|
|
|
بانگه‌واز بۆ کوردستانیانی نیشته‌جێی دانمارک با هه‌وڵبده‌ین ئه‌م ئافره‌ته کورده بگه‌یه‌نینه په‌رله‌مان گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له له بێگانه‌کانی نیشته‌جێی وڵاتانی ئه‌وروپا ، به‌تایبه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتیان و له‌نێویاندا کورد خۆیان بۆ ئه‌ندامیه‌تی په‌رله‌مانه‌کان کاندیت کرد، له ئاکامدا ژماره‌یه‌کیان توانیان له‌سه‌ر کورسی په‌رله‌مانه‌کان دانیشن. بڕیاره له دانمارکیش له 13.11 هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان ئه‌نجام بدرێن.بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حیزبه‌کانی نیو په‌رله‌مان و ده‌ره‌وی په‌رله‌مان که‌وتوونه‌ته خۆیان و به‌گه‌رمی هه‌ڵمه‌تی پڕوپاگه‌نده ده‌ستی پێکردوه و کاندیده‌کان به‌رده‌وام له کاروچالاکیدان چ به کۆڕوسه‌مینار له جێگه گشتی و فه‌رمیه‌کان یا چاوپێکه‌وتنه‌کانی میدیاکان. به هه‌زاره‌ها پلاکێتی کاندیده‌کان به‌سه‌ر دیوار‌و ئه‌مووده‌کانه‌وه هه‌ڵواسراون. له ئێستادا له‌وڵاتدا باسی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌شی شیریان به‌رده‌که‌ویت، چ له‌میدیاکاندا چ له نێو خه‌ڵکدا. له نێو کاندیدی پارته‌کاندا ژماره‌یکی زۆرتر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو له ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان خۆیان کاندیت کردوه ، وه‌ک پاکستانی کورد تورک عه‌ره‌ب ئێرانی که سه‌ر به‌م پارتانه‌ن: سۆشیال دیموکراته‌کان ، پارتی سۆشیالیستی گه‌ڵ{پارتێکی چه‌په} ، ڕادیکاڵی چه‌پ ، لیستی یه‌کگرتوو که له سه‌وزه‌کان و کۆمۆنیسته‌کان پێکهاتوه ، هاوبه‌ندی نوێ که حیزبێکی نوێیه له‌م چه‌ند مانگه‌ی رابردوودا له چه‌پی رادیکاڵ جیابوویه‌وه و فۆرمانه‌که‌ی ناسر قادری عه‌ره‌به. له نێو ئه‌و بێگانانه‌ی که خۆیان بۆ لیستی پارتی سۆشیالیستی گه‌ل کاندید کردووه سێ کوردهه‌ن، به‌نێوه‌کانی بیلال وسه‌ردال و ئوزله‌م. جا لێره‌دا گه‌ره‌کمه تیشک بخه‌مه سه‌ر خوشکه {ئوزله‌م سارا} که‌ئافره‌تێکی کوردی باکووره. حیزبه‌که‌ی ئوزله‌م یه‌کێکه له‌و حیزبانه‌ی که خۆی به داکۆکیکه‌رو دۆستی گه‌لی کورد ده‌زانیت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لیستی یه‌کگرتوودا داکۆکیان له مافه‌ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان کردووه. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیان هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ئه‌م دوو حیزبه له لیستی که‌سه دژه‌کانی تورکیادان. ئوزله‌م ئه‌ندامی کۆنسه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارتی سۆشیالیستی گه‌له و که‌سێکی چالاکه و تاڕاده‌یه‌کی باش توانیویه‌تی پارته‌که‌ی پتر له دۆزی کورد نزیک بکاته‌وه. به‌پێی ئه‌و ڕاپرسیه‌ی که ئێستا له‌ئارادایه حیزبه‌که‌ی ئوزله‌م سه‌رکه‌وتنیکی باش به‌ده‌ست ده‌هێنێت ،واچاوه‌ڕێ ده‌کریت که ژماره‌ی ئه‌ندامه‌کانی بگاته دووهێنده‌ی ئێستای. جا بۆئه‌وه‌ی ئوزله‌م یه‌کێک بێت له ئه‌ندامه نوێکانی په‌رله‌مانی ئه‌و حیزبه، لێره‌وه داوا له کوردستانیانی نیشته‌جێی دانیمارک ده‌که‌م ،ئه‌وانه‌ی که مافی ده‌نگدانیان هه‌یه به گه‌رمی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن و ده‌نگی خۆیان بده‌ن به خوشکه ئوزله‌م.گه‌شتنی ئوزله‌م به په‌رله‌مانی دانمارک گه‌شتنی یه‌که‌م ده‌نگی کورده به په‌رله‌مانتارانی ئه‌م وڵاته. گه‌شتنی ئوزله‌م به په‌رله‌مان په‌یامێکی ناخۆش و جه‌رگبڕه بۆ توورکه فاشیسته‌کان و باڵوێزخانه‌که‌یان، که هیوا خوازن هیچ کوردێک نه‌گات به په‌رله‌مان، ،ده‌با نه‌هێڵێن ئه‌و هیوایه‌یان بێته دی ،به تایبه‌تی له‌م دۆخه‌دا که به‌نیازن ئه‌زمونه‌که‌ی باشوری کوردستان و گه‌ریلاکانی قه‌ندیل بکه‌نه ئامانج.
فاکتایه‌ک سه‌باره‌ت به ئوزله‌م * ساڵی 1976 له ئه‌نقه‌ره له دایک بووه. * له ته‌مه‌نی 10 ساڵیه‌وه له‌گه‌ڵ خیزانه‌که‌یدا له‌دانمارک ده‌ژی. * ساڵی 1996 خوێندنی ئاماده‌یی ته‌واوکردوه. *ساڵی 2000 خوێندنی برینپێچی ته‌واو کردووه. *له‌چه‌ندین نه‌خۆشخانه‌و له به‌شه جیاجیاکاندا کاری کردووه. *ساڵی 2004له به‌شی نه‌خۆشی ده‌روونی و مادده‌بێهۆشکه‌ره‌کان کاری کردووه *ساڵی 2005 بۆ 2007 جێگری به‌رپرسی ڕێکخراوی برینپێچه‌کانی سه‌ر به که‌لتووره جیاوازه‌کان بووه.
*له‌ساڵی 2001وه بوه به‌ئه‌ندام له پارتی سۆشیالیستی گه‌لدا. * له‌ساڵی 2003- 2005 بووه‌ته به‌رپرسی ناوه‌ندی یه‌کسانیکردنی بێگانه کهناوه‌ندێکی سه‌ر به پارته‌که‌یانه . * له ساڵی 2004 وه ئه‌ندامی کۆنسه‌ی سه‌رکردایه‌تی پارته‌که‌یانه. * له ساڵی 2006 وه وه‌ک یه‌کێک له 3 ئه‌ندامه سه‌ره‌کیه‌که‌ی نێو پارته‌کیان بۆ په‌رله‌مان کاندید کراوه. *2005 تا سه‌ره‌تای 2007 سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌ی لۆکا‌ڵی ده‌ڤه‌ری نۆره‌برۆبووه. * له سالی 2003 وه ده‌ستیکردووه به گێڕانی کۆڕووسه‌مینار له‌سه‌ر بابه‌تگه‌لیکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی. له مارسی 2007دا هه‌روه‌ک هه‌ندێک له بێگانه ناسراوه‌کانی دانیمارک به چه‌ند گێڕانه‌وه‌یه‌ک به‌شداری له کتێبی {باشترین چیرۆکه‌کانی نه‌نکم}داکرد. له ئێستادا به‌کورته نووسین له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا له ڕۆژنامه‌ی [ 24کاتژمێردا ]ده‌نووسیت. وێرای ئه‌مانه له‌چه‌ندین بواری کۆمه‌ڵایه‌تی دا چالاکه بۆنمونه : هاریکاریکردنی ئه‌و منداڵانه‌ی که له خێزانێکی تووندووتیژدا ژیاون. یارمه‌تی دانی بیجێگه‌وڕیگه‌کان. هاندانی ئافره‌تی بیگانه بۆ هاتنه ناوکۆمه‌ڵگاو دۆزینه‌وه‌ی کار. کارکردن له بواری ئیندماجدا یا خۆگونجاندن. ئه‌ندامیه‌تی له ئه‌کادیمیای ئه‌تنیک بۆ یه‌کسانی. کارکردن له ته‌له‌فزیون و ڕادیۆدا به پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌ی هه‌مه‌ره‌نگ له سه‌ر بێگانه و بابه‌تی دیکه.
بۆ پتر ئاشنا بوون به خوشکه ئوزله‌م سه‌ردانی پاڵپه‌ڕه‌که‌ی بکه‌ن.
www.ozlem.dk
|
|
|
|
|