|
|
|
ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس و ڕێکڵامی ته‌ماته‌ی تورکی گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئێمه‌ی کورد زۆر سه‌یرین، هه‌رچۆن نه‌مانتوانیوه سوودله و ده‌رفه‌ته مێژوویانه وه‌ربگرین که بۆمان ڕه‌خساون.هه‌ربه‌وجۆره‌ش نه‌مانتوانیوه له ده‌می کاره‌سات و چه‌نگ و داگیرکردندا هه‌موو کایه‌کانی په‌یوه‌ست به‌و جه‌نگ و داگیرکردنه‌وه پێکه‌وه گرێ بده‌ین و له‌دژی دوژمنامنان وه‌ک فشارێک به‌کاری بهێنین. پێده‌چێت هێشتا زۆرمان مابیت بگه‌ین به‌و ئاسته‌ی که زۆرێک له ولات و نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب ولایه‌نه‌کان کایه‌ی ئابووری وه‌ک چه‌کێکی کاریکه‌ر دژ به نه‌یاره‌کانیان به‌کار ده‌هینن. له‌م ڕووه‌وه نمونه زۆره، لێ ته‌نها هندستانی سه‌رده‌می گاندی وه‌بیر ده‌هێنمه‌وه که به‌هۆی بایکۆتی شمه‌کی ئینگلیزه‌وه ،سه‌ربه‌خۆیی بۆ وڵاته‌که‌ی وه‌ده‌ستهێنا. له سه‌رده‌می ئێستاشدا ده‌مێک وێنه کاریکاتیریه‌کانی پێغه‌مبه‌ر بڵاوکرانه‌وه ،به‌هۆی بایکۆتکردنی شمه‌کی دانمارکی له‌لایه‌ن وڵاتانی ئیسلالمی و عه‌ره‌بیه‌وه بازرگانی دانیمارک نزیکه‌ی ملێاریک کرۆن زیانی پیکه‌وه‌ت.
له‌ده‌می هێرشی سوپای تورک لای خۆشمان گه‌لێک ده‌نگی دڵسۆز به‌رزبوونه‌وه که داوای بایکۆتی شمه‌کی تورکیایان کرد ،لێ که‌س کوێی لێنه‌گرتن ،یا داواکرا کار له پرۆژه‌تورکیه زۆر‌و بێبایه‌خه‌کاندا بوه‌ستینن که پاره‌که‌ی ده‌چیته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا‌و ئه‌وانیش ده‌یده‌ن به چه‌ک و ماڵی ئێمه‌ی پی وێران ده‌که‌ن. باوه‌رناکه‌م گه‌ر بۆ هه‌فته‌یه‌ک شمه‌که ئێکسپایه‌ره‌کانی تو‌رکیا نه‌کڕین له‌برسا بمرین ،خۆ گه‌ر ئه‌وه‌مان کرد بێگومان کاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر کۆمپانیه تورکیه‌کان ده‌بیت و زیانیان پێده‌گات ئه‌گه‌ر گچکه‌ش بێت . ئه‌مه بۆخۆی سیگنالێه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک به‌وه‌ی گه‌ر گێچه‌ڵمان لێ لانه‌ده‌ن له ئاینده‌دا ئه‌و بایکۆته فراوانتر ده‌که‌ین وه‌ک چه‌کێکی ئابوری له‌دژتان به‌کاری ده‌هینین.ئیدی باوه‌ڕناکه‌م ئه‌و ده‌مه هێزه زه‌به‌لاحه ئابوریه‌کانی تورک له‌و ڕووه‌وه قسه‌ی خۆیان نه‌که‌ن،چونکه کو‌ردستان باشترین و به بڕشتترین بازاره‌بۆ سه‌رف کردنی کاڵاو خواردنه خراپه‌کانیان که‌مانگانه ملیۆنه‌ها دۆلاریان له‌و بازرگانیه ده‌ست ده‌که‌ویت.
دیاره ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه پێویستی به هۆشمه‌ندی نه‌یه‌وایه‌تی هه‌یه له‌کن هاوڵاتیان و هاوکات ده‌رککردن به کاریگه‌ری ئه‌م هه‌نگاوه. واته به‌ر له‌وه‌ی ببێته بڕیارێکی ناوه‌نده ده‌سه‌ڵاتداره‌کان گه‌ره‌که هاوڵاتیان خۆیان هه‌ست به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه بکه‌ن و شمه‌کی توری نه‌کڕن تا ئه‌و کاته‌ی وڵاتی شه‌ڕخواز سوپاکه‌ی ده‌کێشێته‌وه، جا به بۆچوونی ئه‌ز ئه‌مه چه‌کیکی کاریگه‌ره‌و هاوکات خه‌باتێکی شارستانیانه‌شه.
دیاره له‌سه‌رهه‌موویانه‌وه بازرگانه بێ‌ویژدان و چاوچنۆکه‌کانی له‌مه‌ڕ خۆمان که کوردستانیان کردوه به تاقیگه‌یه‌ک بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌رچی خواردنی خراپ و به‌سه‌رچوو هه‌یه،ئه‌وانه ڕیگه‌ناده‌ن ئه‌و بایکۆته ڕووبدات ،ئه‌وان به‌خه‌یاڵیاندا نایه‌ت گه‌ر کو‌ردستان هه‌موی ببێته گۆره‌پانی جه‌نگ،گرنگ ئه‌وه‌یه ئاشی ئابووریان بسووڕێت. ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه تیشکی بخه‌مه‌سه‌ر و په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌وه هه‌یه ڕێکلام کردنه بۆ کاڵاو شمه‌کی تورکی له سه‌ته‌لایته کوردیه‌کانه‌وه به تایبه‌تی زاگرۆس تێڤێ . ئه‌مانه به ڕێکڵامی بێبایه‌خ بینه‌رانیان بێزارکردوه ، له‌نێوێاندا شمه‌کی تورکی به‌شی شێری به‌رده‌که‌وێت وه‌ک ئه‌وه‌ی باشترین کاڵابن. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسووڕمانه ئه‌وه‌یه که ئه‌و تێڤێیانه له‌م کاته‌شدا که له‌شکرکێشی تو‌رکیا بۆ ناو خاکی کو‌ردستان به‌رده‌وامه‌و مه‌ترسیه‌کانی بۆ سه‌ر باشووری کو‌ردستان ڕۆژله‌دوای ڕۆژ له له‌زیادبووندایه ، که‌چی تێڤێکانمان به تایبه‌تی زاگرۆس تی ڤی له ڕاکلام کردن بۆ کاڵای تورک ناکه‌وون . هه‌ر ئه‌م شه‌و 27.2 چه‌ندین جار ڕه‌کلامی بۆ دۆشاوی ته‌ماته‌ی تورکی ئاڵتون سا کردوه ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد هیچ گرفتێکمان نه‌بیت ته‌نها به‌کارهێنانی ته‌ماته‌ی قووتووکراوی تورکی نه‌بیت. به‌رای من ئه‌مه له‌بێڕیزی به هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ولاوه هیچی تر نیه.ئاخر ناکرێت ده‌مێک سوپای ولاتێکی شه‌ڕخواز ده‌ڤه‌رێکی وڵاته‌که‌مانی داگیرکردبێت و بۆردوومانی گووندو پرد‌و رێگا‌و بان بکات و فڕۆکه جه‌نگیه‌کانیان به‌ئاسمانی ولاته‌که‌ماندا ته‌ڕاتێن بکه‌ن ، ئێوه‌ش دێن زوو زوو ڕێکلام بۆ ته‌ماته‌که‌یان ده‌که‌ن. وه‌ک بانگه‌واز بۆ بایکۆتکردنی ئه‌و ته‌ماته حه‌یاته ناکه‌ن وه‌ک ئه‌رکی ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندن که ملیۆنه‌ها کورد سه‌یرتان ده‌که‌ن ،ده ڕێکلامیشیان بۆ مه‌که‌ن به‌تایبه‌تی له‌م ساته‌وه‌خته‌دا. من نازانم کێ له‌پشت ئه‌م ڕه‌کلامه‌وه‌یه ،ڵی هه‌رکه‌س بێت زۆر بێده‌ماغه ،دژ به خواستی میلله‌ت کارده‌کات و بێڕێزیش به که‌رامه‌تی میلله‌تێک ده‌کات. گه‌ر خۆتان به دڵسۆز ده‌زانن و هه‌ستی 40 ملیۆن کوردتان لاگرنگه تکایه ڕاکلامی ته‌ماته‌ی تورکی بووه‌ستێنن، به‌لای که‌مه‌وه تائه‌م کابوسه له‌سه‌رمان لاده‌چیت،ئه‌وده‌مه نه‌ک هه‌ر ڕه‌کلام بکه‌ن ،حه‌زده‌که‌ن تێڤێکه‌تان له بری زاگرۆس ناوبنێن ته‌له‌فزیۆنی ئاڵتون سا.
|
|
|
|
|