|
|
![]() |
|
مۆریتانیا وسۆماڵ و جیبۆتى دژى فیدرالین گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ئاى كه دوژمنه‌كانمان زۆرن, له هه‌موو لایه‌كه‌وه پێیان ته‌نراوین. چ ئه‌وانه‌ى ناوه‌وه‌و چ ده‌ره‌وه,ئه‌وانه‌ى بۆمان ناسراون ئه‌وانه‌ى له پێستى مه‌رِدان , چه‌ندى له‌نیو خۆیاندا ناكۆك و ناته‌بابن له بۆ دوژمنایه‌تیمان كۆك و ته‌بان . زۆر به‌كارایی وبێوچان له هێرشدان, سه‌رگه‌رمى پلان و نه‌خشه‌دانانن. هه‌موو هه‌وڵیان بۆئه‌وه‌یه ده‌نگى ئێمه خه‌فه‌كه‌ن, خه‌ونه‌كانمان بتاسێنن ,خۆزگه‌كانمان سه‌ربرِن. * * * ئاى كه ئێمه‌ش سستین خه‌مساردین , له ئاست مه‌سه‌له‌كاندانین , هاوهه‌ڵوێست و هاوده‌نگنین ,دێر به‌خۆمان ده‌كه‌وین , كه‌چه‌قۆكه ده‌كه‌وێته سه‌رملمان ئه‌وجا هه‌ست به مه‌ترسى ده‌كه‌ین . خۆشمتمانه‌وخۆشبرِواین, له‌رِووى به‌رامبه‌ردا جه‌سوورنین , له‌سه‌رداواكانمان پێداگرنین. له برِى هێرش له به‌رگریه‌كىلاوازداین. * * * له‌و ده‌مه‌ى گروپى كوردى له ئه‌نجه‌مه‌نى ده‌سه‌ڵات گه‌ڵاڵه‌ى پرِۆژه‌ى فیدراڵى بۆ كوردستان پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌ن كرد له هه‌موولایه‌ك ده‌نگى نارِه‌زایى به‌رزبوویه‌وه.ده‌نگه نه‌شازو مردووه‌كان له ئاست ئێمه‌دا بێ‌دار بوونه‌وه. پێده‌چىَ َهه‌رلایه‌نێك حزبێك گروپێك كه‌سایه‌تیه‌ك له‌دوژمنانى فیدرالى جوغرافى نه‌ته‌وه‌یی دیدو بۆچوون و هه‌ڵوێستى جیاوازله‌یه‌كدى ده‌ربرِن, لىَ له‌ئاكامدا هه‌رهه‌موویان یه‌كده‌گرنه‌وه و یه‌ك مه‌به‌ست پێكدێنن ئه‌ویش دژایه‌تىكردنى ئه‌و جۆره فیدرالیه‌یه كه‌گه‌لى كورد ده‌یخوازىَ. گه‌ر به‌ووردى برِوانینه باگراون و پێكهاته‌ى فیكرى وسیاسه‌تى ئه‌مرِۆى هه‌ندێك له‌و لایه‌نانه به‌رِوونى ده‌رده‌كه‌وێت كه نه‌ك فیدرالى پارێزگاكان به‌ڵكه حوكمه‌زاتیه‌كه‌ى 34ساڵ له‌مه‌وبه‌ری سه‌ددامیشمان پێرِه‌وانابینن . تێیاندا هه‌یه به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك دژى كورده كه ناخوازێت تاكى كورد كوردیه‌تى خۆى ده‌ربرِێت یا به كوردى بپه‌یڤێت , به‌ڵكو حه‌زده‌كات شوناسنامه‌ى عێراقیه‌تى لامان له كوردبوون پیرۆزتربێت و عێراقیانه بیربكه‌ینه‌وه‌و به عه‌ره‌بیش بئاخفێت. * * * ئه‌ولایه‌نانه‌ى تابلۆى سیاسى عێراقى ئه‌ورِۆ پێكدێنن ده‌كرىَ به‌م جۆره به‌هه‌ڵوێستیانه‌وه پۆلێنیان بكه‌ین : *لایه‌نه ئیسلامیه‌كان شیعه‌كان/مه‌جلیسى ئه‌علا, حیزبى ده‌عوه {هه‌رسىَ باڵه‌كه‌ى}, مه‌رجه‌عیه‌تى سیستانى, مووقته‌داى تووندرِه‌و, رِێكخراوى كارى ئیسلامى, رِێكخراوى وفاقى ئیسلامى . مووقته‌داى لێبه‌ده‌ر كه رِشكاوانه دووژمنایه‌تیمان ده‌كات و ته‌كفیریشمان ده‌كات و له‌گه‌ڵ هیچ جۆره داخوازیه‌كى كورددا نیه ,ئه‌وانى دیكه به پله‌ى جیاواز دژبه فیدرالى نه‌ته‌وه‌یین. سوننیه‌كان / حیزبى ئیسلامى عێراق , ئه‌هلى سووننه‌و جماعه ,یه‌كیه‌تى زانایانى ئیسلام وگشت خوورده گرووپه ئیسلامیه‌كانى دیكه0 ئه‌مانه حیزبى ئیسلامى لێده‌رچێت ئه‌ویش له‌ژێركاریگه‌رى سه‌رۆكه‌كه‌یان كه كورده , له‌گه‌ڵ هیچ جۆره مافێَكدا نین بۆكورد , گه‌ره‌كیانه به‌قه‌وانى {هه‌موومان ئیسلامین و له‌نێو ئیسلامدا جیاوازى نیه} بمانخڵه‌تێنن . *ناسیۆنالیسته‌كان: ده‌یان حیزبوگروپى له‌م چه‌شنه له‌عیراقدا هه‌ن دیدو هه‌ڵوێستیان له‌مه‌رفیدرالى ئاشكرایه كه‌دژن و عێراق به هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانیه‌وه به‌شێكى دانه‌برِاو له {ئوممه‌ى عه‌ره‌بى} ده‌زانن . جگه له بزووتنه‌وه‌ى سۆشیالیستى عه‌ره‌بى. وادیاره هیچ په‌ندو وانه‌یه‌كیان له سه‌ددام وه‌رنه‌گرتووه و تا هه‌نوكه‌ش به عه‌قڵیه‌تى عه‌فله‌قیه‌كان سیاسه‌ت ده‌كه‌ن. *توركمانه‌كان: له‌نێو ئه‌ماندا تا ئێستا به‌ره‌ى توركمانى به‌ئاشكرا دژایه‌تى خۆى ده‌ربرِیوه. هه‌موو ده‌زانین ئه‌م به‌ره‌یه درووستكراوو دارده‌ستى كه‌مالیسته‌كانه‌و به فه‌رمایشتى ئه‌وان ده‌جوڵێته‌وه. بۆیه ئاساییه كه‌دژ به هه‌ر خواستێكى كورد بن. چه‌ند حزبێكى ئیسلامى شیعه یا سوونه‌ى توركمانىهه‌ن .ئه‌مانه یا له به‌ره‌ىتوركمانیدا ئه‌ندامن یا پابه‌ندى مووقته‌داو لایه‌نه ئیسلامیكانىدیكه‌ن. هه‌ڵوێستیان گه‌رله‌به‌ره‌ى توركمانى تووندرِه‌وترنه‌بىَ ئه‌وا له‌ئاستیدان. به‌ده‌ر له‌و لایه‌نه توركمانانه‌ى كه ئاماژه‌م پێداون {5}حیزبى توركمانى دیكه پلاتفۆرمێكیان به‌رامبه‌ر به‌ره‌ى توركمانی پێكهێناوه كه ئه‌م حیزبانه‌ى له‌خۆ گرتووه {كۆمه‌ڵه‌ى چاندى توركمانى, پارتى برایه‌تى توركمان, پارتى رِزگارىنه‌ته‌وه‌یی توركمان, یه‌كیه‌تى دیمو‌كراتى توركمان له عێراق پارتى دیمو‌كراتى توركمان له كوردستان}. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌م حیزبانه له‌رِووى برِیارى سیاسیه‌وه سه‌ربه‌خۆن و به‌فیتى میتى توركیا ناجوڵێنه‌وه , لۆژیكانه بیرده‌كه‌نه‌وه‌و تێگه‌یشتنیان بۆ خواسته‌كانى گه‌له‌كه‌مان هه‌یه‌و پشتگیرى ته‌واوله فیدرالى نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن كه‌بێگومان گه‌لى توركمانیش له‌سایه‌یدا پترمافیان ده‌ستده‌كه‌وێت. *حیزبه عیلمانیه‌كان: ژماره‌ى ئه‌م حیزبانه له‌وانىدیكه زیاتره . له‌رِووى تێرِوانینیانه‌وه بۆ فیدرالىو سه‌رجه‌م داخوازیه‌كانى گه‌لى كورد هه‌ڵوێستىان كۆنكرێت نیه, به‌تایبه‌تى حیزبوگروپه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى مه‌جلیسى حوكم. له حزبه‌كانى نێومه‌جلیس ته‌نها حزبى شیوعى له گه‌ڵ فیدرالى جوغرافى نه‌ته‌وه‌یدایه كه به رِاشكاوانه هه‌ڵوێستى خۆى له‌و رِووه‌وه ئاشكراكردوه. تارِاده‌یكیش حیزبى نیشتمانى دیمو‌كراتى{نێیر جادرچى}له خواسته‌كانمانه‌وه نزیكه. ئیدى ئه‌وه‌انى دیكه یاله‌گه‌ڵ فیدرالى پارێزگاكاندان یا مه‌رجى رِاپرسى سه‌رجه‌م گه‌لانىعێراق داده‌نێن بۆ فیدرالى نه‌ته‌وه‌یی, كه ئه‌مه‌ش پاشگه‌زبوونه‌وه‌و رِاكردنه له به‌ڵێنه‌كۆنه‌كانیان. دیدوبۆچوونى حككع له‌مه‌رِفیدرالى جوغرافى نه‌ته‌وه‌یی زۆر سه‌لبیه.ئه‌م حیزبه پرۆژه‌ى فیدرالى كه‌خواست و ئومێدى زۆرینه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورده ,به {گه‌مه‌یه‌كى حیزبه‌قه‌ومیه‌كان}ى دادانێت و پێی وایه‌ئه‌و فیدرالیه‌ى كورد داواى ده‌كات {زه‌مینه سازكردنه بۆ هه‌ڵكۆڵیتى برینى تازه‌و كۆلاندنه‌وه‌ى برینه قه‌تماغه‌نه‌كراوه‌كانى رِابردوش , پرۆژه‌یه‌كه له‌دژى خه‌ڵكى كوردستان وسه‌رجه‌م جه‌ماوه‌رى خه‌ڵكى عێراق }* *مه‌جلیسى عه‌شایه‌رى عێراقى: ئه‌م مه‌جلیسه له زۆربه‌ى عه‌شیره‌ته‌كانى عێراق پێكهاتوه, له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى سه‌ددامدا وه‌به‌هوى ئه‌و خێراته‌ى باریبوو به‌سه‌ریاندا چاكترین داكۆكىكه‌ربوون له رِژێمه‌كه‌ى به‌تایبه‌تى سوونیه‌كان . ئه‌م مه‌جلیسه به هیچ جۆرێك له‌گه‌ڵ فیدرالیدانین و به مه‌ترسى داده‌نێن بۆ سه‌ریه‌كپارچه‌یی خاكى عێراق. پێده‌چێت جاروبارلێره‌و له‌وىَ سه‌رۆك عه‌شیره‌تێك هه‌ڵوێستێكى نه‌رم له‌مه‌رِ فیدرالى نیشانبدات , ئاشكرایه ئه‌و هه‌ڵوێسته له قه‌ناعه‌ته‌وه نیه به‌ڵكه له لاوازیه‌وه‌یه یا خۆشیرینكردنه لاى سه‌ركرده‌كورده‌كان یاده‌م چه‌وركردنێكى له‌پشته. *حیزبولایه‌نه كریستیانه‌كان: گۆرِه‌بانى چالاكى زۆربه‌ى ئه‌م لایه‌نانه كوردستانه ,ئه‌مه‌ش وایكردووه كه ئامێته‌ییه‌ك له‌نێوان داخوازیه‌كانى هه‌ردوولا هه‌بێت و كوردستانیانه بیربكه‌نه‌وه.وێراى ئه‌مه ژماره‌یه‌كى زۆر له خوشك وبرا كریستیانه‌كان ئه‌ندام و لایه‌نگرى حزبه كوردستانیه‌كانن .وه‌لىِ ئه‌مه‌ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه له‌نێو ئه‌مانیشدا لێره‌و له‌وىَ ده‌نگى دژبه‌گه‌لى كورد به‌رزنابێته‌وه .خۆشبه‌ختانه ئه‌م ده‌نگانه زیاتر وه‌ك تاك خۆیان ده‌رده‌خه‌ن نه‌ك وه‌ك لایه‌ن و حیزب.له‌تاراوگه هه‌ندێك هێزیان هه‌یه‌رِاشكاوانه دژى فیدرالین ,به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان له‌گه‌ڵ كورددا ته‌بایه چونكه ئیسلامى سیاسى له ئاینده‌ى عێراقدا مه‌ترسیه بۆسه‌ریان . * * * هاوسێكانمان/ هاوسێكانیشمان {توركیا ئیران سوریا} سێكوچكه‌یه‌كى زۆر مه‌ترسیدار له‌سه‌ر ئه‌زمونه‌كه‌مان پێكدێنن. ئه‌م دراوسێیانه نه‌ك هه‌ر فیدرالى به‌ڵكه بوونى كورد وه‌ك نه‌ته‌وه به‌مه‌ترسى ده‌زانن بۆسه‌ر ولاَته‌كانیان. رِاسته‌ناكۆكى قوڵ له‌نێوان ئه‌م وڵاتانه‌دا هه‌یه كه هه‌ندى جار گه‌شتوه‌ته لێوارى جه‌نگ , وه‌لىَ یه‌ك كێشه هه‌یه كه به‌رده‌وام كۆكن له سه‌رى ئه‌ویش كورده . له دواى رِاپه‌رِینه‌وه تا ئه‌مرِۆ تێگه‌یشتنێك و هاوكاریه‌ك له‌نێو ئه‌و وڵاتانه‌دا دژ به ئه‌زموونه‌كه‌ى باشورىكوردستان هه‌یه.وه‌به‌تایبه‌تیش پاش هاتنه گۆرىَى مه‌سه‌له‌ى فیدرالى .ده‌سه‌ڵاتدارانى مه‌ده‌نى سه‌ربازى هه‌رسىَ وڵاته‌كه به‌رده‌وام وبێشه‌رمانه رِاشكاوانه نارِه‌زایى و دژایه‌تى خۆیان بۆ ئه‌و جۆره فیدرالیه به‌یانكردووه . من تێده‌گه‌م دراوسێكانمان بۆچ شیوه‌ن ده‌كه‌ن وكوێیان دێشێت.ئه‌وان له‌وه ده‌ترسن په‌تاى كورد بگاته لایان .چاك ده‌زانن هه‌رده‌سكه‌وتێك بۆ كورد له‌هه‌رپارچه‌یه‌ك بێته‌دى په‌رچدانه‌وه‌و كاریگه‌رى كه‌م یا زۆر دره‌نگ یا زوو له‌سه‌ر پارچه‌كانى دیكه‌ده‌بێت.بۆیه به‌هه‌موو توانیان گه‌ره‌كیانه رِێگه له‌و كاریگه‌ریه بگرن ئه‌ویش به له‌نێوبردنى سه‌رچاوه‌كه‌ى. لىَ ده‌مێك وڵاتانى سعودیه‌وئه‌رده‌ن به‌یاننامه‌ى هاوبه‌ش ده‌رده‌كه‌ن وتێیدا نیگه‌رانى و نارِه‌زایی خۆیان له مه‌رِ فیدرالى ده‌رده‌برِن , من هیچ تێگه‌یشتنێكم بۆئه‌وه نیه ته‌نها ده‌مارگیرى عه‌ره‌بى نه‌بێت. چونكه نه‌دراوسیى كوردستانن ونه كوردیش وه‌ك كه‌مینه له‌ودوو وڵاته ده‌ژین. ده‌مارگیرى وشۆفێنزمى عه‌ره‌بى ودژایه‌تى گه‌لى كورد له ئه‌رده‌ن وسعودیه تێپه‌رِیوه بۆ ولاَتانى مه‌شایخه‌كانى كه‌نداو . ئه‌وتا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر له‌كۆنفرانسى { به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاینده}له ئه‌بو زه‌بى 13/1 دا به‌ناوى وڵاتانى كه‌نداوه‌وه له كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌گه‌ریدا ده‌بێژىَ {ئێمه زۆر نیگه‌رانین به‌رامبه‌ر به ئاینده‌ى عێراق و له كه‌رتبوونى ده‌ترسین, بۆیه به‌هه‌مووتوانامان دژى ئه‌و كه‌رتبوونه ده‌وه‌ستین و رِێگه ناده‌ین پیرۆزیی و سه‌روه‌رى و یه‌كچارچه‌یی خاكى عێراق ده‌ستكارى بكرێت , به‌لامانه‌وه ئه‌وه هێلّى سووره‌و ناكرىَ ببه‌زێنرێت. * * * [هه‌فته‌ى رِابردوو هه‌ردووسه‌رۆك وه‌زیرانى مۆریتانیاو جیبۆتى سه‌ردانى سۆماڵیان كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سىَقۆڵیدا دانووستانیان له‌سه‌رپه‌یوه‌ندیه‌كانى نێوانیان و كۆمه‌ڵێك بابه‌تىدیكه كرد. هاوكات هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌رئه‌و مه‌ترسیانه‌كرد كه هه‌نووكه ئاراسته‌ى ولاَته‌كانیان به‌تایبه‌تى و{ ئوممه‌ى عه‌ره‌بى} به‌گشتى بوه‌نه‌ته‌وه, له‌وانه مه‌ترسى كه‌رتبوونى خاكى عێراق ,ئه‌ویش به‌هۆى ئه‌و فیدرالیه‌ى كه كورده‌كانى باشورى عێراق داواى ده‌كه‌ن . بۆیه هه‌رسی َلایان به‌تووندى ئه‌و داوایه‌یان ره‌ِتكرده‌وه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر پاراستنى یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌رىخاكى عێراق كرده‌وه.] هه‌واڵه‌كه لێره‌دا كۆتایی دێت. به‌رِێزان ئه‌و هه‌واڵه‌ى سه‌ره‌وه راِستنیه به‌ڵكو زادى خه‌یاڵى خۆمه . ئه‌و ولاَتانه كه‌وتوونه‌ته كیشوه‌رى ئه‌فریقاوه هه‌ستى ئه‌فریقیان له عه‌ره‌بى به‌هێزتره . له‌م ده‌ساَله‌ى دوایدا بوونه‌ته ئه‌ندامى جامیعه‌ى عه‌ره‌بى, فرِیان به‌سه‌ر عه‌ره‌ب و عه‌ره‌بایه‌تیه‌وه نیه ئه‌و عه‌ره‌بیه‌ى پێى ده‌ئاخافن ته‌نها خۆیان لێیتێده‌گه‌ن. بێگومانیشم زانیاریان سه‌باره‌ت به كورد گه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌وا زۆر ده‌گمه‌نه .مه‌به‌ستیشم له‌و هه‌واڵه ده‌ستكرده وێناكردنى ناحه‌زانى كورده كه به‌خۆمان نازانین له چ كوون و كه‌له به رێكه‌وه لێمان رِاستده‌بنه‌وه‌و په‌لامارمان ده‌ده‌ن. بۆیه به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت و دو‌ریش نیه یه‌كێك له‌و سىَ وڵاته رِۆژیّك له رِۆژان ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان لێده‌ركه‌وێت وله‌به‌ختى ئێمه‌دا هه‌ستى خۆبه‌عه‌ره‌ببوونیان لابه‌هێزبێت. بۆنا وڵاتیكىوه‌ك قه‌ته‌ر كه هه‌زاره‌ها كیلۆمه‌تر لێمانه‌وه دووره فیدرالیه‌ت به هێلى سوور بزانێت ,بۆ ئه‌نداماتى دیكه‌ى جامیعه‌ى عه‌ره‌بى هه‌مان هه‌ڵوێستیان نه‌بێت. * * * من وه‌ك مرۆڤێك كه برِواى ته‌واوم به ئازادى هه‌موو مرۆڤێك هه‌یه له هه‌ڵبژاردنى شێوه ژیانى خۆیدا . من وه‌ك كوردێكى سه‌ربه میله‌تێكى بنده‌ست و زۆرلێكراوو چه‌وساوه, به هه‌رجۆرێك بۆم بكرێت داكۆكى له ماف وداخوازى گه‌لانى بنده‌ست و به‌شخوراو ده‌كه‌م. من وه‌ك چه‌پێكى كوردستانى كه‌برِوام به مافى گه‌لان هه‌یه له برِیاردان له چاره‌نووسى خۆیدا . گه‌ربێت و هه‌ر مرۆڤێك هه‌ر لایه‌نێك هه‌رحیزبێك هه‌ر میلله‌تێك هه‌ر حكومه‌تێك له عێراق وده‌ره‌وه‌ى عێراق رِێز له خواست و ئیراده‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌م نه‌گرێت و له‌سه‌رحیسابى مافه‌رِواكانى نه‌ته‌وه‌كه‌م داواى پاراستنى یه‌كپارچه‌یی و پیرۆزى وسه‌روه‌رى خاكى عێراق بكات و بێحورمه‌تىو سووكایه‌تى به ئازار‌و خوێنى شه‌هیدانى میلله‌ته‌كه‌م بكات ,ئه‌وا له ئێستاوه و به‌بێ دوودڵى پرِبه‌دڵ ده‌خوازم ئه‌و عێراقه‌ى كه‌هه‌رگیز كوردخێرو خۆشى لێنه‌دیوه, له‌برى دووپارچه ببێته هه‌زارپارچه, به ئه‌ندازه‌یه‌ك هیچ پسپۆروشاره‌زایه‌كى بوارى جوغرافیا سه‌رى لێده‌رنه‌كات . *ئه‌و تێكستانه‌ى نێوان كه‌وانه‌كان له‌بڵاوكراوه‌ى {الى الامام }ى ژماره 78ى 2004ى حككع وه‌رگیراوه .
ا halabja@ofir.dk |
|
|
|
|