|
|
![]() |
|
مژده مژده مژده مژده له ژیانى نیّو پترله {8.} ته‌لاردا بۆ خۆحه‌شاردان له‌چالّیّكدا به ئه‌ندازه‌ى گۆرِێك گۆران هه‌لّه‌بجه‌یی كىَ له‌و برِوایه‌دابوو دیكتاتۆرێكى وه‌ك سه‌ددام كه{34} ساڵ به‌شێوازى زه‌بروزه‌نگ و به‌زمانى سه‌ركووتكردن حوكمى ده‌كرد, و خاوه‌نى پترله ملیۆنێك سوپا‌و نیوئه‌وه‌نده‌ش له ده‌زگا ى داپڵَوَسێنه‌رو ترس و تیرۆرله ئاسایش و مخابه‌رات وئیستخبارات و جیشى شه‌عبى و فیدائى تاد .ئابه‌و شیوه‌یه و به‌بێ به‌رگرى و ته‌نها به چه‌ندتۆپێكى دوو ده‌بابه‌ى ئه‌مریكى كه‌له رِۆخى رِووبارى دجله‌وه هاتنه نێو پایته‌خته‌وه كۆتاایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بێت. یاخود كىَ له‌و برِوایه‌دابوو سه‌دامێك كه‌خاوه‌نى ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و خۆشگوزه‌رانى وژیانى پادشاهانه‌ى نێو پترله8. ته‌لاردا كۆتاییه‌كه‌ى له نێو چاڵێكى گچكه‌دا به‌ئه‌ندازه‌ى گۆرِێك مشك ئاسا گووزه‌ران به‌سه‌ربه‌رێت كه ساده‌ترین پێویستیه‌كانى ژیانى تێدا نه‌بێت. وه‌لێ گه‌ر ئه‌م رِووداوه له رِووه مێژووییه‌كه‌یه‌وه رِاڤه بكه‌ین ئه‌وه نیشانده‌دات كه هه‌رده‌بوو ئه‌وه‌ئاكامه‌كه‌ىبێت . چونكه له رِووپه‌رِه‌كانى مێژوودا ده‌خوێنینه‌نه‌وه كه دكاتۆره‌كان چه‌ند به زه‌برودرِنه‌بووبن و چه‌ند پتر خۆێنیان رِشتبێت له ئاكامدا به‌ناشیرینترین شێوه كۆتایى به ده‌سه‌ڵات و ژیانیان هاتووه. كه‌واته سه‌دادمیش له و قاعیده‌یه به‌ده‌رنیه. له‌و رِۆژه‌وه‌ى به‌غداى پایته‌خت كه‌وته ژێرده‌سه‌ڵاتى ئه‌مریكایه‌كانه‌وه سه‌دام گواستیه‌وه بۆ ژیاتى ژێرزه‌مینىو خۆشاردنه‌وه, به‌و ئومێده‌ى قۆناغى{خه‌باتى ژێرزه‌مینى}ده‌ستپێبكات . ئیدى له‌و ده‌مه‌وه ئه‌و وڵاته‌ى كه سه‌ددام به سامانى خۆى ده‌زانى و خه‌ڵكه‌كه‌شى به ره‌عیه‌ت وكۆیله لێى بووه كوونه‌مشك وخه‌ڵكه‌كه‌شى به‌درِك. ئه‌و هه‌موو چه‌كوجبه‌خانه‌و هه‌زاره‌ها درِندانه‌ى به‌خیوى كردبوون له‌ته‌ك ئه‌و سامانه زۆره‌ى دزیبوى هه‌موو ئه‌مانه دادیان نه‌بوو بۆدابینكردنى شوێنێكى ته‌نانه‌ت نیمچه ئاسووده‌یى. بۆ یه هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێكى له جێگایه‌ك به‌سه‌رده‌برد. بالێره‌دا پرسیارێك ئاراسته‌ى ئه‌و{ فس‌فس پاله‌َواانانه‌ش}بكه‌م كه شه‌و و رِوَژ به‌بۆنه‌و بێ بۆنه پرِبه‌ده‌م هاواریانده‌كرد {به‌گیان وبه‌خۆێن فیداتین سه‌ددام}بۆ له‌م كاته ئاسته‌نك و دژوواره‌دا نه‌بوونه فیداى و فریارِه‌سى؟ هاوكات پرسیارێكیش له به‌ناو رِووناكبیره‌عه‌ره‌به شۆڤێنیسته‌كان بكه‌م , ئه‌وانه‌ى تا ئه‌مرِۆشى له‌گه‌ڵدابێت ناچێته هزریانه‌وه‌كه رِژێمى سه‌ددام هه‌ره‌سى هێناوه .خۆگه‌رپێ له‌وش بنێن كه هه‌ره‌سى هێناوه ئه‌وده‌مه چه‌ندین برِووبیانوى پرِوپووچ دێننه‌وه هاوكات لایانوابوو كه‌مادامه‌كى سه‌ددام نه‌گیراوه ئیدى هه‌ر ده‌گه‌رِێته‌وه بۆده‌سه‌ڵات وه به ته‌وسه‌وه چاوه‌رِێىَ ئه‌و رِۆژه‌بوون كه بگه‌رِێته‌وه .چونكه سه‌دام بۆ ئه‌وان كانیاوێكى له‌بننه‌هاتووى سه‌روه‌تو سامان وناوبانگ بوو.له‌ماوه‌ى ئه‌م{ 9}مانگه‌ى خۆحه‌شاردانى دیكتاتۆردا ئه‌و قه‌ڵم شۆڤینستانه هه‌وڵیانده‌دا گۆرِه‌پانى عه‌ره‌بى واگۆشبكه‌ن كه سه‌ددام ده‌گرِێته‌وه بۆده‌سه‌ڵات و له‌ته‌كیشیدا سه رده‌مه‌زێرِینیه‌كانیش ده‌گه‌رِێنه‌وه. ئه‌مرِۆش پشتى گرتنى سه‌ددام هێمان برِێكیان برِواناهێنن به گرتنه‌كه و برِێكى دیكه‌یشیان باس له قاره‌مانیتى ئه‌و ده‌كه‌ن و ئێژن له‌كاتىگرتندا بێهۆش كراوه ده‌نا به‌ره‌نگارى ده‌كرد. هه‌نێكیشیان گرتنه‌كه‌ى به سووكایه‌تى عه‌ره‌ب و گه‌لى عیراق له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. وه‌لىَ من گه‌ره‌كمه به‌و شۆفێنیستانه رِابگه‌یه‌نم كه نموونه‌كانیان ئه‌مانه‌ن {مسته‌فا به‌كرى, عه‌بدولبارى عه‌توان, موحه‌مه‌د موسفیر,معین به‌شوور,عه‌لى عه‌رسان} به رِمانى رِژێمى سه‌دام ئێوه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانتان له‌ده‌ستدا پاره‌وپووڵ برِا ,وه‌لێ به‌گرتنى خودى سه‌ددام كۆستانكه‌وت كۆستیكى گه‌وره, خه‌ونه‌خۆشه‌كانتان كۆتایی هات ئیدى گه‌ره‌كه ئێوه خه‌ونى تاڵببیننن خه‌ونێك كه هه‌رگیز كۆتایی نایه‌ت و وه‌ك مێرده‌زمه تامردن له‌كۆڵتانایه. پێویسته شه‌رمى هه‌تاهه‌تایى بتانگرىَ به‌وه‌ى سه‌ركرده‌كه‌تان {سه‌ركرده‌ى ئووممه‌ى عه‌ره‌بى} به‌وشێوه رِه‌زیلىورِسواییه ده‌ستگیركرا كه بێگومانم وێراى شه‌رمه‌زارى توشى شۆكیشى كردوون. چونكه ئێوه چاوه‌رِێى هه‌ڵوێستى پاڵه‌وا نانه‌تان لێده‌كرد. واتانده‌زانى تادووا هه‌ناسه به‌رگرى ده‌كات ودووا فیشه‌كیش بۆ كووشتنى خۆى هه‌ڵده‌گرێت.وه‌لىَ مه‌خابن پاڵه‌واانه‌كه‌تان له‌كاغه‌زبوو به فویه‌ك كه‌وت ئێوه‌شى له‌ته‌ك خۆیدا خست. جاگه‌ربه‌خۆتان بزانن یانه ئێستا ئێوه‌له‌نێو تراژیدیادا ده‌ژین تراژیدیایه‌ك كه سه‌رتاپاى هزروو ناختانى ته‌نیوه كه‌هه‌تاهه‌تایه لێتاننابێته‌وه. باوه‌رِناكه‌م دیكتاتۆر هه‌بوبێت هێنده‌ى سه‌ددام سادیست و درِنده‌بوبێت.دیسان باوه‌رِیش ناكه‌م له نێو هه‌موو چه‌وساوه‌كانى ده‌ستى سه‌دامدا هێنده‌ى كورد ئازارچێژبووبێت ,بۆیه نه‌مانى ئه‌و رِژێمه واتاى سه‌رله‌نوىَ له‌دایكبوونه‌وه‌ى كورده واتاى ده‌ربازبوونى كورده له پرۆسێسى له‌نێو بردن. لىَ ده‌ستگیركردنىسه‌ددام ماناى رِوانه‌وه‌ى ترس‌و دڵه‌رِاوكێیه له‌گه‌رِانه‌وه‌ى سه‌ددام بۆ ده‌سه‌لاَت , ئاوه‌لاَكردنى ده‌روازه‌یه‌كى نوێیه له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ماندا به‌تایبه‌تىو گه‌لى عێراق به‌گشتى. له‌كۆتایدا گه‌ره‌كمه بێژم به‌رله‌وه‌ى هیتله‌رخۆى بكووژێت جه‌نه‌راڵه‌كانى و گه‌لى ئه‌ڵمانى تاوانباركرد به‌وه‌ى دڵسۆزنه‌بوونه بۆ وڵاته‌كه‌یان و ئاكامى جه‌نگه‌كه‌شى خسته ئه‌ستۆى ئه‌وان. سه‌ددامیش چونكه هاوسۆزى هیتله‌ربووه‌و زۆرشتیش له‌وه‌وه فێربووه ئه‌ویش هه‌مان شتى گووتووه .سه‌ركرده‌كانىسوپاى به‌ناپاك ناوبردووه وگه‌لى عێراقیش به هیچوپووچ. گه‌رعێراقیه‌كان ئه‌وه‌نده هیچوپووچ بوون بۆ زووزووو په‌یامى حه‌ماسى بۆده‌ناردن كه به‌رگرى داگیركه‌ران بكه‌ن. له ژیانمدا دووجار زۆر شادىوخۆشیم پێگه‌شتووه و له‌ناخه‌وه هه‌ستم پێكردووه ,,یه‌كه‌م هه‌ره‌سى رِژێم دووه‌م ده‌ستگیركردنى سه‌رى رِژێم واته سه‌دام . بێگومانم كه ملیونان كه‌سىدیكه‌ش هه‌روه‌ك من به‌و دوو رِووداوه دڵخۆشن, دڵخۆشیه‌كى ئه‌وتۆ كه‌هه‌رگیز له‌یادناچێت , بۆیه له‌دڵه‌وه پیرۆزبایم ئاراسته‌ى ئه‌و مرۆڤه دڵخۆشانه ده‌كه‌م وه‌به‌تایبه‌تى كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان و كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌و بارزانیه‌كان وهه‌ركه‌سێكى دیكه كه پریشكى درِنده‌یى سه‌ددامى به‌ركه‌وتووه. مژده‌ى سه‌رفرازیان بۆده‌نێرم.
|
|
|
|
|