|
|
![]() |
|
بۆ مێرد له هاوسه‌رى خۆى ده‌دات ؟
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یى دیارده‌ى زه‌بروزه‌نگى نێو خێزان دیارده‌یه‌كى نوىَ نیه, به‌ڵكو له‌دێرزه‌مانه‌وه له‌گه‌لڕ په‌یدابوونى خێزاندا سه‌رى هه‌ڵداوه .به پێشڤه‌چوونى مێژوو ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌رده‌وامى خۆى وه‌رگرتووه‌و فۆرم و شێوازى جۆراوجۆرى لێپه‌یدابووه.وه ئه‌مه‌ش تایبه‌ت نیه به نه‌ته‌وه‌یه‌ك یا كۆمه‌ڵگایه‌ك یا كه‌لتوورێك به‌ڵكو دیارده‌یه‌كى جیهانیه‌و هه‌موو وڵاتێكى جیهانى گرتوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنجه ئه‌م دیاده‌یه به‌رده‌وام له زیادبووندایه وه ئاماره‌كان وانیشان ده‌ده‌ن كه ژماره‌ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه دووچارى لێدان ده‌بن له‌هه‌لكشاندایه. بۆ دۆزینه‌وه‌ىچاره‌سه‌ر یاخود كه‌مكردنه‌ى ئه‌م رِه‌وه‌شته‌ناشیریته چه‌ندین كۆنفرانسى جیهانىو هه‌رێمى گرێدراوه هاوكات هه‌رله‌و رِووه‌وه كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه بابه‌تى جۆراوجۆر پێشكه‌شكراوه. گومان له‌وه‌دانیه به‌شێكى زۆرى نائارامى و نابه‌ختیارو شلۆقى ناو خێزان ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ تووندووتیژى پیاو به‌رامبه‌ربه هاوسه‌ره‌كه‌ى, كه زۆر جار ئاكامه‌كه‌ى به تێكدانى شیرازه‌ى خێزان و جیابوونه‌وه‌و سه‌رگه‌ردانى مناڵه‌كان كۆتایى پێهاتووه. ههۆكاروفاكته‌روده‌رئه‌نجامه‌كانى شه‌رِانگیزى پیاو له ژینگه‌یه‌كه‌وه بۆ ژینگه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كى دیكه جیاوازه . لىَ هه‌ندىَ خاڵىهاوبه‌ش له‌زۆربه‌ى كۆمه‌ڵًگاكاندا یه‌كده‌گرنه‌وه كه ده‌كرىَ له‌مانه‌دا چرِیان بكه‌ینه‌وه. · هه‌ژارى وبارى خراپىئابورى خێزان كه‌ده‌شىَ له بێكارى پیاودا به‌رجه‌سته ببێت. · جیاوازى ئاستى رِۆشنبیرى و هۆشیارى نێوان ژن ومیرد. · سووشتى نائارامى و توورِه‌یى نه‌خۆشى ده‌روونى پیاو. · په‌روه‌رده‌ى سه‌قه‌تى نێوخێزان و كۆمه‌ڵگا. · هه‌وڵدانى مێرد بۆ كۆنترۆڵكردنى خێزان و نیشاندانى پیاوه‌تى خۆى. · دڵپیسى پیاو له هاوسه‌ره‌كه‌ى. · دووژنى یا فره‌ژنى یابوونى په‌یوه‌نى نهێنىبه‌خۆشه‌ویستێكى دیكه‌وه{ناپاكى هاوسه‌ریه‌تى}. · ده‌ستتێوه‌ردانى كه‌س وكارى ژن ومیرد له پیرۆزى و تایبه مه‌ندیه‌تىخێزان . · شێوازى ناكۆك و جیاواز له سه‌ر مه‌سه‌له‌ى په‌روه‌رده‌ى مندالداَ. · له‌یه‌ك نه‌گه‌شتن به هۆى جیاوازى كه‌لتووره‌وه. وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژمم پێدا ئاكامى ئه‌م كرده‌وه‌یه له‌زۆرحاڵه‌تدا به جیابوونه‌وه كۆتایى پێدێت ,به‌تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى كارده‌گاته سنورێك ئافره‌ته‌كه چیتر به‌رگه‌ى ئه‌و لێدان و سوكایه‌تیه ناگرێت. لىَ ئه‌م ته‌لاَق وه‌رگرتن وجیابوونه‌وه‌یه وابه‌سانایى رِوونادات به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له كۆمه‌ڵگایه‌كى پاشكه‌وتوو یه‌خسیرى كۆمه‌ڵێك دابوونه‌ریتى چه‌قبه‌ستوون. ده‌شىَ و هه‌رواشه كه مه‌سه‌له‌ى جیابوونه‌وه بۆ ئافره‌تێكى ئه‌ورووپى یا هه‌روڵاتێكى دیكه‌ى پێشكه‌وتوو زۆرسانابێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا ئافره‌ته‌كه بىَگویدانه هه‌رِشه‌ى میردوو ئاكامى سه‌لبى بۆسه‌رخێزانه‌كه ته‌ڵاقى خۆى وه‌رده‌گرێت و جیاده‌بێته‌وه,كه‌ئه‌وه‌ش مافى خۆیه‌تى به‌تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى ژیانى هاوسه‌ریه‌تى لىَده‌بێته دۆزه‌خ. ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئیدى ژیاتى ئه‌و ئافره‌ته ده‌وه‌ستێت وناتوانێت سه‌رله‌نوىَ هاوسه‌ر بۆخۆى په‌یدابكات. به‌ڵكو هه‌وڵى پێكه‌وه‌نانى خێزانى نوىَده‌دات و زۆر جاریش سه‌ركه‌وتووبووه.هاوكات یاساش مافى مناڵه‌كانى پاراستووه {گه‌رمناڵ له‌نێواندا هه‌بێت}كه‌لاى دایك بمێننه‌وه یا باوك, وه پتر باوه كه‌لاى دایكیان ده‌مێننه‌وه‌و , به‌رده‌وامیش به‌وكیان ده‌بینن. {ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كى دیكه‌یه داخۆ ئه‌و ئافره‌ته له‌ته‌ك میردىدووه‌میدا به‌ختیارده‌بێت یاخود ده‌رگاى دۆزه‌خێكى دیكه‌ى بۆ ده‌كرێته‌وه.} كه‌واته له‌م حاڵه‌ته‌دا ئافره‌ت نه ئه‌بێته قوربانى دابونه‌ریتى كۆمه‌ڵایه‌تى و نه رِێگه‌ش به‌خۆىده‌دات جه‌سته‌ى ببێته‌خۆراكى پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى خێزان. وه‌لىَ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه {جیابوونه‌وه} له‌كن كۆمه‌ڵگا دواكه‌وتوه‌كان به‌جۆرێكى دیكه‌یه كه ئاكامه‌كه‌ى باجێكى مه‌زنه و ئافره‌ته‌كه ده‌یدات. زۆرن ئه‌و ژنانه‌ىكه بێده‌نگى هه‌ڵده‌بژیّرن ولاىكه‌س باسى لێدان ناكه‌ن.هۆكاره‌كانى ئه‌م بێده‌نگیه‌ش ده‌شىَئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بن: · له‌وانه‌یه كه‌سێكى شه‌رمن بێت و باسكردنىبه سووكى بزانێت. · ترس له ده‌ورووبه‌رنه‌كا به خاپ و ناشیرین باسى بكه‌ن وحسابى ئه‌وه‌ى بۆبكه‌ن كه له ره‌ِوشت لایداوه. · ترس له دووچارىگرفتى خێزان كه ته‌لاَقدانى لێبكه‌وێته‌وه. · ترس له ماڵى باوكى خۆى كه‌له‌وانه‌یه پاڵپشتى میرده‌كه‌ى بگرن.یا به‌زۆر درابێت به شوو. · ترس له ئاینده نه‌كا ببێته بێوه‌ژن . ئه‌م خاله‌ى دووایان زۆرگرنگه‌و كاریگه‌رى تایه‌تى له‌سه‌ر ئافره‌ت هه‌یه, چونكه به‌رله‌وه‌ى هه‌ر ئافره‌تێك له‌وانه‌ى تووشى لێدان ده‌بن بیر له باسكردنىیا جیابوونه‌وه بكاته‌وه یا بۆچاره‌سه‌رێكى شیاو بگه‌رِێت ده‌بىَ هه‌زارو یه‌ك حساب بۆ ئاكامه‌كه‌شى بكات. له‌وانه‌یه وورووژاندنى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كێشه‌كان قووڵتركاته‌وه‌و ته‌ڵاقى لێبكه‌وێته‌وه,ئه‌و ده‌مه ئافره‌ته‌كه له دۆزه‌خى خێزانه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ دۆزه‌خى كۆمه‌ڵگا. ئاشكرایه لاى ئێمه ئافره‌تى بێوه‌ژن ئه‌گه‌ر گه‌نجیش بێت له چ بار‌و دۆخێك‌دا ده‌ژى. به‌بێوه‌ژن بوون خۆى له خۆیدا تاوانێكه به‌باڵاى ئافره‌تدا ده‌برِێت,وه‌ك ئه‌وه‌ىكارێكىنابه‌جێى كردبێت.له زۆربه‌ى خێزانه‌كاندا له‌ماله‌وه {واته‌ماڵى باوكى}به‌جۆرێكى جیاوازله به‌ر ته‌ڵاقدان هه‌ڵسوكه‌وتى له‌ته‌كدا ده‌كه‌ن. بێ ئه‌وه‌ى بیرله‌وه‌بكه‌نه‌وه كه‌ئه‌ویش مرۆڤه‌و خاوه‌نى هه‌سته‌و ته‌حه‌مولكردنى لێدان و سوكایه‌تى سنوورداره.{ئه‌مه هه‌ردووحاڵه‌ته‌كه‌ده‌گرێته‌وه واته ته‌ڵاق وه‌رگرتن وته‌ڵاقدراو}. بێوه‌ژن تا ئه‌و ده‌مه‌ى شووده‌كاته‌وه له دۆخێكى ده‌رونى زۆر خراپ و ناهه‌مواردا ده‌ژى . دۆزینه‌وه‌ى هاوسه‌ریش بۆ بێوه‌ژن كارێكى پرِزه‌حمه‌ته, خۆگه‌ر به‌خت یاوه‌رى بوو میردىكرده‌وه له‌وانه‌یه به‌ئاسووده‌یى ژیان به‌سه‌ره‌رێت. له‌وانه‌شه تووشى پیاوێكى كه‌لله‌پووت ببێت كه‌وه‌ك كاڵاى ده‌ستىدوو مامه‌ڵه‌ى له‌ته‌كدا بكات. ده‌رودراوسێو ده‌ورووبه‌ر هه‌ندىجاربه‌چاوى به‌زه‌یی هه‌ندىَجاریش به تانه‌و ته‌شه‌رلێىده‌رِوانن,كه‌ده‌بوو له‌برى ئه‌وه رِۆژانه سه‌دجار تف ونه‌عله‌ت ونه‌فره‌ت بۆئه‌و كه‌سه بنێرن كه ئه‌و ئافره‌ته‌ىكردوه‌ته‌بێوه‌ژن. * * * له‌ولاَتێكى گچكه‌ى وه‌ك دانماركدا دیارده‌ى تووندوویژى پیاو به‌رامبه‌ربه به ژنه‌كانیان له په‌ره‌سه‌ندندایه كه ئافره‌تى بێگانه‌شى گرتووه‌ته‌وه.زۆرله‌و ئافره‌تانه‌ش هه‌ڵدێن و په‌نا بۆسه‌نته‌ره‌كانى داڵده‌ىئافره‌تان ده‌به‌ن. له‌كۆتایى سالى پادا رِێكخراوه‌كانى ئافره‌ت دژبه‌تووندووتیژى له20 باژیّرِى وڵاته‌وه به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زاره‌تى كۆمه‌لاَیه‌تى كۆنفراسێكیان گرێدا. مه‌به‌ستىسه‌ره‌كیش له‌و كۆنفرانسه دۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك بوو بۆ ئه‌ومه‌سه‌له‌یه, هه‌ر بۆیه‌ش كۆنفرانسه‌كه له ژیرناوى {پێویسته تووندووتیژى به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت بوه‌ستێنرێت} هه‌زاره‌ها پلاكێتیان له‌ودرووشمه له زۆربه‌ى شاره‌كانى وڵات‌دا له گۆرِه‌پانه‌كان وشه‌ێنه گشتیه‌كان ونێو پاس و شه‌مه‌نده‌فه‌رو میترۆ‌و تاد هه‌ڵواسى. له‌به‌رئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له ئافره‌تانى بێگانه‌ش به‌تایبه‌تى سه‌ربه‌رِۆژهه‌ڵاتى نێوین به‌رلێدان ده‌كه‌ون بۆیه پلاكێته‌كان وێراى زمانى دانماركى به زمانه‌كانى ,ئنگلیزى, توركى ,عه‌ره‌بى, سۆماڵىیش نووسرابوون. هه‌رله میانه‌ى ئه‌و پرۆسێسه‌دا له دووساڵى رِابردوودا پترله 70 ملیۆن كرۆن بۆ دۆزینه‌وه‌ى رِێگه چاره ته‌رخان كراوه . یه‌كێك له‌و پێشنیارانه ئه‌وه‌یه كه پێویسته له رِوى ده‌رونىو رِوه‌كانى دیكه‌وه یارمه‌تى ئه‌وجۆره پیاوانه بدرێت كه له هاوسه‌ره‌كانیان ده‌ده‌ن. هاوكات تا ئێستا 30 دانه‌ى دیكه سه‌نته‌رى ئافره‌تان كراوه‌ته‌وه ,كه تایبه‌تن به‌و ژنانه‌ى دووچارى لێدان ده‌بن كه له‌وێدا چ خودى ئافره‌ته‌كه‌چ منداله‌كانى له هه‌موو رِوویه‌كه‌وه یارمه‌تى ده‌درێن. یه‌كێك له‌وگرفتانه‌ى رِووبه‌رِووى ئه‌و ناوه‌ندانه بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه كه هه‌ندىَ له ئافره‌ته داڵده‌دراوه‌كان پاش ماوه‌یه‌ك ده‌گه‌رِێنه‌وه بۆلاى مێرده‌كانیان كه‌ئه‌وانیش واته مێرده‌كانیان دواى تێپه‌رِبوونى چه‌ند رِۆژێك ده‌ستده‌كه‌نه‌وه به په‌یرِه‌وكردنىخووه‌كۆنه‌كانیان . بۆیه له كاتى ئێستادا ئه‌ركى گرنگ و سه‌ره‌كى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پیاوانه‌یه به‌تایبه‌تى له رِوى په‌روه‌رده‌یى و ده‌روونیه‌وه وه‌فێربكرێن كه رِێز له هاوسه‌ره‌كانیان بگرن. فاكتاى تووندووتیژى به‌رامبه‌ربه ئافره‌ت له دانمارك : · ساڵانه65000ئافره‌ت دووچارى لێدان یا هه‌رِه‌شه‌ى لێدان ده‌بن.وه ئه‌م ژماره‌یه ماوه‌ىچه‌ندین ساڵه ستابیله . · ساڵانه 29000 زارۆك به‌چاوى خۆیان لێدانى دایكه‌كانیان ده‌بینن. · سه‌ڵانه نزیكه‌ى 2000 ئافره‌ت هه‌مان ژماره‌ىمنداڵانیش له‌گه‌ڵ دایكانیاندا په‌نا بۆ سه‌نته‌ره‌كان ده‌به‌ن {كریسه سه‌نته‌ر}. · له 0/0 41ى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى په‌نا بۆ ئه‌وسه‌نته‌رانه ده‌به‌ن بێگانه‌ن. · له‌ساڵى رِابردوودا 339 ئافره‌ت به‌هۆى خه‌ستى لێدان وسه‌ختى زامه‌كانیانه‌وه رِه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كان كران. · له هه‌موو دانماركدا پتر له 40 سه‌نته‌رى داڵده‌ى ئافره‌تان هه‌یه كه به‌رده‌وام پرِن له ئافره‌ت و زارِۆك. بۆ یارمه‌تى دان و به‌هانا هاتنى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى به‌ر لێدان ده‌كه‌ون وه‌زاره‌تى كۆمه‌ڵایه‌تى چه‌ند كار ئاسانیه‌كى كردووه. له‌وانه : · ئه‌و كارمه‌ندانه‌ى له‌و سه‌نته‌رانه‌دا كارده‌كه‌ن گه‌ره‌كه ئاشناییان به كه‌لتوورو داب و نه‌ریتى بێگانه‌كانه‌وه هه‌بێت,ئه‌مه‌ش له رِێگه‌ى چه‌ندكۆرسێكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت كه وه‌زاره‌تى ناوبراو پێى هه‌ڵده‌ستێت. · به‌بىَ به‌رامبه‌رپێشنیازى یارمه‌تى پیاوه‌كان ده‌كات. · له‌رِێگه‌ى هێلى خێراوه {ته‌له‌فون}شه‌ورِۆژ ده‌كارن په‌یوه‌ندى به رِاوێژكارانه‌وه بگرن. · زانیارى وه‌رگرتن له‌رِێگه‌ى لاپه‌رِه‌ى ئینته‌رنێته‌وه كه‌تایبه‌ته به‌و مه‌سه‌له‌یه. · له زۆربه‌ىده‌رمانخانه‌و ئارایشتگاو لاى پزیشكه‌كانیش هه‌مان ئامۆژگارى و زانیارىله شێوه‌ى چه‌ند لاپه‌رِیه‌كى بچوكدا ده‌ستده‌كه‌وێت. له‌كۆتایدا گه‌ره‌كمه ئه‌م پرسیاره‌بكه‌م كه ده‌ڵىَ : گه‌ر له وڵاتێكى وه‌ك دانمارك پێشكه‌وتوو وه خاوه‌ن شارستانى و ئابوورى به‌هێز و تا رِاده‌یه‌كى زۆریش مافى ئافره‌ت ده‌سته‌به‌ركراو ئه‌مه حاڵى نیوه‌ى كۆمه‌ڵ بێت , ئه‌دى ده‌بآ نیوه‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ى له‌مه‌رِخۆمان له‌چ دۆخێك‌دا بن؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ى لاى هه‌موان ده‌ستده‌كه‌وێت. یادى هه‌شتى ئازارله هه‌موو خووشكان ودایكان و هاوسه‌ران دوورله زه‌بروزه‌نگ پیرۆزده‌كه‌م. سه‌رچاوه: رِۆژنامه‌ى URBAN ژماره 212 halabja@ofir.dk
|
|
|
|
|