|
|
|
ته‌قینه‌وه‌کانی کور‌دستان و چه‌ند سه‌رنجێک گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی یه‌کێک له‌و خاڵه گرنگانه‌ی که کور‌دستانی له عێراق جیا ده‌کرده‌وه مه‌سه‌له‌ی با‌ری ئه‌منیه‌ته. دوای هه‌ره‌سی ڕژێمی سه‌دام عێراق بووه گۆره‌پانی کاری ته‌رۆرستی، له‌و ده‌مه‌وه تا هه‌نووکه ڕۆژیک تینه‌په‌ڕیوه به‌بێ ڕوودانی چه‌ند کارێکی ته‌رۆرستی که به‌رده‌وام ژماره‌یه‌کی زۆر قوربانی له‌ته‌ک خۆ‌یا بردووه. لێ کور‌دستان له‌و ماوه‌یه‌دا له‌وکرده‌وانه به‌دووربوو، ئه‌مه‌ش وای کردبوو که هاوڵاتیانی کور‌دستانی و ده‌سه‌ڵاتدارانیش شانازی به ده‌ڤه‌ره‌که‌یانه‌وه بکه‌ن وهاوکات بیانیه‌کانیش به چاوی ڕێزه‌وه بڕواننه کور‌دستان،ته‌نانه‌ت زۆر له دانیشتوانی شاره‌کانی عێراق بۆ سه‌یران و پشوودان روویان له کور‌دستان ده‌کرد. هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ده‌بینین زۆرێک له کۆمپانیاو ده‌زگا ئابووریه جیهانیه‌کان له کور‌دستاندا سه‌رمایه گووزاری بکه‌ن، که به‌مه‌ش کور‌دستان له ڕووی ئابووریه‌وه گه‌شه‌بکات. له لێدوانه‌کانیاندا بۆ میدیاکان ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومی و به‌رپرسانی ئاسایشی هه‌ردوو ئیداره‌که ستابیلی دۆخی ئه‌من و ئاسایش ده‌گه‌رێننه‌وه بۆ لێهاتووی و چابووکی و شاره‌زایی ده‌زگاکانی پۆلیس و ئاسایش و سوپای کور‌دستان. لێ دووای ئه‌و دوو ته‌قینه‌وه‌ی هه‌ولێر ده‌رکه‌وت که مه‌سه‌له‌که به‌و جۆره نیه و ئه‌و ده‌زگایانه تژین له که‌مووکووڕی. من گومانم له دڵسۆزی و گیانفیدایی وئازایه‌تی زۆرێک له‌و که‌سانه نیه که له‌و ده‌زگایانه‌دا کارده‌که‌ن، وه‌لێ ته‌نها دڵسۆزی وئازایه‌تی له‌و جۆره حاڵه‌تانه‌دا دادنادات گه‌ربێت و ڕه‌چاوی هه‌ندیک رێگای دیکه‌ی گرنگ نه‌کرێت که پاشان باسیان لێوه ده‌که‌م. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئاگاداری پێکهاته‌و چۆنیه‌تی کارکردنی ئه‌و ده‌زگایانه‌بێت ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که دزه‌کردنی ته‌رۆریستان بۆ نێو کور‌دستان مه‌حاڵ نیه‌و بگره له هه‌ندیک شوێندا ئاسانیشه. بابزانین کین ئه‌وانه‌ی له‌و شوێنه هه‌ستیارانه‌دا کارده‌که‌ن و به ج میکانیزمێک ده‌برین به‌ریوه؟ 1} به‌شێکی زۆری ئه‌وانه‌ی ده‌بنه پۆلیس یا ئاسایس یا سه‌رباز نه‌خوێنده‌وارن یا کۆلکه خوێنده‌وارن. 2} هۆکاری کارکردنیان له‌و شوێنانه‌دا پتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزی مووچه‌ی مانگانه‌و هاوکات وه‌ده‌ست نه‌که‌وتنی کاری گوونگاوبه‌خۆیان. 3} هه‌موویان به فلته‌ری حیزب‌دا تیپه‌ریون و وه‌لاو دڵسۆزیان بۆ حیزبه‌که له‌سه‌روو دلسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتمانه. 5} نه‌بوون یا که‌می ئه‌زموون له بواره‌که‌یدا که‌ئه‌مه‌ش زۆرگرنگه،مه‌به‌ست له‌مه‌ش شاره‌زاییه له چۆنیه‌تی ناسینی گومانبار،چۆنیه‌تی ئاخافتن وده‌رکێشانی زانیاری لێی ،جۆنیه‌تی پشکنین، چۆنیه‌تی کۆنترۆل کردن و پاراستنی شوێنه هه‌ستیارو گرنگه‌کان. 6} گرنگیه‌کی له‌زیاده‌به‌ره‌ر له په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی له‌سه‌ر حسابی په‌روه‌رده‌ی ده‌روونی و که‌سایه‌تی و به‌خشینی زانیاری به‌سوود. 7} بوونی که‌سانی ناپاک و په‌یوه‌ندیدار به بانده ته‌رۆریسته‌کانه‌وه له‌نێو کارمه‌ندانی ئه‌و ده‌زگایانه‌دا که به‌رده‌وام زانیاریان پێده‌گه‌یه‌نن.
هاوینی پارساڵ سه‌ردانی کوردستانم کرد له زاخۆوه تا سلیمانی به ده‌ها خاڵی پشکنیندا تێپه‌ریم ، له سلیمانیه‌وه سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌و پێنجوێن و پاشانیش که‌لاروکفری م کرد. له‌م ڕێگایانه‌شدا چه‌ندین خاڵی پشکنین هه‌ن که به‌رای من زۆربه‌یان زیاده‌ن و ئه‌رکیان ته‌نها ڕاپه‌ڕاندنی کاری ڕۆتینیه. با کاری یه‌کیک له‌و خاڵی پشکنینانه به نمونه باس بکه‌م.
سڵاو سڵاو له خۆت بۆ کوی ده‌چن؟ بۆ ---------- له کوێوه هاتوون؟ له---------- بێزه‌حمه‌ت هه‌ویه‌کانتان. فه‌رموو چی له سندووقه‌که‌تاندا هه‌یه؟ هیچی تیدا نیه. فه‌رموو بڕۆن خواتان له‌گه‌ڵ. {هه‌نێک جار سندووقه‌که به ساده‌یی ده‌پشکنن وه‌ڵی گه‌ر مرۆڤ هه‌نێک رووخۆش بێت و دوو قسه‌ی خۆشیان بۆ بکات وکه‌میکیش به باڵایاندا هه‌ڵبدات ئه‌وده‌مه له پشکینێس ڕزگاری ده‌بیت} جاگه‌ر لێپرسینه‌وه‌و پشکنین و کۆنترۆل له‌و خاڵانه‌دا به‌و جۆره بیت به‌ڕای من ده‌ربازبوون لێیان ئاسانه‌و ته‌نهاهه‌ندیک زیره‌کی ده‌ویت که ئه‌وه‌ش له کن ته‌رۆریستان زه‌حمه‌ت نیه، چونکه ئه‌وانه بۆ گه‌شتن به ئامانجه‌کانیان هه‌موو جۆره فڕوفیڵ و داهینانێک به‌کار ده‌هێنن. بۆ نمونه ده‌توانن جۆره‌ها ناسنامه ته‌زویر بکه‌ن ، خۆیان له به‌رگی پۆلیس سه‌رباز پزیشک مامۆستای ئاینی تاد ببیننه‌وه. ده‌توانن جۆره‌ها ماشین به‌کار بهێنن له ته‌کسی بارهه‌لگر ته‌نکه‌ر ئاگر کوژێنه‌وه ئه‌مبوڵانس تاد. که‌س نکولی له‌وه‌نیه که دیارده‌ی ته‌رۆر دیارده‌یه‌کی جیهانیه، له زۆر ولاتانی پێشکه‌وتوودا ڕووده‌دات ، هیج وڵاتێکیش نا‌توانیت گه‌ره‌نتی بدات و پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌بکات که کاری ته‌رۆر له وڵاته‌که‌یدا هه‌رگیز ڕوونادات. جاکه‌واته کوردستانیش له‌و حاڵه‌ته به‌ده‌رنیه . لێ گه‌رهات وئه‌و ده‌زگایانه‌ی پاراستنی نیشتمان و گیانی هاولاتیانیان له ئه‌ستۆ گرتووه به‌شێوازی نوێ وگرتنه‌به‌ری تاکتیک ومیکانزمی گوونجاو ده‌سته‌به‌رکردنی پێداویستی باش ئه‌وده‌مه کاری ته‌رۆریستیش رووبدات بێگومان زیانه‌کان که‌متر ده‌بیت له‌چاو ئه‌و چه‌ند کرده‌وه خۆکوژیانه‌ی که له هه‌ولیر ڕوویاندا، که به‌راستی کاره‌ساتی مه‌زن بوون.
بۆ کۆنترۆل کردنی با‌ری ئاسایش و که‌مکردنه‌وه‌ی کاری ته‌رۆریستی گه‌ره‌که ئه‌م خاڵانه زۆر به‌هه‌ند وه‌ربگیریت. 1}تۆکمه‌کردنی خاڵه‌کانی ته‌ماس له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌یی ئێران که‌له ناوچه سنووریه‌کان که‌مپینی بۆ دڕنده‌کانی ئه‌نسار ئیسلام کردووته‌وه‌و له‌وێشه‌وه دزه‌ده‌که‌نه ناو کور‌دستان. به‌دووریشی نازانم که ڕووداوه‌کانی دوێنێی هه‌ولێرو هه‌ڵه‌بجه له‌ودیو سنووره‌وه نه‌خشه‌ی بۆکێشرابێت. چونکه‌هه‌ڵوێستی دراوسێکانمان ئاشکرایه به‌رامبه‌ر به کورد به‌تایبه‌تیش پاش ده‌ستنیشانکردنی کاک مه‌سعود بۆ سه‌رۆکی کور‌دستان، که ئه‌وان به هه‌نگاویک به‌ره‌و سه‌ر‌به‌خۆیی ده‌بینن. 2}به‌هێزکردنی ئه‌و خاڵانه‌ی که کور‌دستان ده‌به‌ستێته‌وه به مووسڵ ودیاله‌و که‌رکوکه‌وه. ئه‌ویش به به‌کارهێنانی ته‌کنه‌لۆژیای پێشکه‌وتوو له‌بری ئه‌وژماره‌زۆره‌ی پۆلیس و ئاسایس که‌زۆرجار سه‌رقاڵی و قه‌ره‌باڵغی لێده‌بێته‌وه. 3}پاککردنه‌وه‌ی ئه‌وده‌زگایانه له که‌سانی مشه‌خۆرو بێ توانا‌و ناپاک و په‌یوه‌ندیداربه دووژمنان و ته‌رۆریسته ئیسلامیه‌کان. 4}گرنگی دان به ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی پۆلیس و ئاسایش له ڕووی توانا‌و شاره‌زایی وکۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و پاراستنی نهینیه‌کان. 5} له بری هه‌وڵدان بۆ سیخوڕی‌کردن به‌سه‌ر یه‌کتری و به‌سه‌ر حیزبه دڵسۆزه‌کانه‌وه پێویسته هه‌ردوو ئیداره‌که چاودیری به‌رده‌وام و تووند وتۆڵ به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌ن و که‌سانه‌وه بکه‌ن که مه‌ترسی و گومانیان لێده‌کریت. 6} گروپه ته‌رۆریسته‌کان خڵکانی دڵسۆزیان له نێو داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدو مزگه‌وت و کۆمه‌ڵگاداهه‌یه که زانیاری ووردیان پێ ده‌به‌خشن،جابۆ دژه‌کردار گه‌ره‌که ده‌زگاکانی ئاسایش و پۆلیس به‌وریاییه‌وه کار له‌وشوێنانه‌دا بکه‌ن که بۆنی بوونی هه‌ودارانی ته‌رۆریستانی لێدێت. 7} لێپرسینه‌وه‌ی تووندوتیژ له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رپرس و که‌سانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به پاراستنی با‌ری ئاسایشی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه. به بێ گوێ دانه پله‌و پایه‌و پۆستی حیزبی و ئیداری. وه ده‌رکردنیان له شوێنه‌کانیان ، تا ده‌گات به سزادانیشیان ، گه‌ر هات و ده‌رکه‌وت که‌مته‌رخه‌م بوون له کاره‌کانیاندا. به‌داخه‌وه تا ئێستا چه‌ندین کاره‌ساتی جه‌رگبڕ روویداوه‌نه‌ماندیوه‌و نشمان بیستووه که ئه‌فسه‌رێکی پۆلیس یا به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵداکرابێت یا له‌سه‌ر کار لادرابێت. خۆ گه‌ر له‌وه گچکه‌تریش له ئه‌وروپا ڕوویبدایه نه‌ک به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس به‌ڵکو وه‌زیری ناوخۆش خۆی ده‌کشانه‌وه، له هه‌ندێک حاله‌تدا حکومه‌تیشی پێده‌ڕووخێت. |
|
|
|
|