|
|
|
به‌ره‌و کۆنگره‌ی چوار ئه‌م سه‌رده‌مه حیزبێکی شیوعی مۆدێرن ده‌خوازێ
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی بێگومان هه‌ر قۆناغێک له قۆناغه‌کانی تێکۆشانی حیزبایه‌تی تایبه‌تمه‌نی و خه‌سڵه‌ت و پێداویستی خۆی هه‌یه، که‌گه‌ره‌که له‌به‌رچاوبگیرێت. گه‌ر حیزبێک توانی مامه‌ڵه‌یه‌کی جددی له‌گه‌ڵ هه‌ر قۆناغێک له قۆناغه‌کان بکات وله‌ته‌کیدا خۆی بگونجێنێت و له تاکتیکه‌کانی شاره‌زابیت و پێداویسیه‌کانی فه‌راهه‌م بکات ئه‌وه بێگومان وه‌ک حیزبێکی ئه‌کتیف و زیندوو ده‌مێنێته‌وه‌و گه‌شه‌ده‌کات و وه‌ڵام ده‌ری گۆڕانکاریه‌کان ده‌بیت. خۆ به پێچانه‌وه گه‌ر ئه‌و حیزبه له‌ته‌ک ڕه‌وته مێژوویی و کۆڕانکاریه‌کاندا نه‌ڕۆشت و خۆی نه‌گوونجان و حسابی ووردی بۆ قۆناغه‌کانانی تێکۆشان نه‌کردو به‌هه‌ند وه‌ری نه‌گرت، ئه‌وه بێگومان به حیزبێکی چه‌قبه‌ستوو بێ ئه‌زمون ده‌ناسرێت و له‌کاروان دواده‌که‌وێت. تێکۆشانی سه‌رده‌می په‌یدابوون و خه‌مڵاندن و خۆناساندن ،تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه‌و جیاوازه له‌سه‌رده‌می فراوان بوون وگه‌شه‌کردن.سه‌رده‌می خه‌باتی نهێنی جیوازه له خه‌باتی چه‌کداری وپارتیزانی. هه‌روه‌ها خه‌باتی ئاشکراو چه‌ماوه‌ری و به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات،ئه‌مه‌ش بۆخۆی شێوازێکی دیکه‌ی جیاوازه له وانی دیکه. هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکین که توخم و شێواز وخه‌سڵه‌ت و ئامرازه‌کانی خه‌باتی سه‌ده‌ی ڕابردوو زۆر زۆر جیاوازتره له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی دونیای ته‌کنه‌لۆجیاو پێشکه‌وتن و خێرایی و سانایی هۆکاره‌کانی کۆمۆنیکاشیۆن و گرنگی و کاریگه‌ریه‌کانی ئاراسته‌کانی میدیای هاوچه‌رخ. له دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ئازاری 91 میلله‌ته‌که‌مان پێی نایه قۆناغێکی نوێوه ،ئه‌ویش قۆناغی پاش ترس و چه‌وساندنه‌وو له‌نێو بردنه،قۆناغی به‌ڕیوه‌بردنی وڵات بوونیادناوه‌ی ژێر خانی ئابووری و ودرووستکردنه‌وه‌ی تاکی کوردوئاماده‌کردنی بۆ قۆناغه‌که‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه‌به خوود. له‌م هه‌وڵومه‌رجه نوێیه‌دا گۆڕانکاریه‌کی کووتووپڕ به‌سه‌ر ستروکتوورو پێکهاته‌و شێوازی تێکۆشانی سه‌رجه‌م حیزبه کوردستانیه‌کاندا هات ،له نێویشیاندا حیزبمان. له خه‌باتی چه‌کداری و نهێنیه‌وه پێی نایه قۆناغی تێکۆشانێکی نوێوه ئه‌ویش خه‌باتی ئاشکرای سه‌رده‌میانه و ئامێته‌بوون به جه‌ماوه‌ر وفراوان بوون و پێکهێنانی داموده‌زگای نوێ کارکردن و به‌گه‌ڕخستنی هێزو تواناکان له هه‌موو بواره‌کاندا . دیاره ئه‌م شێوازه‌نوێیه‌ی تێکۆشان به‌نسبه‌ت حیزبمانه‌وه وه‌رچه‌رخانێکی کووتووپڕو نوێ بوو له ژیانیداا ،بی ئه‌وه‌ی خۆی بۆئاماده‌کردبیت و پێداویستیه‌کانی بۆ دابین کردبیت.
نه‌ک هه‌ر حیزبمان بگره سه‌رجه‌م حیزبه‌کوردستانیه‌کان له‌سه‌ره‌تادا جۆرێک له‌نا ڕۆشنایی له کاره‌کانیاند دیاربوو ،ئه‌ویش وه‌ک ئاماژه‌م پێدا به‌هۆی په‌یدا بوونی ئه‌و دۆخه نوێه‌وه .به‌ڵام پاش جیگیربوون و خۆ سازکردن ڕوونبوونه‌وه‌ی هێڵه‌کانی کارکردن، حیزبمان توانی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک کێشه‌دا سه‌ربکه‌وێ و خۆی ڕیکبخات وله‌گه‌ڵ ڕه‌وته‌که‌دا بڕوات. ئه‌مڕۆ پترله 16 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه نوێیه‌دا تێپه‌ڕیوه، سه‌رده‌مێک له گۆڕێدایه به هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانیه‌وه جیاوازه له 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌م جیاوازیه‌ش خۆی له خۆیدا گۆڕانکاریه‌ک و سیاسه‌یێکی نوێی گه‌ره‌که که ناکرێت حیزب پشت گوێی بخات و بیه‌ویت به هه‌مان هاوڕێیان و شێواز و مه‌تۆد و ئه‌قڵیه‌تی کۆنی سه‌ره‌تای راپه‌ڕین یا سه‌رده‌می شاخ کار بکات. لێره‌دا هه‌وڵه‌ده‌م به چه‌ند خاڵێک ئه‌و پێداویستیانه بخه‌مه‌روو، که ده‌بنه هۆی گواستنه‌وه‌ی حیزبمان له قۆناغی ئێستادا بۆ قۆناغی تازه‌گه‌ری و به مۆدێرن بوون.
* له‌مڕۆدا ڕاگه‌یاندن باشترین و خێراترین ئامرازه بۆ نزیک بوونه‌وه یا چونه ناو جه‌ماوه‌ر ،به ته‌له‌فزیۆنێکی باش به ڕادیۆیه‌کی کاریگه‌ر به ڕؤژنامه‌یه‌کی بوێر‌و پڕبایه‌خ ده‌کرێت حیزب به ئاسانی په‌یامی خۆی بگه‌یه‌نیت به جه‌ماوه‌ر ،که هه‌زاره‌ها جار له باس و نه‌خشه‌ی نێو کۆبوونه‌وه‌کان ئاسانترو کاریگه‌رتره‌و به‌خێرایی ده‌گاته لای جه‌ماوه‌ر. وێرای ئه‌مانه بوونی که‌ناڵێکی ئاسمانی بۆحیزب پێویستیه‌کی هه‌نووکه‌ییه، له‌ڕێگه‌یه‌وه حیزب ده‌توانیت بازنه‌ی گه‌یاندنی سیاسه‌تی فراوانتر بکات و بیگه‌یه‌نێته زۆر ده‌ڤه‌ری جیهان.که به هۆیه‌وه خه‌ڵکانی نوی به لای سیاسه‌تی خۆیدا راده‌کێشێت. له ڕۆژی ئه‌مڕۆدا که‌م خێزانی کورد هه‌یه چ له وڵات و چ له هه‌نده‌ران سه‌ته‌لایتی نه‌بیت ،ئه‌مه‌ش بۆخۆی باشترین ڕێگه‌یه که حیزب خۆی بکات به هه‌موو ماڵێکدا گه‌ر بێت و خاوه‌نی سه‌ته‌لایت بێت.
به‌داخه‌وه ڕاگه‌یاندنی حیزبمان ئه‌مڕۆ له ئاستی پێویستدا نیه‌و زۆر دواکه‌وتووه ، حیزبمان نه‌یتوانیوه سوود له‌و ته‌کنه‌لۆجیایه وه‌ربگرێت که ئێستا له‌به‌رده‌ستدایه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی وه‌گه‌ڕی بخات، وه‌ک زۆر له حزبه‌کانی کوردستان و ده‌ڤه‌ره‌که ده‌یکه‌ن. له‌لایه‌کی دیکه ئه‌و ئامێرانه‌ی له ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی حیزب‌دا هه‌ن کۆن و دواکه‌وتوون و به که‌ڵکی ئه‌م سه‌رده‌مه نایه‌ن و به‌و ئامێرانه نا‌توانیت منافه‌سه‌ی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی پی بکات و یا میدیایه‌کی کاریکه‌ر به‌رهه‌م بهێنیت.جگه له‌وه‌ی که ئه‌م راگه‌یاندنه له ڕووی چلۆنایه‌تیه‌وه نه‌یتوانیوه سه‌رده‌میانه بێت و تینوێتی جه‌ماوه‌ر بشکێنێت و له داخوازیه‌کانیان نزیک بێته‌وه. که‌واته ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئێستا نا‌توانیت مواکه‌به‌ی سه‌رده‌م بکات و ببێته ڕاگه‌یاندنێکی ئه‌کتیڤ ئامرازێک بێت بۆ به مۆدێرن کردنی حیزب.
* به‌هۆی ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی که به‌درێژایی ژیانی حیزب هاوڕێیان و کادیرانی پێدا تێپه‌ڕیوه، که له گرتن و ڕاکردن و خۆشاردنه‌وه‌و ده‌ربه‌ده‌ری و پێشمه‌رگایه‌تیدا خۆی ده‌بینێته‌وه،هیچ بوارێک نه‌بووه که زۆربه‌ی کادێره به‌ته‌مه‌نه‌کانی ئه‌مڕۆ و به‌شێک له خوار به‌ته‌مه‌نه‌کانیشه‌وه له رووی خوێندنه‌وه بڕوانامه‌یه‌کی به‌رز به‌ده‌ست بهێنن، که ئه‌مه‌ش غه‌درێکی مه‌زنی سیاسه‌ت بووه له‌و هاوڕێیانه‌ی کردووه. له‌گه‌ڵ ڕێزێکی زۆرمدا بۆ ئه‌و هاوڕێیانه، بۆ تێکۆشان و به‌رخوردبوونیان بۆ حیزب که حیزبیان گه‌یاندووه‌ته ئه‌مڕۆ . لێ ناکریت حیزب به‌هه‌مان کادرو به‌هه‌مان بیرکردنه‌وه و به هه‌مان سیاسه‌ت کاربکات که به‌ر له چاره‌که‌سه‌ده‌یه‌ک یا پتر کاری پێکردوه.چونکه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وی تێڕوانین و تێگه‌شتن و بۆچوونی کادێرێکی به‌ته‌مه‌ن جیاوازه له کادیرێکی گه‌نجی خاوه‌ن بڕوانامه که په‌روه‌رده‌ی باروودۆخێکی نوێیه‌و مۆدرانانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌رو ڕووداو دیارده‌کان ده‌کات. هێنده‌ی من هه‌ستی پێده‌که‌م هه‌ندێک له حیزبه‌کانی نێو گۆره‌پانی کوردستان به‌تایبه‌تی یه‌کیه‌تی و پارتی ویه‌کگرتوو ئه‌وجۆره کادرانه ده‌خه‌نه مه‌یدانی کار که خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزوو مام ناوه‌ندین.ئه‌مه‌ش دیسان یه‌کێکه له دواخوازیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه،لێ به‌داخه‌وه حیزبمان له‌م بواره‌شدا نه‌یتوانیوه ئه‌و بۆشاییه پڕ بکاته‌وه‌و کۆمه‌ڵێک کادیری خاوه‌ن بڕوا نامه له بواری زانسته جۆراوجۆره‌کاندا بخاته مه‌یدانی کاره‌وه.
* خاڵێکی دیکه‌ی گرنگ که ته‌واو که‌ری خاڵی پێشووه ئه‌وه‌یه که حیزبمان ئه‌مڕۆ پێویستی به کادیری نوێیه،مه‌به‌ست له کادێری نوێ ئه‌و جۆره کادێره‌یه که توانای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی زۆرێک له پرسه‌کانی ئه‌مڕی هه‌بیت و پۆزه‌تیڤانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دیارده نوێکاندا بکات و به وزه‌یه‌کی مه‌زن و دیدێکی گه‌نجانه‌وه بێته مه‌یدانه‌وه. قیاده‌ی ڕێکخراوه‌کانی حیزب له شار‌و کۆمته‌کاندا بکات و له نێو کۆڕ‌و سه‌مینارو جه‌ماوره‌دا حزووری هه‌بیت. وه‌ک چۆن له‌کن حیزبه‌کانی ئه‌ورپا بووته نه‌ریتێکی جوان ، به‌رده‌وام جیلی گه‌نج سه‌رده‌خه‌ن بۆسه‌رکردایه‌تی حیزبه‌کانیان و پۆستی گرنگیان پێده‌ده‌ن،.به‌م جۆره حیزبه‌کانیان به گه‌نجی ده‌مێننه‌وه ، به گاڵته‌ش نیه که زۆرێک له‌و حیزبانه به حیزبی گه‌نجان ناسراوون.ئه‌م گه‌نجانه له زۆر پۆست‌دا به‌رده‌وام جێگه‌ی ئه‌ندامه به‌ته‌مه‌نه‌کان ده‌گرنه‌وه .ئه‌و به‌ته‌مانه‌ش به‌ڕیزه‌وه خانه‌نشین ده‌کرێن یا ده‌کرێنه راوێژکار ، جا بۆئه‌وه‌ی حیزبمان ببێته حیزبێکی هاوچه‌رخ پێویسته ئه‌م خاڵه ڕه‌چاو بکات.
* دیاره به‌هۆی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا کوردستانی تێدا ده‌ژی ،کورد خۆی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتیکی سه‌ربه‌خۆ خۆی ده‌بات به‌ڕێوه، ئه‌مه‌ش وای کردووه که به‌رده‌وام وه‌فدی حکومی و حیزبی و رێکخراوه خێرخویه و سڤیله جیهانیه‌کان و ڕۆژنه‌مه نووسان سه‌ردانی کوردستان بکه‌ن ، زۆرێک له‌م وه‌فدانه دیدار‌و کۆبوونه‌وه له‌ته‌ک حیزبه کوردستانیه‌کاندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ندێک له‌وانه زۆر جار سه‌ردانی باره‌گاکانی حیزبمانیان کردوه .بێگومان ئه‌و وه‌فدانه نه کوردی و نه عه‌ره‌بی ده‌زانن ،که‌واته ده‌بی به یه‌کێک له زمانه ئه‌وروپیه‌کان ئاخافتنیان له ته‌کدا بکرێت به تایبه‌تی زمانی ئینگلیزی .بۆیه پێویسته حیزبمان له نێو کادره به‌رزه‌کانیدا چه‌ند که‌سانیک هه‌بن که زمانه‌کانی ئینگلیزی ،ئه‌ڵمانی فه‌ره‌نسی ئیسپانی بزانن. خۆناکریت وه‌فدێکی ئه‌وروپی بیت بۆ لامان په‌نا بۆ وه‌ه‌رگێڕ به‌رین .به‌لای که‌مه‌وه زمانی ئینگلیزی زان زۆر پێویسته. ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نیت له نێو کادره‌کانی حیزب‌دا ئینگلیزی زان نیه لێ من واهه‌ست ده‌که‌م له ئاستی پێویستدا نیه.
* به‌کارهێنانی کۆمپیوته‌رو ئینته‌ر نیت پێدوایستیه‌کی ڕۆژانه‌یه مه‌زنترین کار ئاسنی بۆمرۆڤ ده‌کات له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا. له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی نامه‌یه‌ک له‌ڕێگه‌ی پۆسته‌وه بدرێته‌وه که له خێراترین حاڵه‌تدا هه‌فته‌یه‌ک زیاتری پێده‌چیت ،ئه‌وه له ڕێگه‌ی ئینته‌ر نێته‌وه له ماوه‌ی چرکه‌یه‌کدا وه‌لامه‌که‌ی پێده‌گاته‌وه .ئه‌مه وێرای ئه‌وه‌ی چه‌ندین کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و بانگه‌وازو ئاگاداری له ڕێگه‌ی ئینته‌ر نێته‌وه ئه‌نجام ده‌دریت.بۆ نمونه له ئه‌نجام دانی کۆبوونه‌وه‌کاندا چه‌ندین که‌سی له‌یه‌ک کاتدا ده‌توانن به‌شداری تێدابکه‌ن که هه‌ر یه‌کیان له شارێک یا ولاتێکن،ئه‌مه جگه له وه‌رگرتن و گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری ئه‌زموونی سیاسی و کارکردن له ته‌ک حیزبه شیوعی و چه‌په‌کانی جیهاندا . یا ئاسانی خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی جیهان. به‌کورتی کۆمپیته‌ر و ئینته‌رنێت جیهانێکه هه‌رکه‌س بیه‌ویت ئاره‌زووه‌کانی خۆی تێدا ده‌بینێته‌وه‌و ده‌توانێت به پێی پێویستیه‌کانی خۆی که‌ڵکی لێببینێت ، به‌لام هێنده‌ی من بزانم و ئاگاداربم حیزبمان که‌متر چوه‌ته ناو ئه‌م جیهانه پێشکه‌وتوه‌وه ،به‌وه‌ی تا ئێستاس زۆرێک له کادره پێشکه‌وتوه‌کانمان نازانن کۆمپوته‌ر به‌کار نه‌ینن و ئه‌میلی تایبه‌تیان نیه و تائێستاس به شێوه کلاسیکیه‌که کاره‌کانیان راده‌په‌ڕێنن. بۆیه پێویسته‌له‌سه‌ر حیزب بایه‌خ به‌م بواره‌بدات و ده‌وره‌ی کۆمپیته‌ر بۆکادیره‌کانی بکاته‌وه‌و ناچاریان بکات که له‌بری قه‌ڵه‌م و کاغه‌زکۆمته‌ر به‌کار بهێنن،چونکه به‌کارهێنانی کۆمپوته‌ر یانی پێشکه‌وتن یا مۆدرنایه‌تی.
*یه‌کێک له سیما‌و خه‌سڵه‌ته‌کانی گه‌شه‌کردنی ژیانی حیزبایه‌تی دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی نوێی کارکردنه به تایبه‌تی له بواری ڕێکخستندا. هه‌روه‌ک چۆن مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام له‌پێشکه‌وتن و گۆرانکاریدایه ،هه‌رواش ژیانی حیزبایه‌تی گه‌ره‌که کۆڕانکاری به‌سه‌ردابیت ،تاکو له‌ته‌ک ره‌وته جیهانیه‌که‌دا بروات. ده‌بی حیزب هه‌وڵبدات به دوای ئه‌و شیوه کارکردنه‌دا بگه‌ڕیت که کارئاسانی تێدا به‌دی ده‌کرێت و له فۆرمه ته‌قلیدیه‌که ڕزگارمان ده‌کات. بۆنمونه له‌مڕۆدا حیزبه ئه‌وروپیه‌کان به هه‌موو قوتابخانه فکریه‌کانیانه‌وه له کاری حیزبایه‌تی دا به شیوازێکی نوێ و فۆرمێکی نوی کاری ڕیکخراوه‌ی ده‌که‌ن. شێوازی شانه‌و ده‌سته‌و کۆمیته‌ی گچکه به‌سه‌ر چوه،زیاتر به کۆمه‌ڵ کارده‌که‌ن وه‌ک گه‌ڕه‌کێک ،ناوچه‌یه‌ک .کارگه‌یه‌کی مه‌زن. که له هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا هه‌ندێک جار پتر له 50 ئه‌ندام به‌شداری ده‌که‌ن و کۆبوونه‌وه‌کانیش گه‌رموگووڕتر ده‌بن و به ئه‌نجامی با شیش ده‌رده‌چن.هاوکات ئه‌م جۆره کۆبوونه‌وانه جۆره ئه‌زمونێک ده‌بخشنه هاوری نوێ و که‌م ئه‌زموونه‌کان ،به‌وه‌ی که له‌و کۆبوونه‌وانه‌دا کادیری به‌توناو و پڕئه‌زموونیش به‌شدار ده‌بن. هه‌روه‌ها له‌بری کۆنگره‌ی 4 ساڵانه ئه‌مان سالانه کۆنفرانس ده‌به‌ستن و به ڕۆژێک یا دوو ڕۆژ کۆتایی پیدێنن. جا ده‌کرێت ئێمه‌ش به پێی توانا سود له‌و شێوازه وه‌ر بگرین . به‌رای من هۆکاری په‌یڕه‌وکردنی شانه‌و ده‌سته‌ی بچوک ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆئه‌و دۆخه‌ی که حیزبمان له سه‌رده‌مانێکی دووروودرێژدا خه‌باتی تێداده‌کرد ئه‌ویش خه‌باتی کاری نهێنی بووه که ئه‌و جۆره ڕێکخستنه‌ی خواستووه.
* شه‌فافیه‌ت له‌گه‌یاندنی زانیاریه‌کان به هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب. په‌یوه‌ست به کاری نهینیه‌وه حیزب نه‌یتوانیوه یاخود باروودۆخ ڕێگه‌ی نه‌داوه زۆرێک له‌زانیاری که په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی حیزبه‌وه هه‌بووه بیگه‌یه‌نێته سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی حیزب ،به‌مه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ئه‌ندامان بێبه‌ش ببوون له وه‌رگرتینی زانیاری و هاوکات له به‌شداری کردن له بریاره‌کاندا .لێ ئیمڕۆ ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچووه وهۆکاره‌کانیش له‌ئارادانین، بۆیه گه‌ره‌که له‌سه‌ر قیاده‌ی حیزب که شه‌فاف بێت له گه‌یاندنی زانیاری و ڕاوه‌رگرتنی هاوڕێیانی خواره‌وه له مه‌ڕ بریاروگه‌لێک پرسدا که هه‌ستیارن و په‌یوه‌ندیان به ژیانی و سیاسه‌تی حیزبه‌وه هه‌یه. ناکرێت ئیدی له ژووره‌کانی لیژنه مه‌رکه‌زی و مه‌کته‌نی سیاسی‌دا بڕیار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کان بدرێن و خواره‌وه‌ش ته‌نها جێبه‌جێکردنی له‌سه‌ربیت ،که ڕوویداوه برێک له‌و بڕیارانه خوستی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی خواره‌وه نه‌بووه. هاوکات گه‌ره‌که له‌سه‌ر هاوڕییانی سه‌رکرده به‌رده‌وام ئاماده‌بن له ئاست وه‌لامدانه‌وه‌ی پرس و تێبینیه‌کانی ئه‌ندامانی خواره‌وه‌و گوێ بۆ داخوازیه‌کانیان بگرن،خۆگه‌ر له‌هه‌ندێک حاڵه‌تدا پێویستی به سه‌ردانی شاره‌کانیش کرد بۆیه‌کاڵاکردنه‌وه‌و چاره‌سه کردنی کێشه‌کان گه‌ره‌که له سکرتێری حیزبه‌وه تا ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی و لیژنه مه‌رکه‌زی ئه‌و ئاماده‌ییه‌یان یتدابیت.
*خاڵیکی دیکه په‌یوه‌ندی نێوان سه‌رکردایه‌تی حیزب و جه‌ماوه‌ره.جه‌ماوه‌ر سه‌رچاوه‌ی وزه‌و به‌رده‌وامیه‌تی حیزبه‌و له‌وێوه توانا‌و هیزو ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگیر په‌یدا ده‌کات ،گه‌ر بێت‌و هه‌رحیزبێک له جه‌ماوه‌ر دابرا ئه‌وه چاک وایه فاتیحایه‌ک بۆخۆی بخوینێت. ده‌بی حیزب بیر له‌وه‌بکاته‌وه که ڕۆژانه له‌هه‌موو شوێنێک تێکه‌لاوی جه‌ماوه‌ر ببێت و گوی له گڵه‌یی و گازده‌کانیان بگریت و سوود له ڕاکانیان وه‌ربگرێت. ،هیچ نه‌نگیه‌ک نیه بۆهاورێیانی قیاده گه‌ر هه‌فیه‌ی یه‌کدووجار سه‌ردانی بازاره‌کان بکه‌ن و له‌گه‌ڵیاندا بژین و سیاسه‌تی حیزبیان بۆ ڕوون بکه‌نه‌وه. حیزب ناتوانێت به دانیشتن له باره‌گاکاندا به‌و ئه‌رکه هه‌ستێت و هه‌ستی جه‌ماوه‌ر بخوێنێته‌وه. حیزبی جه‌ماوه‌ری ئه‌و حیزبه‌یه که به هه‌ق ئامێته‌ی جه‌ماوه‌ر ببێت و له نێویاندا بژی و هه‌ڵقولاوی نێو جه‌ماوره‌بیت و وه‌ڵامده‌ری داخوازیه‌کانیشیان بیت. حیزبه چه‌په‌کانی ئه‌ورۆپا بۆیه ماونه‌ته‌وه چونگه به‌رده‌وام له ناو جه‌ماوره‌دان له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سکرتێره‌کان خۆیان پروپاگه‌نده بۆ حیزبه‌کانیان ده‌که‌ن و ئاماده‌ن کاتێکی زۆری خۆیان بۆ گوێگرتن له‌خه‌ڵک ته‌رخان بکه‌ن. که‌م شوێن هه‌یه سه‌ردانی نه‌که‌ن. سه‌رتان سورنه‌مێنێت که زۆرێک له‌و حیزبانه به هیچ جۆرێک باره‌گایان نیه.گه‌ر هه‌شبێت زۆر ده‌گمه‌نه‌و له‌زۆر حاڵه‌تدا له خانویه‌کی ساده‌ی بچوک پێکدیت که له کاتی پێویستدا به‌کاری ده‌هێنن، بۆ نمونه جاروبارکۆبوونه‌وی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن یا له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان و شاره‌وانیه‌کاندا کاری تێدا ده‌که‌ن .
* دواخاڵ چاودێریی یا کۆنترۆڵ یاهه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رجه‌م بزافی حیزبه ،ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ڕاپرسی یا جردکردن یا سه‌رژمێرکردن یا تۆمارکردن ،که زۆر لایه‌نی ژیانی حیزب بگرێته‌وه، بۆ نمونه ئه‌دای قیاده‌ی حیزب له چ ئاستێکدایه ؟ تا چ راده‌یه‌ک جه‌ماوه‌ر له سیاسه‌تی حیزب ڕازیه؟ ڕێژه‌ی ئافره‌ت ،ڕێژه‌ی لاو ڕێژه‌ی کرێکار جه‌نده له پێکهاته‌ی حیزب‌دا ؟جه‌ماوه‌ر چۆن ده‌ڕوانێته ڕاگه‌یاندنه‌کانمان؟ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ریه‌کانمان تاچ راده‌یه‌ک توانیویانه سود به حیزب بگه‌یه‌نن. ئه‌مانه‌و کۆمه‌ڵێک پرسی دیکه. جا ده‌کریت ئه‌م ڕاپرسیه ده‌زگایه‌ک یاخود لایه‌نێکی حیزب پێی هه‌ستیت ،ڕاپرسیه‌که هه‌م هاوڕییان ودۆستان هه‌م جه‌ماوه‌ریش بگرێته‌وه. *ئه‌م کاره شتێکی نوێ نیه له مێژه له ئه‌وروپا له‌لایه‌ن زۆربری هه‌ره زۆری داموده‌زگامیریه‌کان و زانکۆکان و رێخراوه سڤیله‌کان و حیزبه کانیشه‌وه ئه‌نجام ده‌دریت. سوودی ئه‌م کاره له‌وه‌دایه که لایه‌نه گه‌شه‌کان و لایه‌نه لاوازه‌کانی کار‌و چالاکی ئه‌و ده‌زگا میری و حیزبیانه ده‌رده‌خا ت ودواتر له ژێر ڕۆشنایی ئاکامی ئه‌و راپرسیه‌دا کار و به‌رنامه‌ی ئاینده‌یان دا‌ده‌ڕێژن. که‌م تازۆر له کوردستانیش ئه‌م کاره‌ده‌کرێت و له گه‌شه‌کردندایه، به‌لام که‌متر له نێو حیزبه‌کاندا ڕووده‌دات، پاساویش بۆ ئه‌مه ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌یه که حیزب به کیانێکی موحه‌ره‌م و پیرۆز ده‌ناسێنێت و که‌س بۆی نیه تووخنی بکه‌وێت و نهێنیه‌کانی بزانێت. هاوڕێیان ئه‌مانه ڕاوبۆچوونی من بوون له‌مه‌ر به مۆدێرن کردنی حیزب ،هیوادارم سودبه‌خش بن بۆ حیزبمان ،هاوکات ئومێده‌وارم که‌سانیک هه‌بن له قیاده‌ی حیزب ئه‌م بۆچوونانه‌یان لا گرنگ بێت وبه‌هه‌ند وه‌ری بگرن. سه‌رنج/ پێده‌چیت حیزب له هه‌ندێ خاڵدا له‌م خاڵانه‌ی که ئاماژه‌م پێداون هه‌نگاوی هه‌ڵگرتبێت وشتێکی به‌ره‌و تازه‌گه‌ری کردبیت، به‌ڵام به قه‌ناعه‌تی من ئه‌و هه‌نگاوانه به‌س نین و پێویستمان به هه‌نگاوی بوێرانه‌ی زیاتره.
|
|
|
|
|