|
|
![]() |
|
تكایه ئه‌و مرۆڤه بپارێزن گ ۆران ههڵهبجهییلهماڵپهرِى كوردستان نێت دا له به‌روا رى 29\9\2..3 بابه‌تێكى رِۆژنامه‌نووسى هێژا كاك عارف قوربانیم خوێنده‌وه كه سه‌باره‌ت به‌ئه‌نفال بوو. سه‌ره‌تا گه‌ره‌كه ئاماژه به‌وه بده‌م كه كاك عارف یه‌كیكه له‌و رِۆژنامه نووسانه‌ى كه‌له بوواری پرِوسێسه‌كانى ئه‌نفالدا هه‌وڵێكى كاراوجیدى داوه بۆ خستنه رِووی رووپه‌رِه شاراوه‌كانى ئه‌و پرِوسێسانه. كاك عارف له‌م رِووه‌وه ئه‌ركێكى گرانى گرتووه‌ته ئه‌ستۆ وه‌خۆى به‌م كاره پیرۆزوگرنگه‌وه ماندووكردوه . دیاره كۆششه‌كانى به‌رهه‌مداربووه و توا نیویه‌تى دۆكومێنتگه‌لێكى سوودمه‌ن په‌یدابكات كه‌بێگومان له‌ئاینده‌دا له‌كاتى دادگاییكردنى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌نفالدا رِۆڵىگرنگیان ده‌بێت.هاوكات كاری هه‌ر لایه‌ن و ئۆرگان و تاكێك له سه‌ر ئه‌نفال له رِووی لێكۆڵینه‌وه‌وكۆكردنه‌وه‌ی دۆكومانتات ودۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجام ده‌ران و هه‌رهه‌وڵێكى دیكه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ئه‌رشیفى ئه‌نفال بێگومان جێى پێزانینه‌و شایسته‌ى ده‌ستخۆشیشه. كه پێكرِا ده‌بنه به‌شێك له ئه‌رشیفىنه‌ته‌وایه‌تیمان{ ئه‌رشیفى جینۆساید}به‌وێنه‌ى ئه‌و ئه‌رشیفه‌ى كه جووه‌كان هه‌یانه به‌ناوى ئه‌رشیفى هۆلۆكۆسه‌وه كه‌جۆره‌ها دۆكۆمه‌نتى فلیم و وێنه‌و نووسراو نامه‌و كه‌له‌په‌لى له‌خۆگرتووه. وه‌ك خۆى له‌سه‌ره‌تاى بابه‌ته‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێكردووه ئه‌م به‌شه‌یان جیاوازه له‌به‌شه‌كانىدیكه‌ى یاخود له‌كتێبه‌كانى دیكه‌ى, ئه‌ویش به‌وه‌ى هه‌وله‌دات لێره‌دا ئه‌وكه‌سانه به‌سه‌ربكاته‌وه یا بیاندوێنێت كه رِاسته‌وخۆ به‌شداریان له‌ئه‌نفالدا كردووه, یاله‌نزیكه‌وه ئاگاداری پرۆسێسه‌كان بوونه. به بوَچوونى من ئه‌م به‌شه‌یان تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه وه ده‌توانم بێژم گرنگترین به‌شه. ده‌زانین ئه‌نفال رِوویدا{182} هه‌زار مرۆڤی كورد تیاچوو{ 5 }هه‌زارگووند خاپووركر. برِیارده‌ر سه‌ددام , پلاندانه‌ران سه‌ددام خه‌زره‌جى عه‌لى كیمیاوى هاشم سڵتان ,سه‌رپه‌رشتكار عه‌لى كیمیاوى , فه‌رمانده‌ر عه‌لى كیمیاوى دواتریش سه‌ركرده‌ىتیپه‌سه‌ربازیه‌كانى نێوكوردستان بوون كه ئه‌مانه تا رِاده‌یه‌ك ئاشكرا‌و ناسراوون. ئه‌وه‌ش رِوونه كه سووتاندن و خاپووركردن وبه‌تاڵانبردنى گوونده‌كان و كۆكردنه‌وه‌و گواستنه‌وه‌ى گووندنشینه‌كان سوپاى عێراق به هاوكاری جاش و مووسته‌شاروكان ئه‌نجامدر. لێ شتێك كه‌تا ئێستا وونه‌و نه‌زانراوه ئه‌و درِندانه‌ن كه دواقۆناغى پرِۆسێسه‌كانیان به‌جێهێناوه.ئه‌وانه كێبوون؟ ئه‌من و موخابه‌رات و ئیستخبارات بوون؟ یا گاردى كۆماری ؟ هێزى تایبه‌تى بوون یا سه‌ربازى ساده؟یا له‌مانه هه‌موو تێكه‌ڵاو؟ ناساندن ودۆزینه‌وه‌ى ئه‌وكه‌سانه له‌رِووى یاساییه‌وه وه له‌كاتى دادگادا زیندووترین وسه‌لمێنه‌رترین به‌ڵگه‌ده‌بێت.هاوكات گێرِانه‌وه‌ى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى كووشتن وله‌گۆرِنانى ئه‌نفالكراوان له‌لایه‌ن ئه‌وجۆره كه‌سانه‌وه هه‌ڵگرتنى گوومان و ئیسپاتكردنى روودانىئه‌نفال ده‌بێت دیسان له‌رِووى یاساییه‌وه. جا ئه‌و كاره‌ى كاك عارف پێىهه‌ستاوه به دوواندنى یه‌كێك له به‌شداربووانى به‌جێهێنانى دووا فه‌رمانى ئه‌نفال {عه‌بدولحه‌سه‌ن مووحان}ده‌چێته خانه‌ى ئه‌ومه‌به‌سته‌ى سه‌ره‌وه. پێده‌چێت عه‌بدولحه‌سه‌ن رِاستبكات ویژدانى ئازاریدابێت بۆ دركاندنى ئه‌و نهێنیانه‌ى كه 15 ساڵه هه‌ڵیگرتوون. لێ هه‌رچۆنێك پێلێنانه‌كانى ئه‌و مرۆڤه له‌مه‌رِ كووشتنى ئه‌نفالكراوه‌كان گه‌وره‌ترین خزمه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت به رِه‌وشى كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری. هاوكات ئاماده‌بوونى له دادگادا وه‌ك به‌شداربوویه‌ك و شایه‌تحاڵێكى كۆكوووشتنه‌كان هێنده‌ى دیكه خزمه‌ت به مه‌سه‌له‌كه ده‌گه‌یه‌نێت ومه‌زنترین وبه‌نرخترین دۆكۆمانت ده‌بێت. له وڵاته شارستانى و پێشكه‌وتووه‌كانداده‌مێَك ده‌زگایه‌كى پشكنیارو به‌دوواچوونه‌وه یا ده‌زگاى پۆلیس كه لێكۆڵینه‌وه له رِووداوێك یا تاوانێك ده‌كه‌ن , بۆسه‌لماندنى ئه‌و رِووداوه یا دۆزینه‌وه‌ى تاوانبار چه‌نین رِێگا ده‌گرنه‌به‌ر,پاره‌یه‌كى زۆر خه‌رج ده‌كه‌ن, سه‌فه‌ری چه‌ندین وڵات ده‌كه‌ن, لێپرسینه‌وه‌و پرسیار له جۆره‌ها خه‌ڵك و شایه‌ت ده‌كه‌ن. خۆگه‌ر زانیان شایه‌تیك زانیارى گرنگىلایه یا ژیانى له‌مه‌ترسیدایه ئیدى به‌هه‌موو توانایان ده‌یپارێزن ومه‌ترسى له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گرن. ئێمه‌ش ئێستا گرانترین وگرنگترین شایه‌تحاڵ به‌پێى خۆی وه به بێ پاداشت هاتووه‌ته به‌رده‌ستمان,كه‌چى واده‌رده‌كه‌وێت گوێى پێناده‌ین وله‌وده‌شته‌ىكه‌ركوك به‌ره‌ڵامانكردووه مه‌رِبله‌وه‌رِێنێت. بێگومانم له‌وه‌ى هه‌ریه‌كێك له‌و ئه‌فسه‌رانه‌ى كه‌ئه‌و ناوى هێناون یا له ئه‌نفالچیه‌كان بزانن كه ئه‌و زانیاری پێشكه‌ش به‌كورد یا هه‌ر لایه‌نێكى دیكه كردووه ده‌سبه‌جى هه‌وڵى كووشتنى ده‌ده‌ن. كووشتنیشى كارێكى زه‌حمه‌ت نیه چونكه ئه‌و ئه‌فسه‌ره درِندانه گه‌ر له‌خودى كه‌ركوك نه‌ژین ئه‌وا زۆر دووریش نین . له حه‌ویجه له‌تكریت له‌موسڵ یا له سامه‌رِا ده‌ژین. جا گه‌ر كوشتیان{هیوادارم ئه‌وه رِوونه‌دات} ئه‌و ده‌مه ئێمه‌ش به‌نرخترین شایه‌ت له‌ده‌ستده‌ده‌ین كه بێگومان كاریگه‌رى سه‌لبی له‌سه‌ررِه‌وتی مه‌سه‌له‌كه‌ده‌بێت. جا تكاى زۆرم رِووبه‌رِووی به‌رپرسانىسیاسىو ده‌زگاى ئاسایشى یه‌كیه‌تى ورِێكخراوه‌كانی ئه‌نفال ده‌كه‌مه‌وه كه به‌زووترین كات ئه‌و مرۆڤه بشارنه‌وه یا پارێزگاری ته‌واو بۆ خۆیى و خێزانه‌كه‌ى دابین بكه‌ن. له‌زۆرشتدا خه‌مساردی وكه‌مته‌رخه‌میمان نوواندوه با له‌مه‌دا ووریابین وبه‌ئه‌ركى سه‌رشانمان هه‌ستینو به‌خێرایی به‌ره‌و ئه‌ومه‌سه‌لانه برِۆین كه په‌یوه‌ندى به‌ئه‌نفاله‌وه هه‌یه, جا پاراستنى ئه‌و مرۆڤه‌ش یه‌كێكه له‌و ئه‌ركانه كه به رِاىمن كارێكى زه‌حمه‌ت نییه.
Halabja@ofir.dk
|
|
|
|
|