|
|
![]() |
|
خه‌زره‌جی ونامه‌كانی غوفران گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه نه‌بوونی زمانی لێتێگه‌یشتن بووه له‌نێوان میلله‌ت و رِابه‌رانی سیاسید.پشتگوَیخستن وبه‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی خواست وئاواته‌كانى گه‌ل كارێكی هه‌میشه‌یی ئه‌و راِبه‌رانه بووه . پێده‌چێ پاساوى ئه‌و كاره‌ش به‌وه بده‌نه‌وه كه گوایه به هه‌ءلومه‌رجێكی ناهه‌موارو نائاساییدا گوزه‌رمانكردووه ئه‌مه‌ش بوواری ئه‌وه‌ى نه‌داوین رِاوبۆچوونی میلله‌ت له‌مه‌رِ مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا وه‌ربگرین. به‌ڵام بوَئیمه‌ی كوردی به سیاسه‌ت سووتێنراو و نغرۆی نێوسیاسه‌ت گه‌ره‌كى به‌راِپرس نیه ومه‌رجه‌عه سیاسیه‌كانمان به‌سانایی له‌داخوازیه‌كانمان ده‌گه‌ن,{ گه‌ر بیانه‌وێ لێمانتێبگه‌ن}. ئه‌وه‌ى شایه‌تحاڵ وسه‌لمێنه‌ری ئه‌م بۆچوونه‌یه مه‌سه‌له‌ی تاوانبار[ خه‌زره‌جی]یه. له‌وده‌مه‌ی ئه‌و دۆزه له‌دانمارك هاته گۆرِێ دوو دیدوو هه‌ڵوێستى جیاواز‌و دوور له یه‌ك له نێو كورداندا درووست بوون . له‌لایه‌ك كورده ولاَتپارێزه‌كان , رِۆشنبیره‌كان , ئه‌وانه‌ى خۆیان یا كه‌سوكاریان ئازارچێژو چه‌وساوه‌ى ده‌ستی رِژێم بوون, تارِاده‌یه‌كیش ئه‌ندام ودۆست ولایه‌نگرانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیش. له‌لاكه‌یدی دوو زلهێزه‌كه‌ى كوردستان له‌ته‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامى.هه‌ر له ده‌سپێكا لایه‌نى یه‌كه‌م چالاكانه كه‌وتنه كاركردن چه‌ندین كه‌س سكاڵانامه‌یان ئاراسته‌ى دادگاكانی دانیمارك كرد. كۆمیته‌یه‌ك له‌بۆ كۆكردنه‌وه‌ى دۆكۆمێنت و به‌ڵگه‌نامه* هاته چێكردن .سه‌ده‌ها نامه‌ى پشتگیرى دادگایكردن و سكاڵا له وڵاتانی ئه‌وروپاو ئوسترالیا‌و كه‌نه‌داو ئه‌مه‌ریكاو كوردستانه‌وه گه‌شتنه وه‌زیری دادی دانمارك. له‌نێوانیاندا نامه‌ى هه‌ندىَحزب و رِێكخراوو كۆمه‌ڵه‌و كه‌سانى ناودار.چه‌ندین خۆپیشاندان و كۆرِوسیمیناری پاڵتاك و چالاكی میدیایی ئه‌نجام دران.هاوكات له به‌ره‌كه‌ی دیكه‌وه وه به‌هه‌مان خێرایی [نامه‌كانی غوفران] له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تى وپارتى وبزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیه‌وه گه‌شتنه وه‌زاره‌تى داد . ناوه‌رِۆكی نامه‌كان بریتین له پاكانه‌و رِووسپیكردنی تاوه‌نبار. له‌م ململانێ وكێبرِكێیه‌دا تائێستا لایه‌نى یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتووه.ئه‌مه‌ش له‌خۆرِا نه‌هاته گۆرِىَ به‌ڵكو له‌ئاكامىهه‌وڵوماندووبوونێكی زۆری كۆمیته‌ى وه‌گه‌رِخستنى هه‌وڵه‌كان بوو كه توانیان هێنده دۆكۆمێنت وبه‌ڵگه‌نامه‌مه‌یسه‌ربكه‌ن كه له‌كن دادگا خه‌زره‌جی وه‌ك تاوانبار ته‌ماشابكه‌ن. وه‌لێ نامه‌ى حیزبه‌كان هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر رِه‌وتى مه‌سه‌له‌كه نه‌بوو, چونكه ئه‌و نامانه له‌هه‌ڵوێستى حیزبایه‌تى به‌ولاوه شتێكى دیكه‌یان تێدانه‌بوون تادادگاى دانمارك پشتی پێببه‌ستێت . پاش ئه‌وه‌ى مه‌سه‌له‌ى سه‌لماندنى تاوانبارییه‌تى خه‌زره‌جى گه‌شته قۆناغێكى باڵا‌و هه‌موو كارته‌كانى كه‌پشتى پێقایم بوو سووتان ,ئیدى واچاوه‌رِوان ده‌كرا كه ئه‌ولایه‌نانه‌ش چاوبه‌هه‌ڵوێستیانا بخشێننه‌وه‌و به‌ره‌ى زۆرینه هه‌ڵبژێرن. به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌ك هه‌ر هه‌ڵوێستیان نه‌گۆرِى به‌ڵكوو به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر پشتگیری و نیشاندانى به‌بێتاوان. به‌تایبه‌تى به‌رپرسانى یه‌كیه‌تى كه‌نموونه‌یان كاك فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر [سیمینارى پالتاك ] دكتۆر فوئاد معێوم [ته‌له‌فزیۆنی ANNَ]مام جلال [رِۆژنامه‌ى الحیات] له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆكویت , دوواجاریش لێدووانه‌كه‌ىبۆ رِۆژنامه‌ى [القبس العربى]بوو. سه‌رجه‌م ئه‌م به‌رپرسانه له‌لێدووانه‌كانیاندا جه‌خت له‌بێتاوانى تاوانبارده‌كه‌ن.تاده‌گاته راِده‌ی ئیدعای بوونى په‌یوه‌ندى دۆستانه له‌نێوان خه‌زره‌جی و شۆرشى كورددا, یاخود رِوونتر بێژم له‌ته‌ك یه‌كیه‌تید. ئه‌وه‌ى جێی داخه كه‌سێكی وه‌ك دكتۆر فۆئاد معێوم به‌گومانه له‌ودۆكۆمه‌نتانه‌و به‌كه‌میان ده‌زانێت بۆتاوانباركردنی خه‌زره‌جی. ئه‌ز تێناگه‌م كووده‌بێت وڵاتێكى وه‌ك دانمارك كه هه‌زاره‌ها كیلۆمه‌تر له‌كۆردستانه‌وه دووره دادوه‌ره‌كانى بێگومانبن له‌تاوانباریه‌تی خه‌زره‌جی ,كه‌ته‌نها ده‌لیلیشیان به‌ڵگه‌نامه‌كانى كۆمیته‌كه‌یه* وه‌لێ سیاسه‌تمه‌دارانى له‌مه‌رِخۆمان كه‌له‌نێورِووداوه‌كاندا ژیاوون وخه‌زره‌جیش خاس ده‌ناسن باوه‌رِ به‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ناهێن وهه‌رسوورن له‌داكۆكی لێی. وه‌ك له‌زاری هه‌ندێك له‌و به‌رپرسانه‌وه بیستراوه مه‌به‌ست له‌م داكۆكیكردنه رِێگه‌خۆشكردنه له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌رانى رِژێمدا بۆهاتنه نیو رِێزه‌كانى ئۆپۆزشیۆنه‌وه . ئه‌وه‌ى برِێك ئاشنای عه‌قڵیه‌ت ودیدوبۆچوونی ئه‌فسه‌رانى په‌روه‌رده‌ی ده‌ستى سه‌ددام وگۆشكراوى هزری بۆگه‌نى به‌عس بێت , تێده‌فكرێت كه ئه‌و بۆچوونه بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه‌و له‌وه‌هم به‌ولاوه شتێكى دیكه‌نیه. كه‌سانێكى وه‌ك خه‌زره‌جى و وه‌فیق سامه‌رِائی رِژێمی سه‌ددامیان له‌خاتری ئه‌وه جێنه‌هێشتووه كه‌هه‌ستی مرۆڤایه‌تی ونیشتیمانیان بزوابێت وچیدى گه‌ره‌كیان نه‌بووه درِنده‌یی سه‌ددام فه‌رامۆش بكه‌ن ودلۆڤان بووبن. یاخود به‌ونیازه نه‌بووه تا به‌ره‌ى گه‌ل هه‌ڵبژێرن و رِابووردووی پۆخڵی خۆیان خاوێنبكه‌نه‌وه. ته‌نها هۆكار ی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان رِزگاركردنی گه‌ردنیان بووه له‌په‌تى سێداره ,ئه‌ویش پاش هه‌ستكردنیان به‌نزیكبوونه‌وه‌ى مه‌رگیان . بێگومانم گه‌ربێت و جارێكى دیكه ده‌سه‌ڵات بكه‌وێته‌ده‌ستیان ئه‌نفالێكى دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌نه‌وه, هیچیش په‌شیماننین له‌رِابووردووى خۆیان. تاهه‌نوكه‌ش خه‌زره‌جی له‌لێدوانه‌كانیدا بۆ میدیاكان به‌دوو ووشه‌ى چاك وخێر ناوى كوردی نه‌هێناوه‌و ئه‌سه‌فیشی ده‌رنه‌برِیوه بۆ رِوودانى كاره‌ساته‌كان. به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌زۆرجارسوكایه‌تى پێكردووین. گه‌رئه‌مه هه‌ڵوێستىبێت له‌كاتێكدا له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى رِژێمه, ئیدی ده‌بێ چ هه‌ڵوێستێكی نواندبێت له‌وده‌مه‌ى لاى رِژێم بووه‌و {ژێربه‌ژێریش په‌یوه‌ندى دۆستانه‌ىله‌ته‌ك كورد بووه}*. ئاشكرایه له‌سایه‌ى رِژێمه دیكتاتۆر‌و تۆتالیزمه‌كاندا گه‌ر كه‌سێك گه‌ره‌كیبێت بگاته پۆستێكى باڵا سه‌ربازی یا سیڤیل, پێویسته دڵسوزانه به‌شداری له پرۆسێسی راِگرتن و پاراستن وبه‌رده‌وامبوونى ده‌زگا داپڵۆسێنه‌رو سه‌ركووتكه‌ره‌كانى رِژێمه‌كه‌دابكات .كه‌واته خه‌زره‌جیش له‌خۆرِا نه‌گه‌شتووه به‌پۆستى سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى عێراق. بێگومان تا ئه‌ورِۆژه‌ى عێراقى به‌جێهێشت خزمه‌تكارێكى به ئه‌مه‌كی سه‌ددام ورِژێمه‌كه‌ی بوو. به‌په‌یژه‌یه‌كدا گه‌شتووه‌ته پۆسته‌كه‌ى كه پله‌كانى له ئێسكوپروسكى كوردی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه پێكهاتوون. به‌درێژایی مێژوومان داگیركه‌ران ودووژمنانمان به‌درِندانه‌ترین شێواز ئیِمه‌یان چه‌وساندوه‌ته‌وه, تاگه‌شته ئاستى به‌كاربردنى چه‌كى كۆكووژى وهه‌وڵی جینۆساید‌كردن. له دادگاكانى خاڵخاڵى و [محكمه الپوره] ودادگاكانى ئه‌سته‌نبوڵ ودیاربه‌كردا حكمى له‌سێداره‌دانى به‌كۆمه‌ڵیان {گۆتره} ده‌رده‌كرد ,كه‌له‌زۆرحاڵتدا ئه‌و دادگاییانه پترله ده‌ده‌قه‌ى نه‌خایاندووه. وه‌خودى دادگاكان خۆیان هیچ جۆره خه‌سڵه‌تێكی دادگاى شه‌رعیان نه‌بووه.له‌به‌رامبه‌ردا نه‌له كوردستان نه له‌ووڵاته داگیركه‌ره‌كان نه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى كوردستان هه‌رگیز رِوینه‌داوه به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێك له‌ووڵاته داگیركه‌رانه یا ته‌نانه‌ت گچكه‌ترتن كاربه‌ده‌ستیش به‌تۆمه‌تىتاوانكارى به‌رامبه‌ر به كورد دادگاییكرابێت. به‌ڵام ئه‌وه بۆیه‌كه‌مجاره ئه‌وكاره رِووده‌دات و به‌رپرسێكى باڵاى سوپایی كه‌رۆڵی سه‌ره‌كی ورِاسته‌خۆی له‌ئه‌نفالكردنى گه‌لى كورددا وازیكردووه به‌دادگا ده‌درێت. ئه‌ز به‌شبه‌حاڵى خۆم ئه‌و رِووداوه به‌ده‌سكه‌وتێكی بایه‌خدار ده‌خه‌مڵێنم ,چ له‌رِووى سیاسه‌یه‌وه‌بێت یا مه‌عنه‌وى. تۆمه‌تباركردنى خه‌زره‌جی ته‌نها خودى خه‌زره‌جی ناگرێته‌وه به‌لكو ده‌لاله‌تى فراۆانتریشی هه‌یه ,ئه‌ویش به‌رِه‌سمى ناساندنوئاشكراكردنى تاوانه‌كانى دژ به كورده ,كه‌له‌وه‌وبه‌ر قسه‌كردن له‌باره‌یانه‌وه بڤه‌بوو. هاوكات دادگاییكردنی رِژێمى سه‌ددام ده‌گه‌یه‌نیّت كه‌خه‌زره‌جی یه‌كێكبووه له‌كۆڵه‌كه‌گرنگه‌كانى. گه‌ره‌ك بوو سه‌رجه‌م لایه‌ن و توێژ‌و تاكه‌كانى گه‌له‌كه‌مان یه‌كهه‌ڵوێستانه به‌جددی كاریان بۆسه‌رخستنى ئه‌و دۆزه بكردایه. وه‌لێ به‌داخه‌وه هه‌ندێ لایه‌ن نه‌ك هاریكارییان نه‌كرد به‌ڵكه بوونه‌ته پارێزه‌رو داكۆكیكه‌ر له‌تاوانبار.كارته‌نها له‌داكۆكیكردندا نه‌وه‌ستاوه به‌لِكوگه‌شتووه‌ته ئاستى به‌گومانبوون له‌وگرووپ وكه‌سانه‌ى هه‌وڵی دادگاییكردنی خه‌زره‌جی ده‌ده‌ن.دۆستى هێژام حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن واته‌نى {ئه‌وانه‌ى داوایان تۆماركرد گه‌واهییاندا به‌ڵگه‌نامه‌یان گه‌یانده وه‌زاره‌تى دادى دانیمارك له‌خۆپیشاندا به‌شداریان كرد قسه‌یان كرد دێرِێكیان بڵاوكرده‌وه به‌كرێگیراوانی رِژێمی عێراقن .}* ناردنی نامه‌ی پاكانه‌و داكۆكیكردن وله‌قه‌له‌مدانى تاوانبار به‌دۆستى كورد, ده‌شێ تارِاده‌یه‌ك فه‌راهه‌مبكرێ وبكه‌وێته خانه‌ى هه‌ڵوێستى سیاسیه‌وه‌و له‌سیاسه‌تیشدا هه‌مووشت درووست و شیاوه. وه‌لێ ده‌میك كارله‌وه‌ده‌ترازێت وده‌گاته رِاده‌ى به‌خشینه‌وه‌ى تۆمه‌ت به‌ودڵسۆزانه‌ى خوازیارن خه‌زره‌جى به‌سزاى خۆی بگات , ئیدى بێده‌نگبوون له‌ئاستیدا ئه‌سته‌مه. سه‌رده‌مى ئه‌وه به‌سه‌رچوو له‌خۆرِا تۆمه‌ت بخه‌نه پاڵ ئه‌م وئه‌و . ئێستا شته‌كان به‌چاوی حه‌قیقه‌ت ده‌بینرێن وزۆر به‌سانایی تێكۆشه‌رودڵسۆز له‌به‌كرێگیراوناپاك جیاده‌كرێنه‌وه. من له‌نزیكه‌وه ئه‌ندامانى كۆمیته‌ى به‌گه‌رِخستن ده‌ناسم و ئه‌زیش یه‌كێكم لێیان. زۆربه‌یان یاخۆیان یا كه‌سوكاری نزیكیان زیانى رِژیمیان به‌ركه‌ووتووه, زیندانیان دیوه,پ م بوون, به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان به‌شدارى خه‌باتیان كردووه. وێراى ئه‌مانه ماندوونه‌ناسانه له‌كاتى خۆیان وخێزان وپشوویان گرتووه‌ته‌وه, له‌گیرفانى خۆیان سه‌فه‌رى ئه‌م شار‌و ئه‌وشاریان كردووه ته‌نها بۆپێشڤه‌بردنى دۆزه‌كه. جاكه‌سانێك به‌جۆره‌هه‌وڵبده‌ن وا دڵسۆزانه كاربكه‌ن سه‌رباری ئه‌وه‌ش به‌كرێگیراودابنرێن. به‌رِاستى ئه‌وه نارِه‌واییه‌كى گه‌وره‌یه ده‌رهه‌ق به‌وان وبه‌ولایه‌ن وكه‌سانه‌ش ده‌كرێت كه‌سۆزی خۆیان نیشانداوه. گه‌ره‌كمه ئاماژه‌ش به به‌رواری ناردنى نامه‌كه‌ى بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بكه‌م كه‌بۆ پاكانه‌كردن له‌خه‌زره‌جی ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى دادى دانمارك كراوه. لێپرسراوى ئه‌وروپاىئه‌و حزبه ئیحسان ملا عه‌لى نه‌یتوانیوه‌چه‌ند رِۆژتَك دانبه‌خۆیدا بگرێت ونامه‌كه دووابخات. به‌ڵكو له‌رِۆژێكدا ناردوویه‌تى كه هه‌ڵگری سیماى درِنده‌ترین كاره‌ساته كه‌به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتووه ,ئه‌ویش كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌یه. به‌ڵێ نامه‌كه‌ی له به‌رواری 16/3 دا ناردووه. به‌مه‌ش شه‌هیدانیان رِاچله‌كان و ئازاری شاروكه‌س وكاری شه‌هیدانیانداو بێرِێزیشیان له‌یاده‌كه‌كرد. له‌كۆتایدا گه‌ره‌كمه بێژم ئه‌وه‌ى جێی خۆشحاڵیه نامه‌كان نه‌ك له‌كن دادگای دانمارك له‌به‌رچاو ناگیرێن به‌ڵكو گه‌ر ئاراسته‌ى گچكه‌ترین كارمه‌ندى كوێره گوندێكی هه‌مان وڵاتیش بكرایه‌ن نه‌ده‌خوێنرانه‌وه. چونكه ئه‌م وڵاتانه‌به یاسا‌و ده‌ستوورو به‌ڵگه‌نامه كارده‌كه‌ن نه‌ك{ نامه‌ى غوفران}. 31/12/2..2 دانمارك *كۆمیته‌ى به‌گه‌رِخستنى هه‌وڵه‌كان بۆدادگایی كردنى خه‌زره‌جی. *سكرتێری گشتى یه‌كیه‌تى نیشتیمانى له‌میانه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا بۆ رِۆژنه‌مه‌ى ئه‌لحیات {4/12/2..2}گووتبووی {ئیمه په‌یوه‌ندى نهێنیمان به‌خه‌زره‌جیه‌وه هه‌بووه.} *بابه‌ته‌كه‌ى حه‌مه‌سه‌عیدحه‌سه‌ن به‌ناوى {ئیمه هه‌موو به‌كرێگیراوی رِژێمین} كوردستان نێت 6/12/2..2
|
|
|
|
|