|
|
|
ئاهه‌نگه‌کانی خه‌ڵاتکردن خۆدزینه‌وه له کێشه‌کان، به‌هه‌دربردنی پاره‌ی میله‌ت
گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ئه‌مڕۆ له کوردستان له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دووزلهێزه‌که‌دا گه‌نده‌ڵی و دزی و نا عه‌داله‌تی گه‌شتووه‌ته ئاستێکی ترسناک،گه‌نده‌ڵی بووه‌ته په‌تایه‌کی کوشنده‌و هه‌موو کوونوقوژبنێکی دامه‌زره‌وه حیزبی و میریه‌کانی گرتوه‌ته‌وه، زۆرترین به‌رپرسی حیزبی و ئیداری له وه‌زیره‌وه تا فه‌رمانبه‌رێکی ده‌ستڕۆشتوو به‌شدارن تێیدا. بۆنی گه‌نده‌ڵی سنووری کوردستانی به‌زاندوه‌و گه‌شتووه‌ته میدیاکانی عه‌ره‌بی و جیهانی وه‌ک ئه‌لجه‌زیره‌و ئه‌لعه‌ره‌بیه‌و بی بی سی و نیویۆرک تایمس و تاد. ته‌نانه‌ت که‌سێکی وه‌ک ڕیزدار به‌رهه‌م سالحیش نه‌یتوانی له‌و ڕووه‌وه بێده‌نگ بێت و ناره‌زایی خۆی له ڕۆژنامه‌یه‌کی ئینگلیزی‌دا به بابه‌تیک ده‌ربڕی. له‌بری ئه‌وه‌ی لێپرسراوان سنوورێک بۆ ئه‌م دیارده قێزه‌وه‌نه دابنێن و هه‌وڵبده‌ن متمانه‌ی میلله‌ت به‌ده‌ست بهێننه‌وه که له‌مێژه له ده‌ستیان داوه ،که چی وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ ڕووی نه‌دابیت له‌سه‌ر هه‌مان ڕێڕه‌و به‌رده‌وامن. ماوه‌یه‌که وه‌زاره‌تی وه‌رزشولاوان که‌وتوه‌ته گێڕانی ئاهه‌نگی ڕێزلێنان وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌مووشت به‌رکه‌ماڵبیت و گه‌نجانمان له‌خۆشگوزه‌ره‌نیدا بژین و هیچیان که‌م نه‌بێت ته‌نها ئاهه‌نگی خه‌لاتکردن نه‌بیت.من نامه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاهه‌نگانه‌ی نێوولات بدوێم چونکه بۆخۆم له‌وی ناژیم و له‌نزیکه‌وه ئاگاداری چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنیان نیم ،لێ چه‌ند نووسه‌رێکی به‌ڕیزێک له‌و باره‌وه بابه‌تیان نووسی وده‌ریانخست که چ مه‌هزه‌له‌یه‌که. سه‌یر له‌وه‌دایه له‌بری ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌و کاره بێبایه‌خه بهینن که‌چی گواستیانه‌وه بۆ هه‌نده‌رانیش ، ئه‌وه ماوه‌یه‌که‌به سه‌رپه‌رشتی کاک ته‌ها به‌رواری وه‌زیری وه‌رزش ولاوان له چه‌ند وڵاتێکی ئه‌سکه‌نده‌نافی ئه‌و جۆره‌ئاهه‌نگانه به‌ڕیوه ده‌چن . له ڕۆژی 31.1.2008دا له کۆبنهاگنی پایته‌ختی دانمارک ئاهه‌نگێکی خه‌ڵات به‌خشین به‌ڕێوه چوو، هێنده‌ی من له نامه‌ی بانگهێشته‌که تیگه‌شتم درووشمی ئاهه‌نگه و مه‌به‌ست لێی ڕێزلێنانه{ له‌و په‌یوه‌ندیه‌باشه‌ی که‌له نیوان کوردستان و دانمارک‌دا هه‌یه.} به‌ڵام دواتر ده‌رکه‌وت ئامانج له ئاهه‌نگه‌که خه‌ڵاتکردنی چه‌ند دانمارکیه‌که که خۆیان به‌دۆستی کورد ده‌زانن، یاخو‌د ئێمه به‌دۆستیان ده‌زانین . من هه‌رگیز لاریم له‌وه نیه که دۆسته‌کانمان به‌سه‌ر بکه‌ینه‌وه‌و ڕێزیان لێبگرین و گه‌ر تواناش هه‌بوو له چوارچێوه‌یه‌کی ماقووڵدا خه‌لاتیشیان بکه‌ین. به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی من له چۆنیه‌تی ڕێزلێگرتنه‌که‌و خودی ئاهه‌نگه‌که‌یه ،که نه‌ده‌بوو له‌م کاته‌دا به‌و جۆره سازبکرایه،که به‌رای من له ڕووی خه‌رجیه‌وه زیاده‌ڕۆییه‌کی زۆری تێدا کراوه . سه‌ره‌تا گه‌ره‌که ئاماژه به‌وه بده‌م که بۆ گێڕانی ئاهه‌نگه‌که گرانترین و جوانترین جێگه‌یان گرتبوو که ته‌نها ملیۆنێره‌کان توانایان هه‌یه ئاهه‌نگی تێدا سازبکه‌ن،یاخو‌د مه‌گه‌ر بۆ پێشوازی سه‌رۆکه ناوداره‌کانی جیهان به‌کاری بهینن. بیناکه بریتیه له ئۆپه‌رایه‌ک به‌نێوی ئۆپه‌رای پادشایه‌تی، بینایه‌کی نوێی زۆر جوانه که ته‌مه‌نی ته‌نها چه‌ند ساڵیکه ملیاردیری دانمارکی {ئه‌ی پی موله‌ر }بۆ پشتگیری له کاری هونه‌ری له‌سه‌ر بودجه‌ی خۆی درووستی کرد. نامه‌وێ پاره‌ی تیچونی ئاهه‌نگه‌که ئاشکرا بکه‌م چونکه تووشی شۆک ده‌بن، به‌لام هێنده بزانن که مه‌بله‌غێکی زۆر زۆره، به‌و پاره‌یه له کوردستان چه‌ندین که‌لینی گرنگی پێ پرده‌کرایه‌وه،هه‌زاره‌ها خێزانی هه‌ژارو دستکورتی پی تێرده‌کرا،چه‌نده‌ها پرۆژه‌ی سوودمه‌ندی بۆ گه‌نجه‌کانمان پێ مه‌یسه‌ر ده‌کرا.به‌م زستانه سارده ده‌کرا به‌و پاره هه‌زاره‌ها به‌رمیل نه‌وتی بۆ خێزانه هه‌ژاره‌کانی پێ بکڕایه . یاخو‌د ده‌کرا یارمه‌تی گه‌نجه که‌مئه‌ندامه‌کانی پێبدرایه که مانگانه‌که‌یان ته‌نها 30هه‌زار دیناره‌که به‌شی مه‌سره‌فی دووڕۆژ ناکات. به‌ڵی ده‌کراو زۆر شتی دیکه‌یشی پێده‌کرا. ئاخر من تێنا‌گه‌م به چ هه‌قێک به چ پێوه‌رێک پاره‌یه‌کی وا زۆرله ئاهه‌نگێکی بێبایه‌خدا سه‌رف ده‌کریت له کاتیکدا خێزانه‌کانی پاشماوه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه دوومانگه یارمه‌تیان وه‌ر نه‌گرتووه ،یاخو‌د ئه‌وه بۆ سێ مانگ ده‌چێت زۆرێک له پێشمه‌رگه‌کانی سه‌ر به حیزبه‌که‌ی کاک ته‌ها مووچه‌یان وه‌ر نه‌گرتووه،هه‌ر هه‌فته‌ی پێشووبوو پێشمه‌رگه‌یه‌کی گه‌نجی هێزی زرێڤانی له باژێڕی شاوه‌یس له داخی نه‌بوونی و دواکه‌وتنی مووجه‌که‌ی بۆماوه‌ی سێ مانگ، خۆی کووشت و منداڵه‌کانی به‌هه‌تیوی به‌جێهێشت هه‌زاره‌ها گه‌نجمان هه‌ن خوێندنیان ته‌واکردوه‌و بێکارن،بێزارن،هه‌مووشوێنی ڕابواردن و کاربه‌سه‌ربردنیان شه‌قامه‌کانی شاره.بێگومان به‌و پاره‌و که‌متریش ده‌کرا هه‌ندێک شوێنی کاریان بۆدابین بکرێت، یاخو‌د به‌وپاره چه‌نددانه یانه‌و سه‌نته‌ری چالاکییان بۆ درووست بکرایه
وێنه‌ی ئه‌و جێگه‌ی ئاهه‌نگه‌که‌ی تێدا ئه‌نجامدرا{خانه‌ی ئۆپه‌رای پادشایه‌تی} له کۆبنهاگن ده‌با به‌و پاره کاک ته‌ها چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی چه‌ند گه‌نجێکی وڵاته‌که‌متانی پێبکردایه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ریان ته‌نها له هه‌نده‌رانه ،له وینه‌ی سامان تاهیر ئه‌حمه‌د به‌گ که 18 ساڵه به‌ئامێر هه‌ناسه ده‌دات و چاره‌سه‌ریشی ته‌نها له هه‌نده‌رانه ،خۆ گه‌ر ئه‌و کاره‌ی بکردایه ئه‌وده‌مه هه‌تاهه‌تایه سه‌روه‌ری بۆخۆی تۆمارده‌کرد. پێده‌چێت ئه‌وبه‌ڕێزانه‌ی ئاهه‌نگه‌که‌یان به‌ڕیوه‌بردووه له نێویشیاندا وه‌زیری وه‌رزشو لاوان بڵین پێویست بوو دۆسته‌کانمان له ئاهه‌نگێکی شایسته‌دا خه‌ڵات بکه‌ین. منیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵیم به‌ڕێزان شێواز زۆره بۆ ڕێزگرتن له دۆسته‌کانمان ،مه‌رج نیه هه‌ر به‌و جۆره‌بێت که‌ئێوه ئه‌نجامتانداو ئه‌و پاره زۆره‌تان تێدا به‌هه‌در برد.بۆنمونه ده‌کرا بانگهێشتی کوردستان بکرانایه و له هوتێلێکداله ئاهه‌نگێکی خنجیلانه‌دا خه‌ڵاته‌کان پێببه‌خشینایه و به‌خه‌رجیه‌کی زۆر له‌مه که‌متر ده‌رباز ده‌بوون. یاخو‌د هه‌ر لێره له دانمارک له‌گرانترین هۆتێلدا ئه‌وکاره‌تان بکردایه هێشتا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی تێنه‌ده‌چوو، .یا گه‌ر لێره هه‌ڤاڵانی خۆتان ڕاسپاردایه ده‌یانتوانی یه‌کێک له هۆڵه‌کانی ئاهه‌نگێڕانتان به هه‌موو پێداویستیه‌کانه‌وه به پاره‌یه‌کی که‌م بۆ مه‌یسه‌ر بکه‌ن و ئاهه‌نگێکی سه‌که‌ووتووشتان سازده‌کرد. لێ دیاره ئه‌مجامده‌رانی ئه‌و چالاکیه پاره‌یان به‌لاوه‌گرنگ نه‌بووه ،کورد واته‌نی پشتیان پێوه نه‌یه‌شاوه و ئاره‌قیان بۆنه‌ڕشتووه. دواتر گه‌ره‌کمه بێژم ئه‌و دۆسته دانمارکیانه‌و هه‌ر دۆستێکی دیکه‌مان له هه‌ر شوینێک بێت بێگومان به خواستی خۆیان ئه‌و ڕێگه‌یان هه‌ڵبژاردوه‌و بوونه‌ته دۆستمان چونکه باوه‌ڕیان به ڕه‌وایی کێشه‌که‌مان هه‌یه،که‌واته تا کێشه‌که‌مان روایی هه‌بیت ئه‌وانیش به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان، دیاره ئه‌وانه به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته دۆستانه‌یان وه‌رگرتووه‌و چاوه‌ڕیی هیچ پاداشتێک نین. ڤێتنامیه‌کان له‌سه‌رووه‌ختی شۆڕشه‌که‌یاندا له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به هه‌زاره‌ها دۆست‌و لایه‌نگریان هه‌بوو،زۆرێک له‌وانه کاسایه‌تی ناوداربوون ،ده‌مێک شۆڕشه‌که‌شیان سه‌رکه‌وت خه‌لاتی که‌سیان نه‌کرد. هه‌روه‌ها فه‌له‌ستینیه‌کان به‌هه‌مان شێوه خه‌ڵاتی هیچ دۆستێکی خۆیان نه‌کرد.یاتائێستاش کوبا پشتگیریه‌کی زۆری له جیهاندا هه‌یه دژ به‌و گه‌مارۆ ئابووریه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه خراوه‌ته سه‌ری ،به‌ڵام تائێستا نه‌مدی خه‌لاتی یه‌کێک له‌و دۆستانه‌یان بکه‌ن. خۆگه‌ر به‌لای ده‌سه‌لاتی کوردیه‌وه گرنگه که پێزانیی خۆی بۆ دۆسته‌کانی میلله‌ته‌که‌مان ده‌ربڕێت ئه‌وه ده‌کرا نامه‌یه‌کی سوپاسگوزاری له‌لایه‌ن په‌رله‌مان یا سه‌رۆکایه‌تی هه‌ریمه‌وه ئاراسه‌ی هه‌ریه‌کێکیان بکرایه ،بێگومان خۆشحاڵیش ده‌بوون وئه‌وده‌مه ئه‌و پاره زۆره‌ش بۆ ئه‌و بۆنه بێمانایانه له چه‌ندین وڵات خه‌رج نه‌ده‌کرا. یه‌کێک له‌وانه‌ی خه‌ڵاتکرا کچه‌کوردی ئه‌ندام په‌رله‌مان ئۆزله‌م سارابوو.ڕاسته ئۆزله‌م خوینی کوردی له‌جه‌سته‌یدا ده‌سووڕێت ولای که‌سه نزیکه‌کانی شانازی به‌کوردبوونی خۆیه‌وه ده‌کات و تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ جالیه‌ی کوردی‌دا هه‌یه، هه‌ربۆیه‌ش کورده‌کان ده‌نگیان بۆداو گه‌یاندیانه په‌رله‌مان ، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم بۆخۆم گوێم لێنه‌بووه یا نه‌مبیستووه باسی کوردبوونی خۆی بۆ میدیاکان کردبێت . هاوکات ڕاستیه‌ک هه‌یه دبێت بگوتریت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و ئافره‌ته تا ئێستا هیچی بۆکورد نه‌کردووه،چونکه له‌و ڕۆژه‌ی بووه‌ته ئه‌ندام په‌رله‌مان له ماڵه‌وه‌یه‌و له پشوی منداڵ به‌خێوکردندایه که شه‌س مانگ ده‌خایه‌نێت. ئاشکرایه که‌سێک خه‌لات ده‌کریت که له بوارێک‌دا خزمه‌تی کردبیت و جیگه‌ده‌ستی دیاربێت ، به‌ڵام تائێستا جێده‌ستی ئۆزله‌م دیار نیه . خۆ گه‌ر زۆر ئاره‌زوویان له خه‌ڵاتکردنی هه‌یه ،با پاش چه‌ند ساڵێکی تر بکرایه ئه‌ویش به پێی هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌ی ، چونکه ته‌نهاکوردبوون به‌س نیه بۆ به‌خشینی خه‌ڵات پێی. هێنده‌ی من بزانم له ڕێوره‌سمی ئاهه‌نگه‌کانی خه‌لاتکردندا ئیدی خه‌ڵاتی هونه‌ری یا ئه‌ده‌بی یا سیاسی یا هه‌ر بوارێکی دیکه بێت، واباوه زیاتر ئه‌و که‌سانه بانهگێشت ده‌کرێن که له‌و بواره‌دا خزمه‌تیان هیه ،یاخو‌د ئه‌وکه سایه‌تیانه بانگهێشت ده‌کرێن که له‌بوارێکی تایبه‌تدا جێده‌ستیان دیاره ،نه‌ک که‌سانی ساده ،به‌ڵام له مه‌ی کۆبنهاگندا ئه‌وکوردانه‌ی به‌هره‌مه‌ندن و خزمه‌ت ده‌که‌ن که‌متر بانگ کرابوون،زیاتر که‌سانی ساده‌و حیزبی بانگهێشت کرابوون . هه‌ر له‌م وڵاته‌دا چه‌ندین به‌هره‌مه‌ندی کوردی هه‌ر چوار پارچه‌که هه‌ن ، وه‌ک نووسه‌ر ،هونه‌رمه‌ندی شیوه‌کار ،چیرۆک‌نووس ،شاعیر ،ڕۆژنامه‌نووس ،شانۆکار، مووزیکژه‌ن وتاد بۆئه‌مانه بانگهێشت نه‌کرابوون؟هه‌ر بۆ نمونه بۆ که‌سێکی وه‌ک مامۆستا حه‌مه‌فه‌ریق حه‌سه‌ن داوت نه‌کرابوو که پتر له 30 ساڵه خزمه‌ت به ئه‌ده‌بی کوردی ده‌کات وچه‌ندین چیرۆک و ڕۆمان و بابه‌تی دیکه‌ی ئه‌ده‌بی و سیاسی هه‌یه و تائێستاش له نووسین دانه‌بڕاوه‌و به‌رده‌وامه .ئایا ئه‌مه که‌ماسیه‌ک نیه‌له‌و ئاهه‌نگه‌دا؟ به بۆچوونی ئه‌ز ئه‌م شانۆگه‌ریانه که ناویان ناوه ئاهه‌نگی خه‌ڵاتکردن جۆرێکه له خۆدزینه‌وه‌و ڕاکردن له کێشه‌کانی هاوڵاتیان به گشتی و لاوان به‌تایبه‌تی، هه‌روه‌ها ژینگه‌یه‌کی گونجاویشه بۆ به هه‌دربردنی پاره‌ی میلله‌ت.
halabja@ofir.dk
|
|
|
|
|