|
|
|
چه‌ند سه‌رنجێک له‌مه‌ڕ بۆچوونه‌هه‌ڵه‌کانی خوشکه ئاکامی ئیسلامی گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی له ماڵپه‌ڕی کوردستان نێتدا ڕۆژی 10.07 ،خوشکێک به نێوی ئاکام کمال چه‌ند دێڕێکی به‌نێوی {ئیسلامی سیاسی وڕاگه‌یاندنی کوردی} نووسیوه. پێده‌چێت ئه‌م خوشکه له‌دونیای نووسیندا نوێبێت ،چونکه ئه‌ز وه‌ک خوێنه‌رێکی به‌ردوامی ماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کان ئه‌مه بۆیه‌که‌مجاره نووسینی ئه‌م خوشکه ده‌بینم. لاوزی و کاڵوکرچی له داڕشتنی ڕسته‌کان و نزمی وهه‌ژاری ئاستی زمانه‌وانی و نامۆیی به دونیای ئه‌مڕۆی نووسین به ئاشکرا به سیمای نووسینه‌که‌یه‌وه دیاره. ئه‌وه‌ی من له مه‌به‌ستی خوشکه ئاکام تێگه‌یشتم گله‌یی و گازنده کردنه له ڕاگه‌یاندنی کوردی که گوایه له گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری سه‌باره‌ت به چالاکی و جیهادی ڕه‌وت و حیزبه ئیسلامیه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌ب و جیهانی به جه‌ماوه‌ری کوردستان که‌مته‌رخه‌من یاخود به چه‌واشه‌یی ده‌یگه‌یه‌نن، یا دژایه‌تیان ده‌که‌ن. ڕاستیه‌که‌ی بابه‌ته‌که‌ی به‌هیچ جۆرێک ناونیشانه‌که‌ی نه‌پێکاوه ،سه‌رجه‌م نووسینه‌که‌ی بریتیه له کۆمه‌ڵێک ڕسته‌و بۆچوونی پچڕپچڕ که به‌هیچ کلۆجێک ناچێته نێو خانه‌ی نووسینی با‌به‌تیه‌وه . لام سه‌یره که‌سێکی ئیسلامی سیاسی داواله میدیای لایه‌نه غه‌یر ئیسلامیه‌کان بکات که ببنه زمانحاڵی ئیسلامی سیاسی و هه‌واڵ و چالاکیه‌کانیان بۆ بگوازنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان یاخود به پێچانه‌وه. له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا هێنده‌ی ئه‌ز هه‌ستی پێبکه‌م ڕاگه‌یاندنی کوردی نه‌خاسمه ڕاگه‌یاندنی دوو حیزبه زلهێزه‌که هێنده له خزمه‌تی ئیسلام و ئیسلامی سیاسیدان هێنده له خزمه‌تی عه‌لمانیه‌تدا نین که خۆیان به‌دوو حیزبی عه‌لمانی و سۆشیال دیموکرات نێوزه‌ند ده‌که‌ن،ئیدی ئه‌وه به ئه‌نقه‌ست بێت یانا. ئه‌ی باشه خۆتان کۆمه‌ڵێک ده‌زگای ڕاگه‌یاندنتان هه‌یه‌و به‌رده‌وام له‌و ده‌زگایانه‌وه په‌یامی خۆتانی تێدا په‌خش ده‌که‌ن وهاوکات هه‌واڵ وباسو خواستی حیزب و گروپه سیاسیه ئیسلامیه‌کانی جیهانیش به تووندڕه‌وومیانڕه‌ویانه‌وه به خه‌ڵکی کوردستان ده‌گه‌یه‌نن و که‌سیش ده‌ستی نه‌گرتوون ،ئیدی بۆ گازنده له میدیای دیکه ده‌که‌ن؟ ئه‌م گله‌ییه‌ی خوشکه ئاکام ته‌واو وه‌ک ئه‌وه وایه حیزبی شیوعی گله‌یی له میدیای حیزبه ئیسلامیه‌کان یا هه‌ر حیزبێکی دیکه‌یا میدیای سه‌ربه‌خۆ بکات که بۆچی گرنگی به چالاکی حیزبه‌که‌یان و شێوعیه‌کانی جیهان ناده‌ن.
ئه‌م خوشکه دابه‌زیوه‌ته سه‌ر سه‌رجه‌م هێزه عه‌لمانی و چه‌په‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوین ،که گوایه شکستیان هێناوه‌و نه‌یانتوانیوه خوسته‌کانی جه‌ماوه‌ر وه‌دی بهێنن. سه‌یر له‌وه‌دا ئه‌م خوشکه بێئاگایه له‌سیاسه‌ت ، عه‌بدول ناسرو حافز ئه‌سه‌دو سه‌دامیشی له ڕێزی جه‌پ و سۆشیالیستدا پۆلێن کردووه، که هیچیان فڕیان به ڕێبازی چه‌په‌وه نه‌بووه‌و سێ ڕژێمی سه‌ر به قوتابخانه‌ی هزری نه‌ته‌ویی شۆفێنی عه‌ره‌ب بوون ودوژمنی سه‌رسه‌ختی هه‌موو بیروباوه‌ڕێکی پێشکه‌وتووبوون و له لێدان وکوشتنی چه‌پدا درێخیان نه‌کرد. مه‌سه‌له‌یه‌کی کوردی هه‌یه که ده‌ڵێت{گه‌ر ماڵت له شوشه بوو به‌رد مه‌هاوه ماڵی خه‌ڵک}ڕاسته هێزو لایه‌نه چه‌پ و نه‌ته‌وه‌یه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که نه‌یانتوانی ژیانێکی ئاسووده بۆ خه‌ڵک فه‌راهه‌م بکه‌ن،ئه‌ویش له به‌ر چه‌ندین فاکته‌ر که‌لێره‌دا جێی باس نین و بابه‌تێکی تایبه‌تی گه‌ره‌که ،وه‌لێ من داوا له‌و خوشکه ده‌که‌م ناوی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامیم پێبدات که جه‌ماوه‌ر لێیان ڕازیبێت و خۆشگوزه‌رانیان بۆ خه‌ڵک دابین کردبیت . خراپ نیه گه‌ر هه‌ر خۆم چه‌ند نمونه‌یه‌کت له‌و ده‌سه‌ڵاتانه بۆ بخه‌مه‌ڕوو که تۆ شانازیان پێوه ده‌که‌یت،که نه‌ک هه‌ر خواسته‌کانی هاووڵاتیان ده‌سته‌به‌ر نه‌کرد به‌ڵکو بوونه به‌ڵا به‌سه‌ریانه‌وه، هاوکات هه‌ندێکیان هێنده نامرۆڤانه مامه‌ڵه‌یان له‌ته‌ک هاووڵاتیاندا ده‌کرد که ببوونه مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ به شه‌ریه‌ت.، نمونه‌ی تالیبان،ئێران ،سودان ،سعودیه که به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌زگا جیهانیه‌کانی تایبه‌ت به مافی مرۆڤه‌وه سه‌رکۆنه ده‌کران و ده‌کرێن . وه‌ک لایه‌ن و حیزبی ئیسلامیش به‌سه که بڵێم حه‌ماس وه‌ک حیزبێکی ئیرهابی خۆته‌قینه‌وه‌ی داهێناو کردیه که‌لتوورێکی ترسناک و قێزه‌وه‌ن که قاعیده‌و هاوشێوه‌کانی ئه‌مڕۆ له ده‌ڤه‌ره‌کانی جیهاندا په‌یره‌وی ده‌که‌ن.یا محاکمی ئیسلامی سۆماڵ که کۆپیه‌کی تالیبان بوون خه‌ڵک زه‌نه‌قی چووبوو لێیان ،یا فه‌تحی ئیسلام له لوبنان که دنیایه‌ک سه‌رگه‌ردانی و ماڵوێرانیان بۆدانیشتوانی که‌مپی نهر بارد هێنا و بوونه هۆکار بۆ ئه‌و تراژیدیایه‌ی که ئێستا خه‌ڵکه ئاواره‌که‌ی تێیدان ،یا نموه‌نه‌ی جیهادیه‌کانی جه‌زائیر که له‌خه‌ودا خێزانی گوند نیشینه‌کانیان وه‌ک به‌رخ سه‌رده‌بڕی و ئێستاش لۆری به‌مین ڕێژکراو له باژێڕه‌کاند ده‌ته‌قێننه‌وه‌و ناوی ده‌نێن جیهاد. یا تالیبانه‌کانی مزگه‌وتی سور له ئیسلام ئابادکه ئافره‌ت و زاڕۆکیان کردبووه قه‌ڵغان بۆ خۆیان و پاش ئه‌و کوشتاره گه‌وره‌ش سکستیان هێنا. خاڵێکی دیکه که‌گه‌ره‌کمه تیشکی بخه‌مه‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه که باس له ڕه‌وته ئیسلامیه‌کان ده‌کات له ڕۆژئاوادا. به‌بۆچوونی خوشکه ئاکام دژایه‌تی کردنی جالیه‌ی ئیسلامی له ڕۆژاوا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ فراوانبوونیان،هه‌ر بۆیه‌ش ڕاگه‌یاندنه‌کانی ڕۆژئاوا قسه‌ی دزێو وهه‌ڵبه‌ستراویان بۆ دائه‌تاشن.
وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت خوشکه ئاکام له ئه‌وروپا ده‌ژی،که‌سێکیش له ئه‌وروپا بژی بێگومان ئاگاداری زۆر شت ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی په‌یوه‌ندیدارن به بێگانه به گشتی و جالیه‌ی ئیسلام به‌تایبه‌تی. جا بۆیه جێی خۆیه‌تی له ئاکام خان بپرسم ئه‌رێ به‌راست کێشه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی به ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتیان و میدیاوه له‌گه‌ڵ جالیه‌ی ئیسلامدا به هۆی فراوان بوونیانه‌وه‌یه، وه‌ک ئاماژه‌ت پێداوه، یاخود به‌هۆی ڕه‌وتارو هه‌ڵسوکه‌وتی چه‌وت و نا مرۆڤانه‌ی بڕێک له‌و ڕه‌وتانه‌یه؟، که نه‌ک هه‌ر زیان به خۆیان ده‌گه‌یه‌نن به‌ڵکو به هه‌موو بێگانه‌یه‌کی ڕۆژهه‌ڵاتیش. من لێره‌دا چه‌ند نمونه‌یه‌کت بۆ ده‌هێنمه‌وه له‌و کاره ته‌رۆرسرتیانه‌ی که ڕێکخراوه ئیسلامیه‌کان له‌م چه‌ند ساڵانه‌ی دوایدا له هه‌ندێک له وڵاتانی ئه‌وروپیدا ئه‌نجامیان دا.
ته‌قینه‌وه‌کانی نێومترۆکانی له‌نده‌ن ،ته‌قینه‌وه‌کانی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کانی مه‌درید،کوشتنی ڤان کوخی ده‌رێنه‌ری هۆڵه‌ندی،هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی دانمارکی، ناردنی ئیرهابی بۆ عێراق له فه‌ره‌نساو زۆر وڵاتانی دیکه‌وه.کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌کی دارایی بۆ ڕێکخراوه ته‌رۆریسته‌کان له ئه‌فغانستان و عێراق ،که له ئه‌ڵمانیا چه‌ند تۆڕێکیان ئاشکرابوون وه‌ک ده‌رکه‌وت کوردیشیان له‌نێوداهه‌یه،دوا هه و‌ڵی پزیشکه ته‌رۆریسته‌کانی ئنگلترا ،که گه‌ر بهاتباو سه‌ری بگرتایه سه‌ده‌ها که‌س ده‌کوژران. هه‌ر له‌م ده‌مه‌ی من ئه‌م چه‌ند دێڕه ده‌نووسم له که‌ناڵێکی تی ڤی دانمارکیه‌وه هه‌واڵی ده‌ستگیرکردنی چوار گه‌نج درا که به‌نیازبوون ته‌قینه‌وه له دامنارک ئه‌نجام بده‌ن،سه‌یر له‌وه‌دایه خۆیان چۆنیه‌تی درووست‌کردنی ته‌قه‌مه‌نیه‌کانیان به ڤیدیۆ گرتوه که باشترین به‌ڵگه‌یه له دژیان. وێرای ئه‌مانه زۆرێک له گرووپ و حیزبه ئیسلامیه‌کان بونه‌ته مایه‌ی ئاژاوه‌و ناره حه‌تی و کێشه بۆ ئه‌م وڵاتانه .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌سه‌ڵات له ئه‌وروپا هه‌موو بێگانه‌یه‌ک به‌یه‌ک چاو سه‌یر ده‌کات و هه‌موو پێداویستیه‌کی ژیانی بۆ مه‌یسه‌ر کردوون به ماڵ و منداڵه‌وه ،ته‌نانه‌ت له‌ڕووی خواپه‌رسیتیشه‌وه گرۆیی کراون و به‌ئازادی کاری خۆیان ده‌که‌ن و چه‌ندین خوێندنگا‌و مزگه‌وتیان هه‌یه ،که‌چی زۆرێک له‌وانه وا هه‌ڵسو که‌وت ده‌که‌ن که وه‌ک خۆیان خاوه‌ن ماڵبن و خاوه‌ن ماڵیش بێگانه ،یاخود هێنده‌سپڵه‌و نمه‌ک حه‌رامن هاووڵایان به گڵاوو به‌رازخۆروکافر ده‌زانن و ئاماده‌نین له پاسدا له‌ته‌نیشتیاندا دانیشن.ئه‌مه وێرای هه‌وڵی کرده‌وه‌ی ئیرهابی که پێشتر ئاماژه‌م پێدا. جا ئومێده‌وارم خوشکه ئاکام شته‌کان به پێوه‌ری ڕاستی و عه‌داله‌ت باس بکات و به چاوی لۆژیک بنواڕێته شته‌کان ،نه‌ک شوێن عاتیفه‌ی ئاینی بکه‌ویت. دوا خاڵ که گه‌ره‌کمه قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م ئه‌و بڕگه‌یه که باس له په‌له‌قاژه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات، وه‌ک له سه‌ره‌وه له به شێک له نووسینه‌که‌ی دا دیاره. پێم سه‌یره خوشکه ئاکام باسی کۆتایی ئه‌که‌ریکا ده‌کات، که‌سێک ئاگای لێنه‌بێت واده‌زانێت باس له وڵاتێکی هه‌ژاری پڕ شه‌ڕووشۆڕ ده‌کات له ئه‌فه‌ریقا که که‌هه‌رچوارلاوه هێرشی بۆهاتبێت و له ئان‌و ساندا بکه‌وێت. خوشکی خۆم مرۆڤ که بۆچونێک ده‌رده‌بڕێت زۆرپێویسته له چوارچێوه‌ی لۆژیکدابێت ،یا به‌لای که‌م نزیک بێت له لۆژیکه‌وه.ئاخر تۆ باسی کۆتاتی و په‌له‌قاژه‌ی چی ده‌که‌یت ،ئیمڕۆ ئه‌مه‌ریکا تاکه جه‌مسه‌ری زلهێزی جیهانیه‌و ،به‌ئاره‌زووی خۆی چی بویت ده‌یکات. چی ده‌سه‌ڵاتێکی به‌دڵ نه‌بوو با له‌دووری هه‌زاره‌ها کیلۆمه‌تریش بێت له‌نێوی ده‌بات، ته‌نانه‌ت سڵ له‌و هێزه ئابووری و سه‌ربازیه‌ی ئه‌وروپاو چینیش ناکاته‌وه. ئێستا ئێرانی جمهوری ئیسلامی زه‌نده‌قی له ئه‌مه‌ریکا چوه نه‌وه‌ک له‌نێوی به‌رێت یا له وێزگه ئه‌تۆمیه‌کانی بدات.زۆربه‌ی زۆری حکهومه‌ته‌کانی جیهان به تایبه‌تی ولاتانی ده‌ڤه‌ری خۆمان ،ڕۆژانه له خوا ده‌پاڕێنه‌وه ئه‌مه‌ریکایان لێ نه‌ره‌نجێت ،که‌چی تۆش هاتوویت باسی کوتایی و په‌له‌قاژه‌م بۆ ده‌که‌یت. هیوادارم به هه‌له لێم تێنه‌گه‌یت که گوایه‌من هه‌وداری ئه‌مه‌ریکام نه‌خێر منیش ئه‌نتی ئه‌مه‌ریکام به‌ڵام وه‌ک ده‌سه‌ڵات نه‌ک وه‌ک هاوولاتیان. له ژیانمدا ته‌نها هه‌نگاوێکی ئه‌مه‌ریکا که من له‌گه‌ڵیدا بووبم وه‌لادانی دوو ڕژێمی نه‌گریس و نائینسانیه ،ئه‌ویش ڕژێمی سه‌دام و تالیبانی ئه‌فغانستانه. لێ من به لۆژیک بیر ده‌که‌مه‌وه نه‌ک شوین هه‌ستو سۆزی سیاسی یا ئاینی بکه‌وم.لۆژیکیش تا ئێستا ئه‌وه‌یه که باسم کرد. halabja@ofir.dk
|
|
|
|
|