|
|
|
چه‌پكێك هه‌ستی جوان پێشكه‌شه به گۆرانی {هه‌ستێك} ... گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی گه‌ر گۆرانییه‌ك له‌ناخه‌وه نه‌مهه‌ژێنی ، نه‌مخاته نیو دنیای خه‌یاڵاته‌وه، هه‌ستم نه‌بزوینی ، په‌یڤ به‌په‌یڤی هۆنراوه‌كه‌ی له‌ده‌روازه‌ی رِۆحم نه‌دات، ئاوازه‌كه‌ی یه‌خسیرم نه‌كات، ده‌نگه‌كه‌ی مه‌ستم نه‌كات ،له‌ده‌سپێكیه‌وه تا كۆتایی ته‌سلیمی نه‌بم ، به‌كۆتایی هاتنی خۆزگه به دووباره بوونه‌وی نه‌خوازم،ئه‌وه گۆرانی نیه. زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیان هه‌یه، زۆریشن ئه‌وانه‌ی به‌هره‌كه‌یان له‌بوریگۆرانیبێژیدا وه‌گه‌رِخستووه‌و گۆرانیبێژی سه‌ركه‌وتوویان لێده‌رچووه. لی مه‌رج نیه له‌هه‌ر ده‌نگخۆشێك گۆرانیبێژێكی سه‌ركه‌وتوو درووستبێت. خۆگه‌روابوایه هه‌موو ده‌نگخۆشان ده‌بوونه گۆرانیبێژ. گۆرانی چرِین هونه‌ره ده‌نگخۆشیش یه‌كێكه له پێكهاته‌كانی ئه‌و هونه‌ره. هونه‌رمه‌ندی به‌توانا ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌موو مه‌رجه‌كانی تێدا به‌رجه‌سته‌بێت،ئه‌و كه‌سه‌یه كه بتوانێت ژیرانه هه‌موو لایه‌نه‌كانی گۆرانی له ئامێته‌یه‌كی گونجاو‌دا كۆبكاته‌وه‌و هونه‌رێكی باڵای لێ پێكبهێنێت. خه‌سڵه‌ته‌كانیده‌نگبێژی كارامه‌و لێهاتوو ئه‌وه یه كه داهێنه‌ربێت ، نوێكاربێت، مامه‌ڵه‌ی جوان له گه‌ڵ هۆنراوه‌و ئاوازدا بكات و هه‌قی خۆیان پێبدات. پێناسه‌یهونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ ئه‌وه‌یه كه به‌خێرایی جێگه‌ی خۆی له نێو دڵی بیسه‌ردا بكاته‌وه‌و گۆرانیه‌كانی له ئامێز بگرن، بۆ برِینی رِێچكه‌ی هونه‌رو په‌ره‌پێدانیوگه‌شتن به ئاستێكی بڵا به‌رده‌وام له هه‌وڵو كۆششدابێت. * * * تارا رِه‌سولڕ ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگداری ئاسمانی گۆرانیبێژیه، یه‌كێكه له‌وگۆرانیبێژه‌سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه له رێِگه‌ی ئه‌دای چاك و ده‌نگه به‌سۆزوفێنكه‌كه‌یه‌وه توانیویه‌تی له نێو جیهانی گۆرانی كوردیدا پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆخۆی په‌یدابكات. هه‌ركه‌س گوی بۆ گۆرانیه‌كانی تارا رِادێرێت وا هه‌ست ده‌كات له رِۆخی كانیه‌كی رِوونی پرِ زیخ و چه‌و دانیشتووه‌و به‌ده‌نكی رِه‌وتی هێمنی ئاوه‌كه مه‌ست بووه. ده‌نگی تارا نمه‌بارانی وه‌رزی به‌هاره‌و هیدی هێدی جه‌سته‌ی رِۆح ته‌رِده‌كات. تارا له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌كاندا به‌گۆرانی به‌ته‌نها جێیمه‌هێڵن ناوبانگی ده‌ركرد،كه له هۆنراوه‌ی ره‌فیق سابیروئاوازی هێدی قادرییه. گۆرانیه‌كه له‌میهره‌جانی یادی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا چرِی. ئیدی به‌دوایدا به كۆمه‌ڵێك گۆرانی خۆش پترخۆی به بیسه‌ری كورد ناساند،له‌وانه عه‌شقی وێڵ،لێم مه‌پرسه،دیسان دڵه‌ی شه‌یدایی، لێم ببوره، مه‌رِۆره‌وه،له‌سه‌ركانی،هه‌ی ناز و تاد. تارا گۆرانی بۆ ئه‌ڤین ، نیشتمان ،منداڵ، جوانی و ئاشتی چرِیوه. له‌و ده‌مه‌ی له تاراوگه نیشته‌جێیه چه‌ندین گۆرانی به شێوازی كلیپ و سی دی به‌رهه‌م هێناوه وه‌ك هۆبزه‌ندان وهۆبزه‌ندان ، هه‌ستێك ،ئه‌ندێشه، لیم مه‌پرسه‌و منت دیلان كرد. ئه‌وه‌ی لێره‌دا گه‌ره‌كمه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م و پترتیشكی بخه‌مه‌سه‌ر گۆرانی {هه‌ستێك}ه كه هۆنراوه‌ی كاك {خالید مه‌جید فه‌ره‌ج}ه و ئاوازه‌كه‌یشی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش كاك عه‌دنان كه‌ریم دایناوه. هه‌ستێك یه‌كێكه له‌وگۆرانیانه‌ی بیسه‌ر چه‌ند گوێی بۆ راِدێری لێی بێزارنابێت. گۆرانی وێنه‌ی ساباتێكه له چوار كۆڵه‌كه پێكدێت ،هۆنراوه یا{ ته‌كست}، ئاواز، موزیك وه ده‌نگ. وه‌ك چۆن هه‌ر كۆڵه‌كه‌یه‌ك له كۆڵه‌كه‌كانی سابات گرنگه‌و رِۆڵو جێگه‌ی خۆی له قایم وجوان رِاگرتنی ساباته‌كه‌دا هه‌یه ، به‌و چه‌شنه‌ش هه‌ریه‌ك له پێكهاته‌كانی گۆرانیش هه‌مان گرنگی ورِۆڵیان له سه‌ركه‌وتن وجوانكردنی گۆرانیدا هه‌یه. خۆگه‌رهاتو یه‌كێك له‌و لایه‌نانه به‌شیاوی جێی خۆی له گۆرانیه‌كه‌دا نه‌گرت ئه‌و ده‌مه گۆرانیه‌كه له‌نگی تیده‌كه‌ۆێت و به سیمای گۆرانیه‌كه‌وه دیار ده‌بێت. من رِخنه‌گرو شاره‌زای بواری گۆرانی و موزیك نیم، لی وه‌ك گوێگرێكی به‌رده‌وامی موزیك و گۆرانی كوردی ئه‌و ئه‌زمونه‌م لادرووست بووه كه گۆرانی خۆش و سه‌ركه‌توو له خراپ و ئاست نزم جیا بكه‌مه‌وه ده‌مێك گوی بیستی گۆرانیه‌ك ده‌بم ته‌نها چێژله ده‌نگه‌كه وه‌رناگرم به ڵكو هۆنراوه‌و ئاوازه‌كه‌ش لام گرنگن و زۆریش چیچژیان لێوه‌رده‌گرم ،به‌تایبه‌تی گه‌رهۆنراوه‌كه پرِمانا و هه‌ست بزوێنه‌ر بێت. به هه‌مان شێوه‌ش گه‌ره‌كه ئاوازه‌كه‌ش گوزارشت له هۆنراوه‌كه بكات. بۆنمونه ناكری بۆ هۆنراوه یه‌كی غه‌موپه‌ژاره ئامێز ئاوازێكی له‌سه‌ر رِیتمی خێرای به‌به‌ردا بكرێت، یاخود به پێچه‌وانه‌وه. جا له گۆرانی هه‌ستێكدا هه‌موومه‌رج و كایه‌كانی گۆرانی زیندوئاست به‌رز به درووستی خۆیان تێدا بینیوه‌ته‌وه. هۆنراوه‌كه‌ی كه له سه‌ر شێوازێكی كڵاسیكی دا رِێژراوه، هێنده به‌هێزه وكاریگه‌ره و پرِمانایه، هێنده گوزارشت له‌ژیانی خودی گۆرانیبێژده‌كات ونزیكه له مووعاناته ده‌روونیه‌كانیه‌وه ده‌ڵێی شاعیرئه‌و شیعره‌ی تایبه‌ت بۆ ئه‌و داناوه. باوه‌رِناكه‌م هه‌رگۆرانیبێژێكی دیكه ئه‌و گۆرانیه‌ی بچریایه‌ِ وه‌ك تارا هه‌قی خۆی پێبدایه. ئاشكرایه ئه‌و كاره ئه‌ده‌بی و هونه‌ریانه‌ی كه له واقیعه‌وه نزیكن له‌نمایش كردن‌دا پتروچاكتر به‌رجه‌سته ده‌بن. دیاری قه‌ره‌داغی ده‌ڵێت{هه‌ر وێنه‌یه‌كی شیعریبه‌رجه‌سته‌ی گۆشه‌نیگایه‌كه كه له دوواجاردا ده‌روونی شاعیر كۆنترۆلی ئه‌و نیگایانه‌و ئه‌و گرتانه ده‌كات. *} یاخود حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌نی شاعیر ده بێژی {شتێك ئۆخژنێكم پێببه‌خشێت سه‌مای وشه‌یه ، وشه له سه‌روه‌ختی گۆرانیدا سه‌رقاڵی جوانترین سه‌مایه. *} هه‌رچیش په‌یوه‌ندی به‌ئاوازه‌كه‌یه‌وه هه‌یه هونه‌رمه‌ندی به توانا كاك عه‌دنان كه‌ریم دایناوه. عه‌دنان به‌و ئاوازه‌ی كه به به‌باڵای هۆنراوه‌كه‌یدا كردووه هێنده‌ی دیكه شیعره‌كه له ئامێزی گۆرانیه‌كه‌دا شیرینتربووه. كاك عه‌دنان مامه‌ڵه‌یكی جوانیله‌گه‌ڵ تێكسته‌كه‌دا كردووه و به‌راَستی هه‌قی خۆی پێداوه‌و ئاوازێكی پرِبه پێستی بۆ داناوه. دیاری قه‌ره‌داغی له مه‌رِ په‌یوه‌ندی ئاوازبه شیعره‌وه ده‌ڵێت {موزیك رِۆحی زیندووی شیعره‌و ترپه‌كانی دڵی رِێكده‌خات. *}به‌ڵی عه‌دنان به‌و ئاواز‌و موزیكه رِۆحێكی زێده هه‌ستیاری به‌به‌ر شیعره‌كه‌داكردووه‌و له ئاكامدا تارا له نێو میلۆدیه‌كی گونجاو‌دا به‌گوێی ئێمه‌یدا ده‌دات. كه‌واته له شیعره جوانه‌كه‌ی خالید و ئاوازه غه‌مگین وگونجاوه‌كه‌ی عه‌دنان ودوواجاریش ده‌نگه به‌سۆزو ئه‌فسوناویه‌كه‌ی تاراخان پێكرِا له په‌یوه‌ندیه‌كی هاوكاردا ئه‌و گۆرانیه دڵگیروهه‌ست بزۆێنه‌ره‌ی لێ پێكهاتووه. تارا به گۆرانی هه‌ستێك توانی پتر هه‌ست و سۆزی عاشقانی ده‌نگی بۆ لای خۆی رِابكێشێت و یه‌خسیرومه‌ستی ئه‌دای چاك و پاكیان بكات و هانیانبدات كه زیاتر رِێز له رِه‌سه‌نایه‌تی بگرن. تاراخان له لایه‌ن تۆوه گۆرانی له هه‌ستێك به‌سۆزتر ،له‌لایه‌ن ئێمه‌شه‌وه چه‌پكه هه‌ستی جوانی و رِێزو خۆشه‌ویستی بۆ تۆ. هه‌ستێك له رِۆشنایی چاوم خۆش بووم كاتێك سۆزی ده‌نگم بیستی له ده‌ستووری عه‌شق لامداو به‌بی بینین خۆشم ویستی ووتم دڵه سه‌رپشك به خۆمم خسته به‌ختی تۆوه هه‌رچی خوێنی جه‌سته‌م هه‌یه پێشكه‌شی كه ئه‌گه‌ر ویستی ئه‌وه‌ی هه‌م بوو هه‌ستێكی به‌رز چه‌پكێ گوڵ بوو له یه‌خه‌م دای له پاداشتیا سۆزێك نه‌بی هیچی ترم لی َنه‌ویستی به‌ڵام داخم بۆتۆ دڵم له جێی بینایما نه‌بووی له‌سه‌رده‌ستی خۆما مردی و ناڵه‌یه‌كم لی َنه‌بیستی چه‌ند گرانه تاریكی چاو به‌ناو رِۆحدا گوزه‌ربكا ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگ بێ لای خه‌ڵكی تۆ به شیوه‌ن هه‌ر ده‌یبیستی *دیاری قه‌ره‌داغی/ ئاواز دانه‌ر چۆن له شیعرتێده‌گات. كوردستان نێت 30/11/2003 *حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن / خالید رِه‌شید زمانحاڵی غه‌ریبان. كوردستان نێت 17/10/2003 سه‌رنج/بۆ پتر ئاشنابوون به به‌رهه‌مه‌كانی تارا رِه‌سوڵ ده‌توانن سه‌ردانی ماڵپه‌رِكه‌ی بكه‌ن. www. tara-resul. tk <http://www.tara-resul.t دانمارك 25/04/2004 halabja@ofir. dk
|
|
|
|
|