|
|
![]() |
|
له‌مه‌سه‌له‌ی پیسبوونی ئاوی ده‌ربه‌ندیخاندا کێ ڕاست ده‌کات، به‌ڕێزعومه‌ر فه‌تاح یا نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان وزانکۆی سلیمانی گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر له‌میدیاکانی کوردستاندا ده‌نگۆی ژه‌هراوی بوونی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان بلاو بوویه‌وه.ئه‌مه‌ش زه‌نگیکی مه‌ترسیداربوو سه‌باره‌ت به‌یه‌کیک له‌سه‌رچاوه‌کانی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان که‌ئه‌ویش ئاوه،هاوکات زیادبوونی خاڵیکی دیکه‌یه‌بۆسه‌ر ئه‌و کێشه‌وگرفتانه‌ی که‌هاولاتیان گیرۆده‌ی بوون. ژه‌هراوی بوونی ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه له‌پشکنینی ڕۆژی 3.9 دا‌ڕاگه‌یه‌نراو پاشان تیمێکی په‌یوه‌ندیدار به پشکنینی ئاو‌له‌زانکۆی سلیمانی له18.9ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست کرده‌وه‌که‌ئاوه‌که‌مادده‌ی کوشنده‌و زیاندبه‌خشی تێدایه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دانیشتوانی باژێڕی ده‌ربه‌ندیخان و گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری توشی ترس و ناڕه‌حه‌تی کردبوو. هه‌ربۆئه‌و مه‌به‌سته‌لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌کانیان لێ ئاگادرکرده‌وه‌تا چاره‌سه‌رێکی خێرایان بۆ بدۆزنه‌وه. له‌لایه‌ن ڕووناکبیران و ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌چه‌ندین بابه‌ت له‌و باره‌وه‌نووسران، گرنگه‌که‌یان بابه‌تێک بوو له‌کوردستان نێتدا ڕۆژی 10.9.2008دا کاک هێمن مه‌حمود به‌نیوی [ئاوی خواردنه‌وه‌ی سه‌رۆک وئاوی خواردنه‌وه‌ی ده‌ربه‌ندیخان]نووسیبووی، که‌تێیدا داوی له‌سه‌رۆکی وه‌زیران کردبوو تا بێت له‌و ئاوه‌ژه‌هراویه‌بخواته‌وه‌که‌ئه‌وان ده‌یخۆنه‌وه. به‌راستی بابه‌تێکی زۆر کاریگه‌ر بوو،من لێره‌وه‌ده‌ستخۆشی له‌کاک هێمن ده‌که‌م که‌به‌و چه‌شنه‌مه‌عاناتی خۆیانی خسته‌روو. کاریکی چاک و پێویسته‌که‌به‌رپرسه‌کانمان له‌کاتی روودانی کاره‌سات و کێشه‌وگرفتدا هاوڵاتیان به‌سه‌ر بکه‌نه‌وه‌و هاوخه‌می و هاو سۆزی خۆیان بۆ هاووڵاتیان ده‌رببڕن و هه‌ول و گفتی چاره‌سه‌ریشیان بده‌ن. هاوکات ئه‌وه‌ی زۆرگرنگه ده‌مێک ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌و شوێنانه‌به‌سه‌ر ده‌که‌نه‌وه‌دان به‌راستیه‌کاندا بنێنن و باسی شته‌کان یا که‌موکووڕیه‌کان وه‌ک خۆی بکه‌ن که‌هه‌یه‌یا ڕوویداوه،نه‌ک بچوککردنه‌وه‌ی یا بێنرخکردنی، چونکه‌به‌مه‌هیچ له‌بوونی مه‌سه‌له‌که‌یا کێشه‌که‌ناگۆڕێت و له‌ترس و په‌ژاره‌ی هاولاتیانیش که‌م ناکاته‌وه. لێره‌وه‌ده‌مه‌وه‌یت ئاماژه‌به‌سه‌رده‌انه‌که‌ی کاک عومه‌رفه‌تابح بکه‌م که‌له‌به‌رواری 10.9 بۆ ده‌ربه‌ندیخان و که‌لار کردی و له هه‌مان ئێوره‌دا له‌کوردساته‌وه‌هه‌واڵه‌که‌بڵاوکرایه‌وه. له‌ده‌ربه‌ندیخان ده‌مێک کاک عومه‌ر لێدوانی بۆ میدیاکان دا نکولی له‌پیسبوونی ئاوی ده‌ربه‌ندیخان کرد و زۆر به‌حه‌ماسه‌وه‌گووتی[ئاوی ده‌ربه‌ندیخان هیچ پیس نه‌بووه‌و بۆ خواردنه‌وه‌ده‌شێت و ته‌نها شتێکی بجوک هه‌یه‌ئه‌ویش چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین]. من چه‌ند پرسیارێکم له‌ڕێزدار‌جێگری سه‌رۆک وه‌زیران هه‌یه، چۆن توانیت له‌سه‌ردانێکی کوورتدا بیسه‌لمێنیت ئه‌و ئاوه‌پیس نه‌بووه؟ بۆ دڵنیا بوون له‌پاکژی ئاوه‌که‌خۆت له‌ئاوه‌که‌ت خوارده‌وه؟ ئایا ئه‌مه‌ڕاگه‌یاندنێکی نامه‌سئول و مه‌ترسیدار نیه؟ گه‌ر هاووڵاتیان له‌سه‌ر بنه‌مای قسه‌کانی به‌ڕێزت ئاوه‌که‌یان به‌کار هێناو تووشی نه‌خۆشی بوون تحمولی ئه‌نجامه‌که‌ی ده‌که‌یت؟ پرسیارێکی دیکه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه،له‌م مه‌سه‌له‌دا کێ ڕاست ده‌کات به‌ڕێزت یا نه‌خۆشخانه‌ی گشتی ده‌ربه‌ندیخان و زانکۆی سلیمانی؟ که‌له‌ئاکامی پشکنینی تاقیگاوه‌ژه‌هراوی بوونی ئاوه‌که‌یان ده‌رخست. باشه‌ده‌مێک کاک عومه‌ر ده‌ڵێت شتێکی بچوک هه‌یه‌و چاره‌سه‌ری ده‌که‌ین. ئایا ئه‌وه‌بۆخۆی دانپیانان نیه‌به‌پیسی ئاوه‌که‌دا به‌لام به‌بچوککراوی. ئاو که‌ژه‌هراوی بوو له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ مه‌ترسیداره‌ئیدی ئه‌و ژه‌هراوی بوونه‌ڕێژه‌که‌ی هه‌رچه‌ند بێت. به‌ڕای من ده‌بوو کاک عومه‌ر له‌بری ئه‌و قسانه‌به‌ڕاشکاوانه دانی به‌ژه‌هراوی بوونی ئاوه‌که‌دا بنایه‌و هاواکات هه‌وڵ و فه‌رمانی جددی بدایه‌بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی.
ئایا ئه‌م قسانه‌ی کاک عومه‌ر بێڕێزی و به‌هیچ نه‌زانینی کار‌و لێکۆڵینه‌وه‌کانی‌ناوه‌نده‌زانستی و ئه‌کادیمیه‌کانمان نیه؟
باشه‌گه‌ر به‌وته‌ی کاک عومه‌ر فه‌تاح ئاوی ده‌ربه‌ندیخان ژه‌هراوی نیه‌ئه‌دی بۆچی کۆمپانیایه‌کی سویسری پاڵاوگه‌ی ئاو له‌ده‌ربه‌ندیخان دادانیت،به‌پێیی هه‌وڵێکی کورد سات شاندێکی ئه‌و کۆمپانیایه‌ڕۆژی یه‌کشه‌مه7.9 په‌یوه‌ست به‌و باسه‌وه‌سه‌ردانی ده‌ربه‌ندیخانی کرد. به‌داخه‌وه‌ئه‌مه‌یه‌که‌مجارنیه‌به‌رپرسه‌کانمان ڕووداو کاره‌ساته‌کان بچوک ده‌که‌نه‌وه‌یا به‌ئاکارێکی دیکیدا ده‌به‌ن .مه‌به‌ستیش له‌مه‌ته‌نها ئه‌وه‌یه‌که‌خۆیان له‌به‌رپرسیاریه‌تی یا که‌مته‌رخه‌می قورتار‌بکه‌ن*.
سه‌رنج. له‌مانگی ڕابردوودا له‌کوردستان نێتدا بابه‌تیکم له‌سه‌ر ڕوداوه‌که‌ی خه‌لیفان به‌نێوی [تاکه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد واز له پاساوه لاواز‌و بێماناکانیان ناهێنن ]بڵاو کرده‌وه‌که له‌و ڕووداوه‌دا پۆلیس ته‌قه‌ی له‌خۆپیشانده‌ران کرد . له‌و نووسینه‌دا ئه‌وه‌م خسته‌روو که‌چۆن به‌رپرسان ئه‌و ڕووداوه‌یان بچوک کردوه‌و له‌ڕه‌وتی ڕاستی خۆی لایاندا. halabja@forum.dk
|
|
|
|
|