|
|
|
کلیپی کوردی وفلیمی هندی
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌مرۆ ره‌خنه‌یه‌کی زۆر ئاراسته‌ی ئه‌و کلیپانه ده‌کرێت که له تی ڤی لۆکا‌ڵی و سه‌ته‌لایته کانه‌وه په‌خشده‌کرێن. ره‌خنه‌کان له دید وبۆچونی جیاوازه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه .هه‌ندێک پێیان وایه زۆرێک له‌و کلیپانه به‌دڕه‌وشتی تێدایه‌و که له‌ته‌ک که‌لتوورماندا ناگوونجێن .بڕێکیش ده‌ڵین به‌وه‌ی کچی جوان له کلیپه‌کاندا به‌کار ده‌هێنن هه‌ستی لاوه‌کانمان ده‌بزوینن و هانیان ده‌ده‌ن به‌ره‌و هه‌نده‌ران سه‌رهه‌ڵگرن . هه‌ندێکیش له ڕوانگه‌ی هونه‌ریه‌وه ره‌خنه‌کانیان ئاراسته ده‌که‌ن و پێیان وایه زۆرێک له‌و کلیپانه له ئاستێکی زۆر نزمدان و هونه‌ری کلیپ ده‌شێوینن. سه‌باره‌ت به بۆ چوونی ئه‌وانه‌ی له ڕووی نه‌گونجانی ئه‌و کلیپانه‌له‌ته‌ک که‌لتوورماندا ره‌خنه ده‌گرن ، هه‌رگیز هاوڕانیم له ته‌کیاندا ،چونکه ئه‌ز که‌لتوور به پیرۆز نازانم ، که‌لتووری هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کیش سه‌رتاپای پیرۆز نیه ،له هه‌موو که‌لتوورێکدا خاڵی گه‌ش و خاڵی تاریک هه‌یه . که‌لتوور ئێمه درووستی ده‌که‌ین هه‌ربۆیه‌ش ده‌کرێت له‌گه‌ڵیدا بگونجێین. ناکرێت به بهانه‌ی نه‌گونجان له‌ته‌ک که‌لتووردا ڕێگه له پێشکه‌وتن بگرین . زۆرجارئه‌وه‌ی 20ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ که‌لتوورماندا نه‌گوونجاوه ئیمڕۆ زۆرئاساییه‌و ده‌گوونجیت.ئه‌وه‌ش که ئه‌مڕۆ ناگوونجێت پاش چه‌ندساڵێکی دیکه ده‌شی بگوونجێت. ئاساییه پێشکه‌وتن له هه‌ندێک بواردا دژبه‌که‌لتووربێت،چونکه که‌لتوور خۆی له‌خۆیدا له‌زۆر حاڵه‌تدا هه‌ڵگری تۆویی پاشکه‌وتنه به‌تایبه‌تی لای ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی،به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌له‌ئاکامدا که‌لتوور ملکه‌چی پێشکه‌وتن ببێت. به‌ڕای من خراپی ئه‌و کلیپانه له‌وه‌شدانیه که کیژی جوان به‌کار ده‌هینن به‌ڵکو خراپی له سه‌قه‌تی به‌کارهێنانی کچه‌کاندایه . ئه‌وه‌ی به کاری کلیپ هه‌ڵده‌سیت له‌به‌کار هێنانی کیژه‌کاندا هه‌ڵه‌ی مه‌زن ده‌کات به‌وه‌ی که وا نیشانده‌دات کچی ئه‌وروپی زۆر به‌سانایی په‌یوه‌ندی ده‌گرن و عه‌وداڵی کوڕی کوردن و کوڕ چۆن گه‌ره‌کبێت یه‌خسیریان ده‌کات ،که له راستیدا وانیه‌و به‌و به‌ره‌ڵاییه نیه که له ڕێگه‌ی هه‌ندێک کلیپه‌کانه‌وه له زهنی گه‌نجه‌کانماندا درووستی ده‌که‌ن . کیژی ئه‌وروپی زۆر به زه‌حمه‌ت په‌یوه‌ندی خۆسه‌ویستی له ته‌ک کوڕانی ڕۆژهه‌ڵاتیدا ده‌به‌ستن،ئه‌ویش به هۆی دووری که‌لتووره‌کان له یه‌که‌وه .ئه‌و کیژانه‌ی له‌و کلیپه بێ بایه‌خانه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن که بێگومان خۆیان هه‌ست ناکه‌ن له چ ئاستێکی نزمدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ، یا له بڕی پاره به‌شداری ده‌کن یا وه‌ک کارێکی هونه‌ری سه‌یری ده‌که‌ن و حه‌زده‌که‌ن ده‌رکه‌ون تێیدا.
هه‌قی ته‌واو ده‌ده‌مه ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه‌کانیان له چوار چیوه‌یه‌کی هونه‌ریدا یه‌و خه‌مخۆریان بۆ هونه‌ری کوردی پێوه‌دیاره. من وه‌ک بینه‌رێک ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌که‌م له‌به‌رهه‌م هینانی زۆرێک له کلیپه کوردیه‌کاندا هیچ زه‌وقێکی هونه‌ری تێدا به‌دی ناکرێت ،پێکهاته‌کانی کلیپه‌که خزمه‌تی یه‌کتر ناکه‌ن ،ده‌نگه‌کان نه‌شازن و خه‌سڵه‌تی گۆرانی بێژیان تێدا نیه،سینارێوکان لاوازن و له‌گه‌ڵ ته‌کستی گۆرانیه‌کاندا یه‌کناگرنه‌وه،لاساییکردنه‌وه زاڵه به‌سه‌ر زۆرێک له‌و کلیپانه‌دا،وه‌ک فلیمی هندیان لێهاتووه{کچ وکوڕێک پێکده‌گه‌ن پاشان له‌یک زویر ده‌بن و لێکترازان ڕووده‌دات وپاشان پێکدێنه‌وه.}یاخود هه‌ندێک کلیپ هه‌ن مرۆڤ شه‌رم له‌سه‌یرکردنیان ده‌کات،بۆنمونه که‌سێکی 50 ساڵه له‌گه‌ڵ کچه ئه‌وروپیه‌کی 18 ساڵه ده‌ستبازی ده‌کات ناوی لێنراوه کلیپ.
گه‌ر پێوه‌رێکی زانستی و سانسۆرێکی بێلایه‌ن هه‌بێت که تییدا هه‌موولایه‌نه‌کانی هونه‌ری گۆرانی ره‌چاو بکرێت ،ئه‌وا ده‌توانم به راشکاوانه بڵێم که له‌سه‌دا هه‌فتای کلیپه کوردیه‌کان هه‌قی بڵاوکردنه‌وه‌یان نامێنێت. شتێکی دیکه‌ی سه‌لبی که به سیمای کلیپه‌کانه‌وه دیاره مه‌سه‌له‌ی ناسیاویه یا خزمایه‌تی ،زۆر سه‌یره که‌سێک هیچ ئه‌زمونێکی گۆران گووتنی نه‌بیت ته‌نها یه‌ک کلیپی کاڵوکرچی درووست کردوه و ده‌ینیرێت بۆ براده‌ریکی یا ناسیاویکی یا خزمێکی له‌یه‌کێک له که ناڵه کوردیه‌کاندا ئه‌وێش خێرا بۆی په‌خشده‌کات و لێمانی ده‌کاته‌هونه‌رمه‌ندێکی سه‌رکه‌وتوو،له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده مه‌زنه‌کاندایه‌ک حسابی بۆده‌کرێت. به‌گشتی کلیپی کوردی ئه‌مڕۆ زۆروبۆره ئه‌ویش له‌سه‌ر حسابی که‌م وپووخت. کرنگه ئاماژه‌به‌وه‌ش بده‌م که جیاوازیه‌ک هه‌یه له‌نێوان ئه‌وکلیپانه‌ی له کوردستان به‌رهه‌م ده‌هینرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و کلیپانه‌ی له هه‌نده‌ران به‌رهه‌م ده‌هینرێن. زۆربه‌ی کلیپه‌کانی کوردستان باشتر‌و ڕێک وپێکترن و گۆرانیبێژه‌کانێش به‌تواناترو به ئه‌زموونترن.لێ زۆرێک ئه‌و کلیپانه‌ی له هه‌نده‌ران به‌رهه‌م ده‌هێنرێن له‌ئستاێکی نزمی هونه‌ریدان . هاوکات کۆمه‌ڵیک کلیپمان هه‌ن چ له کوردستان و چ له هه‌مده‌ران که به‌ڕستی جوانن ،پڕ مانان، له‌ته‌ک تێکسته‌کان‌دا گونجاون،مرۆڤ به بینیان ئاسوده‌ده‌بیت. چه‌ندین ساڵه له نێوه‌نده هونه‌ریه‌کان و به‌شی هونه‌ری سه‌ته‌لایته‌کانه‌وه گوێمان به‌وه پڕ بووه که به‌نیازی پێکهێنانی لیژنه‌ن بۆ شه‌نوکه‌وکردنی ئه‌و کلیپانه.ئه‌وه‌کارێکی هه‌نووکه‌یی پێویست و درووسته به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و جۆره لیژنه‌یه له کێ پێکدێت؟شاره‌زاییان له بواری گۆرانیدا چه‌نده؟ به‌چ پێوه‌رێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و کلیپانه‌دا ده‌که‌ن ؟و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێن؟. خۆگه‌ر هه‌ر لیژنه‌یه‌ک له‌و لیژنانه به چاکی وبه‌پاکی به‌کاری خۆی هه‌ستێتت و ته‌نها مه‌رجه هونه‌ریه‌کان ره‌چاو بکات ئه‌وا ده‌بێت فاتیحا بۆزۆرێک له‌و کلیپانه بخوێنین چیتر نیشان نه‌درێن ،که ئه‌مڕۆ زه‌وقی میللیان تێکداوه. پێناچێت تا ئێستا له هیچ لایه‌ک له‌و جۆره لیژنه‌یه پێکهاتبیت ،به‌وه‌ی که تا ئێستاش لافاوی کلیپی بێ بایه‌خ به‌رده‌وام به‌ر دیدمان ده‌که‌ون. من هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م قه‌یرانه واته قه‌یرانی کلیپ بۆ سه‌ته‌لایته کوردیه‌کان ده‌گه‌ڕێنمه‌وه که ره‌چاوی هیچ جۆره پێوه‌رێکی هه‌نه‌ری ناکه‌ن و کار به مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و خزمایاتی ده‌که‌ن ،یاخود ئه‌وانه‌ی بڕیارده‌رن له‌سه‌ر په‌خشی ئه‌و کلیپانه شاره‌زیی هونه‌ریان نیه و له‌سه‌ر مه‌زاج بڕیار له‌سه‌ر شیاوی یا نه‌شیاوه‌ی کلیپه‌کان ده‌ده‌ن، که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی کاره‌ساته.سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌رجارێک که‌سێکی په‌یوه‌ندیدار به بواری گۆرانی له‌و سه‌ته‌لایتانه دێته قسه‌کردن هه‌مان ڕه‌خنه‌ی هه‌یه لی هیچ هه‌نگاوێک نانرێت بۆ سنووردانان بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، که به رای من خۆشی به‌شێکه له بره‌ودان به‌و تێکدانی هونه‌ری کلیپ.
|
|
|
|
|