|
|
![]() |
|
پیرۆزبێت له ئێوه ...نووخشه بێت له‌وانه‌ى ئێمه‌ش گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی له رِۆژى ئه‌مرِۆدا چه‌وساندنه‌وه‌و سوكایه‌تىكردن به ئافره‌ت به‌تایبه‌تى له نێو ولاَت وكۆمه‌لگا پاشكه‌وتووه‌كاندا گه‌شتووه‌ته ئاستێكى ئه‌وتۆ كه خه‌ریكه به‌هاو پێگه‌ى خۆی له‌ده‌ست ده‌دات .له‌هه‌نكێك جێگه به‌جۆرێك رِه‌وتار له‌ته‌ك ئافره‌تدا ده‌كرێت مه‌گه‌ر ته‌نها له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵدا به‌و چه‌شنه بكرێت.گه‌ر ته‌نها كۆمه‌ڵگاكه‌ى خۆمان بكه‌مه نموونه كه‌م رِۆژ هه‌یه گوێبیستى گیان له‌ده‌ستدانى چه‌ندین ئافره‌ت نه‌بین , چ به‌خۆسووتاندن بێت یا به ته‌رۆركردنیان له‌لایه‌ن باوك وبراو میرده‌كانیانه‌وه. وه‌لىَ به‌رامبه‌ربه‌مه ئافره‌تانیش ته‌سلیم به‌و واقیعه تاڵه نه‌بوونه و ده‌سته پاچه دانه‌نیشتون,به‌ڵكو له خه‌بات وململانێیه‌كى بیوچاندان له پێناو وه‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانیان كه‌له یه‌كسانى و دادپه‌روه‌رى و رِێزگرتندا خۆى ده‌بینێته‌وه. درووسته ئه‌م ململانێیه نابه‌رامبه‌ره‌و تاى ته‌رازو به‌لاى پیاواندا ده‌شكێته‌وه ,ئه‌ویش به‌هۆى بوونى ئه‌و یاسا‌و رِێساو داب و نه‌ریتانه‌وه كه پیاوسالاری وبالاَده‌ستىو هه‌قیه‌تى به نێرینه به‌خشیوه. ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ى بۆ ئافره‌تان وه‌ده‌ست هاتوون هێمان له ئاستى ئه‌و زه‌برو زۆركاریه‌دانین كه رِۆژانه رِووبه‌رِوویان ده‌بێته‌وه. خه‌باتى ئافره‌تان چ وه‌ك كۆمه‌ڵه‌و ئۆرگانه‌كان یاوه‌ك تاكه ناوداره‌كان هه‌ر به‌رهه‌موو ئاكامێكى هه‌بێت مایه‌ى ده‌ستخۆشى و شانازیه.هه‌ر له‌م رِوانگه‌یه‌وه له چه‌ند رِۆژی رِابردوودا وه له دوو پێگه‌ى جیاوازدا ئافره‌تان سه‌ركه‌وتنیان وه‌ده‌ست هێنا . یه‌كه‌میان به‌خشینى خه‌لاَتى {نۆبڵ بۆئاشتى}بوو به خانمه تێكۆشه‌ری ئێرانى شیرین عه‌بادى.ئه‌م خه‌ڵاته به‌رهه‌مى ره‌نج و خه‌باتى ساڵانێكى دووروودرێژى ئه‌م خانمه‌بوو له پێناو مافى مرۆڤى ولاَته‌كه‌ید. هاوكات به‌شێكىمه‌زنى خه‌باته‌كه‌ى داكۆكی بووه له ژنان وكیژانى ئێرانى كه به قه‌ولى خۆی له بارێكى ناهه‌موارو پرِتراژیدیادا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.شایانى ئاماژه‌یه شیرین عه‌بادى تاكه ئافره‌تى ئیسلامه ئه‌و خه‌ڵاته‌ى پێ به‌خشراوه. رووداوى دووه‌م له وڵاتى مه‌غریب بووكه په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌به‌زۆرینه‌ى ده‌نگ برِیارى له‌سه‌ر كۆمه‌ڵی گۆرِانكارى له {یاساى بارى كه‌سایه‌تى}دا دا . شایانى ئاماژه‌یه تێكرِاى ئه‌و گۆرِانكاریانه له به‌رژه‌وه‌ندى ئافره‌تاندایه كه به هۆیه‌وه َ پێیاننایه قۆناغێكى نوێوه. گۆرِانكاریه‌كان له نێو په‌ره‌گرافه‌كانى{ یاساى رِێكخستنى خێزان}دا هاتوون كه ئه‌مانه خاڵه گرنگه‌كانیانن؛ *به‌رپرسیاریه‌تى خێزان هاوبه‌شه نه‌ك ته‌نها له ئه‌ستۆى پیاودایه. *پاش جیابوونه‌وه میرات به یه‌كسان دابه‌ش ده‌كرێت. *پاش جیابوونه‌وه دایكیش هه‌روه‌ك باوك هه‌مان مافى به‌سه‌ر منداڵه‌كانیه‌وه ده‌بێت. *له‌كاتى فره هاوسه‌ریه‌تیدا ته‌نها له چه‌ند حاڵه‌تێكى تایبه‌تیدا رِێگه‌ى پێده‌درێت ئه‌و ده‌مه‌ش ده‌بێ پیاوه‌كه بیسه‌لمێنێ كه ئه‌و حاڵه‌تانه ئه‌و ده‌گرێته‌وه. *داهاتى خێزان داهاتى هه‌موو تاكه‌كانى خێزانه‌كه‌یه نه‌ك ته‌نها هى پیاو. له مه‌سه‌له‌ى كچ به‌شوداندا گه‌ره‌كه خودى كچه‌كه‌و هاوكات دایكیشى به‌و شوكردنه راِزیبن. نه‌بیله مینیب له ره‌ِوتى چه‌پى سۆشیالیست گووتى؛ ئه‌م ده‌سكه‌وتانه له‌ئاكامى خه‌باتى ئافره‌تانى مه‌غریب وه به پاڵپشتى وداكۆكى هیزه چه‌پ وئازادیخوازه‌كانى وڵاته‌كه هاتوونه‌ته دى.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ردوو حیزبى ئیسلامى {العدل والاحسان}و{ العداله‌و التنمیه}رِه‌زامه‌ندىناچارى خۆیان نیشاندا ,لىَ كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ریان خسته‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌سكه‌وتانه .ته‌نانه‌ت ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێك له‌و لایه‌تانه كه‌به‌داخه‌وه ئافره‌تیش بوو گووتى؛ ئه‌م گۆرِانكاریانه ده‌بنه هۆى تیكدانى پیرۆزىخێزان و بڵاوبوونه‌وه‌ى فه‌ساد. ئاشكرایه مه‌به‌ستى له پیرۆزى خێزان ده‌سه‌ڵاتى رِه‌هاى پیاوه له‌نێو خێزاند. له‌كۆتایدا گه‌ره‌كمه بێژم كه هه‌ر پێشڤه‌چوون و ده‌سكه‌وتیك بۆ ئافره‌ت له‌سه‌رئه‌م هه‌ساره ده‌سكه‌وته بۆ هه‌موو ئافره‌تێكى چه‌وساوه‌و غه‌یره چه‌وساوه به‌بێ جوودایی ئه‌تنیك زمان توخم رِه‌نگى پێست ئاین. ..تاد. پیرۆزبایی گه‌رم له شیرین عه‌بادیی و ژنانى مه‌غریب. نووخشه‌بێت له ژناتى كوردستانیش. halabja@ofir.dk سه‌رنج / بۆ نووسینى ئه‌م بابه‌ته سوود له هه‌واڵه‌كانى كه‌ناڵى العربیه وه‌رگیراوه.
|
|
|
|
|