|
|
|
مه‌لایاسین هه‌ڵه‌بجه‌یی ..ئه‌وکه‌سه‌ی دووجار له سلیمانیه‌وه به‌پی چوو بۆ هه‌ڵه‌بجه گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ی به هێمنی و له‌سه‌رخۆ و بێ خۆده‌رخستن وه‌ک سه‌ربازێکی ون خزمه‌ت به گه‌ل و نیشتیمان ده‌که‌ن.هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که خۆیان ده‌رناخه‌ن و خۆیان نابنه پێشه‌وه، نه‌ناسراون و که‌متر تیشکی میدیاکانیان له‌سه‌ره.له‌ڕووی کۆمه‌ک و گرۆیشه‌وه هیچیان بۆ نه‌کراوه‌و زۆربه‌یان له دۆخێکی هه‌ژاریدا ده‌ژین. یه‌کێک له‌وانه که چه‌ندین چالاکی سه‌رنج ڕاکێشی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی ئه‌نجام داوه مه‌لا یاسین هه‌له‌بجه‌ییه. به‌رله‌وه‌ی باس له چالاکیه‌کانی مه‌لایاسین بکه‌م به پێویستی ده‌زانم به‌کورته‌یه‌ک تیشک بخه‌مه‌سه‌ر ئه‌و ماندووبوون و ئازاره‌ده‌روونیه‌ی که له‌سه‌رووه‌ختی کاره‌ساته‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا دووچاری بوو. وه‌ک خۆی له کوورته چاوپێکه‌وتنێکدا له ساڵی پاردا بۆی باسکردم،له ڕۆژی کاره‌ساته‌که‌دا به‌کۆڵ چه‌ندین که‌سی برینداری له شار ده‌رکردووه‌و،ئه‌وله‌ته‌ک ژماره‌یه‌کی که‌م له کچ و کوڕی گه‌نجی شاره‌که‌دا سه‌رقاڵی گواستنه‌وی بریندار‌و ده‌رهێنانی مردووی ژێر زه‌مینه‌کان بوون. له ڕێگا بۆ سنوور به‌یاوه‌ری بریندار‌و ماندو و په‌ککه‌وته‌و خێزانی له‌یه‌کدابڕاو چه‌ندین چیرۆکی ترادیژیایان دیوه،که هه‌ر یه‌کێکیان که‌ره‌سته‌ی فلیمێکه.
یه‌که‌م گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه به‌پێ. پاش کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ماوه‌یه‌ک له ئێران ده‌مێنێته‌وه،ئه‌وجا دێته‌وه سلیمانی و له‌وی جێگیر ده‌بیت. به‌ڵێنی دابوو هه‌ر که کوردستان ڕزگاری ببێت به پێ وه‌ک شادی ده‌ربرینێک و وه‌فایه‌ک بۆ قوربانیانی شاره‌که بگه‌رێته‌وه بۆهه‌له‌بجه. ئه‌وه‌بوو له‌ساڵی 1991 دا پاش چه‌ند مانگێک له ڕاپه‌ڕین له ته‌ک هاوشاریه‌کیدا به‌نێوی گۆران محه‌مه‌د که به گۆرانی حه‌مه‌شه‌ل ناسراوه ئێستا له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی. ڕۆژێک به‌ره‌به‌یان له‌سلیمانیه‌و به‌پێ به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه ڕیکه‌وتوون ،له 8 شه‌ودا ده‌گه‌نه لامه‌رکه‌زی،شه‌و له‌وێ لاده‌ده‌ن بۆ ڕۆژی دوایی به‌رده‌وام ده‌بن،لێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژێر پێیان تلۆق ده‌کات تاماوه‌یه‌ک به سیاره‌ده‌ڕۆن ،ئه‌وجا دیسان به‌پێ کۆتایی به‌ڕێگه‌که‌ده‌هێنن. له‌هه‌ڵه‌بجه کاک ئاراس عابد که خاوه‌نی 12 شه‌هیده هاوکاری کردوون و برینه‌کانیانی ساڕێژکردون و هه‌رلای ئه‌وێش ماونه‌ته‌وه.
دووه‌م گه‌رانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه به پێ. هه‌ر له‌دوای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلیمانی به‌ڵێن ده‌دات گه‌ر سه‌دام وعلی کیمیاوی بگیرێن یا بکوژرێن به‌پێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه. ئه‌وه‌بوو هه‌ر که هه‌واڵی گرتنی سه‌دام بڵاو کرایه‌وه مه‌لایاسین به‌ڵێنه‌که‌ی به‌جێ ده‌هێنێت و بۆ جاری دووه‌م به‌پێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه. وه‌ک خۆی ووتی له‌م سه‌فه‌ره‌یدا کۆڵێکیش بۆ خۆی زیاد ده‌کات که بریتیه له 23 کیلۆ چکلێت، دوو ئاڵای کوردستان ،وێنه‌یه‌کی عومه‌ری خاوه‌ر و ئاڵایه‌کی ئه‌مه‌ریکاو یه‌کێکی به‌ریتانیاش. له کاتژمێر ده‌وروبه‌ری 5 به‌یانی به‌ڕی ده‌که‌ویت، 12 نیوه‌ڕۆ ده‌گاته عه‌ربه‌ت. به‌هه‌رده‌ڤه‌رێکدا تێپه‌ڕده‌بێت پێشوازی گه‌رمی لێده‌که‌ن، پۆلێس کار ئاسانیان بۆکردوه تا له شاره‌کان ده‌رباز بووه.بۆڕۆژی دوایی ده‌گاته هه‌ڵه‌بجه له‌وێ پێشوازیه‌کی گه‌رمی لێده‌که‌ن به‌تایبه‌تی لاوانی شاره‌که، هه‌ر له‌ده‌روازه‌ی شار له به‌ختی ئه‌ودا چه‌ند ڕۆژنامه‌وانێکی بێگانه له‌وی ده‌بن که بۆسه‌ردانی شاره‌که هاتبوون ئه‌وانیش وێنه‌ی ده‌گرن و ڕیپۆرتاجی له‌باره‌وه ئاماده‌ده‌که‌ن.ملایاسین له هه‌ڵه‌بجه سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان ده‌کات و به‌چاوی پڕ فرمێسکه‌وه‌چه‌پکه‌گوڵ له‌سه‌ر مه‌زاره‌که داده‌نیت.هاوکات به‌رپرسانی حو‌کمی و حیزبی پێشوازی لێده‌که‌ن.له شاردا نووقڵه‌کان دابه‌شده‌کات وه‌ک هێمایه‌ک بۆ گرتنی تاوانبارانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه. له‌م سه‌فه‌ره‌یدا ته‌له‌فزیونی گه‌لی کورد به‌سیاره یاوه‌ری بووه،له هه‌له‌بجه‌ش چه‌ند په‌یامنێرێکی سه‌ر به ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن به‌سه‌ریان کردبوویه‌وه. وێرای ئه‌م دوو چالاکیه مه‌زنه چه‌ند جالاکیه‌کی دیکه‌شی ئه‌نجام داوه. بۆنمونه که علی کیمیاوی ده‌گیرێت هه‌ڵده‌ستێت به به‌خشینه‌وه‌ی چکلێت له شاری سلیمانی. سوتاندنی ئاڵای تورک له سلیمانی. به‌ر له چه‌ند ساڵێک سوپای تورک هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنه‌ناوه‌ی کوردستانی کرد ،هه‌ر به‌و بۆنه‌وه خۆپشاندانی جه‌ماوه‌ری له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستاندا ئه‌نجام درا. مه‌لایاسین ئاڵایه‌کی تورکیا درووست ده‌کات و له نێو ئاپۆڕی خۆپیشانده‌راندا ده‌یسووتێنێت .هه‌رئه‌وکاره‌بوو به‌رپرسانی تورکی شێت و هار کرد. یه‌کێک له‌سه‌رکرده‌سه‌ربازیه‌کانی تورک گووتبووی ئه‌مه دووم جاره ئاڵای ئێمه ده‌سوتینریت ،جاریک له قوبرس وئێستاش له‌لایه‌ن کورده‌کانه‌وه که نابێت ئه‌وه قه‌بوڵ بکریت،چونکه گه‌وره‌ترین ئیهانه‌یه بۆ ئێمه.
به‌کوورتی بێژم که‌م خۆپیشاندان و چالاکی هه‌یه ئه‌م به‌شداری تێدا نه‌کردنێت ،ئیدی چ له هه‌ڵه‌بجه بووبیت یا له سلیمانی.
تاماوم سیروسێوناخۆم له‌و چه‌که کیماویانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی پی بۆردوومان کرا چه‌ندین چه‌شن بوون، که‌هه‌ر یه‌که‌یان بۆنێکی تایبه‌تی هه‌بووه. له‌ڕۆژی کیمیابارانه‌که‌دا ملایاسین بۆنی سیروسێو دێته به‌ر لووتی، که له دوو جۆر گازی کیمیاویه‌وه هاتوون. ملایاسین هه‌ستیکردبوو چه‌کی کیمیاوی به‌کار ده‌هێنریت هه‌ر بۆیه له‌سه‌ره‌تادا ملپێچه‌که‌ی ته‌ڕده‌کات و ده‌یپێچێت له سه‌رووچاوی و قمسه‌ڵه‌یه‌کی چه‌رمیش له‌به‌ر ده‌کات.هه‌ر ئه‌وه‌ش له‌مردن ڕزگاری کردووه. ئیدی له‌وکاته‌وه‌ملایاسین سوێند ده‌خوات تاماوه سیروسێونه‌خوات،تائێستاش به‌ڵێنه‌که‌ی خۆی پاراستووه. ماوه‌بڵیم ملایاسین ده‌ستی شێعرنووسینیشی هه‌یه‌و جاروبار هه‌ندێک له شعره‌کانی بۆ دۆست و ناسیاوانی ده‌خوێنێته‌وه، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی داوای لێده‌که‌ن ،به‌رده‌وام ئاماده‌ی کۆڕه‌ئه‌ده‌بیه‌کان ده‌بیت و ئه‌دیب دۆستێکی به‌وه‌فایه .وێرای ئه‌مانه توانایه‌کی زۆر چاکی هه‌یه له لاساییکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌کاندا، به‌جۆرێک گه‌ر مرۆڤ خۆی نه‌یب‌ینێت باوه‌رناکات که ئه‌وه ده‌نگی مرؤڤه . ملایاسین زۆر ساده ده‌ژی هیچ گرنگیه‌ک به ژیانی خۆی نادات، تائێستا هاوسه‌ری نیه،زۆر حه‌زی به یارمه‌تی خه‌ڵکانی دیکه‌یه، هه‌ژاره‌و خاوه‌نی شتێکی ئه‌وتۆ نیه ،کارێکی به‌رده‌وامی نیه جاروبار کرێکاری ده‌کات.وه‌ک خۆی ده‌ڵیت هه‌رچۆنێک بێت ده‌ژیم.
تێبینی/ کۆپیه‌ک له{دی ڤی دی} دووم گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه لای منه‌که‌خۆی پێی به‌خشیم، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی جیاوازی له سیسته‌می تۆمارکردندا لێره سوودم لێ نه‌بینی وهیچ نیشاننادات. halabja@ofir.dk |
|
|
|
|