|
|
![]() |
|
له دانمارك كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه به‌شێوازێكى نوىَ یادده‌كرێته‌وه هه‌مووساڵێك له‌یادى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌دا كورده‌كانى نیشته‌جێى هه‌نده‌ران به چه‌ندین شێواز یادیان كردوه‌ته‌وه, چ به خۆپیشادان چ به كۆرِوسه‌مینار چ به پێشانگاو كارى هونه‌رى دیكه . رِاسته ئه‌م چالاكیانه پێویسته‌و شه‌ێن خۆى ده‌گرێت ,به‌ڵام زۆربه‌ى ئه‌م چالاكیانه تایبه‌ت بووه به رِه‌وه‌ندى كورد وه به‌ده‌گمه‌ن كه‌سانى ئه‌وروپایى تێدا بووه‌وكه ئه‌مه‌ش تا رِاده‌یه‌ك كه‌لێن بووه له‌یادى رِووداوه‌كه‌دا به‌وه‌ى كه نه‌مانتوانیوه به‌و كاره‌ساته ئاشنایان بكه‌ین. ئێستا پاش ئه‌وه‌ى رِژێمى سه‌ددام هه‌ره‌سى هێناو خوودى سه‌دامیش گیراوه‌و چاوه‌رِێى دادگا ده‌كات, ئیدى له‌مه‌ودوا یادى كاره‌ساته‌كانمان چ هه‌ڵه‌بجه چ ئه‌نفال چ هه‌ركاره‌ساتێكى دیكه‌بێت گه‌ره‌كه به شێوازێكىدیكه یادیان بكه‌ینه‌وه. یادێك كه پتر رِووله ئه‌و روپاییه‌كان بكه‌ین و ئاشنا یان بكه‌ین به‌كاره‌ساته‌كانمان.به‌جۆرێك كه ساكارانه‌و هونه‌ریانه‌و به‌سه‌لیقه‌یه‌كى جوانه‌وه بتوانین كاریگه‌ر له‌سه‌ریان جێبهێڵین. هه‌رله‌م رِوانگه‌یه‌وه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندى كورد له‌دانمارك به هاوكارى{ ناوه‌ندى هه‌ڵه‌بجه دژبه ئه‌نفال و جینۆساید} نۆێنه‌رایه‌تى دانمارك وه{ كۆمیته‌ى هاریكارى هه‌ڵه‌بجه له‌دانمارك} هه‌ڵده‌ستن به یادكردنه‌وه‌ى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه بۆ دانماركیه‌كان. ئه‌م یادكردنه‌وه‌یه بریتىده‌بێت له چه‌ندین چالاكى هونه‌رى و ئه‌ده‌بى , وه‌تێكرِا برِگه‌كان به زمانى دانماركى ده‌بێت.ئه‌وه‌ى شایانى ئاماژه‌یه پترله 300نامه ئاراسته‌ى چه‌ندین كه‌سایه‌تى دانماركى له سیاسه‌تمه‌دارو هونه‌رمه‌ندو نووسه‌رو شاعیر‌و رِۆژنامه‌نووس كراوه.واچاوه‌رِوان ده‌كرێت كه ژماره‌یه‌كىزۆر ئاماده‌بن. به‌هۆى ده‌ستنه‌كه‌وتنى هۆڵێكى گونجاو كه شایسته‌ى ئه‌وبۆنه‌بێت كه‌له رِۆژى كاره‌ساته‌كه‌دایاده‌كه‌ى تێدا بكرێته‌وه, ناچار هه‌فته‌یه‌ك پێشخرا. به‌رنامه‌ى یاده‌كه به‌م جۆره ده‌بێت: · رِیپۆرتاجێكى كورتى ته‌له‌فزێۆنى له‌مه‌رِ هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال. · پارچه‌یه‌ك مۆزیكى غه‌مگین به‌ناوى هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند ئامانج سه‌رِافه‌وه. · چه‌ند برِگه‌یه‌ك له فلیمى {به‌ره‌به‌یانیه‌كى زوو }ى ده‌رهێنه‌ر ئه‌نوه‌ر سه‌ندى كه سه‌باره‌ت به كاره‌ساته‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌تفاله. · گۆرانى بێژكاك مه‌سعود محه‌مه‌دى به هاوكارى ئه‌كادیمیاى بالیتاى كوبنهاگن و N-TV و ده‌رهێنه‌ر كاك به‌ختیار فارس تابلۆیه‌كى نوواندن وموزیك نمایش ده‌كه‌ن.· چه‌ند پارچه هۆنراوه‌یه‌ك{ بۆ هه‌ڵه‌بجه} به‌زمانى دانماركى له‌لایه‌ن نووسه‌رو شاعیرى كورد عادل ئه‌ردمه‌وه. · هونه‌رمه‌ندى موزیك كاك گۆران ئیبرایم خه‌یات به‌هاوكارى موزیك ژه‌نى ئێرانى په‌یمان مه‌ده‌نى چه‌ند ئاوازێكى هێمنو غه‌مگین پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. · گۆرانىبێژى كورد نازىَ به‌گۆرانى شه‌هیدو به تێكستى دانماركى به‌شدارى ده‌كات. · كۆمیته‌ى رِه‌فراندۆم له دانمارك كوورته‌باسێكى بارودۆخى ئێستاى هه‌ڵه‌بجه‌و كوردستان پێشكه‌ش ده‌كات. · منداڵى به‌هره‌مه‌ندى كورد رِێدوور ئه‌كره‌م به ئامێرى چه‌لۆ دوو ئاواز پێشكه‌ش ده‌كات. كات و شوێن/ Norre alle Medborgerhus Norre Alle7 2200 Kobnhavn N11/03/2004 Kl:18-21 گروپى یادكردنه‌وه‌ى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه
|
|
|
|
|