|
|
![]() |
|
خه‌ڵكینه پێبكه‌نن گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی چه‌ندین خه‌سڵه‌تی هاوبه‌ش له‌نێو رِژێمه فاشیست ودیكتاتۆریه‌كاندا هه‌یه, یه‌ك له‌وانه{دژه مه‌عریفه}یه به‌هه‌موو چڵه‌كانیه‌وه . ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ى وه‌رگرتووه كه ئه‌و رِژێمانه مه‌عریفه به‌دیوارێك ده‌زانن كه‌هه‌رگیز ناتوانن به سه‌ریدا بازبده‌ن بۆیه هه‌وڵی رِماندنىده‌ده‌ن. هیتله‌ر خوینكارێكى فاشل بوو نه‌یتووانى هیچ جۆره دیبلۆمێك به‌ده‌ستیهێنێت. پاشان بووه سه‌ربازى {مته‌ته‌وع }له سوپاى ئه‌ڵماندا به‌و ئومێده‌ى ئاینده‌ى خۆی له‌وێدا ببێنێته‌وه. له‌وێشدا هیوابرِاوبوو. بۆیه پاش یه‌كه‌م جه‌نگى جیهانى ماڵاوایی له‌سوپاش كرد‌و رِوویكرده سیاسه‌ت . له‌سیاسه‌تدا خۆی دۆزیه‌وه, به‌لاَم سیاسیه‌كى بێ مه‌عریفه بێ شه‌هاده .له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌لاَتدا هیتله‌رباگراونى خۆى له‌یادنه‌كرد كه وه‌ده‌ستنه‌هێنانى دیبلوم وپیشه‌یه‌كى ماَقووله. هه‌ربۆیه‌ش به‌ناشیرینترین شێوه تۆڵه‌ى له‌وبواره كرده‌وه. ئاهه‌نگه‌كانى كتێب سووتاندن له‌به‌رلین وشاره‌كانى دیكه‌ى ئه‌ڵمان نموونه‌یه‌كى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى هیتله‌ره. به‌هه‌زاره‌ها كتێبى سوودمه‌ند له‌بوره‌كانى فه‌لسه‌فه‌و فكر‌و زانست و ئه‌ده‌ب وهونه‌ر كرانه قه‌قنه‌س. هیتله‌ر ته‌نها دژى كتێب نه‌بوو به‌ڵكو دژی رِۆشنبیریی و رِۆشنبیران و زانایانیش بوو . جارێك هیتله‌رگووتبووی هه‌رگوێبیستى په‌یڤى رِووناكبیریی ده‌بم ده‌ست بۆ ده‌مانچه‌كه‌م ده‌به‌م. له‌ژیّرفشاروسووكایه‌تى نازیه‌كاندا چه‌ندین زاناى ئه‌ڵمانى وڵاتیان جێهێشت. ته‌نها بوارێك كه‌پتر پێشكه‌وتنى به‌خۆوه دی بوارى چه‌ك و تفاقى جه‌نگ و درووستكردنى ته‌نوورى مرۆڤسووتاندن و چه‌كىكۆكوژى بوو. رِژێمى سه‌دامى له‌زبڵدانه‌ِنراو پتر له‌نازیه‌كان دووژمنى مه‌عریفه بوو. ئه‌و سووكایه‌تیه‌ى ئه‌و رِژێمه به په‌روه‌رده‌و خوێندن و زانست و رِووناكبیرى و زانكۆ‌و مامۆستایانى كرد بێوێنه بوو. له‌سایه‌ى ده‌سه‌ڵاتیاندا مه‌عریفه به گشتی له‌نزمترین ئاستدابوو. هۆكاره‌كانیش ئاشكران بۆیه باسكردنیان به پێویست نازانم, به‌ڵام ته‌نها یه‌ك نموونه دێنمه‌وه. له‌ناوه‌رِاستى هه‌شتاكاندا سه‌دام وه‌زیری{خوێندنى باڵا‌و تووێژینه‌وه‌ى زانستى}وه‌لاناو پاشانیش كووشتى كه به‌داخه‌وه ناوه‌كه‌یم له یادنه‌ماوه. كه‌سێكیان له جێگه‌كه‌ى دانا كه خوێندنى سه‌ره‌تایشى ته‌واونه‌كردبوو, ئه‌ویش كۆنه سه‌رۆكى شاره‌وانى به‌غدا سه‌میر شێخلى بوو. ئه‌م چه‌قۆكێشه* له ده‌سپێكى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌یدا جڤینێك به مامۆستایانى زانكۆكانى به‌غدا ده‌ك. له‌وێدا هه‌رِه‌شه‌یه‌كى زۆریان لێده‌كات و ده‌ڵێت ده‌زانم كه‌تا ئێستاش له‌زانكۆكانماندا خوێندكارهه‌یه به‌عسى نیه, جامن ئه‌وه فه‌رامۆش ناكه‌م . گه‌ره‌كمه زانكۆكان ببنه تیشك بۆ حیزب وشورِش, به‌لامه‌وه گرنگنیه خویِندكاربزانێت دوو+دوو=چووار یا پێنج,به‌ڵكوو ئه‌وه گرنگه بۆمن كه ئه‌و خوێنكاره تاچ رِاده‌یه‌ك له‌حیزبه‌وه نزیكه‌و چ خزمه‌تێك به حیزب ده‌گه‌یه‌نێت. زۆربه‌ى وه‌زیرو به‌رپرسه ئیداری و حیزبى و سوپاییه‌كانى ئه‌و رِژێمه به‌سه‌دامیشه‌وه هیچ جۆره دیبلۆَمێكیان نه‌بوو,خوێندنیان له ئاستێكى زۆر نزمدابوو كه ده‌كرێ بێژین كۆلكه‌خوێنه‌واربوون*. ئه‌م حاڵه‌ته واته ته‌واونه‌كردنى خوێندن تووشى گریی ده‌رونى {العقده النفسیه}ىكردبوون. هه‌ربۆیه‌ش ده‌سه‌ڵات بۆئه‌وان هه‌لێك بوو بۆ رِزگاربوون له‌و گرێیه.وه‌رگرتنى شه‌هاده‌ى زانكۆ وماجستیره دكتۆرا‌و...تاد بۆئه‌وان له‌وه‌رگرتنى شه‌هاده‌ى هاوژوون ساناتربوو. هه‌ریه‌كه‌یان به‌ئاره‌زووی خۆی چ جۆره دكتۆرایه‌ك یا رِووتبه‌یه‌یه‌كى سه‌ربازى گه‌ره‌ك بووایه مشتى به جامى دبلۆم و رِووتبه‌دا ده‌كردو له {كن فیكن}ێكدا ده‌بووه خاوه‌نى ئه‌وى كه گه‌ره‌كییه‌تی.سه‌دام وخێزانه‌كه‌ى و خزمه‌نزیكه‌كانى به‌شى شێریان هه‌بوو له‌وه‌رگرتنى بڵاترین دبلۆم وتاج وئه‌ستێره‌ى شاند. لێره‌دا ته‌نها عوده‌ى به‌نموونه دێنمه‌وه كه مه‌به‌ستى نووسینه‌كه‌شم هه‌رئه‌وه. ئاشكرایه ئه‌و گچكه دیكتاتۆره له رِووی خوێندن وعریفه‌وه فاشیلترین تاكى خێزانه‌كه‌یان بوو , ته‌نانه‌ت خوێندنى ناوه‌ندیشى به‌هه‌قى خۆی ته‌واو نه‌كرد. {*له‌نووسین و خوێندنه‌وه‌دا زۆر كۆله‌واربوو,تواناى نووسینى رِسته‌یه‌كى كه‌ڵكدارى نه‌بوو. زۆردژىخوێندنه‌وه بوو له‌ژیانیدا كتێبێكى نه‌خوێندووه‌ته‌و.} چاكترین و نزیكترین كتێب له‌خواستیه‌وه كه‌ته‌لۆگى مۆدێلى جلوبه‌رگى ئافره‌تان بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكى نووسه‌ران و رِۆژنامه‌نووسان وخاوه‌ن و سه‌رنووسه‌رى چه‌ندین گۆڤار‌و رِۆژنامه‌و رڕدیۆو ته‌له‌فزیه‌ن بوو. رِۆژانه چه‌ندین گووتار‌و بابه‌ت به‌ناوى ئه‌وه‌وه بڵاوده‌كرانه‌وه كه خه‌ڵكانى دیكه ده‌یاننووسى . ۆێراى ئه‌مانه عوده‌ى به‌درۆ خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك دبڵۆمى دكتۆرا‌و ماجستێرو تاد بوو. وه‌چه‌ندین دراساتو كتێبى مه‌زن به‌ناویه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه. سه‌یرله‌وه‌دایه تائێستاش زۆر له رِووناكبیران وناوه‌نده‌كانى چاپ و په‌خشى كتێبى عه‌ره‌بى رِه‌واج و شه‌رعیه‌ت به‌م درۆمه‌زنانه ده‌ده‌ن.دیاره ئه‌و ناوه‌ندانه ئه‌م كاره له ئه‌نقه‌ست ده‌كه‌ن كه بۆخۆی ,ئه‌مه‌ش سووكایه‌تى كردنه به‌مه‌عریمه‌و مه‌زنترین زیانیشى پێ ده‌به‌خشێى . جا پاش ئه‌م پێشه‌كیه فه‌رموو ئێوه‌و دكتۆر عوده‌ى له پێشه‌نگاى كتێبى عه‌ره‌بى له‌پاریس كه‌رِۆژنامه‌ى سه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت له یه‌كێك له ژماره‌كانیدا له‌دوا لاپه‌رِه‌دا بڵاوی كردوه‌ته‌وه. دكتۆر عوده‌ى سه‌دام حوسه‌ین له پێشه‌نگاى كتێبى عه‌ره‌بى له پاریس [ بێگومان ئه‌وانه‌ى سه‌ردانى پێشه‌نگاى كتێبى عه‌ره‌بى له پاریس ده‌كه‌ن, كه چه‌ند رِۆژێكه به‌رده‌وامه كتێبێك سه‌رنجیان راده‌كێشێت كه ناوى دكتۆر عوده‌ی سه‌دامى له‌سه‌ره ,به‌نانیشانى {جیهان پاش جه‌نگى سارد}كه له‌لایه‌ن چاپخانه‌ى مه‌نسورله‌به‌غدا ده‌رچووه.ئه‌وه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت كتێبه‌كه ئه‌تروحه‌یه‌كى ئه‌كادیمیه كه به‌شێوازێكى قه‌شه‌نگ وزۆر نایاب له‌به‌رگ گیراوه. نووسه‌ری پێشه‌كیه‌كه به‌م جۆره كتێبه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێت:{نووسه‌ركورِه گه‌وره‌ى سه‌رۆكى عێراقىِ لابراوه,له‌باب ودایكێكى عیراق وعه‌ره‌بى رِه‌سه‌نه كه به‌رِچه‌له‌ك ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ گه‌وره‌مان ئیمامى عه‌لى كورِی ئه‌بى تالیب.له‌تاقیكردنه‌وه‌كانى ساڵانى81-82 به‌یه‌كه‌مى سه‌رجه‌م ئاماده‌ییه‌كانى عێراق ده‌رچوو.له‌كۆلیژى ئه‌ندازیاریدا به‌كالۆریوسى هه‌یه , له‌زانكۆی به‌كریش زانستیه سه‌ربازیه‌كانى خوێندوه‌و پله‌ىدبلۆمى بلاَى به ئیمتیازوه‌ده‌ستهێناوه .وێراى ئه‌مانه ئه‌م دبلۆمانه‌یشى هه‌یه: دبلۆمى باڵا له دراساتى ستاتیژیدا به پله‌ى ئیمتیاز. ماجستێر له زانستى سه‌ربازیدله كۆلیژى ئه‌ركان به‌ئیمتیاز. دبلۆمم له فرِیندا دیسان به ئیمتیاز. دبڵم له هاژووتنى فرِۆكه‌ى هه‌لیكۆپته‌ردا ئه‌میش هه‌ر به‌ئیمتیاز. له‌پاڵ گشت ئه‌مانه‌شدا ساڵى 1998 له زانكۆی به‌غدا له زانستیى سیاسی‌دا دكتۆرای به ئمتیازله بواری فه‌لسه‌فه‌دا وه‌ده‌ستهێناوه . خوێندنى دوا دكتۆراشى له كۆلیژى زانست له زانكۆی سه‌دام كۆتایی هێناوه.هه‌ر له‌وێ له ئاستى مامۆستایه‌تیدا به پله‌ى پرِۆفیسۆر ده‌ستنیشان كراوه. ئه‌وكه‌سه‌ى لاپه‌رِه‌كانى ئه‌و كتێبه هه‌ڵده‌داته‌ده‌وه كه‌پرِه له ده‌سته‌واژه‌ى نادیارچاكه چاوێك به دووا لاپه‌رِه‌یدا بخشێنێت كه ناوی ئه‌و پۆستانه‌ى له‌خۆگرتووه كه مووئه‌لف به‌رله هه‌ڵاتن و خۆحه‌شاردانى گرتوونیه‌ته ده‌ست كه‌ژماره‌یان به‌ده‌هایه. دیاره ئه‌م جیهانه‌ى كه ئه‌و خۆى تێدا حه‌شارداوه سه‌نگ بۆ خاوه‌ن شه‌هاده‌و ئیمتیازدانانێت.] دیاره نووسه‌ری بابه‌ته‌كه‌ش گاڵته‌ى به‌ومه‌سه‌له‌یه‌دێت بۆیه ده‌نووسێت ئه‌م جیهانه نرخ بۆخاوه‌ن شه‌هاده دانانێت. ده‌مێك مرۆڤ بابه‌تێك له‌مه‌رِ مه‌سه‌له‌یه‌ك ده‌خوێنێته‌وه, وه سوور ده‌زانێت كه ئه‌و بابه‌ته له‌سه‌ردرۆیه‌كى قه‌به بونیاتنراوه, به‌دووحاڵه‌ت هه‌ستى خۆی ده‌رده‌برِێت به‌توورِه‌بوون یا به پێكه‌نین.جامن به‌شبه‌حاڵى خۆم لێره‌دا به‌پێكه‌نێن ده‌ریده‌برِم .ئه‌ویش به‌هۆی مه‌زنى درۆكه كه‌به‌رِاى خۆم به‌پێكه‌نین چاكتر ده‌كارم گوزارشتى لێبكه‌م.وابزانم بۆئه‌م حاڵه‌ته‌ى پرۆفیسۆرعوده‌ى بۆئێوه‌ى به‌رِێزیش پێكه‌نینه‌كه گوونجاوتره بۆیه داواكارم پرِبه‌سیه‌كانتان پێبكه‌نن. سه‌رنج : ئه‌م بابه‌ته به‌رله كووشتنى عوده‌ى نووسراوه وه‌لێ ناردنى بۆ بڵاوكردنه‌وه دواكه‌وت . *عه‌بدول كه‌ریم شیخلى له په‌نجاكاندا له گه‌ره‌كى شێخ عومه‌ر له به‌غدا گه‌نجێكى خوێرِى و شه‌رِانى و چه‌قۆكێش بووه. *له‌تیف یه‌حیا هاوشێوه‌كه‌ى عوده‌ى له‌كتێبه‌كه‌یدا {من كورِی سه‌دام بووم} زۆربه چرِى باس له ته‌مه‌ڵى ونه‌زانى ونارِۆشنبیرى عوده‌ى ده‌كات. *سلاح عومه‌رعه‌لىكۆنه ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى حزبى به‌عس له عێراق له زنجیره‌ى {شاهد علی العێر}دا له كه‌ناڵى جه‌زیره زۆرجار باسى ئه‌م لایه‌نه‌ىكرد. واته كه‌م خوێنه‌واری ونامه‌عریفی ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌عس. *دیسان محه‌مه‌د دووری كۆنه نوێنه‌ری عێراق له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان,له‌دیمانه‌یه‌كیدا له ته‌له‌فزیۆنى العربیه دا, وه لیوا فازیل عه‌ساف له‌به‌رنامه‌ى {ئه‌ڵقه وونبووه‌كانى كووده‌تا عه‌سكه‌ریه‌كان]له ته‌له‌فزیونى ANNدا .ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌رمه‌سه‌له‌ى كزی ئاستى خوێنه‌واری ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌عس رِاوه‌ستان .
|
|
|
|
|