|
|
|
مه‌رزیه... شه‌پۆلێک له غه‌م ده‌ریایه‌ک له خۆشه‌ویستی
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی هاوڕێم کاک عه‌لی مه‌حمود له نووسینێکیدا به نێوی{جه‌ماوه‌ری کوردستان هه‌موو پێشوازی له‌ته‌رمی مه‌رزیه دایانای کوردستان بکه‌ن.*} له‌و نووسینه‌یداجۆره لێکچوونێی له‌نێوان هه‌ردوو کۆچکردوو دایاناو مه‌رزیه‌دا کردووه، به‌وه‌ی هه‌ردووکیان مرۆڤدۆست و پاڵپشتی هه‌ژارو لێقه‌وماوان بوون، به‌کۆچیشیان خه‌ڵک زۆر به‌داخ بوو.ڕاسته جیاوازی له‌نێوان دایاناو مه‌رزیه‌دا هه‌یه،دایانا خاوه‌ن پله‌وپایه، ناوبانگی جیهانی، توانای دارایی، په‌یوه‌ندی به‌رفراوان.به‌ڵام ئه‌م بۆچوونه چه‌ند ڕاستیه‌کی تێدایه که ده‌ڵێت: دایانا چه‌ند لای هاووڵاتیانی ڕێزداروو خۆشه‌ویست بوو، هه‌رواش مه‌رزیه له‌کن گه‌لی کورد خۆشه‌ویست و ڕێزدار بوو.دایانا مرۆڤ دۆست و هاوده‌می هه‌ژاران بوو ،مه‌رزیه‌ش به‌هه‌مان شێوه هاوده‌م و هاوغه‌کی چه‌وساوه‌کان بوو.ده‌توانم بێژم مردن چاکترین پێناسه و ڕاستگۆترین و پاکترین ده‌نگدانه بۆ ڕاده و قه‌واره‌ی خۆشه‌ویستی کۆچکردوو. ئاخر دایانا تانه‌مرد که‌س له‌وباوه‌ره‌دا نه‌بوو هێنده خۆشه‌ویسته هێنده به‌رزه.دایانا بوو یاسا‌و ڕێسای سیسته‌می پاشایه‌تی چه‌قبه‌ستووی شکاند‌و له قه‌ڵاو کۆشکی به‌شووراده‌وردراوه‌وه هاته خواره‌و بۆ نێو خه‌ڵکی ساده‌و هه‌ژارو له گه‌ڵ ئازاره‌کانیاندا‌ژیا. دایانا بوو شه‌وی له گه‌ڵ لانه‌وازه‌کانی له‌نده‌ندا ده‌کرده‌وه . منداله برسی و ئایدز گرتووه‌کانی ئه‌فریکای له باوه‌ش ده‌گرت . کۆمه‌کی دارایی بۆ د‌ایه ته‌رێز په‌یدا‌ده‌کرد تا منداله بێده‌ره‌تان و هه‌تیوه‌کانی هندستانی پێ به‌خێو بکات . ده‌چووه ناو کێڵگه‌کانی مین و مینی هه‌ڵده‌گرته‌وه‌و، فرمێسکی بۆزاڕۆکه لاق په‌ڕیوه‌کان ده‌ڕشت. به‌شداری له‌غه‌م و تراژیدیای گه‌لی کورددا به‌ئاماده‌بوونی له کۆنسه‌رتی له‌نده‌ن بۆ یارمه‌تی ڕه‌وه مه‌زنه‌که ده‌کرد.دایاناهه‌ستی مرۆڤانه‌ی هانی ده‌دا ئه‌و کارانه بکات . چاوه‌ڕێی هیچ پاداشت و ده‌ستخۆشیه‌کیش نه‌بوو، هه‌ر به‌وهۆیه‌ش بوو ملێونه‌ها مرۆڤ‌له‌هه‌موو جیهانه‌وه فرمێسکیا بۆ کۆچی ناوه‌ختی ڕشت. هێنده ڕێز‌و خۆشه‌ویستی دووای خۆی جێهێشتووه ئه‌سته‌مه به‌سانایی له ئه‌لبومی یادو هزرو هۆشدا بسرڕێته‌وه .
ئه‌ی مه‌رزیه تۆ؟
مه‌رزیه تۆ ته‌نها له‌به‌ر هونه‌رکه‌ت خۆشه‌ویست نه‌بووی ، تۆ له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک خه‌سڵه‌تی ئینسانی خۆشه‌ویست بووی، که مه‌حاڵه له هه‌موو که‌سێکدا له‌یه‌ک کاتدا بوونیان هه‌بێت. مه‌رزیه تۆ به هونه‌ره‌که‌ت ، به‌خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیت، به‌داکۆکی سه‌ختت له ژنانی کورد ، به‌ئاه و حه‌سره‌ت و داخت بۆ باری ناهه‌مواری منداڵانی کوردستانه‌که‌ت ،به‌مانه خۆشه‌ویست بووی. مه‌رزیه تۆ باڵنده‌یه‌کی خۆشخوان بوویت گۆرانیت بۆ ئازادی و سه‌رفرازی نیشتمانه‌که‌ت ده‌چڕی . تۆ ئاشقی ئاوهه‌واو شاخ و به‌ردو داربه‌ڕووی زێدی باوباپیرانت بووی. مه‌رزیه له‌کن تۆ کوردستان بێ سنوور بوو ، قامشلی و مه‌هابادو دیاربه‌کر وکه‌رکوک باژێری کوردستانی گه‌وره‌بوون. له‌هه‌رکاتێکداخۆپشاندان بۆ پشتگیری له هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستانی له‌ت له‌تکراو سازبکرایه تۆ له‌ڕێزی پێشه‌وه‌ی خۆپشانده‌ران بووی. هه‌رتۆبوویت یارمه‌تیت بۆ منداڵه ڕه‌شووڕووته‌کانی کوردستان کۆده‌کرده‌وه. تۆ له‌ته‌ک ناسری هاوسه‌رتا سه‌یرانگاکانی ئه‌زمڕو دوکانت پاکژ ده‌کرده‌وه‌و ده‌تگووت ئازیزان توخدا ئه‌م کوردستانه جوانه خاوێن ڕاگرن. ئه‌وه‌نده‌ی تۆ له هه‌نده‌رانه‌وه‌سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ت کردووه باوه‌ڕناکه‌م به‌رپرسه‌کانمان له کوردستانه‌وه هێنده سه‌دانیانی ئه‌و باژێڕه‌یان کردبێت. مه‌رزیه ئێمه‌ی کورده‌کانی نیشته‌جێی دانمارک هه‌رگیز له‌یادمان ناچێت تۆ‌و هاوسه‌ره‌که‌ت و چه‌ند ڕووناکبیرێکی دیکه له سه‌رووه‌ختی ده‌رکه‌وتنی تاوانبار خه‌زره‌جی له‌دانمارک، له‌ڕۆژێکی سارد‌و به‌سته‌ڵه‌کدا هاتنه کۆبنهاگن بۆ پشتگیری له‌و کوردانه‌ی هه‌وڵی به دادگا گه‌یاندنی ئه‌و تاوانباره‌یان ده‌دا. مه‌رزیه به کۆچت دووجار له‌ده‌ست چووی ، جارێک وه‌ک هونه‌رمه‌ندێک، جارێکیش وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی ئافره‌ت.ئاخر له‌نێو کۆمه‌ڵگای دوواکه‌وتووی ئێمه‌دا که‌متر بووار بۆ په‌یدابوونی هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت ڕه‌خساوه.بۆیه ده‌مێک ئافره‌یێک دێته ئه‌و مه‌یدانه‌وه ده‌بێت ڕۆژانه سه‌دجار شووکرانه بژێری که‌سوکاری بین که ڕێگه‌یان پێداوه.
مه‌رزیه تۆ کۆچت کرد‌و کۆمه‌ڵێک غه‌مت له‌ته‌ک خۆتا برد غه‌می نیشتمان، غه‌می ناته‌بایی کورد، غه‌می ژنی کورد، غه‌می منداڵانی کورد، غه‌می هونه‌ر ،غه‌می غه‌مه له‌دایک نه‌بووکان. مه‌رزیه کۆچت بۆ ئێمه‌ش شه‌پۆلێک بوو له غه‌م وده‌ریایه‌کیش له خۆشه‌ویستی، که مه‌حاڵه بۆ که‌سێکی دی دووباره بێته‌وه. halabja@ofir.dk
*کوردستان نێت 26/09/2004 |
|
|
|
|