|
|
|
به‌ر له چل ساڵ له هه‌ڵه‌بجه له که‌ناری شه‌ڕی براکاندا ئه‌م تاوانانه ڕوویدا
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌کێک له ده‌رده ههرهکووشندهکانی میلله‌ته‌که‌مان نه‌بوونی زمانی دیالۆگ و قه‌بوڵنه‌کردنی به‌رامبه‌ره. له باشووری کوردستان هه‌ر پاش سه‌رهه‌ڵدانی بزافی چکداری به چه‌ند ساڵێک که‌لتوورێکی ناشیرین و قێزه‌وه‌ن خۆی نمایشکرد، ئه‌ویش که‌لتووری سڕینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ربوو به هێزی چه‌ک،ئیدی ڕاوبۆچوونه جیاوازه‌کان له دوتوێی لایه‌نێکدا یا له ده‌ره‌وه‌دا نه‌یانتوانی پێکه‌وه هه‌ڵبکه‌ن ، كه تاچه‌ند ساڵێک دوای ڕاپه‌ڕینیش ئه‌م کهلتووڕه به‌رده‌وام بوو . له‌پاش که‌رتبوونی بزافی ڕزگاریخوازی چه‌کداری له ناوه‌راستی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا زۆربه‌ی دهڤهروباژێڕهکانی کوردستان بوونه گۆڕه‌پانی ململانێیه‌کی تووندی سیاسی و چکداری که به‌هۆیه‌وه هه‌زاره‌ها له ڕۆڵه جوان و دڵسۆز به‌جه‌رگه‌کانی میلله‌ته‌که‌مان کرانه سووته‌مه‌نی ئه‌و ململانیه. باژێڕی هه‌ڵه‌بجه‌یش یه‌کێک بوو له‌و باژێڕانه‌ی که له‌وده‌مه‌دا بووبووه شانۆی نمایش‌کردنی ئه‌و سیاسه‌ته ناشیرینه. ئاگری ئه‌و ململانێیه ته‌نها که‌سانی سه‌ر به دوو باڵه‌که‌ی نه‌سووتاند به‌ڵکو پریشکی به‌ر که‌سانی سڤیل و لایه‌نێکی سیاسی دیکه‌ش که‌وت، که ئه‌ویش ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حیزبی شێوعی عێراقی بوون. له‌و باژێرهدا ته‌نها هێزی یه‌کاڵاکه‌ره‌وه هێزی چه‌ک بوو، بۆیه هیچ لایه‌کیان له به‌کارهێنانیدا درێخیان نه‌کرد. له ناکۆکی دوو خێله‌وه بۆ ناکۆکی دوو لایه‌نی سیاسی له‌وده‌مه‌ی خێڵ یا عه‌شیره‌ت وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات،ئابووری،مرۆڤ،چه‌ک له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا ڕۆڵی وازیکرد ، ئیدی بۆ پاراستن یا بۆ ته‌شه‌نه‌کردن و به‌رفراوان بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پێگه‌یه به‌رده‌وام له شهڕووشۆڕووتالانیدابوون له‌ته‌ک یه‌کتردا. ئه‌م شێوازه ته‌قلیدیه درێژه‌ی کێشا تا سه‌رهه‌ڵدانی حیزبی کوردی و پاشانێش هێزی چه‌کداری، ئیدی دوای ئه‌و مێژووه زۆرێک له خێڵه‌کان به‌رگی سیاسیان کرا به‌به‌ردا و بۆ پاراستنی کییانی خێڵایه‌تی یابهردهوامیهتی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان پاڵیان دا به‌ملا یا به‌ولاوه.که‌ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولای تێدابوو ،چ خێل چ حیزب، هاوکات سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ مساوه‌مه‌ی ئایدۆلۆژیا و حیزب بۆ خێڵ، که تاڕۆأی ئه‌مڕۆش ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وامه‌و خێڵ بووته ئه‌سپی حیزب و گاریگه‌ریی به‌رچاوی له‌سه‌ر حیزب هه‌یه.
له گونده‌کانی ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه هه‌ر وه‌ک زۆربه‌ی ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان، زۆر له‌و عه‌شیره‌ت و خێڵانه له دژایهتهیکی به‌رده‌وامدا بوون و خوێن له نێوانیاندا ڕژابوو، بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه به‌رده‌وام له بۆسه‌دابوون بۆ یه‌کتر.
عه‌قڵیه‌تی پاشکه‌وتووی خێڵایه‌تی ، خۆ به‌گه‌وره زانین ، که‌ڵه‌ره‌قی ، به‌که‌م زانینی لایه‌نه‌که‌ی دیکه ،هه‌وڵدانی باڵاده‌ستی هۆکارن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکی و دوژمنایه‌تی نێوان دوو خێڵ. جا پێده‌چێت هه‌مان ئه‌م هۆکارانه بووبن به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی شه‌ڕو ناخۆشی له نێوان خێڵی کۆکۆیی که له گونده‌کانی باوه‌کۆچه‌ک و چاوگ و چنار نیشته‌جێبوون، وه خێڵی نه‌ورۆڵی که له گونده‌کانی تریفه، پریس،هانه‌سووره،چرۆسانه، سه‌راو چه‌ندین گوندی دیکه نیشته جێبوون.
به‌شێکی زۆری نهورۆڵیهکان خۆیان له لای ئه‌و باڵه‌ی پارتی دیه‌وه که به مه‌لایی ناسرابوو،کۆکۆییهکانیش پاڵیاندا به باڵه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه که به جه‌لالی ناسرابوو. به‌ده‌ر له‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی جاشدا که‌سانی سهردبهههردووخێڵ پاڵیاندا به حکومه‌ته‌وه و بوونه جاش. هه‌روه‌ها تاکوترا که‌سانی خوێندکار و رووناک‌بیر سه‌ر به هه‌ردوو خێڵ وه‌ک ئه‌ندام و لایه‌نگر له هه‌ردوولای سیاسی هه‌بوون،به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له باژێڕی هه‌ڵه‌بجه ده‌ژیان. گواستنه‌وه‌ی شه‌رو و ئیغتیالات بۆ ناو هه‌ڵه‌بجه گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم له کۆتایی 63دا یه‌که‌م شه‌ڕی چه‌کداری له گوندی چاوک ڕوویدا که به {شه‌ڕی چاوگ} ناسراوه.ئه‌م شه‌ڕه سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ قووڵبوونه‌وه‌ی دوژمنایه‌تیه‌که‌یان. له‌ئاکامدا گوندی چاوگ سووتاو میردمنداڵێکیش به نێوی ئه‌نوه‌ر شه‌هیدکرا. لهدهرهاوێشتهی ئه‌م جه‌نگه زۆربه‌ی کۆکۆییهکان گونده‌که‌یان چۆڵکردو له باژێڕی هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێکران و پاڵیاندا به حکومه‌ته‌وه. لایه‌نی تاوانبار له‌م جه‌نگه‌دا نهورۆڵیهکان بوون به‌وه‌ی هێرشیان کرده سه‌ر کۆکۆییهکان و به‌ئاشکرا شه‌ڕیان پێده‌فرۆشتن. .ساڵی 65 حسه‌ین عارف که سه‌رپه‌لێکی به‌جه‌رگ وگه‌نجێکی جوان و ڕێکپۆش بوو وه سه‌ر به خێڵی نه‌ورۆڵی بوو له نێوان گوندی چاوگ و باوه‌کۆچه‌ک شه‌هیدکرا .وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌م کاره ده‌ستی حکومه‌تی تێدابووه تا ناکۆکیه‌کانیان پتر قوڵبێته‌وه . وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا پاش که‌رتبوونی بزافی کوردی زۆرێک له‌و کۆکۆییانهی له هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێ بوون پاڵیاندا به باڵی مه‌کته‌بی سیاسیه‌وه .نهورۆڵیهکانیش چوونه لای باڵه‌که‌ی تر . .ئیدی پاش ئه‌م که‌رتبوونه ناکۆکیه‌کانی نێوان ئه‌و دوو خێڵه به‌رده‌وامیه‌تی کێشا لێ له به‌رگێکی سیاسی‌دا. هاوینی 67له چایخانه‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌ر که ده‌که‌وته سه‌ر دووڕیانه‌که‌ی کانیقوڵکه کاک خالید حاجی فه‌ره‌ج به‌ده‌ستی جه‌زای عه‌لی کاتب شه‌هیدکرا که پێده‌چێت ده‌ستی نهورؤڵیهکانی تێدابووبێت. له تۆڵه‌ی کاک خالیدا کۆکۆییهکان له گوندی هه‌سه‌نئاوا که‌سێک له نهورۆڵیهکان به‌ناوی عه‌لی برازای ئهحمهدمراخان شه‌هید ده‌که‌ن . هێنده‌ی پێناچیت دایکی عه‌لی{فاته}له‌ژێر عه‌باوه له تۆڵه‌ی کوڕه‌که‌یدا له به‌ره‌به‌یانی31.8.68 دا له ناوه‌ڕستی مه‌یدانی شاردا له نێوان دوکانه‌که‌ی حه‌مه‌ی سافه و چایخانه‌که‌ی عه‌لی غهفوردا، کاک مه‌جید مه‌لا حامی شه‌هید ده‌کات و پاشان به‌ره‌و تووهووشک هه‌ڵدیت .دوای ئه‌م کاره‌ی ئه‌و ئافره‌ته ناونرا دایکی کوردستان،ئه‌مه‌ش بۆخۆی سوکایه‌تی بوو به کوردستان ،ده‌نا بۆ ناوی وا له بکوژێک بنرێت . زۆر به‌خێرایی هه‌واڵی کوشتنی کاک مجید ده‌گاته خێزانه کۆکۆییهکان ،ئیدی بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه چه‌ندین چه‌کدار به‌ره‌و بازاربهڕێدهکهون، که ئه‌و ده‌مه زۆربه‌یان له قوتابخانه‌که‌ی پشت سه‌را نیسیهجی بوون. له‌و کاته‌دا که سه‌رله‌به‌یانی بوو من له خه‌سته‌خانه‌وه که‌ده‌که‌وته گه‌ڕه‌کی سه‌را به‌ره‌و ماڵ ده‌ڕۆشتم له لای باخچه‌ی گه‌ل خوار میوانخانه‌ی کۆن[دار الضیافه] به 50 مه‌ترێک، ڕێکه‌وتی ئه‌و چه‌کدارانه‌م کرد، له شۆسته‌که‌ی ئه‌وبه‌ری باخچه‌که‌وه به خێرایی تێپه‌ڕین ،گوێم لێ‌بوو یه‌کێکیان ده‌یگووت که‌س ده‌ست نه‌پارێزێت ئه‌بێ تۆڵه‌ی کوژراوه‌کانمان بکه‌ینه‌وه .گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم حه‌مه‌ی کوێخا که‌ریم بوو ئه‌م قسه‌یه‌ی کرد. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌رله‌و ده‌مه‌دا دۆخێکی ئاڵۆز و نائارام له باژێڕدا له ئارادابوو که وێرای ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی حشعیش دووچاری هه‌ره‌شه‌و فشار بووبوونه‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌ندامه دیار‌و چالاکه‌کانیان.هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌بوو که حشع به‌ره‌که‌ی تری هه‌ڵبژاردبوو وه هێزی چه‌کداریشیان شان به‌شانی ئه‌وان دژی ڕژێم خه‌باتیان ده‌کرد.به‌ڵام هه‌رگیز شه‌ڕیان دژی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی نه‌ده‌کردو خۆیان لێدهپاراست. جا ئه‌م ڕووداوه‌ش واته شه‌هیدکردنی مه‌جید مه‌لا حامید ده‌رفه‌تێک بوو بۆ لێدانی شوعیه‌کان که له مێژبوو چاوه‌ڕێیان ده‌کرد. هه‌ر که کاک مجید شه‌هید ده‌کریت ئیدی خه‌ڵک بلاوه‌ی لێده‌کات و دوکان و بازاڕ داده‌خریت{له‌وده‌مه‌دا به‌مه‌یان ده‌گووت قڵیشانه‌وه }.حه‌مه‌ی خواجه حسین یه‌که‌م که‌س ده‌بیت که راده‌کات وه خه‌ڵکه‌که‌ش ده‌یبینن بۆیه که چه‌کداره‌کان ده‌گه‌نه لای رووداوه‌که که‌سانێک پێیان ده‌ڵین ئه‌وه‌ی کوشتی به‌ره‌و کانیشقان هه‌ڵات ،چونکه لهوبروایهدا نه‌بوون ئافره‌تێک له‌ژێر عه‌باوه که‌سیک بکوژێت .له‌ڕاستیشدا نه‌که‌س دی و نه‌که‌سیش زانی دایکی عه‌لی کوشتوویه‌تی ،تا له رادوێکهی پارتیه‌وه هه‌مان ئێواره هه‌واله‌که بڵاو کرایه‌وه ئه‌وجا زانرا که بکوژه‌که ئافره‌ت بووه. حه‌مه‌ی خواجه حسه‌ین که‌سێکی شوعی بوو شاگردی کاک عارفی حاجی فه‌ره‌ج چایچی بوو که ئه‌ویش کادرێکی پێشکه‌وتووی حشع بوو ،چایخانهکهشی ته‌نها 30-40 مه‌ترێک له جێی ڕووداوه‌که‌وه دووربوو . هه‌ردوو حه‌مه واته حه‌مه‌ی خواجه حسین و حه‌مه‌ی کوێخا که‌ریم پێش چه‌ند ڕۆژێک له‌چایخانه‌که‌ی کاک عارف ده‌مه‌قاڵه‌یان ده‌بێت و حه‌مه‌ی کوێخاش هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی لیده‌کات،ئه‌ویش پێی ده‌ڵیت بێمنه‌ت به چێت له‌ده‌ست دێت بیکه. بۆیه حه‌مه‌ی خواجه بهگوونجاوی نازانیت له‌و شوێنه‌دا بمێنێته‌وه که نزیک بووه له ڕووداوه‌که‌وه. چه‌کداره‌کان بهرهوکانیشقان شوێنی حه‌مه‌ی خواجه هه‌ڵده‌گرن ،ئه‌ویش خۆیده‌کات به ماڵی شه‌هید عوسماندا که له‌وکاته‌دا ده‌رگاکه‌یان کراوه‌ده‌بێت ، وه‌ک پاشان زانرا له نێو کونجی حهمامهکهیاند خۆی حه‌شار دابوو بێئهوی هیچ که‌س له خێزانه‌که به‌مه‌بزانێت.ده‌مێک چه‌کداره‌کان نزیکی ماڵی شه‌هید ده‌بنه‌وه ئافره‌تێک به په‌نجه ئاماژه‌ی ماڵی کاک عوسمان حاجی حه‌مه حه‌مینی بۆکردوون که کاک محه‌مه‌د خواجه خویکردووه به ماڵی ئه‌واندا. ئه‌وانیش ده‌چنه ژووره‌وه به‌دوویدا ده‌گه‌ڕێن. پاش ئه‌وه‌ی نایدۆزنه‌وه دێنه‌ده‌ره‌وه،دیسان ژنه‌که وایان تێده‌گه‌یه‌نێت که هه‌ر له‌وێیه،بۆیه جاریكێ تر ده‌چنه ژوره‌وه‌و به جنێو وته‌قه‌کردن به ناو ماڵدا ده‌گه‌ڕێن. خانوه‌که‌ی باوکی شه‌هید عوسمان واته حاجی حه‌مه حه‌مینی مه‌ریه‌م دوو ده‌سته و خانویه‌کی گه‌وره‌و به‌ربلاو بوو ،کاتی خۆی قوتابخانه بووه، له‌و کاته‌دا شه‌هید عوسمان له ده‌سته‌کی سه‌ره‌وه خه‌وتبوو، به‌ده‌نگی ته‌قه وهخهبهردیت ده‌ست بۆ ده‌مانچه‌که‌ی ده‌بات ده‌بینێت شانه‌ی تێدا نیه ،ده‌زانیت ئه‌مه کاری دایکیه‌تی بۆیه به‌تووره‌ییه‌وه ده‌مانچه‌که ده‌گرێته دایکی. پاشان ده‌رکه‌وت که دایکی له‌کاتی هاتنه‌ژووره‌وه‌ی چه‌کداره‌کاندا بۆ جاری یه‌که‌م بێ ئه‌وه‌ی شه‌هید عوسمان خه‌به‌ری بیته‌وه شانه‌ی ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رهێناوه.مه‌به‌ستی له‌مه‌ش ئه‌وه‌بووه نه‌یویستووه کوره‌که‌ی که‌س بکوژێت. پاشان به‌ره‌و چه‌کداره‌کان دیت، ده‌بینێت به چ شێوازێکی ناشیرین هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن ، ئه‌مه به‌سوکایه‌تی ده‌زانیت لێیان تورهدهبیت و داوایان لێده‌کات بچنه‌ده‌ره‌وه.لێ ئه‌وان که‌ده‌زانن چه‌کی پێنیه نامه‌ردانه ده‌یده‌نه به‌ر گووله‌و هه‌ر له‌وێدا له نێو زریکه‌و گریانی منداڵان و قیژه‌و هاواری دایک و باوک و برا خه‌ڵتانی خوێنی ده‌که‌ن. له‌و کاته‌دا مامۆستا عه‌بدولای برای که له‌خۆی گه‌نج ترده‌بیت خۆیده‌دا به‌سه‌ریدا چه‌ند گوولهیهکیش به‌ر لاقی ئه‌و ده‌که‌ویت و لاقی سه‌قه‌ت ده‌که‌ن که پاش چه‌ند ساڵیک به هۆی ئه‌و سهقهتیهوه که لاقی یارمه‌تی نه‌دا له ئاوه‌که‌ی ئه‌حمه‌د ئاوا خنکا. پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه هه‌ر له پشت ماڵی شه‌هید، عوسمان چه‌کداره‌کان ده‌چنه سه‌رماڵی که‌سێکی دیکه‌ی بێ‌تاوان به‌ناوی عارفی حاجی عه‌لی ،له به‌رچاوی ژن و منداڵه‌کانیدا شه‌هیدی ده‌که‌ن، هۆی کوشتنیشی ته‌نها ئه‌وه‌بووه که خزمی ئه‌حمه‌دی مراخان بوو که که‌سێکی دیاری نیو نهورۆڵیهکان بوو.سه‌ر به پارتیش بوو.
بورهان خواجه برا بچوکی محه‌مه‌د خواجه حسه‌ین ،ئه‌ویش وه‌ک براکه‌ی په‌یوه‌ندی به حیزبی شیوعیه‌وه هه‌بووه و خوێدکار ده‌بێت و له‌به‌ر هه‌ژاری به‌هاوینان کرێکاری ده‌کات. که ده‌قڵیشێته‌وه ئه‌وانیش واته وه‌ستاو کرێکاره‌کان ده‌ست له‌کار هه‌ڵده‌گرن. بورهان به‌ره‌و ماڵ ده‌چێت، له گه‌ره‌کی سهراکۆن به‌ر مالی ئه‌حمه‌د به‌گی سۆسه‌ن بورهان ڕێکه‌وتی چه‌کداره‌کان ده‌کات .دهیناسنهوهو ده‌زانن هه‌م برای محه‌مه‌ده‌و هه‌م شوعیشه ئیدی نێچیری له‌مه باشتریان ده‌ست ناکه‌ویت بۆیه پاش ڕاگرتنێکی که‌م شه‌هیدی ده‌که‌ن. هه‌رچه‌ند خه‌ڵکانی دهورووبهرتکایان لێده‌که‌ن و ده‌پاڕنه‌وه که نه‌یکوژن و که‌سێکی بێتاوانه، لێ بێ‌سود بووه چونکه بریاری کوشتنی دراوه. ده‌مێک ده‌یکوژن جلی کرێکاری له‌به‌ردا بووه‌و ده‌ستی به گهچهوهبووه،ئیدی گه‌چ و خوێن و خۆڵ ئامیتهی یه‌کتر ده‌بن. به‌مجۆره تاوانی سیێیه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تابلۆ خوێناویه‌که‌یان کۆتایی پێده‌هێنن. به بۆچوونی خۆیان گوایه به‌مه تۆڵه‌ی کوژراوه‌کانیان کردوه‌ته‌وه ،لێ له ڕاستیدا سێ که‌سی بیتاوان و خۆشه‌ویست و به‌ڕێزو نیشتمانپه‌روه‌ریان کوشت، که له‌ژیانیاندا زیانیان بۆ که‌س نه‌بووه.
چه‌ند ڕاستیه‌ک که پێویسته بگوترێن. *زۆر جار ڕوویداوه له ئاکامی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی خێڵایه‌تی یا بنه‌ماله یا خێزانی‌دا که‌سانێک پێوهدهبهن که نهبهدوور نه‌به نزیک په‌یوه‌ندیان به‌و ناکۆکیانه‌وه نیه‌و که‌سانی بێوه‌ی و به‌ڕێزن. هه‌ر له‌م روانگه‌وه ده‌توانم ئاماژه بۆ شه‌هیدان خالید حاجی فه‌ره‌ج و مه‌جید مه‌لا حامی بکه‌م،که به‌ڕاستی دووکه‌سی به‌ڕیزو ڕؤشنبیرو بێ کێشه‌بوون.ئه‌گه‌ر که‌سێک له ته‌ک بیر‌و باوهڕیشیاندا نهگونجایه ناچاربوو که ڕێزیان لێ بگریت، چه‌نکه به سروشت که‌سانی هێن بوون و ڕێزیان له برامبهردهگرت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆی ناکۆکی خێالایهتی و سیاسیه‌وه ژیاناین له‌مه‌ترسیدا بوو لێ چه‌کیان هه‌ڵنه‌ده‌گرت یا جاروبار ده‌مانچه‌یه‌کیان هه‌ڵده‌گرت. شه‌هیدکردنیان تاوانێکه ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ناکۆکی خێڵایه‌تی وململانێی سیاسی. هاوکات ده‌توانم عه‌لی کوڕی فاته‌ش به‌هه‌مان شێوه به نمونه بهێنمه‌وه،ئه‌ویش نه که‌سی کوشتبوو نه له شه‌ڕیشدا کوژرا به‌ڵکه به شێوه‌یه‌کی ناشیرین و ئائینسانی له خه‌ودا سوتانیان، که هیچ پاساوێک قه‌بوڵ ناکات.
*زۆر جار که‌سێکی نێو خێزانێک چه‌ند که‌سێکی بنه‌ماڵه‌یه‌ک یا کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی سه‌ر به خێڵیک به‌هۆی کرده‌وه‌ی نادرووست و ههلهشهو دوژمنکارانهیانهوه كێشه‌ی مه‌زن بۆ خێزان ،بنه‌ماڵه یا خێڵ درووستده‌که‌ن وناویان پۆخڵ ده‌که‌ن. ئه‌و کۆمه‌ڵه که‌سه‌ی که عوسمان و بورهان و عارفیان شه‌هیدکرد که‌مینه‌ی نێو خێڵێک بوون که سه‌رئێشه‌یان بۆ سه‌رجه‌م خێڵه‌که درووستکردبوو ،وه زۆرینه‌ی کۆکۆیهکان له‌گه‌ڵ ئه‌و کرده‌وه نائینسانیانه نه‌بوون که ئه‌نجامیان ده‌دا.هه‌ربۆیه‌ش دوای ئه‌و ڕووداوه پیاوماقوڵانی کۆکۆیی چونه کن باوکی شه‌هید عوسمان وخه‌م و په‌ژاره‌ی خۆیان ده‌ربڕی و له پرسهکهیشیدا هه‌رسێ ڕۆژه‌که زۆر له کۆکۆییهکان به‌شداریان کرد ،به‌تایبه‌تی ئه‌و خێزانانه‌ی که ئه‌ندام و لایه‌نگری حشع بوون.
*ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له 31 ئابدا ئه‌و تاوانانه‌یان ئه‌نجامدا ،ئێستا که‌سیان له ژیاندا نه‌ماوون ،یا له شه‌ڕدا کوژران یا به ڕووداو گیانیان له‌ده‌ستدا.خۆ گه‌ر نه‌وه‌یان هه‌بێت و لهژیادا بن گه‌ره‌که وه‌ک ئیلتزامێکی ئه‌خلاقی داوای لێبووردن له که‌سوکارو نه‌وه‌کانی شه‌هیدان بکه‌ن وبه‌مه‌ش ویژدانی خۆیان ئاسوده بکه‌ن.
*له‌ده‌ستدانی بورهان و عوسمان له‌وده‌مه‌دا خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌بوو بۆ حیزبی شوعی و کاره‌ساتێکی دڵته‌زێنیش بوو بۆ کهسو کاره‌کانیان که زۆر زوو ماڵئاوایان لێکردن، هاوکات کوژرانی ئه‌و سێ که‌سه له‌و ڕۆژه‌دا که‌شێکی خه‌م و ماته‌م باڵی به‌سه‌ر باژێرهکهدا کێشا. وه شه‌هیدکردنیان هیچ پاساوێک هه‌ڵناگرێت ،ته‌نها ئه‌وه نه‌بیت که ڕقێکی ئه‌ستوور و هه‌ڵگری چه‌ند دڵێکی ڕه‌ق و بێ به‌زه‌یی پاڵپێوه‌نه‌ری ئه‌و کرده‌وه قێزهوهنهبوو که به‌رامبه‌ر به چه‌ند مرۆڤێکی بێوه‌ی و به‌ڕیزو دڵسۆزبه خاک وگه‌ل و نیشتمان و مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامیاندا.
وێنه‌ی شه‌هید عوسمان حاجی حه‌مه ئه‌مین سه‌رنج/ زۆر هه‌وڵمدا وێنه‌ی شه‌هیدان بورهان و عارفیش په‌یدا بکه‌م لێ به‌داخه‌وه سه‌رکه‌وتوو نه‌بووم ،بۆیه داوی لێبووردن له که‌س و کاری هه‌ردوو شه‌هید ده‌که‌م. پێده‌چێت ئه‌و زانیاریانه‌ی له دووتوێی ئه‌م بابه‌ته‌دان کهمووکووڕیان تیدابێت و سه‌دله‌سه‌د راست نه‌بن، وه‌ک ناو، ڕۆژ،شوێن تاد .زۆر هه‌وڵمدا تابتوانم ئه‌و زانیاریانه ته‌واو راستبن ،لێ من هه‌رئه‌وه‌نده‌م لێ هه‌ڵچنی و ڕوودهاوهکهش به‌ر له‌چل ساڵ بووه بۆیه له‌وڕووه‌وه داوای لێبووردن ده‌که‌م . halabja@ofir.dk |
|
|
|
|