|
|
![]() |
|
قوربانیه‌كانى شه‌ره‌ف و- گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ته‌نها له‌ماوه‌ى دوومانگدا [45] كه‌نیشكى جه‌حێڵ به تۆمه‌تى به‌ناو پاراستنى شه‌ره‌فى خێزان له ده‌ڤه‌رى خووزستان بوونه‌ته قوربانى. رِاوێژكارێكى میریی سه‌ربه پاریزگاى خوزستان له‌ئیران ,گووتى له‌نیوان مانگه‌كانى مارس - مای ئه‌مسالدا{45} حاله‌تى كووشتنى ئافره‌تمان تۆماركردووه ,بَی ئه‌وه‌ى كه‌سێك له بوكژه‌كان بدرێنه دادگا ئه‌م كیژانه كه‌ته‌منیان له خوار بیسته‌وه‌یه هه‌موویان به‌تۆمه‌تى له‌كه‌داركردنى ئابرِوى خیزانه‌كانیان له‌لایه‌ن تاكیكىخێزانه‌كه‌یانه‌وه وه‌ك باوك برا ئامۆزا كوژراون. له‌م دۆزانه‌دا له رِووى یاساییه‌وه تاوانباران نادیارن و چیچ جۆره سكاڵایه‌كیش له دژیان تۆمارناكرێت , چونكه كه‌س وكارى كوژاوه‌كان پاش ئه‌نجامدانى تاوانه‌كه هه‌رچى شوناسنامه‌ى كیژه‌كه‌یه ده‌یسووتێنن ,به‌مه‌ش ئاسه‌وارى كوژراوه‌كه ده‌سرِنه‌وه و واینیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌وكه‌سه هه‌ر بوونیشى نه‌بووه. چه‌ند هۆكارێك یا چه‌ند به‌هانه‌یه‌ك هه‌ن بۆ كوشتنى ئه‌م كیژانه له‌وانه : رِه‌تكردنه‌وه‌ى به‌شودانى زۆره‌ملێ , كه‌مته‌رخه‌مى له پۆشینى پۆشاك و شه‌رپۆشدا , یاخود په‌یوه‌نى خۆشه‌ویستى به كورِێكه‌وه. تۆماركردنى[18] حاڵه‌تى ده‌ستدرێژى سێكسى هه‌مان رِاوێژكار ئاماژه‌ى به گرفێكىدیكه دا ئه‌ویش گرفتى ده‌ستدرێژى سێكسیه كه‌تا ئیستا {18}رووداوى له‌جۆره لاى پۆلیسى ده‌ڤه‌ره‌كه به‌شێوه‌ى سكاڵا تۆماركراوه. ئه‌و كیژانه‌ى ئه‌م كرده‌وه ناشیرینانه‌یان ده‌رهه‌قكراوه ته‌مه‌نیان له‌نێوان{12-14}ساڵیدایه. ئه‌وه‌ى سه‌یره ئه‌نجامده‌ران كه‌سانێكن له‌خزمه كانىكیژه‌كه*. رِاپۆرته‌كه ئاماژه به‌و ترادیشیۆنه كۆنا نه‌ده‌كات كه به‌ر له‌ئیسلام* باوبوونه‌و ئێستا به گه‌رمى گه‌رِاونه‌ته‌وه بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه له‌وانه شتێك به‌نێوى Hediyeh{ دیارى-و} كه ئه‌مه‌ش بریتیه له به‌خشینى یاخود دروستر بڵێین زه‌وتكردنى كیژێكى جه‌حێڵ له‌لایه‌ن سه‌رۆك خێڵێكه‌وه بۆخۆى, پاش ئه‌وه‌ى كه دایك وبابى كیژه‌كه له‌ژیاندا نامێنن.ترادیشۆنى دووه‌م به‌نێوى Nahveh * له‌مه‌دا گه‌ركیژێك دیارىكرا بۆ كورِه‌مامێكى ده‌بێت به تۆپزى شویپێبكات . گه‌ر رڕزىنه‌بوو ئه‌وه هه‌رِه‌شه‌ى لێده‌كرێت تا رِازیده‌بێت , خۆگه‌رهه‌ر رِازى نه‌بوو ئه‌ده‌مه له‌لایه‌ن تایفه‌كه‌یه‌وه برِیارده‌درێت كه هه‌تا هه‌تایه ئه‌و كه‌نیشكه مێردنه‌كات.سه‌رنج : هه‌ندێك ده‌ستكارى بابه‌ته‌كه‌م كردووه. *به‌دانماركى ووشه‌ى Familieبه واتاى خێزان وهاوكات خزمیش دێت ,من لێره‌دا خزمم داناوه چونكه واهه‌ست ده‌كه‌م نووسه‌رى بابه‌ته‌كه‌ش هه‌مان مه‌به‌ستى هه‌بێت.*له ته‌كسته دانماركیه‌كه‌دا نووسراوه پێش ئیسلام پێده‌چێت مه‌به‌ستى پێش ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ى ئێستابێت. * Nahvehماناى ئه‌م ووشه‌یه‌م به‌كوردى ده‌ستنه‌كه‌وت ,له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا پرسیارم له‌چه‌ند براده‌رێكى كوردى رِۆژهه‌ڵات كرد ئه‌وانیش نه‌یانتوانى یارمه‌تیم بده‌ن.رِۆژنامه‌ى URBAN ژماره144
|
|
|
|
|