|
|
![]() |
|
هه‌ڵوێستى حیزبى شیوعى عێراق له‌مه‌رِ فیدرالیه‌ت وـ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی رِۆژنامه‌ى {تریق الشعب }ئۆرگانى حیزبى شیوعى عێراق له سه‌رووتارى ژماره {22}ى به‌روارى 4/1/2004 دا هه‌ڵوێستى حیزبه‌كه‌یانى له‌مه‌رِ سیسته‌مى فیدرالى بۆ گه‌لى كوردستان به رِاشكاوانه‌ده‌ربرِى كه ئه‌مه ناوه‌رِۆكه‌كه‌یه‌تى: سه‌باره‌ت به فیدرالیه‌ت كه هه‌نووكه بووه‌ته مایه‌ى بایه‌خدان و مشتومرِى نێوه‌نده سیاسى ومیدیاكان ,هاوكات په‌یوه‌ست به‌و دانووستانانه‌ى كه‌له چوارچێوه‌ى ئه‌نجومه‌نى ده‌سه‌ڵاتدا به‌رده‌وامه بۆگه‌ڵاڵه‌كردنى یاساى به‌رِێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى عێراقى له‌قۆناغى گواستنه‌وه‌دا{به‌پێى رِێكه‌وتننامه‌ى 15/10/2003 تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات}, به‌بۆچوونى ئێمه ئه‌وه وێنه‌یه‌كه دیموكراتیه‌تى تێدا به‌رجه‌سته ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆزى نه‌ته‌وه‌یی له‌وڵاتیكى فره ئه‌تنیكى وه‌ك عێراق كه‌له عه‌ره‌ب ,كورد, توركمان ,كلدوئاشور و تاد پێكهاتووه . گه‌رهاتوفیدرالیه‌ت به شێوازێكى ته‌ندروست له‌چوارچێوه‌ى نیشتمانێكى دیمكراسى یكگرتوودا به‌جێگه‌یه‌نرا , ئه‌وده‌مه ده‌بێته هوى پته‌وكردنى برایه‌تى نێوان نه‌ته‌وه‌كان وگه‌شه‌كردنى یه‌كیه‌تى نیشتمان نه‌ك لاوازكردنى یاخود په‌ره‌سه‌ندنى مه‌یلى جووداخوازى كه هه‌ندێك لێى ده‌ترسن . ئه‌زمونه‌كانى وڵاتلنى جیهان له رِابردووی دووروو نزیكدا ده‌یسه‌لمێنن كه‌سیاسه‌ته‌كانى تواندنه‌وه‌ىنه‌ته‌وه‌یى وئینكاركردنى مافى ره‌ِواى نه‌ته‌وه‌یى ده‌بنه هۆكارى په‌ره‌سه‌ندنى مه‌یلى جووداخوازى .وه‌لىَ یه‌كگرتنى ئاره‌زوومه‌ندانه و رِێزگرتن له خواسته‌كانى گه‌لانى وڵاتانى فره‌نه‌ته‌وه زامنه له‌بۆ لاوازكردنى ده‌مارگیرى نه‌ته‌وه‌یى وبۆ بڵندكردنه‌وه‌ى به‌هاى برایه‌تى وهاووڵاتى بوون و قه‌ناعه‌ت هێنان به هاوچاره‌نووس. گه‌ره‌كه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین كه شیوعیه‌كان دژ به لامه‌ركه‌زیه‌ت یا فیدرالى ئیدارى نین كه برِێك له‌سه‌لاحیاتى خۆجێیى بۆ یه‌كه ئیداریه‌كانى وڵات ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن .كه‌ئه‌مه‌ش له سه‌ڵاحیه‌تى ده‌سه‌ڵاتى ناوه‌نده كه‌مده‌كاته‌وه . لىَ سه‌باره‌ت به ده‌ڤه‌رى كوردستانى عێراق مه‌سه‌له‌كه جیاوازه .دۆزى گه‌لى كورد دۆزى مافى نه‌ته‌وه‌ییه كه‌ئه‌وه‌ش سه‌لاحیاتى ئیدارى خۆجێیى دادىنادات .به‌ڵكه گه‌ره‌كه به‌پشتبه‌ستن به جۆرى فیدرالیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى چاره‌سه‌ربكرێت كه تێیدا رِێز له تایبه‌تمه‌ندیه‌تى نه‌ته‌وه‌یى بگیرێت. هاوكات رِه‌چاوكردنى ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى كه له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لى كوردستان له‌پاش رِزگاربوون له‌رِژێمى دیكتاتۆرى {ساڵى 91} هاتوونه‌ته‌دى. له‌لایه‌كى دیكه‌وه زامنكردنى داخوازیه رِه‌واكانى نه‌ته‌وه‌یى گه‌لى كورد دژ به لامه‌ركه‌زی سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق نیه . شیوعیه عێراقیه‌كان هه‌رده‌م له‌و رِوانگه‌وه هه‌ڵوێستیان له مه‌رِچاره‌سه‌رى دۆزى نه‌ته‌وه‌یى وه‌رگرتووه كه ئێژىَ هاوجووتیه‌ك له‌نێوان تێكۆشان له‌پێناو دیمكراسیه‌ت بۆ هه‌موو عێراق و مافى نه‌ته‌وه‌یى بۆگه‌لى كورددا هه‌یه .واته وه‌دیهێنانى فیدرالیه‌ت بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌ته‌كَ دیموكراسى بۆ عێراق یه‌كده‌گرێته‌وه .
سه‌رنج/ من ته‌نها ئه‌و به‌شه‌م وه‌رگێرِاوه كه په‌یوه‌سته به فیدرالیه‌ته‌وه . 13/1/204 دانمارك
|
|
|
|
|