|
|
![]() |
|
ترسه‌كه‌م له جێی خۆیدا بوو . ئاخرى تیرۆریانكرد گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌روارى 29/9/2003 له ماڵپه‌رِى كوردستان نێتدا دیدارێكىرِۆژنامه‌نووس كاك عارف قوربانیم خوێنده‌وه كه له‌ته‌ك عه‌بدول حه‌سه‌ن موحان ناوێك ئه‌نجامیدا بوو 0 هه‌مان دیدارله رِۆژنامه‌ى هاوڵاتى ژماره {123 }دا به‌ناوى عه‌بدوڵا كریم محمود په‌خشكرابوو 0ئیدى نازانم پێكه‌وه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه یا هه‌ردووناوه‌كه یه‌ككه‌سه0 ئه‌و عه‌بدول حه‌سه‌ن موحانه له‌كاتى ئه‌نجامدانى پرۆسێسى ئه‌نفاله‌كاندا سایه‌ق شۆفڵ بووه‌و چه‌ندین چاڵى بۆ ئه‌نفالكراوه‌كان هه‌ڵكه‌ندووه و به‌چاووى خۆشى چۆنیه‌تى كوشتنیاتى دیوه0 پاش رِمانى رِژێمى به‌عس بۆ خۆپاكردنه‌وه له‌و تاوانه كه‌وه‌ك خۆى گووتبووى چه‌ندین ساڵه ئازارى ویژدانى ده‌دات خۆى په‌یوه‌ندى كردوه‌به لایه‌نه سیاسیه‌كانه‌وه و زۆر له لاپه‌رِه‌نهێنیه‌كانى ئه‌وتاوانه‌ى بۆدركاندوون0 هاوكات ئه‌و دیمانه رِۆژنامه‌نووسیه‌شیان له‌ته‌كدا ئه‌نجامدابوو0 ئه‌وه‌ى شایانى ئاماژه‌یه ئاماده‌گى خۆشى نیشاندابوو وه‌ك شایه‌تحاڵێك ئاماده‌ى دادگابێت گه‌رهاتو له‌ئاینده‌دا ئه‌نجامده‌رانى ئه‌وتاوانانه درانه‌دادگا0 به‌شبه‌حاڵى خۆم پاش خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و دیداره غه‌مێكى گه‌وره دایگرتم هاوكات به‌وه‌ش كه‌یفخۆش بووم كه‌یه‌كه‌مچاره كه‌سێكى به‌شداربوو له‌تاوانه‌كه‌دا ده‌بێته شایه‌تحاڵ كه ئه‌مه‌ش زۆرگرنگه‌و بێگومان ئیجابیانه یارمه‌تى مه‌سه‌له‌ى دادگا ده‌دات0 بۆیه پاراستنى ژیانىئه‌و ورۆڤه‌م زۆربه كارێكى پێویست زانى , هه‌ربۆیش پاش چه‌ند رِۆژێك له بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و دیداره بابه‌تێكم به‌ناوى {تكایه ئه‌و مرۆڤه بپارێزن}له كوردستان نێتدا بڵاوكرده‌وه, هاوكات ناردیشم بۆر{ كوردستانى نوىَ} وه‌لىَ بلاَویان نه‌كرده‌وه0 له‌ژماره{150 }ى هاوڵاتیدا كاك عه‌بدول كه‌ریم مه‌حمود هه‌واڵى تیرۆركردنى عه‌بدول حه‌سه‌ن موحانى بڵاوكرده‌و0 به‌خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه تووشى شۆك بووم به‌وى كه‌ئێمه چه‌ند غه‌مساردین له‌ئاست به‌دوواچوونى مه‌سه‌له گرنگه‌كان كه په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆیان به راِبووردوو و ئاینده‌ى نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه هه‌یه , نموونه‌ش نه‌پاراستنى ژیانى ئه‌و شایه‌تحاڵه‌یه كه له چاره‌نووسى مرۆڤه ئه‌نفالكراوه‌كاندا رِۆڵى گرنگى وازیده‌كرد گه‌ربهاتباو نه‌كوژرایه 0 بێگومانم له‌وه‌ى پاراستنى ژیانى ئه‌و كه‌سه له‌لایه‌ن ئاسایشى یه‌كیه‌تیه‌وه یا ئه‌و رِێكخراوانه‌ى له‌بوارى ئه‌نفالدا كارده‌كه‌ن كارێكى زه‌حمه‌ت نه‌بوو, به برِینه‌وه‌ى مووچه‌یه‌كى مانگانه‌و دابینكردنى خانوویه‌ك له یه‌كێك له شاره ئارامه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى خۆیاندا وه به‌شێوه‌یه‌كى نهێنى بۆخۆیی وماڵباته‌كه‌ى ژیانیان ده‌پاراست0 لىَ ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ى ئه‌وان بیریان لێنه‌كردووه‌ته‌وه‌و له‌به‌رنامه‌یاندا نه‌بووه شاردنه‌وه‌ى عه‌بدول حه‌سه‌ن مووحان بووه0 ئه‌وان چه‌ند ئاورِیان له‌كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوه‌كان داوه‌ته‌وه وژیانێكى ئاسووده‌و پرِله‌شادیان بۆ دابین كردوون هه‌رئه‌وه‌نده‌ش به‌په‌رۆش ده‌بن له هه‌وڵدان خۆماندووكردندا له دۆزى ئه‌نفالكراوه‌كاندا0 پێده‌چێت كه‌سانێك ئه‌مه به كه‌مته‌رخه‌مى بزانن , وه‌لێ من به‌شبه‌حاڵى خۆم له‌وه به‌گومانم كه مه‌سه‌له‌كه كه‌مته‌رخه‌مىبێت , له‌وانه‌یه ده‌ستێكى نهێنى كاری خۆى كردبێت بۆ سرِینه‌وه‌ى ته‌نها ئاسه‌ه‌وارێكى زیندوو كه پشتمان پێبه‌ستبوو0 جا ئومێده‌وارم گومانه‌كه‌م له‌جێى خۆیدا نه‌بێت0
|
|
|
|
|