به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار

 

له‌كڵاشینكۆفه‌وه‌ بۆ كیبۆرد*

گۆران هه‌ڵبجه‌یی

رِۆژانی [3./11-1/12]زانكۆی ئۆدنسه‌ له‌ دانمارك به‌هاوكاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین

له‌ كوردستان .كۆنفرانسێكی ئینته‌رناشناڵی له‌مه‌رِ دۆزى كوردله‌ ئامێز گرت , كه‌ به‌نێونیشانی {ده‌ساڵ له‌ ئیداره‌ى خۆیی و فرسه‌تی ئاینده‌}بوو.له‌كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندین ئه‌كایمی وپرۆفیسۆرء سیاسه‌تمه‌دار وپسپۆرِی بوواره‌ جیاجیاكان كه‌ له‌ چه‌ندین زانكۆی جیهانه‌وه‌ هاتبوون بابه‌تی خۆیان پێشكه‌شكرد. هه‌رچیش په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نى كوردیه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌م به‌رِێزانه‌ به‌شداریان تێداكرد:

ـ دكتۆر مه‌حمود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد.

ـ سامی عه‌بدولره‌حمان جێگری سه‌رۆك وه‌زیران.*

ـ دكتۆر شه‌فیق قه‌زاز وه‌زیری كاروباری مرۆڤایه‌تى.

ـ دكتۆر محه‌مه‌د ئیحسان وه‌زیری مافی مرۆڤ .

ـ هیوا عوسمان ژۆرنالیست .

هه‌روه‌ها دۆستى هه‌میشه‌یی كورد دكتۆر منزر ئه‌لفه‌زل بابه‌تێكی تێروته‌سه‌ل وبه‌پێزی به‌ناوى فیدرالیزم و ئاینده‌ی عێراق پێشكه‌شكرد.

كۆنفرانسه‌كه‌ له‌ سێ ته‌وه‌ر پێكهاتبوو وه‌ هه‌رته‌وه‌رێكیش له‌ چه‌ند پانێلێك وه‌هه‌ر پانێلێكیش له‌چه‌ند بابه‌تێك.

ته‌وه‌ری یه‌كه‌م به‌ناوی كوردستانی عێراق پێشڤه‌چوونه‌ خۆجێییه‌كان بوو,كه‌چه‌ند بابه‌تێكی له‌خۆگرتبوو وه‌ك :

ـ كوردو سیاسه‌تی چاوه‌رِوانكراو له‌گه‌ڵ رِژێمی ئاینده‌ی عێراقد.{ دكتۆر مه‌حمود عوسمان }

ـ ئه‌وتۆنۆمی كورد له‌عێراق له‌تابلۆی مێژود. {Dr.Ofra Bengio}زانكۆی ته‌لئه‌بیب له‌ئیسرائیل.

ـ كوردی عێراق له‌ نێوان تراجیدیاوهیواد.(professor Michael Gunter)

زانكۆی ته‌ننه‌سسی ئه‌مه‌ریك.

ـ ده‌سكه‌وته‌ ناسكه‌كان له‌میانه‌ی دۆخێكى نه‌گۆرِدا : سیاسه‌تی ئابووری له‌ كوردستانى عێراق. {Leezenberg Dr. Michiel}زانكۆی ئه‌مسته‌ردام هۆڵه‌نده‌.

ـ دیموكراتیزه‌كردن, فیدرالیزم له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی سیاسی له‌كوردستانى عێراق.professor Carole Leary زانكۆی واشنتۆن ئه‌مه‌ریك.

ـ مافی مرۆڤ له‌كوردستان { دكتۆر ممحه‌مه‌د ئیحسان}

ـ له‌ كڵاشینكۆفه‌وه‌ بۆ كیبۆرد: میدیای كوردی عێراق له‌شاخ دێته‌ خواره‌وه‌.(Ms.Maggy Zanger) زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ قاهره‌.

له‌ته‌وه‌رى دووه‌مدا كه‌ناونیشانى كوردستانی عێراق و پیچشڤه‌چوونه‌جیهانیه‌كان بوو ئه‌م باسانه‌ى تیا پیشكه‌شكرا :

پارێزگاریكردنی كوردPeter W.Glarry)) زانكۆی پاراستنى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا

ـ پرۆگرامی نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌ خۆراك , رِۆڵی UN و رِێكخراوی GOI.

(Mr.Stafford Clary){راوێژكاری كاروباری مرۆڤایه‌تى له‌ حكومه‌تی كوردستان.

ـ په‌یوه‌ندیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ كوردیه‌كان: مامه‌ڵه‌كردن له‌ته‌ك WMD ی عێراقی. Mr. Mike Amity)}سه‌رۆكی په‌یمانگای واشنتۆن له‌ ئه‌مه‌ریك.

ـ فاكته‌ره‌ ده‌ره‌كیه‌كان خواست و ئاواته‌ نه‌ته‌ وه‌ییه‌كانی كورد دیارى ده‌كه‌ن.

Dr. Denise Natali) }زانستكار له‌ئنستیتوتی وانشنتۆنى كوردی.

دووا ته‌وه‌ر به‌ناوى كوردستانى عێراق و پێشڤه‌چوونه‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ بوو, ئه‌م باسانه‌ی له‌خۆگرتبوو:

ـ هه‌وڵومه‌رجی هه‌نووكه‌ی عێراق ) professor Amatzia Baram} زانكۆی حه‌یفا ئیسرائیل.

ـ بزافی ئیسلامی له‌ كوردستانى عێراق {هیوا عوسمان} رِۆژنامه‌نووسى سه‌ربه‌خۆ.

ـ رِۆلی توركیا له‌سه‌ر كوردستانی عێراق وه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌.{Dr. Hakan Yavuz}یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر له‌زانكۆی ییوتاه‌ ئه‌مه‌ریك.

ـ رِۆڵی ئێران له‌سه‌ركوردستانی عێراق وه‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌.{Professor Nader Entessar}

ـ كورد له‌پاش عێراقی سه‌ددام {Dr. Sophia I. Wanche}

ـ سیبناریۆ نهێنیه‌كان له‌مه‌رِكورد.{Mr.Chrhs Kutschera}نووسه‌رو رِۆژنامه‌نووس فه‌ره‌نس.

گه‌ره‌كمه‌ ئاماژه‌ به‌ چه‌ند خاڵێك بكه‌م :

· وه‌ك له‌ رِێكلامی كۆنفرانسه‌كه‌دا رِاگه‌یه‌نرا ده‌بوو چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌كادیمی و سیاسىو حكومى دیكه‌ به‌شداری بكه‌ن وه‌ك كاك نێچیرڤان به‌رزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى حكومه‌تی هه‌رێم, پرۆفیسۆر ئه‌دمۆن غه‌ریب , خاتوو دانیال میتران. به‌ڵام وه‌ك ئاگاداركراین له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه‌په‌یوه‌ندی به‌ كاره‌كانیانه‌وه‌هه‌بووه‌ بۆیاننه‌كرا ئاماده‌بن.

· ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خوێندكارانی خودی زانكۆی ئۆدنسه‌ كه‌بێگومان ئه‌وباسانه‌ سوودمه‌ند ده‌بێت له‌ بواری خوێندنه‌كه‌یاند.

· تێكرِا باسه‌كان به‌پێزو له‌ ئاستێكی باڵای ئه‌كادیمیدا بوون.

· زۆر له‌ بابه‌ته‌كان كاتی پتریان هه‌ڵده‌گرت ئه‌مه‌ش وایكرد به‌رِێوه‌به‌رانی پانێله‌كان هه‌ندێ جار پێیان ببرِن به‌ر له‌كۆتاییان . ئه‌م پێبرِینانه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی كارنامه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌ بوون.

· له‌ رِووی خزمه‌تگوزاری وورِوه‌كانى دیكه‌وه‌ ریِكوپێك بوو ,ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ رِۆڵی چاكى هه‌ڵسورِێنه‌ری كۆنفرانسه‌كه‌ دكتۆر ساڵح كه‌له‌هه‌مان زانكۆ مامۆستایه‌.

· ئاماده‌نه‌بوونی میدیای دانماركی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ بانكهێشت كرابوون.

· ته‌نها میدیایه‌ك ئاماده‌بوو میدیاى كوردی بوو كه‌بریتى بوون له‌ : زۆربه‌ی ده‌زگاكانی پارتی وه‌ك ته‌له‌فزیون رِادیۆ رِۆژنامه‌ , رِۆژنامه‌ی هاوڵاتى, كورد تى ڤی له‌ كۆبنهاگن , رِۆژنامه‌ی رِێگای كوردستان .

تێبینی: * كیبۆرد له‌و حه‌ی نووسینی كۆمپیوته‌ر

· لێره‌دا مه‌به‌ست له‌ حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌ولێره‌

 

به‌خێربێن بۆماڵه‌خنجیلانه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌       مشتێک له‌خه‌رمانی سه‌رگوزه‌شته‌کانی شار