|
|
![]() |
|
کیسه‌ڵه‌کانی به‌همه‌ن قوبادی له دانیمارک نیشتنه‌وه گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی سینه‌ما‌سازی کورد به‌همه‌نی قوبادی له ڕێگه‌ی تواناوچابووکی و به‌هره جوانه‌کانیه‌وه توانیویه‌تی پیگه‌یه‌کی مه‌زن ، ناوبانگێکی چاک وڕێزو سه‌رکه‌وتن له‌نێو هونه‌ری سینه‌مای جیهانیدا بۆخۆی به‌ده‌ست بهێنێت. گه‌ر قوبادی له‌ته‌ک هه‌رده‌رهێنه‌رێکی جیهانی دیکه‌دا به‌راورد بکه‌ین،وه زه‌مه‌ن و ته‌مه‌نی تێداڕه‌چاوبکه‌ین،ده‌رده‌که‌وێت به‌همه‌ن له ماوه‌یه‌کی که‌می ته‌مه‌نی سینه‌مایدا زه‌مه‌نێکی زۆری بڕیوه‌وبه‌خێرایی خۆی گه‌یاندوه‌ته ئاستێكێ باڵا له‌نێو ده‌رهێنه‌ره‌جیهانیه‌کاندا. هاوکات ده‌بێ ئاماژه بۆئه‌وش بکه‌ین که‌ئه‌و تواناوئامێروته‌کنیکه سینه‌ما‌ییه‌ی به‌همه‌ن کا‌ریان پێده‌کات زۆر ساده‌و هه‌ژاروکه‌مه له‌چاو ئه‌وه‌ی له هۆڵیود یا هه‌رکۆمپانیایه‌کی سینه‌مایی جیهانیدا به‌کار ده‌هێبرێت. به‌همه‌نی قوبادی ته‌نها له‌ڕێگه‌ی سێ فلیمیه‌وه ئه‌و ناوبانگه‌ی په‌یداکردوه،که بریتین له{ سا‌تێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان، گۆرانیه‌کانی ولاتی دایکم، کیسه‌ڵه‌کان ده‌فڕن}. فلیمی سا‌تێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان ته‌قینه‌وه‌یه‌ک بوو له‌سینه‌مای کوردی‌دا به‌تایبه‌تی وه ڕۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی، هه‌ر ئه‌و فلیمه جه‌ندین خه‌ڵاتی له‌فه‌ستیڤاڵه جیهانه‌کاندا به‌ده‌ست هێنا، وه هه‌ر له‌و ساته‌وه به‌همه‌ن وه‌ک ده‌رهێنه‌رێکی سه‌رکه‌وتوو هاوکات وه‌ک ئه‌ندامێکی زۆر له لیژنه فه‌ستیڤاڵیه‌کان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و دیاریکردنی فلیمه سه‌رکه‌وتووه‌کان ده‌ستنیشان کرا. دووایین فلیمی به‌همه‌ن{ کیسه‌ڵه‌کان ده‌فڕن} باس له بارودۆخی ناهه‌مواری زاڕوکی کورد ده‌کات له پاش هه‌ره‌سی ڕژیمی سه‌دام له باشووری کوردستان. ئه‌م فلیمه‌ش وه‌ک ئه‌وانی دیکه‌ی توانی ببێته مایه‌ی سه‌رنج وهه‌ڵسه‌نگاندنی ڕه‌خنه‌گران و سینه‌ماسازانی جیهان. وێرای ئه‌وه‌ی له جه‌ندین فه‌ستیڤاڵی فلیمدا په‌خشکراو خه‌ڵاتی برده‌وه، هاوکات پتر له 40 وڵات‌دا له‌سه‌ر شاشه‌کانی سینه‌ما نیشانده‌درێت.
له دانیمارک خه‌ڵاتی بینه‌ران به‌فلیمه‌که‌ی قوبادی به‌خشرا دانیمارک یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی که خاوه‌نی چه‌ندین فه‌ستیڤاڵی سینه‌ماییه ،وه‌ک فه‌ستیڤاڵی فلیمی منداڵان، فه‌ستیڤاڵی فلیمی وڵاتانی باکوور، فه‌ستیڤاڵی فلیمی شه‌و. له‌ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا فه‌ستیڤاڵی[ فلیمی شه‌و] به‌ڕێوه‌جوو،له‌و فه‌ستیڤاڵه‌دا 150 فلیم له46 وڵاته‌وه نمایشکرا. به‌هه‌مووی 37000 بینه‌ر فلیمه‌کانیان بینی،چه‌ند خه‌ڵاتێک بۆ فه‌ستیڤاڵه‌که دیاریکرابوو گرنگه‌که‌یان خه‌ڵاتی بینه‌ران بووکه به‌ر فلیمی {کیسه‌له‌کان ده‌فڕن}که‌وت. له‌نێو ئه‌و 150 فلیمه‌دا ته‌نها 10 فلیم پتر ڕه‌زامه‌ندی بینه‌رانی به‌ده‌ستهێنا که وه‌ک ئاماژه‌م پێدا یه‌که‌میان فلیمه‌که‌ی به‌همه‌نی قوبادی بوو. خاڵاتی دووه‌م که خه‌ڵاتی ڕه‌خنه‌گرانبوو به‌رفلیمێکی ئه‌مریکی که‌وت،وه خه‌ڵاتی سێیه‌میش فلیمیێکی یابانی بردیه‌وه. دووای ئه‌وه‌ی فلیمی کیسه‌ڵه‌کان ده‌فڕن خه‌ڵاتی یه‌که‌می به‌رکه‌وت، ئیدی [کۆمپانیای دانیمارک بۆ کڕینی فلیمی سینه‌مایی] بڕیاری دا ئه‌و فلیمه بکڕێت، تا له سینه‌ماکانی دانیمارکدا نیشانبدرێت . هاوکات وێزگه‌ی په‌خشی ته‌له‌فزێونی له دانیمارک{ دانیمارک ڕادیۆ} که مه‌زنترین وێزگه‌یه ئه‌ویش به‌نیازه فلیمه‌که بکڕێت.
· بۆ نوسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم له ڕۆژنامه‌ی مه‌ترۆ ئه‌کسپرێس ژماره 70 وه‌رگرتووه. · له ناوهێنانی وڵاتی به‌رهه‌م هێنه‌ری فلیمه‌که‌دا ناوی ئێراق هاتووه نه‌ک کوردستان. پێده‌چێت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌و هۆیه بێت که خودی کاک به‌همه‌ن له دانیشتنێکی ته‌له‌فزێۆنیدا ڕوونیکرده‌وه که فلیم به نێوی وڵاتانه‌وه په‌خش ده‌کرێت نه‌ک به‌نێوی نه‌ته‌وه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌ریخست که لێره‌شدا وه‌ک نه‌ته‌وه مافمان خورا.
|
|
|
|
|