|
|
![]() |
|
جه‌نگێكی گرانبه‌ها گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی جه‌نگ مه‌زن بێ یا گچكه درێژخایه‌ن بێت یا كورتخایه‌ن , خه‌رجی گه‌ره‌كه0 بێگومان خه‌رجی هه‌ر جه‌نگێك په‌یوه‌ندی به چۆنیه‌تى جه‌نگه‌كه‌وه هه‌یه 0 یانی خه‌رجی جه‌نگی مه‌زن ودرێژخایه‌ن زۆرتره له جه‌نگى كورت وبچوك0 وێرای ئه‌مانه جه‌نگی هه‌ژارو ده‌وڵه‌مه‌ندیش هه‌یه0بۆنمونه ئه‌وجه‌نگانه‌ى له‌وڵاته ئه‌فریقایه‌كان رووده‌ده‌ن (جه‌نگى ناوخۆبێت یا نێوان دراوسێكان) ده‌توانین له‌خانه‌ى جه‌نگی هه‌ژاراندا پۆلێنیان بكه‌ین0 به‌حوكمی ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه هه‌ژارن جه‌نگه‌كانیشیان به‌پێى داهات وده‌رامه‌تی ولاَته‌كانیان ده‌چێته‌رِێوه0 كه‌واته له‌رِووى جۆری چه‌ك و كه‌ره‌سته‌وتفاقی جه‌نگو وجه‌نگاوه‌ره‌وه هه‌ژارانه ئه‌نجامده‌درێن گه‌ر به‌راوردبكرێن له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌نێوان عێراق وئێراندا رِوویدا,كه‌دوو وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندوو خاونه‌وتن0یاخودجه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابان كه وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی جیهان ئه‌ركی خه‌رجیان كێشا0 به‌هه‌رحاڵ جه‌نگ خۆی بۆخۆی به‌هه‌رشێوازێك رِوبدات گرانبه‌هایه‌وخه‌رجی زیاتری گه‌ره‌كه له‌چاو ئه‌وخه‌رجیانه‌ی ده‌چنه لایه‌نه‌خزمه‌تگوزاریه‌كان0 لایه‌نێكى دیكه‌ى گرانی به‌های جه‌نگ له‌و وێرانكاریه‌دایه كه له‌ئاكامی جه‌نگدا رِءءده‌دات ,چ وه‌ك تێشكان وته‌فروتوونابوونی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی جه‌نگ چ وه‌ك دارِمان وخاپووربوونی بنكه‌خزمه‌تگوزاری وبه‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان وپاشانیش رِاستكردنه‌وه‌و بیناكردنه‌وه‌یان 0 ءێرای ئه‌مه له‌زۆربه‌ی ولاتانی جیهاندا وه‌زاره‌ته‌كانی جه‌نگ وبه‌رگری به‌شی شێرده‌به‌ن له بوودجه‌ی ساڵانه0 تێكرِای خه‌رجی جه‌نگی گه‌رده‌لوولی بیابان بۆ ده‌رپه‌رِانی سوپای سه‌دام له‌كوێت 60ملیارد دۆلار بوو0 له‌ء مه‌بله‌غه 50ملیاردی كه‌وته ئه‌ستۆی وڵاتانی كوێت و سعودیه و یابان و هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌وروپا0 برِه‌كه‌مه‌كه‌یشی به‌ر ئه‌مه‌ریكا خۆی كه‌وت0 هه‌ربۆیه‌ش ئه‌وجه‌نگه كاریگه‌ری سه‌لبی له‌سه‌ر ئابووری ئه‌مه‌ریكا جێنه‌هێشت0 به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه سودیشی هه‌بوو بۆ ئابووریه‌كه‌ى0ئه‌وه‌بوو پاش كۆتایی جه‌نگه‌كه بونیادنانه‌وه‌ی كوێت وپرِچه‌ككردنه‌وه‌ی سوپاكه‌ی به‌ر ئه‌مه‌ریكا كه‌وت0وێرای فرۆشتنی چه‌كێكی زۆر به سعودیه‌و ولاَتانی دیكه‌ی كه‌نداو0 به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری لێدانی عێراقدا له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاو به‌ریتانیاوه وه به‌رپابوونى جه‌نگێكی نوێ له ناوچه‌كه‌دا , مه‌سه‌له‌ى خه‌رجی ئه‌و جه‌نگه به جۆرێكی زۆر گران رِاده‌وه‌ستێت0 چاودێره ئابوریه‌كان خه‌رجی ئه‌و جه‌نگه به80-100ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵنن0ئه‌وه‌ى جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه كه له‌م جه‌نگه‌دا ئه‌مریكا ته‌نهاباڵ ده‌بَت له دابینكردنی خه‌رجییه‌كه‌یدا0 ئه‌وه‌ى تا ئیستا ئاشكرایه هیچكام له وڵاتانی ئه‌وروپاو كه‌نداو ئاماده‌گییان نیشاننه‌داوه بۆیارمه‌تی دارای وه پێناچێت له‌ئاینده‌شدا نیشانیبده‌ن 0قسه‌م له‌سه‌ر ئنگلته‌راو كوێت نیه كه‌دوو ولاَتی پشتگیرن بۆلادانی سه‌دام , بۆ ئه‌مه‌ش گه‌ره‌كه له‌سه‌ریان كۆمه‌كی دارایی جه‌نگه‌كه بكه‌ن0 ئه‌م جه‌نگه كاریگه‌ریه‌كی سه‌لبی ده‌كاته سه‌رئابووری ئه‌مه‌ریكا, ئه‌و ئابووریه‌ی كه‌له‌ئاكامى رِووداوه‌كانى 11 سه‌پته‌مبه‌ردا دووچاری ته‌نگه‌ژه‌یه‌كی مه‌زن بووه0 جا خه‌رجی جه‌نگه‌كه‌ش هێنده‌ی دی قه‌یرانه ئابووریه‌كه قووڵترده‌كاته‌وه0چاوه‌رِوانده‌كرێت له‌ئاكامدا نرخی نه‌وت هه‌ڵده‌كشێت و بۆرسه‌كان (بازاری دراء) یش سستیان تێده‌كه‌وێت0هاوكات قه‌یرانه‌كه كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌لگای ئه‌مریكاش ده‌بێت به‌وه‌ى توانای بازارِكردن و پاشه‌كه‌وتیان دێته‌خوارێ , رِێژه‌ى بێكاری بڵندده‌بێت0 ئه‌م ته‌نگه‌ژه ئابووریه‌ی كه‌دووچاری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بووه و له‌ئه‌گه‌ری رِوودانی جه‌نگه‌كه‌شدا چاوه‌رِێی قووڵبوونه‌وه‌ی لێده‌كریت , ساڵانێكی گه‌ره‌كه تا ببوژێته‌وه‌و بێته‌وه سه‌رهێڵی رِاستی خۆی0 بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش پێویستی به سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌زنى به‌رده‌وام هه‌یه ئه‌ویش له‌نه‌وته‌كه‌ى عێراقدا خۆی ده‌بینێته‌وه كه له پێناویدا ئه‌و جه‌نگه به‌رپاده‌كه‌ن0 دانیمارك 7/10/2002
|
|
|
|
|