|
|
![]() |
|
به‌دووری نازانم نه‌صیر شه‌مه‌ش بانگهێشتی کوردستان بکرێت
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ئێمه‌ی کورد زۆرجار له پێناسه‌کردنی دۆسته‌کانماندا زێده‌ڕۆیی ده‌که‌ین،به‌وه‌ی هه‌رکه‌س ووتارێک یا دوودێڕ شیعر یا دووقسه‌ی چاکی نێو میدیای بۆکردین، ئیدی ده‌یخه‌ینه خانه‌ی دۆستانی ژماره‌یه‌که‌وه . چه‌ندنمونه‌یه‌کی زیندو له‌به‌رده‌ستان ،ئه‌ویش بانگهێشتکردنی چه‌ند که‌سانێک له ڕووناکنبیرو سیاسه‌تمه‌دارو ڕۆژنامه‌نووس و هونه‌رمه‌ندی عه‌ره‌ب وتورک بۆ کوردستان و بردنیان بۆ سه‌ردانی شوێنه پیرۆزه‌کان وه‌ک مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و مه‌زاری بارزانی نه‌مرو تاد. وێرای ئه‌مه‌ش له هۆتێله { ڕاقی}یه‌کاندا ده‌یانخه‌وێنن وگه‌شت وسه‌فای چاکیشیان بۆ سازده‌که‌ن. وه‌لی زۆریک له‌وانه سپڵه‌و نمه‌ک حه‌رام ده‌رده‌چن و هه‌ر به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان به‌ناشیاو ترین شێوه له‌باره‌مانه‌وه ده‌دوێن و له‌سه‌رمان ده‌نووسن. هۆکاریش ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ی کورد تا ئێستا خوێندنه‌وه‌یه‌کی درووست و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ووردمان بۆ پپێناسه‌کردنی دۆست نیه. که‌س به تاکه ده‌ربڕینێک له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی تایبه‌ت و په‌یوه‌ندیدار به میلله‌تی کورده‌وه نابێته دۆست. دۆستایه‌تی هه‌ڵوێسته، پشتگیری به‌رده‌وامه، ده‌ربڕینی هه‌ستی مرۆڤانه‌یه، چه‌ختکردنی هه‌ڵوێستی سیاسی هه‌میشه‌ییه له‌هه‌موو بار‌و دۆخێک‌دا. گه‌لی کورد کۆمه‌ڵێک دۆستی به‌وه‌فاو ئه‌مه‌کداری له جیهان به گشتی و نێو ڕووناکبیران و به‌هره‌مه‌ندانی عه‌ره‌بدا به‌تایبه‌تی هه‌یه که به‌رده‌وام هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌یان له‌مه‌ر دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان نواندووه، له ئاکامی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌شیاندا زۆرجار بووه‌ته مایه‌ی دژایه‌تی کردن له‌لایه‌ن عه‌ره‌به شۆفێنزمه‌کانه‌وه، لێ ئه‌وانه به‌موویه‌ک هه‌ڵوێستی دۆستانه‌یان له‌ق نه‌بووه، چونکه به‌ڕاستی دۆستن و ڕۆژێکیش چاوه‌ڕێی پاداشت نه‌بوون، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له‌وانه تا ئێستا کوردستانیشیان نه‌دیوه، پشتگیریشیان بۆ ئێمه له‌ئاکامی عه‌داله‌تی دۆزه‌که‌مان و دیرۆکی پرترادیژیامانه‌وه هاتووه.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له ماڵپه‌ڕی کوردستان نێتدا نووسینێکی کاک مه‌جید دڵنیام خوێنده‌وه به‌نێوی [ئایا کازم ساهر شایانی بانگهێشتکردنه بۆ کوردستان؟] کاک مه‌جید باس له‌وه ده‌کات که لایه‌نه فه‌رهه‌نگیکانی کوردستان کازم ساهیریان بۆ کوردستان بانگهێشت کردووه تا کۆنسه‌رت سازبکات. پاشان باس له هه‌ڵوێستی ناشه‌ریف و شۆفینیستانه‌ی کازم ده‌کات به‌رامبه‌ر به کورد،تا ئه‌و راده‌یه‌ی بێ شه‌رمانه به‌کورد ده‌ڵێ تورک. دواجار ده‌ڵێت گه‌ر هونه‌رمه‌نێک ئه‌وه هه‌ڵوێستی بیت به‌چ پێوه‌ریک به‌نیازن بانگهێشتی کوردستانی بکه‌ن؟ هه‌ر دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته هه‌ڵوێستی سیاسی دژ به کوردی هونه‌رمه‌ندێکی مووزیکژه‌نم هاته‌یادو به‌خۆمم گووت گه‌ر ده‌زگا فه‌رهه‌نگیه‌کانمان کازم ساهر بانگهێشت بکه‌ن به‌دووری نازانم ئه‌میش بانگهێشت بکه‌ن. ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوی نصیر شه‌مه‌یه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی فه‌یلییه، له دایکبووی باژێری کووته. له‌ڕووی هونه‌ریه‌وه تابڵێی لێهاتوو به توانایه عودژه‌نێکی به‌ناوبانگه، له جیهانی عه‌ره‌بیدا پێگه‌یه‌کی هونه‌ری به‌رزی هه‌یه، به‌رده‌وام کۆنسه‌رته‌کانی گه‌رمووگووڕن. وێرای ئه‌مانه خاوه‌نی خوێندنگای تایبه‌تی خۆیه‌تی له وڵاتی میسر، که وانه‌ی ئامێری عودی تێدا ده‌ڵێته‌وه. له‌کن من هه‌ر به‌هره‌مه‌ندێک مه‌ردانه هه‌ڵوێستی خۆی له‌مه‌ڕ نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌و ماف خوراوه‌کان به‌ڕاشکاوانه به‌یان ناکات و پشتگیریان لێنه‌کات من هونه‌ره‌که‌ی به پولێک ناکڕم. { لێره‌دا مه‌به‌ستم له‌هونه‌رمه‌ندانی کورد و عه‌ره‌ب و تورک و فارسه} ئه‌ی مه‌سه‌له‌که چۆن ده‌بێت گه‌ر هاتوو ئه‌و هونه‌رمه‌نده بێ هه‌ڵوێسته کورد بێت؟ بابزانین نه‌صیر شه‌مه هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به کوردچۆنه؟ به‌راورد له‌گه‌ڵ بۆچوونی له دۆزی عه‌ره‌ب به‌گشتی و گه‌لی فه‌له‌ستین به تایبه‌تی.
زۆرجار به‌بۆنه‌و بێ بۆنه باسی چه‌وساندنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کانی کردووه،{که‌من دژی ئه‌وه‌نیم و ئومێده‌وارم ڕۆژێک بگه‌ن به‌ئامانجی خۆیان} زۆرجاریش به‌حه‌ماسه‌وه له دۆخی ناهه‌مواری عه‌ره‌ب ده‌دوێت و فرمێسکیان بۆ ده‌ڕژێت. ته‌نانه‌ت چه‌ندین پارچه مووزیکی بۆ بۆنه‌و ڕووداو‌و کاره‌ساته‌کانی به‌سه‌ر فه‌له‌ستین و عه‌ره‌بدا هاتوون داناوه. پارچه مووزیکێکی هه‌یه به نێوی{ عامریه} بۆ ئه‌و عێراقیانه‌ی داناوه که له‌سه‌ووه‌ختی جه‌نگی ڕزگارکردنی کوێتدا له‌په‌ناگایه‌کی گه‌ره‌کی عامریه له به‌غدا کوژران.له‌هه‌ر وڵاتێک که کۆنسه‌رت سازده‌کات ده‌بێت ئه‌و پارچه مووزیکه بژه‌نێت.من پرسیارێک له نه‌صیر ده‌که‌م و ده‌ڵێم ئه‌رێ قوربانیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال و هه‌شت هه‌زار بارزانی ویژدانی مردووتی نه‌بزواند تا پارچه مووزیکێکیان پێشکه‌ش بکه‌یت ؟ یاخود بێ سه‌روشوێن کردنی 5000 گه‌نجی فه‌یلی له‌کن تۆ ئه‌وه‌نده به‌هایان نه‌بوو به‌دوو ووشه له شونێک، بۆنه‌یه‌ک باسیان بکه‌یت؟ گریمان ئه‌وانه کوردنه‌بوون لێ خۆ مرۆڤ بوون باوه‌ک کۆمه‌ڵه مرڤێکی زۆرلێکراو هه‌ڵوێستت به‌رامبه‌ریان ده‌ربڕیایه. ئه‌م مرۆڤه تائێستاش له‌هیچ بۆنه‌یه‌کدا کوردبوونی خۆی نه‌درکاندوه، که ئه‌و پرسیاره‌شی لێ ده‌که‌ن له‌وه‌ڵامه‌که‌ی هه‌ڵدێت. بگره خۆشی به عه‌ره‌ب له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. به‌ر له ڕمانی ڕژێمی سه‌دام له بۆنه‌یه‌کدا هێرشی تووندی کردبوویه سه‌ر یه‌کیه‌تی و پارتی به‌وه‌ی که به‌نیازن عێراق پارچه‌پارچه بکه‌ن.
ئه‌میره الطحاوی نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسی میسری له ماڵپه‌ڕی{ الحوار المتمدن ژماره268} دا بابه‌تێکی بڵاو کردووته‌وه به نێوی[سڵاو له نصیر شه‌مه به‌ڵام] من لێره‌دا ته‌نها هه‌ندێک بڕگه‌ی گرنگی ئه‌و نووسینه وه‌رده‌گێرمه سه‌ر کوردی. ئه‌میره له شوێنێکدا ده‌ڵێت[چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له ڕۆژنامه‌ی الحیاة له‌نده‌نیدا ه هه‌واڵێکم له باره‌یه‌وه خوێنده‌وه که ده‌بیژی نصیر شه‌مه مایسترۆ و شه‌یتانی عود و زریابی سه‌رده‌م ژه‌نیاری عێراقی{ عه‌ره‌ب} ئه‌و که‌سه‌ی له پایته‌خته‌کانی جیهاندا ئاهه‌نگی بۆ سازده‌کرێت.......] له‌شوێنێکی دیکه‌دا ده‌ڵیت[له یه‌کێک له ئاهه‌نگه‌کانیدا ساڵی 1991 میلۆدیای عامریه‌ی ژه‌ند ، هاوکات باسی له هێرشه‌کانی ئه‌مرئکا بۆ سه‌ر عێراق کرد که چ وێرانکاریه‌کی لێ که‌وته‌وه،هه‌روه‌ها باس له ئابڵوقه‌ی ئابوری بۆ سه‌ر عێراق ده‌کات . که‌چی به هیچ جۆرێک ڕژێمی سه‌دام مه‌حکوم ناکات.] له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌دا ده‌بێژێت {له‌و ئاهه‌نگه زۆرانه‌ی له مصر سازده‌کران نصیر ئه‌ستێره‌یه‌کی ئه‌و ئاهه‌نگانه بوو، له‌ریزی پێشه‌وه باڵوێزی عێراق سڵتان شاوی و به‌رێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵنێری عێراق تالب سه‌عدون داده‌نیشتن. ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌بوو که گوایه تالب سه‌عدون ڕێخۆشکه‌ر بووه بۆ گه‌شتنی نصیر به ئه‌ڵقه‌ی یه‌که‌می ئه‌هلی هونه‌ر و مووزیک له میسر.ته‌نانه‌ت ئه‌وباسه‌ش هه‌بوو که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر نصیر له هۆتێلێکی پێنج ئه‌ستێره ده‌ژیا له قاهره ،خه‌رجیه‌که‌شی له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌ی عێراقه‌وه ده‌درا. هه‌ندێک ده‌ڵێن{ ئه‌مه‌ش له زمانی ئه‌میره‌وه‌یه} ئه‌سته‌مه گه‌نجیکی به‌ته‌مه‌نی وه‌ک ئه‌و بگاته ئه‌و پۆست و ئاسته گه‌ر په‌یوه‌ندی به رژێمه‌وه نه‌بێت. نصیر له عێراقدا به‌رپرسی چه‌ندین پۆستی گرنگی بواری مووزیکی بوو، هه‌روه‌ها به ئاره‌زووی خۆی سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد. له‌ساڵه‌کانی 1989-1990-1991 دا خه‌لاتی ڕێزگرتنی سه‌ندیکای هونه‌رمه‌ندانی عێراقی وه‌رگرتووه.} ئه‌میره ده‌ڵێت [نصیر به‌شێکی زۆری داهاتی کۆنسه‌رته‌کانی به منداڵانی عێراق و فه‌له‌ستین ده‌به‌خشی، که خۆشی شانازی پێوه ده‌کات و ده‌ڵێت/وابزانم ئه‌رکی سه‌رشانی خۆم به‌رانبه‌ر فه‌له‌ستین و منداڵانی عێراق به‌جی گه‌یاندووه ./] سه‌باره‌ت به خزمه‌تکردنی مووزیکی عه‌ره‌ب به‌شانازیه‌وه داڵێت[له‌سه‌ر ئاستی مه‌عنه‌وی سوپاس بۆ یه‌زدان که توانیومانه فه‌رهه‌نگی عه‌ره‌ب که به‌خۆشحاڵیه‌وه من نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌م بگه‌یه‌نینه ئاستیکی جیهانی، وه توانیمان له ئاستێکی به‌رزدا وێنه‌یه‌کی شارستانی ئه‌و وڵاته پێشکه‌ش بکه‌ین که ئینتمام هه‌یه بۆی.] ئه‌میره له به‌شێکی دیکه‌ی نووسینه‌که‌یدا ده‌ڵێت[له ڕه‌مه‌زانی 1999دا نصیر له میسر میوانی هه‌میشه‌یی زۆر له ئاهه‌نگه که‌لتووریه‌کان بوو. من و هه‌ڤاڵێکم که ماوه‌یه‌ک له عێراق ژیابوو چووینه لای، به‌هه‌ردوو زاراوه‌ی Kurdi zani kak nasir? مسری و عێراقی سڵاومان لێ کرد. پاشان به‌کوردی بزه‌یه‌ک گرتی لی وه‌ڵامی نه‌داینه‌وه،پرسیاره‌که‌م به زاراوه‌ی میسری دووپات کرده‌وه‌و گووتم مامۆستا نصیر به‌ریزت کوردیت؟به‌م جۆره وه‌ڵامی دامه‌وه{پێویست به‌م نه‌فه‌سه ڕه‌گه‌زپه‌رستیانه ناکات ئێمه‌هه‌موومان عێراقین و له ژێر ئابڵوقه‌داین} به‌جۆرێک له پێداگرتن پرسیاره‌که‌م به‌جۆرێکی دیکه دووباره‌کرده‌وه و پرسیم مامۆستا ده‌ڵێن به‌ڕێزت کوردی فه‌یلیت و .....نه‌زۆر نه‌که‌م ڕێگه‌ی نه‌دام قسه‌کانم ته‌واو بکه‌م به‌رسیڤی دامه‌وه{ هه‌موومان له عێراق یه‌کسانین ،جیاوازی له نێوان کورد وغه‌یری کورددانیه.} ئه‌وه چییه پاڵ به که‌سێکه‌وه ده‌نێت نکوولی له نه‌ته‌وه‌و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆی بکات؟ بگره له‌وه خراپتریش به‌جۆرێک باس له رژێمێکی چه‌وسێنه‌ری وه‌ک سه‌دام بکات که‌گوایه جیاوازی له نێوان نه‌ته‌وه‌کانداناکات. ئه‌میره له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی نصیر به مخابه‌راتی عێراقیه‌وه ده‌ڵێت {یه‌کیک له نووسه‌ره عه‌ره‌به‌کان به‌نێوی سه‌میر عه‌بید له نووسینێکیدا سه‌باره‌ت به نصیر گووتوویه‌تی ماڵه‌که‌ی خۆی وه‌ک مۆڵگه‌ی موخابه‌راتی عێراقی به‌کار هێناوه. هه‌ر ئه‌میره ده‌بیژێت زۆر هه‌وڵم دا به‌ته‌له‌فون ڕاست و ناڕاستی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی لێ بپرسم وه‌لێ ئه‌و به‌رده‌وام خۆی به‌سه‌رقاڵ نیشانده‌داو گوایه کاتی نیه بۆ گفتووگۆ . لێ له‌راستیدا خۆدزینه‌وه‌بوو له پرسیاره‌کانی من.
ڕۆژنامه‌ی میدیای ئازیز له دوالاپه‌ڕه‌ی ژماره189 دا کورته هه‌والێکی له‌مه‌ڕ نصیر شه‌مه بڵاوکردووه‌ته‌وه. هه‌واڵه‌که سه‌باره‌ت به‌و کۆنسه‌رته‌یه که نصیر له ئه‌بووزه‌بی له کۆتایی مانکی چواردا سازی کردوه، له‌وێنده‌ری له پاڵ پارچه مووزیکی عامریدا پارچه مووزیکێکیشی ژه‌ندووه به نێوی شه‌قڵاوا. پێده‌چێت به‌ڕێزانی ستافی میدیا ته‌نها له‌به‌ر ناوی شه‌قڵاوا ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوکردبێته‌وه، وه‌ک هه‌واڵێکی زۆر گرنگیان ده‌ستکه‌وتبێت و ڕووداوێکی مێژوویی بێت. له‌ڕاستیدا شه‌قڵاوا له‌کن نصیر شارێکی عێراقیه وه‌ک دیوانیه‌و به‌سره‌و کربلا، نه‌ک باژێڕێکی کوردستانی. نیشاندانی خۆشحاڵیشی بۆ به‌رێز مام جه‌لال وه‌ک سه‌ره‌ک کۆماری عێراق، که‌له ئاهه‌نگه‌که‌دا ده‌ری بڕیوه، ئه‌وه‌ش ته‌نها له دیدی عه‌ره‌بێکی عێراقیه‌وه هاتووه نه‌ک وه‌ک کوردێک هه‌ستی کوردایه‌تی به‌و ڕووداوه بزوابێت.جابۆیه گه‌ره‌ک بوو به‌ریزانی ستافی میدیا به‌و هه‌واڵه بێ بایه‌خه هه‌ڵنه‌په‌رینایه. halabja@ofir.dk
|
|
|
|
|