|
|
|
له‌یادی { شه‌شه‌مین } سالڕۆژی کۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی مه‌زن قادر دیلاندا گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی من و قادر دیلان و چه‌ند دیدارێك به‌ر له‌وه‌ی شه‌پۆله‌کانی کۆچی کوردان له که‌ناره‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپاو وڵاتانی دیکه‌ی جیهان بده‌ن و ببنه جالییه‌کی مه‌زن،بوونی کور‌د به‌رله‌و کۆچه به لێشاوانه بوونێکی ده‌گمه‌ن بوو. ئه‌و کوردانه‌ی به‌ر له‌و زه‌مه‌نه له هه‌نده‌ران ده‌ژیان به تایبه‌تی له په‌نچاو شه‌سته‌کان و تاڕاده‌یه‌کیش له هه‌فتاکاندا ژماره‌یان زۆرکه‌م بوو، وه هۆکاری بوونیان له‌و سه‌رده‌مه‌دا‌ته‌نها خوێندن بوو. ئیدی هه‌رکوردێک له‌هه‌نده‌ران بوایه نه‌ک هه‌ر خێزانه‌که‌ی به‌ڵکو سه‌رجه‌م شاره‌که‌ش شانازیان پێوه‌ده‌کرد، به‌تایبه‌تی گه‌ر شاره‌که گچکه بووایه‌و خێزانه‌که‌ش ناسراوو . قادر دیلان یه‌کێک بوو له‌و کورده ده‌گمه‌نانه‌ی که له ساڵی 1962 دا به‌مه‌به‌ستی خوێندن هاته براغی پایته‌ختی چیك. له ناوه‌ڕاستی هه‌فتاکاندا ئه‌و ده‌مه‌ی له سله‌یمانی ده‌مخوێندله ڕێگای ڕۆژنامه‌ی{ بیری نوێ} وه هه‌ندێک هه‌واڵ و زانیاریم سه‌باره‌ت به‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ست که‌وت که لاپه‌ڕه‌ی ئه‌ده‌ب و هونه‌ردا کار‌و چالاکیه هونه‌ره‌یه‌کانی ئه‌وی بڵاو ده‌کرده‌وه.
ساڵی 1976 بۆیه‌که‌م جارودواجار سه‌ردانی کور‌دستانی کرد وه زۆر هه‌وڵمدا بیبینم گه‌ر له دووریشه‌وه بێت، ده‌چوومه ئه‌و جێگایانه‌ی که ده‌مزانی ئه‌و سه‌ردانی ده‌کات، مه‌خابن خوازته‌که‌م نه‌هاته‌دی. وه‌لێ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز به‌خه‌یاڵمدها نه‌ده‌هات ئه‌وه‌بوو که ڕۆژێک له ڕۆژان من به‌دیداری ئه‌و مرۆڤه شادبم. ساڵی 1981 بۆ خوێندن هاتمه هه‌نگاریا، که‌واته نیشته‌جێ ی دراوسێ وڵاتی مامۆستا قادربووم.هه‌ر ساڵێک دوواتر به‌کارێکی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کور‌د{ناوه‌ندی براغ} سه‌فه‌ری{ براغ} م کرد، واته ئه‌وباژێره‌ی که مامۆستا دیلان لێی نیشته‌جێ بوو. ئه‌و سه‌فه‌ره‌م هه‌لێکی زێڕینی بۆ دیتنی مامۆستا قادر ده‌بوو له ده‌ستی نه‌ده‌م. هه‌واڵیم له‌و براده‌رانه پرسی که‌لایان بووم گووتیان ده‌یناسین و په‌یوه‌ندیشمان له‌ته‌کیا خۆشه. یه‌کێک له‌و براده‌رانه کاروانی هاورێ که‌ریم ئه‌حمه‌دبوو ،گفتی دا که سبه‌ینێ بچینه لای. ئه‌وده‌مه مامۆستاقادر له‌ڕادیۆی براغ به‌شی عه‌ره‌بی وه‌ک به‌رپرسی کاروباری مووزیك کاریده‌کرد. بۆڕۆژی دووایی به‌سواری ترام من و کاروان به‌ره‌و ڕادیۆ وه‌ڕێکه‌وتین، ترامه‌که له‌نزیک پارتمه‌نی وێزگه‌ی ڕادیۆکه‌وه‌ستا،به‌پلیکانه‌کانی پارتمه‌نه چه‌ندنهۆمیه‌که‌دا سه‌رکه‌وتین ، چه‌ندپله‌یه‌کمان مابوو بگه‌ینه ده‌روازه مه‌زنه‌که‌ی له‌ناکاو مرۆڤێکی سیما ڕۆژهه‌ڵاتی لاوازی باڵابه‌رز به‌رامبه‌رمان ده‌رکه‌وت، به‌بزه‌وه له ئێمه‌ی ده‌ڕوانی، له‌کاروانم پرسی خۆیه‌تی؟ووتی به‌ڵێ. پاش سڵاوله‌یه‌کدی کردن کاروان منی پێناسان. هه‌رله‌وێدا وابه‌خه‌یاڵمداهات که‌مرۆڤێک ساڵانێکی درێژی ته‌مه‌نی له ئه‌وروپا به‌سه‌ربردبیت،ناوبانگیشی له‌م وڵاته هه‌یه و مه‌کانه‌یه‌کی بۆخۆی په‌یداکردووه،بێگومان ئێستا له‌خۆگۆڕاوه و نه‌ریته کوه‌ده‌واریه‌که‌یشی وونکردووه.بویه به‌خۆمم ووت ئێستا به‌سڵاوێکی ساردکۆتایی به دیداره‌که‌مان دێنێت. به‌ڵام من به‌هه‌ڵه‌داچووبووم هه‌رله‌یه‌که‌م ساتدا ده‌رکه‌وت تابڵێی مرۆڤێکی ساده له‌نه‌خدا ڕۆژهه‌ڵاتی له ڕه‌ووشتدا به‌رزوجوان له‌هزروهۆشداکوردێکی پاك و دڵسۆز. هه‌رسێکمان پێکڕا چووینه کافێتریایه‌ك نزیک به ڕادیۆکه،له‌وێ به‌جۆرێک له‌گه‌ڵم ده‌دوا که‌ده‌تگووت له‌مێژه یه‌کترده‌ناسین. چه‌ند پرسێارێکی ئاراسته‌کردم وه‌ک له‌که‌یه‌وه له هه‌نگاریایت ؟به‌نیازیت چ بخوێنیت؟پڕۆژه‌ی داهاتووت چییه؟ تاد. پاشن پرسی خه‌ڵکی خ باژێرێکیت؟ووتم هه‌ڵه‌بجه ئه‌وجا ناوی چه‌ند هه‌له‌بجه‌ییه‌کی هێنا که ناسیاو و براده‌ری بوون،ئه‌وه‌شی باسکرد که له‌په‌نجاکاندا له هه‌ڵه‌بجه چه‌ندین چالاکی شانۆیی و مووزیکی له‌وێ ئه‌نجام داوه،هاته‌سه‌ر باسی جوانی سرووشتی هه‌ڵه‌بجه‌و ده‌شت و چیاکانی ده‌وروبه‌ری کرد.پاش به‌سه‌ربردنی پتر له‌کاتژمێرێک به قسه‌و باسی هه‌ستایه سه‌رپێ و به‌گه‌رمی ده‌ستی گووشیم وگووتی گه‌ره‌که بگه‌رێمه‌وه سه‌رکار. که هاتینه ده‌ره‌وه کاروان به گله‌ییه‌وه ووتی ئه‌وه‌نده سه‌رقاڵی تۆبوو ده‌رفه‌ت بۆمن نه‌ما دووقسه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌م.گووتم تۆ لێره‌یت که‌ی بخوازیت ده‌یبینیت . ئه‌وه یه‌که‌م دیدارم بوو له‌گه‌ڵ مامۆستا دیلاندا. دیداری دووه‌م/ به‌هاری ساڵی 1986کۆنفرانسی کۆمه‌له‌ی خوێندکارانی کور‌د{ناوه‌ندی براغ}له پۆڵۆنیا به‌سترا. منیش وه‌ک نوێنه‌ری لقی هه‌نگاریا به‌شدار بووم، جێی کۆنفرانسه‌که له‌ده‌ره‌وه‌ی وارشۆ له که‌مپێکی حه‌وانه‌وه‌ی خوێندکاران بوو، جێیه‌کی خۆش و دڵڕفێن له‌نێو دارستانێکدا بوو. به گه‌شتنم بۆ شوێنه‌که دیتم مامۆستا قادرله‌ته‌ک هاوڕێم فه‌هد گرده‌وانی نوێنه‌ری سوید وکاک کاوه بێسارانی نوێنه‌ری ئنگلته‌را پیاسه‌ده‌که‌ن،هه‌رکه نزیک بوومه‌ووه به‌ر له سڵاو گووتی شاره‌زووری تۆش هاتیت؟ ووتم ئه‌ره‌وه‌ڵا هاتم و له خۆشی به‌ڕێزت هاتووم.سه‌یرله‌وه‌دابوو به‌ر له پێنج ساڵ ته‌نها بۆ چه‌ند ساتێک یه‌کترمان دیبوو که‌چی منی له‌یاد مابوو. ڕۆژانی کۆنفرانسه‌که پاش کۆتایی کاره‌کان له شه‌ودا هه‌موو له جێیه‌ک گردده‌بووینه‌وه، ئیدی مامۆستا قادر که‌مانچه‌که‌ی ده‌نا به‌شانیه‌وه‌و جۆره‌ها ئاوازی کو‌ردی خۆش و به‌سۆزی بۆ ده‌ژه‌نین، ئێمه‌ش زۆربه‌مان ده‌بووینه کۆراڵ و به یارمه‌تی ئه‌و گۆرانیه‌کانمان ده‌گووته‌وه. زۆرجاریش کاک ڕزگار ره‌نجه‌رۆی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگخۆش نوێنه‌ری لقی یۆگۆسلافیا به گۆرانیه خۆشه‌کانی هێنده‌ی دیکه دانیشتنه‌که‌ی خۆشترده‌کرد. ساده‌یی و بێفیزی و چالاک ی ئه‌و مرۆڤه منی تووشی سه‌رسووڕمان کردبوو،ڕۆژه‌کانی کۆنفرانس هه‌ڵس و که‌وتی له‌ته‌کماندا وه‌ک بره‌ده‌رێک هاوته‌مه‌نێک بوو، هه‌رگیز هه‌ستمان به جیاوازی ته‌مه‌ن وپایه‌و به‌هره نه‌ده‌کرد ،ئه‌وه‌ش مه‌زنی ئه‌و مرۆڤه‌ی نیشانده‌دا. دیداری سێیه‌م/ هاوینی 88 له شاری به‌رلین کۆنگره‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه خوێندکاریه‌کان به‌سترا.پتر له 700 که‌س له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاوه به‌شداریان تێداکرد،هاوکات داوه‌تی چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی، ڕووناکبیر،هونه‌رمه‌ند ،نووسه‌رو ئه‌دیب ی کور‌د کرابوو له‌وانه مامۆستا قادردیلان. به‌ڵام به‌هۆی کێشه‌ی فیزه‌وه مامۆستا نه‌یتوانی به‌شداریبکات،وه‌لێ بروسکه‌یه‌کی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی کۆنگره‌که کردزۆر کاریگه‌ربوو که‌تێیداهه‌ست و سۆز‌و خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌و یه‌کگرتنه ده‌ربڕی بوو ساڵێک دوای کۆنگره له هاوینی 1989دا له شاری گراتسی نه‌مسا،کۆنگره‌ی یه‌که‌می پاش یه‌کگرتنه‌وه به‌سترا.دیسان له‌مه‌شدا هه‌ندێک که‌سایه‌تی تێیدا به‌شداربوون له نێویاندا قادردیلان. کۆنگره‌که دووڕۆژو دووشه‌وی خایاند،هه‌ردوو شه‌وه‌که مامۆستا مۆمی مه‌جلیس بوو ئێمه‌ش ده‌ورمان لێدابوو. ئه‌ودووشه‌وه بێبه‌شی نه‌کردین له چه‌ندین ئاوازوگۆرانی و هه‌مووانی سه‌رمه‌ستی هه‌واو نه‌واری ڕه‌سه‌نی کو‌ردی کرد. خوێندکارێکی باکووری بچوک له‌پۆڵۆنیاوه سازێکی له‌ته‌ک خۆی هینابوو، ئه‌و سازی ده‌ژه‌ند و مامۆستاش گۆرانی ده‌چڕی.ئه‌و براده‌ره شاره‌زاییه‌کی ئه‌وتۆی له گه‌ڵ ئاوازه سۆرانیه‌کاندا نه‌بوو بۆیه نه‌یده‌توانی با چاکی ده‌ریان بێنێت ،جا مامۆستاس به سه‌لیئقه‌و ئه‌زموونی مووزیکی خۆی به نمنمی ده‌نگ له ماوه‌ی خوله‌کێکدا ئاوازه‌که‌ی فێر گه‌نجه‌که ده‌کرد. ئه‌وانه‌ی له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شداربوون و مامۆستایان ناسی لایان ئه‌سته‌مبوو پاش کۆتایی کۆنگره هۆڵه‌که جێبهێڵن.هه‌ر بۆیه زۆرێک له‌وانه یا ئه‌دره‌سیان لێ وه‌رده‌گرت یا وێنه‌یان له‌ته‌کدا ده‌گرت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و وه‌ک میوان داوه‌تکرابوو وه‌لێ چالاکانه له‌گفتووگۆکاندا باشداری ده‌کرد وبه ئه‌زموونی که‌ڵه‌که‌بووی چه‌ندین ساله‌ی بواری خوێندکاری سودی به کۆنگره‌که ده‌گه‌یاند. ئه‌وه‌ی شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که کۆنگره‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌ی ڕه‌قیب کۆتایی هات ،له‌وده‌مه‌دا من چاوم له مامۆستا قادر بوو که هێنده هه‌ستی کوردایه‌تی به‌هێزبوو له‌کاتی گووتنی سرووده‌که‌دا فرمێسک به چاوانیدا ده‌هاته خوارێ به‌جۆرێک فرمێسکه‌کانی کاری له‌منیش کرد ومنیش فرمێسکم بۆ فرمێسکه پاکه‌کانی ئه‌و ڕژاند. له‌کاتی ماڵئاوایدا به‌به‌شداری چه‌ند که‌سێکی دیکه وێنه‌یه‌کمان گرت و ووتم مامۆستا هیوادارم له کۆنگره‌ی داهاتوودا به یه‌کتربگه‌ینه‌وه،به‌بزه‌وه ووتی منیش هیوادارم. مخابن ئه‌وه یه‌که‌م و دواکۆنگره‌ی پاش یه‌کگرتنه‌وه بوو کۆمه‌ڵه‌که هه‌ڵوه‌شایه‌وه منیش ده‌رفه‌تی دیکه‌م بۆ هه‌ڵنه‌که‌وت مامۆستای تێداببینم.باڵام له‌ڕێگه‌ی میدیای کوردیه‌وه یاخود به‌هۆی براده‌رانی مووزیک وانه‌وه له‌وانه کاک نه‌جات ئه‌مین هه‌واڵیم ده‌زانی. ده‌مێک هه‌واڵی کۆچی دووایم بیست من لای خۆمه‌وه پرسه‌م بۆدانا پرسه‌یه‌ک که هه‌رخۆم تێیدا به‌شدار بووم ئه‌ویش پرسه‌ی ده‌روونی بوو.
له‌ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی،به‌رپرسی خوێندکارانی حسک، مامۆستا دیلان،سه‌عدی پیره، فه‌وزی ئه‌تروشی{کۆننگره‌ی گراتس-نه‌مسا} وێنه‌ی دووه‌م/ مامۆستا قادر دیلان له‌ئێواره پشووی کۆنگره‌ی گراتسدا.
ژیاننامه‌ی مامۆستا قادر دیلان *قادر ئه‌حمه‌د دیلان له 24/5/1928له باژێڕی سله‌یمانی له گه‌ره‌کی گاوران له‌دایک بووه،باوکی مه‌لا ئه‌حمه‌دی دیلان ده‌نگخۆشێکی ناسراوبووه.هاوکات حه‌مه ساڵح دیلانی براشی مه‌قامناسێکی به‌تواناو ده‌نگخۆشێکی به‌ناوبانگ بووه. *به‌رله‌وه‌ی قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی کۆتایی پێبهێنێت توانی چه‌ند ئامێرێک فێربێت له‌وانه شمشاڵ نای ساکسفۆن عود کلارنێت له پاشانیشدا که‌مان،وه‌لێ ئه‌و وه‌ک کلارنێت ژه‌ن ناسرابوو خۆشی پتر ئاره‌زووی له‌و ئامێره بوو. *ساڵی 1948 ئاوازی بۆ سروودی نه‌ورۆز [ئه‌م ڕۆژی ساڵی تازه‌یه] داناوه *ئاوازی بۆ گۆرانیه‌کانی قژکاڵی لێو یاڵی،باخچه‌ی پاشا،چاندی گه‌ڕام له شاران داناوه. *ساڵی 1952 بۆ خوێنبن ده‌چێته به‌غداو له کۆلیژی بازرگانی و ئابووری ده‌وام ده‌کات،وه‌لێ پاش دووساڵ خوێندن به‌هۆی نه‌داری و ده‌ستکوورتی خێزانه‌که‌یه‌وه و هاوکات به هۆی به‌ندکردنی حه‌مه‌ساڵحی برایه‌وه ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه سڵێمانی. *به‌هۆی زرنگی و توانایی له بواری کلارنێتدا له‌به‌شی کو‌ردی ڕادیؤی به‌غدا وه‌رده‌گیرێت هاوزه‌مان وه‌ک ئاوازدانه‌رێکیش له سه‌رانسه‌ری ئێراقدا ناوبانگ ده‌رده‌کات. *ساڵی 1954 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سلێمانی و به فه‌رمانبه‌ر له {ئیداره محه‌لی} داده‌مه‌زرێت. *ساڵی 1956 مامۆستا و چه‌ند مۆزیکوانێکی دیکه تیپی[ دیلان] یان له سلێمانی دامه‌زراند،پاشان له‌سه‌ر خواستی مامۆستا قادر ناوه‌که‌یان گۆڕیوه بۆ مه‌وله‌وی{بۆ ڕێزلێنان له شاعیری گه‌وره‌ی کور‌د مه‌وله‌وی}.ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی تیپه‌که ئه‌مانه بوون: قادر دیلان ،به‌هجه‌ت ڕه‌شید سه‌عاتچی،حاته‌م سه‌عید، مامۆستا ولیه‌م یوحه‌نا،نه‌جاتی عه‌بده،هادی عه‌نبه‌ر، سه‌ردار ڕه‌مزی، ئومێد مه‌دحه‌ت، قاله‌ی عه‌روس. *به‌رهه‌مه به‌ناوبانگه‌کانی تیپه‌که له‌و سه‌رده‌مه‌دا بریتی بوون له:مه‌وله‌وی، سکاڵا،گه‌لاوێژ،فریشته ،ڕاز،هه‌ڵپه‌ڕکێ،سروودی کوردستان به‌هه‌شتی زه‌مین،سروودی نه‌ورۆز،سروودی به‌هێزی مێشک و بازو تاد. *مامۆستا قادر وێرای موزیک له چه‌ندین شانۆگه‌ریشدا به‌شداری کردووه،له‌وانه:له‌ڕێی نیشتماندا1946،تاوانی چی بوو1951،مه‌م و زین 1958، هه‌روه‌ها چه‌ندین شانۆگه‌ری له شاره‌کانی وه‌ک هه‌ولێڕو کۆیه به‌مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ لێقه‌وماوانی لافاوه‌که‌ی سلێمانی ساڵی 1957. مامۆستا قادر له ساڵی 1958دا له چه‌ند شانۆگه‌ریه‌کدا به‌شداری کردووه‌که له شاری هه‌ڵه‌بجه نمایشکراوون . · *له سه‌ره‌تای په‌نجاکانه‌وه ساڵی جارێک ئاهه‌نگی له نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی سازکردووه،ئه‌ویش به مه‌به‌ستی یارمه‌تی دانی نه‌خۆشه هه‌ژاره‌کان بووه،وێرای ئه‌مه به‌یناو به‌ین له قوتابخانه‌کاندا ئاهه‌نگی مۆسیقای سازکردووه ،وه داهاته‌که‌شی بۆ ئه‌وانه‌بووه که دووچاری نه‌خۆشی سیل بووبوون. *هه‌ر له په‌نجاکاندا له ڕۆژنامه‌ی {ژین}ی نه‌مر پیره‌مێردا وه له لاپه‌ڕه‌ی هونه‌ردا ستوونێکی تایبه‌تی هه‌بووه سه‌باره‌ت به هونه‌ری مۆسیقای کو‌ردی. *ده‌مێک له ئه‌وروپا نیشته‌جێ ده‌بێت له گۆڤاری {کوردستان} ئۆرگانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کور‌د به‌رده‌وام بابه‌تی موزیک و نۆته‌ی بڵاو ده‌کرده‌وه. * وه‌ک له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا دیلان له‌به‌هاری 1962دا ده‌گاته چیک وپاش ساڵێک خوێندنی زمان له شارۆچکه‌ی {میمۆن} له دانیشگای کۆنسه‌رڤاتۆری کارلۆڤۆ وه‌رده‌گیرێت،له‌به‌ر زرنگی و لێهاتوویی له ساڵی 1967دا ده‌یکه‌نه ئه‌ندامی لیژنه‌ی وه‌رگرتن وتاقیکردنه‌وه‌ی قوتابیانی بیانی. پاشان له وێستگه‌ی براغ داده‌مه‌زرێت هه‌ر له‌وێ هه‌ندێک کاریان بۆ تۆمارکردله‌وانه سرودی ده‌می ڕاپه‌ڕین،سیمفۆنیای منداڵان ، کاروانسه‌را...تاد وه سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه تیپی ئۆکسترای چیکۆسلۆڤاکی تۆماری کردوون. *بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ مۆسیقای بۆ چیرۆکی منداڵان نووسیوه و هه‌موو یه‌کشه‌مه‌یه‌ک له نیوه‌ڕۆدا بڵاو کراوه‌ته‌وه.ئه‌وه‌ی سایانی ئاماژه‌یه له‌م مۆسیقایانه‌دا ته‌نها مۆتیڤی کو‌ردی به‌کار ده‌هێناکه مه‌به‌ست له‌وه‌ش ئاشنا کردنی منداڵانی چیک بووه به مووزیکی کو‌ردی. *له‌پراگ له‌ته‌ک تیپی سیمفۆنیای ڕادیۆی براغ و تیپی سیمفۆنی ئۆپه‌رای سمیتانا کاری کردووه. *ساڵی 1976 قه‌وانێکی بڵاوکرده‌وه که هه‌ردوو گۆرانی {جوانی بێ ناو} و{باران بارانه}ی له‌خۆ گرتبوو،ئه‌و قه‌وانه له‌سه‌ر ئه‌رکی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کور‌د له ئه‌وروپا بڵاوکرایه‌وه. *هه‌ندێک به‌رهه‌می بڵاونه‌کراوه‌ی هه‌یه وه‌ک سرودێک به‌شێوه‌ی کۆراڵ به‌نێوی ڕاچڵه‌کین له‌هۆنراوه‌ی مامۆستا عه‌بدولواحد نوری، ئۆپه‌رێتی گوڵی خوێناوی که به شێوه‌ی ئۆپێرا دایڕشتووه و ده‌یان شاکاری دیکه‌ش که به داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا ئه‌و شاکارانه له‌دایک بن. *مامۆستای هونه‌رمه‌ند دیلانی مرۆڤ دۆست دیلانی کور‌د په‌روه‌ر و پێشکه‌وتنخواز له ڕۆژی 18/3/99 کاتژمێر دووی پاش نیوه‌ڕۆ به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه له براغ ماڵئاوایی لێ‌کردین و بۆ هه‌میشه چاوه‌کانی لێکنا. به‌ر له کۆچی دوایی ئه‌م وه‌سێته‌ی کردبوو { هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر مردم بمبه‌نه‌وه وڵات ،هه‌ر هیچ نه‌بێت خۆڵه‌مێشه‌که‌م بگه‌یه‌ننه‌وه کوردستان و قه‌ت له چاکه‌تان ده‌رناچم... ئێوه‌ش هه‌ربژین.} مخابن تا ئێستا ئه‌و وه‌سێته به‌جێ نه‌هێنراوه و له‌وه‌ش ناچێت به‌جێ بهێنرێت، ئومێده‌وارم له‌ئاینده‌دا خه‌مخۆران و به‌رپرسانی بواری مۆزیک و فه‌رهه‌نگ له کوردستان هه‌رهیچ نه‌بێت به‌شی دووه‌می وه‌سێته‌که‌ی به‌جێ بهێنن. *دیلان دوومنداڵی له‌دوای خۆی به‌جێ هێشتووه، کوڕێک به‌ناوی ئارام که له بواری مووزیکدا کارده‌کات وه کچێکیش به‌نێوی بارونکه. *ئه‌وه ماوه‌بڵێم که مامۆستا قادر دیلان هه‌ر وه‌ک چۆن به هونه‌ر خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌ی کره‌وه ئه‌وهاش به سیاسه‌ت درێخی نه‌کردووه ، هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوێتیدا په‌یوه‌ندی به حیزبی شوعیه‌وه هه‌بووه و تاکۆچی دواییشی ئه‌مه‌ک دارمایه‌وه بۆ ئه‌و ڕێبازه.هاوکات چالاکانه‌ش له ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کور‌د له ئه‌وروپا کاری کردووه. وێرای ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئاماژه‌م پێدان مامۆستا دیلان چه‌ند به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی هه‌یه که ئه‌مانه‌ن: - کاسێتێکی گۆرانی له‌گه‌ڵ ڕزگار ڕه‌نگه‌ڕۆ. - کاسێتێکی مووزیک له‌لایه‌ن ئه‌کادیمیای کو‌ردی. - کۆنسه‌رتی ڕادیۆی په‌نجه‌ره له‌گه‌ڵ گۆرنی بێژ خالید ڕه‌شید. - ئاوازی سکاڵا ، گه‌لاوێژ ، فریشته، مه‌وله‌وی ، ڕاز له ڕادیۆی به‌غدا بڵاو کردوه‌ته‌وه. - مۆسیقای بۆ فلیمێکی یۆنانی و یه‌کێکی عه‌ره‌بی داناوه. له‌بواری نووسیندا ئه‌م بابه‌تانه‌ی نووسیوه: *هونه‌رمه‌ندی مێژوو له‌بیرچوو ده‌روێش عه‌بدوڵا. * په‌ندی پێشینان *سروودی نیشتمانی {نامیلکه} *له یادی 30 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵه‌ی خوێندکارانی کور‌د له ئه‌وروپا.
شایانی ئاماژه‌یه تا مامۆستا دیلان له ژیاندابوو میدیای کو‌ردی و ئێراقی به‌رده‌وام به‌سه‌ریانده‌کرده‌وه‌و گرنگیان پێده‌دا ،ئیدی له شێوه‌ی دیدار‌و چاوپێکه‌وتندا بووبێت یا له بابه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کانیدا یا له‌شێوه‌ی ڕێزلێناندا بوو بێت که پتر له 20 گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌ی کو‌ردی و ئێراقی له کوردستان و هه‌نده‌ران ده‌رباره‌یان نووسیوه، به‌تایبه‌تیش میدیاکانی حزبی شیوعی عێراق و کور‌دستانی. هیوادارم له‌دوای کۆچیشی له‌یاد نه‌کرێت و بایه‌خ به‌خۆیی و به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌کانی بدرێت.
دواووته/ ئاشکرایه که هه‌موو کارێکی ئیبداعی پتر له ژینگه‌ی خۆیدا خۆی ده‌بینێته‌وه گه‌شه‌ده‌کات وبه‌رده‌وامیه‌ت وه‌رده‌گرێت، به‌تایبه‌تیش ، ئه‌و هونه‌رانه‌ی پێویستی به‌کاری ده‌سته‌جه‌معی هه‌یه وه‌ک دراما سینه‌ما مووزیک وگۆرانی، بۆیه له‌و ڕوانگه‌وه ده‌ڵێم گه‌ربهاتباو مامۆستا دیلان له کوردستان بژیایه بێگومان خزمه‌تی پتری به هونه‌ری گۆرانی و مووزیکی کو‌ردی ده‌کردو ئه‌رشیفی مووزیکی کو‌ردی ده‌وڵه‌مه‌نتر ده‌کرد.چونکه له کوردستان پێویستی و پێکهاته‌کانی بواری مووزیک مه‌یسه‌ره، که‌له شاعیر موزیک ژه‌ن گۆرانی بێژ ودواتریش جمهوردا خۆی ده‌بینێته‌وه، که‌دیاره ئه‌م پێداویستیانه‌له‌و ژینگه‌یه‌ی مامۆستای لێ ده‌ژیابوونیان نه‌بووه.
سه‌رنج/ زۆر سوپاسی هاوڕێی هێژا کاک فه‌هد گرده‌وانی ده‌که‌م بۆ ئه‌و زانیاریانه‌ی سه‌باره‌ت به مامۆستای نه‌مر پێبه‌خشیم که له نووسینی فاکتاکه‌دا سوودم لێ بینین. halabja@ofir.dk |
|
|
|
|