|
|
|
کاک د ڵزار نه‌تزانیوه ده‌سه‌ڵات خزمه‌تکاری به‌وه‌فای سه‌رمایه‌دارانه‌و پۆلیسیش سه‌گی ده‌سه‌ڵات؟ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ڕێز کاک دڵزار حه‌سه‌ن له کوردستاننێتدا 30.8 بابه‌تێکی له‌سه‌ر خۆپێشاندانی کرێکاره به‌نگلادیشیه‌کان له سلیمانی نووسیوه . هۆکاری خۆپیشاندانه‌که‌یان پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی به‌ڵێنده‌ره‌کان بووه له‌و گرێبه‌سته‌ی که له‌ته‌ک ئه‌و کرێکارانه‌دا به‌ستبوویان ،که ده‌بوو مانگانه 300 دۆلار بده‌نه هه‌ر کریکاریک ،لی له بری ئه‌و مه‌بله‌غه ته‌نها 150 دۆلاریان پێدابوون . ئه‌و کۆمپانیایه‌ی ئه‌و کریکارانه‌ی هیناوه که‌سێکه به‌ناوی نزار که ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه یه‌کیه‌تی پشتوپه‌نایه‌تی. چونکه گه‌ر پشتوانی نه‌بێت نا‌توانیت به‌و ئاسانیه مافی کرێکاران بخوات. به پێی ڕاگه‌یاندنی کوردی پۆلیس که‌وتوه‌ته گیانی کریکاره‌کان و به لێدان و سوکایه‌تی پێکردن بلاوه‌یان پیکردوون و بڕێکیشیان گرتوو‌ن. ئه‌وانێش له فرمێسک و ته‌سلیم بوون به‌و واقعه تاڵه زیاتر هیچیان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. هه‌ر دوای ئه‌وه 15 که‌سیان دیار نه‌ماون، پێده‌چێت له‌ترساندا خۆیانشاردبیته‌وه، یا ئه‌و به‌هه‌شته‌یان جێهێشتبیت که به‌هیوابوون خه‌ونه‌کانیانی تێدا وه‌دی بهێنن. به‌ڕیزکاک دڵزار لات سه‌یر نه‌بیت که به‌و چه‌شنه پۆلیس و لا‌یه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه ڕه‌وتاریان ئاوها نائینسانی بووبیت ده‌رهه‌قیان. من خۆم له یه‌کێک له رۆژنامه‌کاندا خوێندمه‌وه که به‌رپرسی کۆمپانیاکه وه‌ک هه‌ر سه‌رمایه‌دارێکی پشت‌قایم به ده‌سه‌ڵات گووتبووی ،من له‌وه زیاتریان ناده‌مێ و هه‌ر به‌و مه‌بله‌غه‌ش هێناومن بۆئێره،چیده‌که‌ن بابیکه‌ن. گه‌لۆ ئه‌مه یه‌که‌مجار نیه له کوردستاندا مافی کرێکاران ده‌خوریت ،ڕۆژانه ڕووده‌دات،،ده‌مێکیش داوای گه‌رانه‌وه‌ی ده‌که‌ن لێدان و گرتن و ده‌رکردن و هه‌ندیک جار کوشتنیش به شیان ده‌بیت. گه‌ر کریکاره به‌نگلادیشیه‌کان ته‌نها به لێدان و گرتن ده‌ربازبووبن ،ده‌بی خۆشحاڵبن که به فیشه‌ک کێشه‌که‌یان بۆ چاره‌سه‌ر نه‌کردوون. ئه‌وان ده‌ستیان له کرێکاری کورد نه‌پاراست ،ئیدی چۆن به‌زه‌ییان به کرێکاری بیگانه‌دا دێته‌وه. هه‌موو له یادمان ماوه چیان به کرێکاره‌کانی کارگه‌ی چیمه‌نتۆی تاسلوجه‌کرد، به فێشه‌ک وه‌رامی داخوازیه‌کانیان دانه‌وه ،یا له ده‌ڤه‌ری هه‌ولێرچیان به کرێکاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد. به‌رده‌وام له میدیاکاندا ئه‌م چه‌شنه هه‌واڵانه ده‌خوێنینه‌وه ، که فڵان کۆمپانی شه‌ش مانگه مووچه‌ی کرێکاره‌کانی نه‌داوه.یا فلان کۆمپانی ماوه‌یه‌که پاره‌ی کرێکارانی نه‌دواو ئێستا سه‌رۆکی کۆپمانیاکه دیار نه‌ماوه‌یا ،فڵان کۆمپانی نکولی ده‌کات که پاره‌ی کریکارانی خواردبیت. مه‌گه‌ر به‌ده‌گمه‌ن ڕووی دابێت له کوردستانه‌دا کرێکار داوای مافی خۆی کردبیت و خاوه‌ن کار‌و ده‌سه‌ڵات به شارستاناینه چووبن به‌پیری داخوازیه‌کانیانه‌وه،یا ده‌سه‌ڵات لایه‌نگری کریکارانی کردبیت. هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵات لایه‌نگری سه‌رمایه‌دارو خاوه‌ن پاره‌بووه،ئه‌مه‌ش جێی سه‌رسوڕمان نیه چونکه ده‌سه‌ڵات به‌رده‌وام خزمه‌تکارێکی به‌وه‌فاو پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بووه. ئه‌مه‌ش به هۆی ئه‌و ئامێته‌بوونه یا به‌رژه‌وه‌ندیه هاوبه‌شه‌ی له‌نێوان ئه‌م دوو پێکهاته‌دا هه‌یه، به جۆریک که له‌یه‌کدی جیا ناکرێنه‌وه.ئیمڕۆ له کوردستاندا سه‌رمایه‌ردار ده‌سه‌ڵاته‌و ده‌سه‌لاتیش سه‌رمایه‌دار. له‌کوێ ڕویداوه‌سه‌رمایه‌دار مهره‌بان بووبێت له‌گه‌ڵ کرێکاراندا؟ به‌رده‌وام هه‌وڵی سه‌رمایه‌دار له‌وه‌دا بووه که‌له‌سه‌ر حسابی هه‌ڵلووشینی مافی کریکار‌و دزی و ساخته‌کاری سه‌رمایه‌که‌یان که‌ڵه‌که بکه‌ن. نمونه‌ش ئه‌م دۆخه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستانه به‌تایبه‌تی له ڕووی ئابووریه‌وه‌که چ خه‌راباتێکه. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه هه‌رچی ئه‌و خۆپیشاندان و مانگرتنانه هه‌یه له‌لایه‌ن پۆلیس و هێزی ئاسایشه‌وه سه‌رکووت ده‌کرێن،لێره‌دا پۆلیس ڕۆڵی به‌جێهێنه‌ری فه‌رمانه‌کانی سه‌رمایه‌دارو ده‌سه‌ڵات وازی ده‌کات،بێ ئه‌وه‌ی بۆ چرکه‌یه‌کیش بێت کاکی پۆلیس بیر له ڕه‌وایی یا ناڕه‌وایی داخوازیه‌کانی ئه‌و کریکارانه بکاته‌وه. ئه‌و فه‌رمانه‌ی پێی ده‌درێت کوێرانه جێبه‌جێی ده‌کات گه‌ر دژ به برای خۆشی بێت. بۆیه بیرمه‌ندی مه‌زن لینین ڕاستی پێکاوه که گووتوویه‌تی{ پۆلیس سه‌گی ده‌سه‌ڵاته }،ده‌سه‌لات چ فه‌رمانێکی بۆده‌رکات جێبه‌جێی ده‌کات. له‌ڕاستیدا پۆلیس ئه‌رکێکی پیرۆزی له‌سه‌ره ئه‌ویش خزمه‌تی هاولاییان و پاراستنی ئاسایشی نیشتمانه نه‌ک سه‌رکووتکردنی هه‌ژاران. بێگومانم که زۆریک له پیاوانی پۆلیس دڵسۆزانه ئه‌رکی پیرۆزی خۆیان به‌جێده‌هێنن ، هه‌موو پۆلیسێک له‌و ئه‌رک و هه‌سته جوانه دانه‌بڕاوه‌و ناکری هه‌مووان به‌یه‌ک جا‌و سه‌یر بکه‌ین، لێ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی ده‌سه‌لات له دژی هه‌ژارو نه‌دارو مافخوراوی میله‌ته‌که‌ی جێبه‌جێده‌کات بێگومان ده‌چێته ئه‌و خانه‌وه. halabja @ofir.dk
|
|
|
|
|