|
|
|
من و زه‌عیم گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی پێشکه‌شه به یادی 50 یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی 14ی ته‌موز پێشکه‌شه به‌وانه‌ی له منداڵی‌دا وه‌ک من هۆگری زه‌عیم بوون
ئاشنا بوونم به زه‌عیم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ده‌مه‌ی بۆ یه‌که‌مجار وێنه‌که‌یم بهA3به ڕووپه‌ری دیواره گڵینه‌که‌مانه‌وه دیت. وێنه‌یه‌ک به قه‌واره‌ی شێوزێکی ناڕێک و پێک به بزماری که‌وش و پارچه‌مقه‌با به نێوه‌ندی یه‌کێک له دیواره‌کانی ژوره‌که‌مانه‌وه چه‌سپکرابوو. به‌ر له‌و مێژوه دیواره‌کانی ماله‌که‌مان که ته‌نها دووژووربوو هیچ جۆره وێنه و تابلۆیه‌کی پێوه نه‌بوو. به سمێڵی ته‌نک و باریک و سداره‌ی دریژ و پۆشاکه سه‌ربازیه‌که‌یه‌وه ڕۆژانه چه‌ندین جار خۆی نمایش ده‌کرد و جاروباریش بزه‌ی بۆ منی منداڵ فڕێده‌دا. په‌یدابوونی ناکاوی به دیواره‌که‌مانه‌وه بۆ من مایه‌ی پرسیار‌و سه‌رسوورمان بوو، بۆیه ڕۆژێک له دایکمم پرسی [دایه ئه‌و پیاوه کییه؟] له‌گه‌ڵ پرسیاره‌که‌مدا ئاماژه‌م بۆ وینه‌که کرد. ئه‌ویش گووتی کوڕم ئه‌وه زه‌عیمه. زه‌عیم کییه ؟ سه‌رۆکی حوکمه‌ته. حوکمه‌ت چیه؟ حکومه‌ت ئه‌وه‌یه معاش ده‌دات به باوکت و به‌خه‌ڵکی تریش. یانی گه‌وره‌یه؟ به‌ڵی گه‌وره‌مانه. چیتریش ده‌توانێت بکات؟ یارمه‌تی هه‌ژاران ده‌دات، دژی ده‌ره‌به‌گیشه. ده‌ره‌به‌گ چیه؟ ئه‌وانه‌ن که زوڵم له جوتیار‌ان ده‌که‌ن و لێیان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی تانجیه زۆره‌کانیان هه‌یه؟ یانی زۆر ئازایه؟ دایکم بێ ئه‌وه‌ی وه‌لامی دوا دووپرسیارم بداته‌وه کۆتایی به دیالۆگه‌که هێناو به‌ته‌نها به‌رامبه‌ر به وینه‌که جێی هێشتم، منیش که‌مێک له وێنه‌که تێڕامام و بۆ یاری له‌ماڵ وه‌رده‌رکه‌وتم.
له‌کۆڵان له‌سه‌روه‌ختی گه‌مه‌دا بیرم هه‌ر لای ئه‌و میوانه نویه بوو، ئاره‌زووم ده‌کرد پترشت له‌باره‌یه‌وه بزانم و زیاتر لێی نزیک ببمه‌وه، پڕبه‌دڵ حه‌زم به هاوڕێیه‌تی ده‌کرد. زۆری نه‌برد زه‌عیمم به برداره‌کانم حه‌مید، نه‌به‌ز، ڕزگار ناساند. ئیدی له‌وده‌مه‌وه ئیشوکاری ئێمه‌ی منداڵ پیاهه‌ڵدان بوو به باڵا‌و توانای زه‌عیمدا. که‌سمان ناکۆک نه‌بووین له‌ئاستی توانا خارقه‌کانی زه‌عیمدا. خۆمان بۆ خۆمان کردمانه سوپه‌رمان و ڕازیش نه‌بووین که‌س له‌و به‌تواناتر بیت . کوڕینه کێ ده‌ستی ده‌گاته ڕیزه په‌رژینی ئه‌و به‌ری باخجه‌که ؟ به کۆ وه‌ڵام ده‌درایه‌وه {زه‌عیم}. کێ ده‌توانیت به‌سه‌ر شیشه‌باریکه‌کانی په‌رژینی ئه‌م باخچه‌یه‌دا ڕابکات و نه‌که‌وێت؟ دیسان وه‌ڵام زه‌عیم بوو. باشه کێ ده‌توانێت به‌رمیلێک ئاو بخواته‌وه ؟ زه‌عیم. کێ ده‌توانێت وه‌ک حاجی له‌قله‌قه‌کانی سه‌رکاره‌باکه‌بفڕێت؟زه‌عیم . چه‌ندین پرسیاری له‌م جۆره که زادی هه‌ست و ئاوه‌زی منداڵی بوون، له‌لایه‌ن منه‌وه یا هاورێیانی دیکه‌وه ئاراسته‌ی یه‌کترمان ده‌کرد . وێرای ئه‌و ئه‌رکه زۆر‌و ژیانه قه‌ره‌باڵغه‌ی زه‌عیم،بێ ئه‌وه‌ی به خۆی بزانیت ئێمه‌ش کۆمه‌ڵیک ئه‌رکمان پێ سپاردبوو، داوامان لێده‌کردله بری ئێمه له‌و منداڵه‌انه بدات که له خۆمان به‌ته‌مه‌نتر بوون و گه‌مه‌کانیان لێ تێک ده‌داین یا که‌ره‌سته‌کانی گه‌میان لێده‌ستاندین، داوامان لیده‌کرد ڕۆژدریژتر بکات و تاریکی دانه‌یه‌ت تاپتر گه‌مه بکه‌ین. وا تێده‌گه‌شتم که زه‌عیم ته‌نها میوانی ئێمه‌یه ،ئه‌مه‌ش جۆرێک له خۆشحاڵی پێده‌به‌خشیم و خۆشم پێوه هه‌ڵده‌کێشا،لێ بۆم ده‌رکه‌وت که براده‌ره‌کانیشم هه‌مان وێنه‌یان له ماڵه‌وه هه‌یه ،بگره باوکی یه‌کێکیان پتر گرنگی پیدا بوو به‌وه‌ی له شوشه‌ی گرتبوو وه به په‌تێک به دواره‌که‌یدا هه‌ڵواسی بوو. تاماوه‌یه‌ک ئه‌مه نیگه‌رانی کردم و که‌مێکیش له زه‌عیم زویر بووم که لۆ بوه‌ته میوانی خه‌ڵکانی دیکه،لێ پاشان به خۆمم گووت گه‌ر ئه‌وانێش وه‌ک من خۆشیان بوێت بۆ ئه‌و مافه‌یان نه‌بێت میوانداری بکه‌ن. ده‌مێک داخلی قوتابخانه‌کرام ،ئه‌وی به‌بیرمانه‌ده‌هات که له‌وێش و به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژی یه‌که‌مدا بیبینم.ئای که شاگه‌شه‌بووم ده‌مێک کتێب و ده‌فته‌ریان به‌سه‌رماندا دابه‌شکرد له به‌رگی یه‌که‌می ده‌فته‌ره‌کاندا که پێیان ده‌گووت 30 لاپه‌ره‌یی دیتم زه‌عیم له‌سه‌ر مێزه‌که‌مه پێم ده‌ڵێت ها ئه‌وه‌تا له قوتابخانه‌ش یاوه‌رتم. پاش نووسینه‌وه‌ی هه‌ر چه‌ند دێڕێک له دارا دوو داریی دی له ده‌فته‌ره‌که‌مدا خێرا سه‌یرێکی به‌رگه‌که‌یم ده‌کرد تا له مانه‌وه‌ی زه‌عیم دڵنیابم . به‌یانیان له گۆره‌پانی قوتابخانه‌دا له کاتی {سڵاو له ئاڵا}دا بۆیه‌که‌م جار گوێم له‌و سرووده بوو که بۆ زه‌عیمیان ده‌چڕی. عه‌بدولکه‌ریم ئه‌ی پاڵه‌وانه‌که‌م پێشه‌نگی قافڵه‌ی نیشتمانه‌که‌م.
ئێمه‌ی زاڕۆکیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سرووده‌که‌مان له‌به‌ر نه‌بوو له‌سه‌رتادا هه‌ر گوێگرتنمان له‌سه‌ر بوو، لێ پاش ماوه‌یه‌ک ئێمه‌ش له‌به‌رمان کردوو له‌ته‌ک گه‌وره‌کاندا ده‌مانگووته‌وه. هه‌ر ئه‌و ده‌مه بۆم ده‌رکه‌وت که زه‌عیم ناوێکی تریشی هه‌یه که پێشتر جاروبار له‌ده‌می گه‌وره‌کانم ده‌بیست ،ئه‌ویش عه‌بده‌ڵکه‌ریمه،لێ من هه‌ر به‌زه‌عیم ناسیبووم ،حه‌زیشم ده‌کرد هه‌ر به‌و ناوه بانگی بکه‌م. به‌یانیان که ئه‌و سرودانه‌مان ده‌گووت واهه‌ستم ده‌کرد هه‌موودونیا هی منه، هه‌رئه‌و کاته‌ش بۆم ده‌رکه‌وت که زه‌عیم زۆرله وه خۆشه‌ویستره که من هه‌ستم پێ‌کردبوو، ئه‌ی ئه‌وه نیه هه‌موو به‌یانیه‌ک گۆرانی بۆده‌ڵێن.
له‌قوتابخانه له دوای وانه‌ی سێیه‌م که پێیان ده‌گووت پشوی گه‌وره ،خواردنیان به‌سه‌رماندا دابه‌س ده‌کرد،که‌بریتی بوو له هێلکه‌ی کوڵاو،په‌نیر.نان ،نۆکی کوڵاو ،شیر، سه‌وزه .ڤیتامین که پییان ده‌وت حه‌بی ماسی. هه‌موو ڕۆژێک تێر خواردنیان ده‌کردین ،شیره‌که هێنده زۆربوو به‌زۆر ده‌رخواردیان ده‌داین دووباره‌و سێباره دابه‌شیان ده‌کرده‌وه به‌سه‌رماندا، هه‌موومان ڕه‌نگووبۆمان گه‌شابوویه‌وه ، له به‌دخۆراکی ڕزگارمان بووبوو. دیسان له‌مه‌شدا په‌نام بۆ دایکم برد بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م له‌غزه، دایه ئه‌مڕۆ که خواردنیان داینێ یه‌کێک له فه‌ڕاشه‌کان له کاتی دابه‌شکردنی خواردنه‌که‌دا گووتی، خوایه زه‌عیممان بۆ بهێڵی بۆ ئه‌و خواردنه‌ی که ده‌یدا ته‌ئه‌م منداڵه هه‌ژارانه. بۆچی ئه‌مه‌ش هی زه‌عیمه؟ به‌ڵی کوڕم ئه‌وه‌ش زه‌عیم ووتوویه‌تی بیده‌ن به منداڵان ، چونکه ده‌زانیت منداڵی هه‌ژار زۆره‌و ناتوانن خواردنی باش بخۆن. ئه‌ی بۆ خۆی نایه‌ت بمانداتی؟ ئاخر خۆی ئیشی زۆره‌و لێره‌ش نیه. ئه‌ی له‌کۆیه ؟ له به‌غدایه زۆر دووره. که له قوتابخانه مه‌ره‌خه‌س ده‌بووم به گه‌شتنم بۆ ماڵ جانتاکه‌م که له شیوه‌ی توره‌که‌یه‌کدا دایکم له خام بۆی دووریبووم ، ده‌فته‌رو کتێبه‌کانم ده‌رده‌هێنا سه‌یرێکی زه‌عیمم ده‌کرد ، سوپاس و پیزانینی خۆمم پێ ڕاده‌گه‌یاند بۆ ئه‌و خوردنه خۆشانه‌ی ده‌مانداتێ. پاشان وه‌زیفه‌کانم ده‌نووسیه‌وه. تا ماوه‌یه‌کی زۆر زه‌عیم تاکه که‌س بوو که ڕووبه‌ری دیواره‌که‌مانی داگیرکردبوو، نه له‌ملای نه له‌ولای نه‌له سه‌ر نه له خوار که‌س بۆی نه‌بوو بوونی هه‌بیت،لێ پاش به‌ینێک دیتم چه‌ند میوانێکی دیکه له‌ملاولایه‌وه په‌یدابوون. نه‌مداتوانی ئه‌م گۆرانکاریه قه‌بوڵ بکه‌م،چونکه ئاره‌زووم ده‌کرد هه‌ر خۆی زه‌عیمی دیواره‌که‌بیت. هه‌روه‌ک چۆن له په‌یدابوونی ئه‌و میوانه نوێیانه‌دا هیچ ڕۆڵێکم نه‌بوو هه‌ر واش له ده‌رکردنیشیاندا هیچ ده‌سه‌ڵاتێکم نه‌بوو. به‌ڵام به‌وه قه‌ناعه‌تم هێنا که‌مادام زه‌عیم ڕازیه‌و هه‌ڵوێستی دژیان نیه ئیدی من بۆ خۆم سه‌غڵه‌ت بکه‌م. بۆ خۆگوونجاندن له گه‌ل ئه‌و میوانانه‌دا هه‌موویانم کردنه شاگردی زه‌عیم. فه‌هد ، سه‌لام عادل، خرۆشۆف، لینین،خالید به‌گداش ،ئه‌مانه هه‌موو له خزمه‌تی زه‌عیمدابوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پله‌و پایه‌ی هیچ کام له‌و میهوانه نوێیانه‌م نه‌ده‌زانی که گوایه ئازا‌و پیاو چاکن یا خراپن به‌ڵام من هه‌ر زه‌عیمم به گه‌وره‌ی هه‌موویان داده‌نا . هه‌رجارێکیش وێنه‌کانی قه‌د دیواره‌که نیگای بدزیمایه ،ئه‌وه ته‌نها فۆکۆسی چاوم له‌سه‌ر وێنه‌که‌ی زه‌عیم بوو. شه‌وانیش تا چاوم ده‌چووه خه‌و هه‌ر چاوم له وێنه‌که‌ی زه‌عیم بوو به دیواره‌که‌وه ، تا خه‌وم لێده‌که‌وت ئه‌ویس ته‌ماشای ده‌کردم. ئه‌م دۆستایه‌تیه‌ی من و زه‌عیم وه‌ک خۆی نه‌مایه‌وه، پاش چه‌ند ساڵیک که‌لێنی تێکه‌وت،هۆکاره‌که‌شی زه‌عیم بوو نه‌ک من. راسته زه‌عیم کتێب و ده‌فته‌رو خواردن و خواره‌دنه‌وه و مووچه‌ی بۆ ده‌ناردین،لێ جاروباریش فڕۆکه‌ی جه‌نگیشی بۆده‌ناردین. بۆیه‌کم جار له‌ژیانمدا فڕۆکه‌ی جه‌نگیم به ئاسمانی هه‌له‌بجه‌وه بینی که چه‌ند خاڵیکی ناو شاریان بۆردوومان کرد،وه‌ک زاڕۆکێک ترسێکی مه‌زن سه‌رتاپای داگیرکردم، ده‌نگی ئه‌و فڕۆکه جه‌نگیانه تابڵیی ترسناک بوو به‌تایبه‌ت بۆ ئێمه‌ی منداڵ. تائێستاس تێناگه‌م هۆی ناردنی ئه‌و فڕۆکانه بۆ باژێره‌که‌مان چ سوودێکی بۆ زه‌عیم هه‌بوو ،یا چ ئامانجێکی پێکا ، به‌دوای ئه‌و مێژوه‌وه ئیدی فڕۆکه‌ی جه‌نگیم به ئاسمانی باژێڕه‌که‌مانه‌وه نه‌دیت ،بۆیه هه‌ر له‌گه‌ڵ ڕه‌وینه‌وه‌ی ترس له فڕۆکه‌کانی زه‌عیم زویریه‌که‌شم لێی ڕووی له نه‌مان کرد. په‌یوه‌ندیه‌که‌مان له هه‌ڵبه‌زوودابه‌زدابوو، گه‌ر کاری چاکی بکردایه ئه‌وا ته‌رمۆمه‌تری په‌یوه‌ندی بۆ سه‌ره‌وه هه‌ڵده‌کشا، خۆگه‌ر خراپه‌یبکردایه وه‌ک له ده‌می گه‌وره‌کانه‌وه جاروبار ده‌مبیست، ئه‌وا به‌ره‌و خوار ده‌هات، لی هه‌رگیز نه‌ده‌گه‌شته ئاستی دابڕان ودژایه‌تی. ده‌مێک کوده‌تا شومه‌که‌ی به‌عس به‌رپا بوو ئاوه‌زم گه‌شه‌ی کردبوو ،باشتر له شته‌کان ده‌گه‌شتم، وه‌بیرم دیت چه‌ندکه‌سێک له ماڵمان له ده‌وری ڕادیۆکه‌مان که به‌وزه‌ی دوو پاتری مه‌زن کاری ده‌کرد، کۆببونه‌وه، له سیمایاندا ئاماژه‌ی ناخۆشی و ترسم ده‌خوێنده‌وه، ناڕازی و بێزاری سه‌رتاپای داگیرکردبوون.ده‌مزانی شتێکی ناخۆش ڕوویداوه.لی هه‌رگیز وه‌بیرمانه‌ده‌هات که زه‌عیمه‌که‌ی براده‌رم کوژرابێت. پاش چه‌ند ڕۆژێک دۆخه‌که پتر ڕوونبوویه‌وه ،بۆم ده‌رکه‌وت که زه‌عیم کوژراوه‌و حوکه‌مه‌ته‌که‌شی نه‌ماوه، له‌وه‌ش نیگه‌رانبووم که ئیدی کێ مووچه‌ی باوکم بدات . ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو به‌کوشتنی زه‌عیم نه‌توانرا خۆشه‌ویستی ئه‌و له ناخمدا بکوژن . به نه‌مانی زه‌عیم زۆر له شته جوانه‌کانیش نه‌ما.کوده‌تا چیه‌کان هه‌مووشتێکیان ناشیرین کرد . له‌و ده‌مه‌دا له جه‌ژناندا ئێمه‌ی زاڕۆک که به گالیسکه یه‌ک ئه‌سپیه‌کان به‌شاردا ده‌گه‌ڕاین وگۆرانیمان بۆ جوانی نیشتمان و خۆشه‌ویستی زه‌عیم ده‌گووت، دوای کوده‌تاکه له کوردستاندا بۆچوون و سیاسه‌تیکی نوی هاته کایه‌وه که ئێمه‌ی مندالیشی گرته‌وه، له‌بری وتنه‌وه‌ی په‌یڤی جوان که شایانی ئێمه‌ی منداڵ بوو ،گه‌وه‌ره‌کان فێریانکردین سوکایه‌تی به مرۆڤه دڵسۆزه‌کان بکه‌ین {عه‌بدول که‌ریمی گوێپان، هه‌قی کوردت بۆ فه‌وتان}. سیاسیه‌کانمان وا تێگه‌شتبوون که کوده‌تا چیه‌کان له‌سه‌ر سینی زێڕین مافه‌کانمان پێشکه‌ش ده‌که‌ن،لێ زۆر زوو ڕووخساری پۆخڵی کوده‌تاچیه‌کان ده‌رکه‌وت.
وابزانم من تاکه که‌س بووم که له‌و کۆراله نه‌شازه‌ی نێو گالیسکه‌که‌دا به‌شداریم نه‌کرد و ئیتر ببڕای ببڕی سواری ئه‌و عه‌ره‌بانانه نه‌بوم.
پاش 50 ساڵ به‌سه‌ر شۆڕشه‌که‌تدا تا ئێستاش تۆ کونجێکی گچکه‌ت له دڵما داگیرکردوه ،که مه‌حاڵه که‌س بتوانیت جێگه‌ت بگرێته‌وه. |
|
|
|
|