|
|
![]() |
|
کاک بارام سوبحی، تکایهناوی حیزبی شیوعی به نوری مورادی پۆخڵ مه‌که دۆستێکی حیزبی شیوعی به‌ڕێز کاک بارام سوبحی له به‌رواری 26/6 له کوردستاننێتدا بابه‌تێکی به نێوی{به‌ڕێز سه‌رۆ قادر ڕۆژنامه نووسی ته‌رۆریست} بڵاوکردووه‌ته‌وه. بابه‌ته‌که‌ی په‌یوه‌ندی به‌قسه‌کانی کاک سه‌رۆ قادره‌وه هه‌یه که له به‌رنامه‌ی چاوی سێیه‌مدا سه‌باره‌ت به ئیسلامیه‌کان کردبووی. کاک بارام له‌دووتوێی نووسینه‌که‌یدا باسی به‌رنامه‌ی [الاتجاه المعاکس}ی که‌ناڵی الجزیره‌ی کردووه که سه‌باره‌ت به باروودۆخی عێراق بووه.وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت یه‌کێک له میوانه‌کانی ئه‌و به‌رنامه‌یه که‌سێک بووه به‌نێوی نوری موراد که کاک بارام به وته‌بێژی حیزبی شیوعی ناوی بردووه.گوایه ئه‌و وتهبیژه شه‌رعیه‌تی به کاره ئیرهابیه‌کان داوه و زه‌رقاوی به‌شه‌هیدو سه‌دامیش به سه‌رۆکی شه‌رعی عێراق له‌قه‌ڵه‌م داوه. باکاک ئارام بزانێت که ئه‌و که‌سه واته نوری مورادی به‌هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندی به حشع ه‌وه نیه،مه‌به‌ستیشی له به‌کار هێنانی ناوی حشع ته‌نها بۆ له‌که‌دارکردنی تێکۆشان و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی ئه‌و حیزبه‌یه.ئه‌و مرۆڤه میوانێکی خۆشه‌ویست و به‌رده‌وامی که‌ناڵی جه‌زیره‌یه،هه‌رجاره‌ی بۆ مه‌به‌ستێک میوانداری ده‌که‌ن.جارێک هێرش ده‌کاته سهرکوردو به‌ده‌ستی ئیسرائیل و له‌تکه‌ری عێراقیان ناوده‌بات،ده‌مێک هێرش ده‌کاته سه‌ر شیعه‌و سیستانی و به جێبه‌جێکه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێرانیان ده‌ناسێنێت. چه‌ند جارێکیش دابه‌زیوه‌ته سه‌ر حشع و به‌خزمه‌تکاری ئه‌مه‌ریکایان ناوده‌بات.لایه‌ن وحیزب نه‌ماوه هێرشی نه‌کردبێته سه‌ر. نوری مرادی هه‌مووکاتی خۆی بۆ دژایه‌تی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نانه ته‌رخان کردووه که به‌رهه‌ڵستکاری ڕژێمی سه‌دام بوون.که‌سێکی دۆڕاوو مایه پوچه‌و ئه‌خلاقی سیاسی له‌ده‌ست داوه‌و وه‌ک سه‌گ به‌هه‌موولایه‌کدا ده‌وه‌ڕێت. لای هه‌موان هه‌ڵوێستی حشع به‌رامبه‌ر به رووداو مه‌سه‌له‌کانی ئه‌مڕۆی عێراق ڕوون و ئاشکرایه‌و به که‌سانی وه‌ک نوری و هاوشێوه‌کانی ناشیرین ناکرێت،حشع خۆیشی زامداری ده‌ستی تهرۆریستانهو چه‌ندین شه‌هیدی داوه که یه‌کێکیان هاوڕی سه‌عدوون ،ئه‌ندامی مهکتانی سیاسی بوو. هه‌ر پاش دوو ڕۆژ هاوڕێ موفید الجزائیری ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی حشع له به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌تیدا له سه‌ته‌لایتی فورات به‌تووندی به‌رسیڤی نوری مورادی دایه‌وه و ماهیه‌تی ئه‌و که‌سه نه‌خۆشه‌ی بۆ بینه‌ران ئاشکراکرد. دوواشت پێویست بوو کاک بارام به وردی دیقه‌تی بدایه که له تێکسته‌که‌دا نووسرابوو{حیزبی شێوعی عێراق-کادر}واته جه‌ماعه‌تی کادر که داتاشراوێکی نوێیه‌و هه‌رخۆی دامه‌زرێنه‌رو سکرتێرو مه‌کته‌ب سیاسی هه‌مووشتێکه وحیزبهکهشی ته‌نها له که‌ناڵی جه‌زیره‌و ئینته‌رنێتدا وجودی هه‌یه. هیوادارم کاک بارام ئه‌م شێواندنه‌ی به هۆشیاریه‌وه نه‌کردبێت، به‌ڵکو ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌کی تێنه‌گه‌شتن بووبێت ،که ئومێده‌که‌م له ئاینده‌دا هه‌ڵه‌ی وا گه‌وه‌ره دووباره نه‌کاته‌وه.
|
|
|
|
|