|
|
![]() |
|
نمایشێكی پرِله‌ترس ودرۆ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆگه‌رِان به دوویى فریشترین وگه‌رمترین هه‌واڵدا له‌مه‌رِ كوردستان و عێراق وناچه‌كه ,شه‌وانه له‌ده‌رگای زۆربه‌ی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان ده‌ده‌م به‌تایبه‌تى عه‌ره‌بیه‌كان. بۆئاسانكاریش كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كانم رِێزبه‌ندكردووه.له‌كاتی ته‌ماشاكردندا له‌سه‌ر هه‌ركه‌ناڵێك چه‌ند چركه‌یه‌ك یا پتر هه‌ڵوه‌سته‌ده‌كه‌م,گه‌رمه‌یلرِاكێشبوو ده‌مێنمه‌وه ,خۆگه‌ربه پێچه‌وانه‌وه‌بوو ئئیدى ده‌چمه سه‌ركه‌ناڵێكى دیكه. چه‌ندكه‌ناڵێك هه‌ن هه‌رگیز شتى نوێ وسه‌رنجرِاكێشیان په‌خشنه‌كردوه‌و له‌بازنه‌یه‌كى ووشكو رِشه‌ق بێبایه‌خ وداخراودا ده‌خولێنه‌وه. به‌رنامه‌كانیان به‌جۆرێك ئاراسته‌یه كه‌خزمه‌ت به‌مه‌به‌ستێكى تایبه‌تىدیاریكراو ده‌كات . ئه‌ویش پیاهه‌لدانه به ده‌سه‌ڵات ورِژێم وسه‌ركرده‌ى وڵاتد. به‌جۆرێك باس ده‌كه‌ن كه‌هیچ گرفت نیه‌وهه‌مووشت پێرفه‌كته‌و هاووڵاتیان شاد‌و به‌خته‌وه‌رن و به‌رده‌وام ده‌ست به‌دوعان بۆسه‌ركرده‌كه‌یان كه ئه‌وژینه به‌هه‌شتیه‌ى بۆدابینكردوون .نموونه‌ی ئه‌وكه‌ناڵانه‌ش لیبیا,سودان,سعودیه,عێراقن. كه‌ناڵی ئاسمانی عێراقی له‌هه‌موویان به‌دترودرۆزنتره. لاى ئه‌م كه‌ناڵه درۆ بووه‌ته پیشه‌و رِێژه‌ی نه‌گۆرِ.به‌جۆرێك ده‌توانم بێژم گۆبڵز له‌چاویانا راستگۆ بووه .ئه‌وه‌ی گه‌ره‌كمه باسیبكه‌م به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵی ناووبراوه,كه‌به‌رِاستى سه‌رنجمى رِاكێشاو متابه‌عه‌م كردوو وه‌ك جاران بازمنه‌دا به‌سه‌رید. له‌وبه‌رنامه‌یه‌دا كه ئیواره‌ی 24/9/2..2په‌خشكرا,تێیدا هه‌تیوه‌كه‌ی {عۆجه}له‌یه‌كێك له ته‌لاره قه‌شه‌نگو رِازاوه‌كانیدا پێشوازی له هه‌ندێك به‌رپرسانی ئیداری وحزبی پارێزگاكانى باشووری عیراق ده‌كرد. زۆرجار ئه‌م كه‌ناله به‌بۆنه‌و به‌بێ بۆنه كاروچالاكیه‌كانى سه‌دامى وه‌ك هه‌واڵ نیشانداوه . به‌ڵام له‌م گله‌دا ئه‌وه‌ى سه‌رنجرِاكێش بوو گوواستنه‌وه‌ی رِاسته‌وخۆی ووته‌كانى خودى سه‌دام یاخود رِاستر بێژم مۆچیاریه‌كانی سه‌دام بوو بۆ میوانه‌كانی. به‌بۆچووونی ئه‌ز ئه‌م كاره مه‌به‌ستێكی له پشته‌وه‌بوو, ئه‌ویش ووریا كردنه‌وه‌ی ئه‌وبه‌رپرسانه‌یه له‌كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانى ژێرده‌سه‌ڵاتیان ,چونكه ناوچه‌یه‌كى هه‌ستیاره‌و مه‌ڵبه‌ندىئۆپۆزشیۆنیشه. هاوكات نیشاندانی سه‌دامه له دۆخێكی هێمن و ووره‌به‌رزدا,كه گوایه ئه‌وهه‌راوهوریایه‌ى له ئارادایه بۆلێدان و وه‌لانانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى باكی لێنیه‌و كاریگه‌ری نیه له‌سه‌ری. به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه دیاربوو.ئاسه‌واری ترس ونائارامی ودڵه‌رِاوكێ زۆر به‌رِونی به‌سیمایه‌وه دیاربوو. ته‌نانه‌ت له په‌یڤینه‌كانیشیدا رِه‌نگیدابوویه‌وه. باسه‌كانی هیچی به‌سه‌رهیچه‌وه‌نه‌بوو له‌بابه‌تێكه‌وه ده‌چووه‌سه‌ر یه‌كێكى دیكه بێئه‌وه‌ی هیچیان كۆتای پێبهێنێت.ئه‌مه‌ش چه‌ند نمونه‌یه‌كه له باسه بێسه‌روبه‌ره‌كانی:{ ئێمه پێویستمان به‌پلان دارِشتن هه‌یه وهه‌ر وه‌زاره‌تێك گه‌ره‌كه بزانێت كاره‌كه‌ی چه‌ندكاتی پێویسته.به‌كۆتایی هێنانی قوتابخانه خوێندن كۆتایی نایه‌ت,ده‌بێ به‌رده‌وام بخوێنین ,ئیمه له‌میلله‌ته‌وه فێرده‌بین ومیلله‌تیش له‌ێمه‌وه.ئیمه هه‌موو ئازاین ئازایی پیشه‌مانه. ده‌ڵێن سه‌دام هه‌میشه دڵخۆش وده‌م به پێكه‌نینه ,ئێسته‌ش له‌به‌رده‌م ئیوه‌دا پێده‌كه‌نم[له‌وكاته‌دا قاقایه‌كی درووستكراوی لێدا] . ئه‌وه‌نده بزانن هه‌مووكاره‌كان به‌دڵی ئێمه ده‌بێت. گشتمان عێراقمان خۆشده‌وێت,خۆشه‌ویستیش یانى فیداكاری.} یه‌كێك له خه‌سله‌ته‌كانى دیكتاتۆر چاندنی تۆوی ترسه له سه‌رجه‌م پێگه‌كانى كۆمه‌َڵگاد. ترس ده‌بێته عینوان ورِه‌وشت وفه‌رهه‌نگی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ وبه‌شێوه‌یه‌كى هه‌ره‌می له‌سه‌ره‌وه له خودى دیكتاتۆره‌وه دێته‌خواره‌وه بۆ ساده‌ترین مرۆڤ. له‌كن رِژێمی سه‌دام ترس هه‌موو كون وقوژبنێكی وڵاتی ته‌نیوه. ته‌نانه‌ت پیاوان وده‌زگا فره‌جۆربه‌جۆره‌داپڵۆسێنه‌ره‌كانیشی لێبه‌ده‌رنین . كارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگایانه له‌گه‌ڵَ دلسۆزیان تاسه‌ر مۆخ وئێسك بۆ سه‌دام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له‌ترسێكى به‌رده‌وامدا ده‌ژین نازانن چ كات دكتاتۆر غه‌زه‌بی خۆی له‌به‌ر هه‌رهۆیه‌ك بێت ده‌رژێنێت به‌سه‌ریاند. بۆیه ده‌بینین ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ى له‌نێوان سه‌دام وداروده‌سته‌كه‌ی هه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كی نائاساییه‌و له‌سه‌ر بنه‌مای ترس بونیادنراوه. ترسی و گومانی سه‌دام له‌وان له‌رِوانگه‌ی هه‌ستكردن به كه‌مبوونه‌وه‌ی دڵسۆزیان بۆخودی دكتاتۆرو رِژێمه‌كه‌ی,یا به‌وه‌همی یپیلانگێرِان دژى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى. ترسى به‌رده‌وامىئه‌وانیش له‌وی كه‌ى دیكتاتۆر كاری نامێنێ پَیان وكه‌لایان ده‌كات .وه یاخودبه‌گوومانبوون له‌وه‌ی كه‌ئیدى جێگه‌ى متمانه‌ی سه‌دام نین, یا هه‌ر هۆیه‌كى دیكه. جائه‌م جۆره‌ترسانه به‌زه‌قی له‌وپێشوازیه‌دا وه‌دیاربوو,چ له لێدوانه‌كانیاندا وه‌چ له هه‌ڵسوكه‌وت وجۆرى دانیشتنه‌كانیاند. سه‌ره‌تا چوار له‌میوانه‌كان له‌سه‌ركورسیه‌كی سێنه‌فه‌ری دانیشتبوون به‌جۆرێك ترنجابوونه‌یه‌ك هه‌واش به‌نێوانیاندا نه‌ده‌چوو .به‌ڵام به‌رامبه‌ریان یه‌ككه‌س له‌سه‌ر كه‌ره‌ءێته‌یه‌كی چوارنه‌فه‌ری به‌ته‌نها دانیشتبوو. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ی نیشانده‌دا كه كه‌سیان زاتیان نه‌بووه له‌ته‌كیه‌وه دانیشن,چونكه ئه‌وزاته حیمایه‌كه‌ی سه‌دام بوو. له‌حزووری سه‌دامدا ترس شیرازه‌ی تێكدابوون, به‌رده‌وام وه به شێوه‌یه‌كی نه‌شاز ده‌بزوان. له‌هه‌موویان نائارامتروشڵه‌ژاوتر (پێموابێت) پارێزگاری دیوانیه بوو كه‌له ده‌ستی رِاستی سه‌دامه‌وه له‌سه‌ر كورسیه‌كى تاككه‌سی دانیشتبوو. ئه‌م مرۆڤه ترس دانیشتنیشى له‌بیربردبوویه‌وه,ته‌نهاله‌سه‌ر سووچێكی كورسیه‌كه دانیشتبوو لاقه‌كانی له‌شیوه‌ی بازنه‌داو نووكی پێڵاوه‌كانی به‌رامبه‌ر یه‌ك{له‌شێوه‌ى دانیشتنه‌كانى Mr.Bean} دانیشتبوو. ده‌بوو به‌رده‌وام رِووی له سه‌دام بێت جا هێنده لایكردبوویه‌وه ماسولكه‌كانی ملىده‌رپه‌رِیبوون. ده‌مێك ده‌سته‌كانی له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ داده‌نان ده‌میك ده‌كردن به‌ناویه‌كدا ده‌مێك له‌سه‌ر رِۆخی كورسیه‌كه ده‌مێك شۆرِی ده‌كردنه‌وه ده‌مێك به‌سینگه‌وه ,هه‌ندى جاریش سه‌ری پێده‌خوراند. گه‌ره‌كی بوو وه‌ك ئه‌وانی دیكه برِێك له{ ووته به‌نرخه‌كانى}سه‌دام تۆمار بكات ,بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستىبرد بۆ سه‌ر ته‌پله‌َكه گچكه‌كه‌ی ته‌نیشتى بۆ كاغه‌زوپێنووس. هێنده په‌شۆكابوو تاده‌فته‌ره گچكه‌كه‌ى به‌رده‌ستكه‌وت ئه‌وه‌نده‌ى نه‌مابوو كه‌تنێك بدات وچاكه‌ی خۆی برِژێنێت.ئه‌و چایه‌ى بۆیان دانرابوو كه‌سیان قوومیان لێنه‌دابوو,چونكه بۆیان نه‌بوو به‌رله‌سه‌دام بیخۆنه‌وه. بێگومان له‌یادیان نه‌چووه كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا چۆن سه‌دام به‌تووندى سه‌رزه‌نشتى هه‌ندێك له‌وه‌زیره‌كانى كردبوو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ر له‌خۆی چاكانیان خواردبوویه‌وه. وه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌مپێدا سه‌دام ئه‌و به‌رپرسانه‌ی بۆیه كۆكردبوویه‌وه تائاگاداریان بكاته‌وه له‌و مه‌ترسیانه‌ی چاوه‌رِوانده‌كرێت,كه‌بێگومان له‌ئه‌گه‌ری روودانی‌دا چاره‌نووسی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش له چاره‌نووسی خودی سه‌دام خاستر نابێت. هه‌ر بۆیه‌ش چه‌ندجارێك باسی رِۆڵی دڵسۆزی به‌رپرسانی حزبی و سه‌ربازی و ئیداری ده‌كردله‌پاراستنی وڵاته‌كه‌یاند. له‌ومه‌جلیسه‌دا میوانه‌كانیش هه‌وڵیانده‌دا وه‌لاو دلسۆزیان بۆ سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌ربرِن,له‌گه‌لِ ئه‌وه‌شدا ئه‌و سه‌رۆكه زووزوو په‌یڤینه‌كه‌ى پێیده‌برِین.ئه‌مه‌ش مشتێكه له نموونه‌ی خه‌روواری ووته‌كانیان . - سه‌ركرده‌ى مه‌زن خوابتپارێزێت بۆمان,سلاَوورِێزوپشتگیری هه‌مووهاووڵاتیانی پارێزگاكه‌مان به گه‌وره‌تان رِاده‌گه‌یه‌نم. گه‌وره‌م به‌رله‌هاتنم بۆلاى جه‌نابتان هاووڵاتیه‌كی ته‌مه‌ن هه‌شتاساڵ هاته‌كنم وئه‌م خه‌وه‌ی بۆگێرِامه‌وه .(له‌خه‌ویدا سه‌رۆكی فه‌رمانده‌ی له‌ناوه‌رِاستی كه‌عبه‌دا دیتبوو خه‌ریكی نوێژكردن بووه وهه‌موو مووسوڵمانانی جیهانیش له‌ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه.) خه‌وته‌فسیران ءایبۆده‌چن كه‌سه‌رجه‌م مووسوڵمانانی جیهان لایه‌نگری سورۆكی مه‌زنن له‌هه‌رجه‌نگێكی نارِه‌وا كه‌دژ به‌وڵاته‌كه‌مان رِوبدات. - سه‌رۆكی مه‌زن وپایه‌دار خوابتپارێزێت بۆپاراستنی سه‌روه‌ری گه‌ل و وڵات. سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی پاریزگاكه‌مان سلاوو رِێزو خۆشه‌ویستیان هه‌یه بۆ سه‌رۆكه مه‌زنه‌كه‌یان. زۆر به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌رِێی فه‌رمانی سه‌رۆكی سه‌ركرده‌ن تا به‌ئه‌ركی پیرۆزی خۆیان هه‌ستن بۆ داكۆكیكردن له‌ولاِته‌كه‌یان ,وه ئاماده‌ن گیان وماڵیان له‌و پیناوه‌دا ببه‌خشن. - به‌ناوى خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان ( پاشان سه‌دام پێیبری) دوای به‌ینێك رِێگه‌ى ئاخافتنی پیدایه‌وه. گه‌وره‌م خوا بۆئیمه‌ت بهێلێت ,مادامه‌كی ئیمه سه‌رۆكی بلیمه‌ت و به‌توانا وبه‌جه‌رگی وێنه‌ی سه‌دام حوسه‌ینمان هه‌یه, باكمان له‌هیچ نیه‌و له‌و دوژمنه ترسنۆكانه‌ش ناترسین وبا بێن خۆیان تاقیبكه‌نه‌وه.گه‌وه‌ره‌م ئه‌مه ته‌نها رِاوبۆچوونی من نیه به‌ڵكو هی گشت دانیشتوانی سه‌ر به پارێزگاكه‌مانه. بێگومان سه‌دام خۆشی چاك ده‌یزانی كه ئه‌وانه هه‌مووی هه‌ڵبه‌ستراون وئه‌وبه‌رپرسانه‌ش درۆزنن.به‌ڵام دیاره ئه‌و گوێی پێنیه گرنگ ئه‌وه‌یه پێیداهه‌ڵده‌ن,چونكه به‌وه شاد‌و خۆشحاڵ ده‌بێت. هاوكات له‌كن میوانه‌كانیش ئاشكرایه كه‌سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌زانێت درۆده‌كه‌ن ,به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه لایان پترخۆبردنه پێشه‌وه‌یه ,پتر نیشاندانی دڵسوزیه . بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش درۆ رِۆلِی خۆی وازیده‌كات. رِژێمێك كه‌مێژووی ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر زه‌بروزه‌نگ وچه‌وساندنه‌وه‌و ترس ودرۆ بونیات نرابێت, رِژێمێك هه‌رچی برِیارو ته‌شریع وحوكم ویاساكانیه‌تى له لایه‌ن تاكه‌كه‌سێكه‌وه ده‌رچێت ,مه‌حاڵه ئه‌وده‌سه‌ڵاته تاسه‌ر هه‌ڵكات ,دره‌نگ یا زوو خۆری هه‌ر لێئاواده‌بێت. |
|
|
|
|