هه‌رێمى و جیهانیدا گرێدایه‌وه . له هه‌مووى گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌وده‌مه زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆرى عێراقیه‌كان له‌گه‌ڵ لادانى سه‌ددامدابوون و دژى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانانیش نه‌ده‌وه‌ستان وه‌ك ئه‌مرِۆ له ئارادایه, ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت گه‌ربهاتباو ئه‌مه‌ریكا ئه‌و ئه‌ركه‌ى به‌جێبهێنایه بێگومان دۆخه‌كه‌ساناترو خێراتر هێورو ئارام ده‌بویه‌وه و عێراق له قۆناغێكى دیكه‌دا خۆى ده‌بینیه‌وه نه‌ك ئه‌م قۆناغه‌ى ئێستا كه وێرانىو فه‌وزایه.. ئه‌م دژه هێزانه‌ش كه ناوى مقاوه‌مه‌یان له‌خۆیان ناوه نه‌ده‌بوونه رِیگر له به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌كردنى عێراقداو ئه‌مریكاش ئه‌م گشت زیانه مرۆیى و ئابووریه‌ى لێنه‌ده‌كه‌وت وئه‌و شلۆقىو بێسه‌رو به‌ریه‌ش درووست نه‌ده‌بوو كه به‌هۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكاخه‌ریكه كۆنترۆڵ له‌ده‌ستبدات. به‌كورتىو به‌كوردى ده‌توانم بێژم بۆشى باوك مه‌زنترین هه‌ڵه‌ى كرد كه له‌ساڵى 91رِژێمى سه‌ددامى وه‌لانه‌نا ,نرخى ئه‌و هه‌ڵه‌ش زۆر به‌گران له‌سه‌ر كورِه‌كه‌ى كه‌وت .دۆخه‌كه‌ش وا نیشانده‌دات كه پێناچێت به‌ره‌و چاكى و ئارامى برِوات ,پرسیار له‌وه‌دایه بۆشى بچوك تاچ رِاده‌یه‌ك ئاماده‌یه‌و پێیده‌كرىَ ئه‌م زیانانه فه‌راهه‌م بكات؟ دانمارك 10/4/2004
|
|
|
|
|