|
|
![]() |
|
خه‌زره‌جى له هه‌گبه‌ى پرِوپاگه‌نده‌دا هانس داڤیدسن و-گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی · یه‌كشه‌مه 16/3 پۆلیسى باژێرِى رِینگستد وه‌ك كارێكى رِۆتین نزیك كاتژمێری 11 ته‌له‌فونیان بۆ ماڵى خه‌زره‌جى كرد. هاوسه‌ره‌كه‌ى وه‌ڵامى دایه‌وه كه مێرده‌كه‌ى سه‌رخه‌وێك ده‌شكینێت بۆیه ناتوانێت ته‌له‌فوون هه‌ڵگرێت . · دووشه‌مه 17/3 كاتژمێر 8.25 ده‌قیقه كورِه‌كه‌ى خه‌زره‌جى پۆلیسی ئاگاداركرد كه باوكى دیارنیه . گووتبووى پاش ئه‌وه‌ى چووه‌ته ده‌ره‌وه بۆ جگه‌ره‌كێشان نه‌گه‌رِاوه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه.ده‌ماوده‌م چه‌ندین مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس كه‌وتنه گه‌ران له‌شارو دارستانه‌كانى ده‌وری شارد. بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین سه‌گى زرنگیشان به‌كارهێنا,به‌ڵام هیچ سۆراغێكى نه‌بوو. · سێشه‌مه 18/3 ووته بێژێك به‌ناویINC له له‌نده‌ن رِایگه‌یاند كه خه‌زره‌جى گه‌شتووه‌ته عه‌ره‌بیه‌ى سعودى .هاوكات ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن رِۆژنامه‌ى{ ئه‌كسترا بلاده}شه‌وه پشتراِست كرایه‌وه. · چوارشه‌مه 19/3 گروپێكى توركومانى گومان‌لێكراو بهe-mail نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ى ده‌زگاى هه‌واڵنیری دانیمارك Ritzaus كرد, تێیدا به‌رپرسى خۆیان رِاده‌گه‌یه‌نن له‌فرِاندنى خه‌زره‌جى. به‌پێى نامه‌كه ئه‌م كاره ده‌چێته چوارچێوه‌ی تێكۆشان بۆوه‌دیهێنانى مافه‌كانى گه‌لى توركومان له‌عێراقد. · پێنج شه‌مه 2./3 یه‌كێك له‌دۆسته نزیكه‌كانى خه‌زره‌جى و هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كیش له ئۆپۆزشیۆنى عێراقى له‌له‌نده‌ن رِایانگه‌یاند كه خه‌زره‌جى ئێستا له ولاتى كوێته.ئه‌م هه‌واڵه رِۆژنامه‌ى{ Jyllands-Posten} بڵاوىكرده‌وه كه له رِۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تى وه‌رگرتبوو. · هه‌ینى 21/3 دیسان Jyllands-Posten هه‌واڵێكى دیكه‌ى له‌شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ته‌وه وه‌رگرتووه كه په‌یامنیریان له‌كوێته‌وه ناردوویه‌تى ,ده‌بێژى رِۆژى چوارشه‌مه خه‌زره‌جى و هه‌شت ئه‌فسه‌ری كۆنى سوپاى عیراقى له‌رِێگه‌ى توركیاوه خۆیان گه‌یاندوه‌ته كوردستان . هاوكات رِۆژنامه‌ىئه‌لقدس ئه‌لعه‌ربى بڵاوى كرده‌وه كه خه‌زره‌جى له‌ناوه‌ندێكى مه‌شقى ئه‌مریكیه له یه‌كێك له وڵاتانى ئه‌وروپى{ مه‌به‌ست هه‌نگاریایه - و}.به‌ڵام سه‌رچاوه‌كانى ئه‌مریكى و هه‌نگاری هه‌واڵه‌كه‌یان به‌درۆخسته‌وه. · شه‌مه 22/3 رِۆژنامه‌ى B.T له‌ده‌ستپێشخه‌ریكى رِۆژنامه‌وانیدا پلانى ده‌ركردنى خه‌زره‌جی ئاشكراكرد كه‌له‌لایه‌ن CIA وه ئه‌نجام درابوو. رِۆژنامه‌كه به‌جۆره باس له‌پلانه‌كه‌ده‌كات: · چوار له‌پیاوانى CIA به ئوَتۆمبیلێكى فۆردى رِه‌ش مۆدیل Mondeo خه‌زره‌جیان له په‌نایه‌كدا دوور له‌چاوى خه‌ڵك سواری ئۆتۆمبیله‌كه‌یانكرد . پاشان به‌ناوباژێرِى Mogenstrup دا به‌ره‌و motorvey {هێڵى خێرا}له‌وێشه‌وه به‌سه‌ر پردى Faro دا په‌رِینه‌وه. ئه‌وجا به‌خیرایی به‌ره‌و به‌نده‌ری Rodby و په‌رِینه‌وه به‌كه‌شتى بارهه‌ڵگر بۆباژێرِى Puttgarden ى ئه‌ڵمانى. له‌وشاره‌یشه‌وه به ئاكاری هامبۆرگ به‌هه‌مان ماشَین رِێگه‌یان گرته‌به‌ر. تاگه‌شتنه فرِۆكه‌خانه‌یه‌كى میلیتار له گوزه‌رى باژێرِى هامبۆرگ. له‌وىَ به فرِۆكه‌یه‌كى پریڤات له‌چه‌شنىGolfstream خه‌زره‌جیان گواسته‌وه بۆ عه‌ره‌بیه‌ى سعودى ,تاوه‌ك رِاوێژكار زانیارى سه‌ربازى سه‌باره‌ت به‌سوپای عیراقى لێوه‌رگرن. له‌م باره‌یه‌وه پشكنیارى كه‌رتى جنایات له‌پۆلیسى باژێرِى Ringsted { Erik Andersen}گووتى ئه‌وزانیاریانه‌ى B.T داویه‌تى هیچ سه‌رسامیه‌كى تێدانیه, وه‌ده‌توانم ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بكه‌م كه ئه‌وزانیاریانه‌ى لامانه ده‌ریده‌خه‌ن كه CIA رِۆڵیان له وونبوونى خه‌زره‌جیدا هه‌بووه. · سێشه‌مه 25/3 به‌پێى هه‌واڵى رِۆژنامه‌ى Jyllands-Postenو رِۆژنامه‌ى{ مه‌دینه} ى سعودى له‌وانه‌یه خه‌زره‌جى یه‌كێك بێت له‌و تاقمه‌ى له‌داهاتوودا ده‌سه‌ڵات ده‌گرن. له‌هه‌مان هه‌واڵدا هاتوه كه خه‌زره‌جى به‌نیازه له‌نزیكى به‌سره شوێنێكى سه‌ره‌كى وه‌ده‌ستبهێنێت ئه‌وجا باژێره‌كه داگیربكات. · چوارشه‌مه 26/3{ پێبكه‌نن به دانیمارك}ئه‌مه مانشێتى رِۆژنامه‌ى ئه‌كسترا بلاده بووكه ده‌بێژی له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى نه‌ناسراوه‌وه هاتوه كه هه‌فته‌ى پێشوو خه‌زره‌جى گه‌شتووه‌ته بنكه‌ى سه‌ره‌كى سه‌ربازى ئه‌مریكى له قه‌ته‌ر. گه‌ره‌كه له‌وێوه په‌یوه‌ندى به‌ئه‌فسه‌ره مه‌زنه‌كانىسوپاى عێراقیه‌وه بكات بۆ هاوكاری و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان. هاوكات كه‌نالى چوارى ته‌له‌فزیۆنى ئینگلیزیش هه‌مان هه‌واڵى رِاگه‌یاندووه. له‌م باره‌یه‌وه جه‌نه‌راڵ تۆمى فرانكس گووتى بۆچى ده‌بێت خه‌زره‌جى له‌كوردستان بێت ,گه‌رله‌وێبێت زیانى له‌سوودى پترده‌بێت. دوێكه باسێكى وا له ئارادابوو كه گوایه خه‌زره‌جى له‌فرِۆكه‌خانه‌ى ئه‌ستلاند رِۆژى 15/3 كاتژمێر 16:5. بینراوه كه خه‌ریكى ته‌له‌فونكردن بووه بۆ چه‌ندكه‌سانێك له ئه‌مه‌ریكا, به‌ریتانیا, كه‌نه‌دا, هۆڵه‌نده , لوبنان, عه‌ره‌بیه‌ى سعودى,نه‌مسا وگرۆنلاند. رِۆژنامه‌ى پۆله‌تیكن ژماره 177 چه‌ند سه‌رنجێكى وه‌رگێرِ: 1. به‌پێى نوێترین هه‌واڵى میدیای دانیمارك خه‌زره‌جى له‌كوردستانه له‌باژێرِی كۆیه ,وه‌رِۆژنامه‌ى پۆله‌تیكن له‌هه‌واڵكى چه‌ندرِۆژ له‌مه‌وبه‌ریدا ده‌بێژىَ كه ته‌نانه‌ت رِۆژنامه‌ى{دیرشپیگڵ}ى ئه‌ڵمانیش دیمانه‌ى له‌ته‌كدا ئه‌نجامداوه. 2. دادوه‌ری گشتى كه دۆسیه‌كه‌ى خه‌زره‌جى گرتۆته ئه‌ستۆ له‌م یه‌كدوورِۆژه‌ى رِابووردوودا{ دۆسیه‌ی دادگایی} تایبه‌ت به خه‌زره‌جى پێشنیار به به‌شى سكاڵاوجنایه‌ت له په‌رله‌مانى دانیمارك كرد.به‌م پێیه هه‌ركاتێك خه‌زره‌جى ده‌ستگیربكرێت رِاسته‌وخۆ ده‌درێته دادگ. 3. شتێكى دیكه‌ى گرنگ كه به‌منزیكانه ئاشكرابوو ئه‌وه‌یه كه پۆلیسى گشتى پاش تێپه‌رِبوونى چێنج كاتژمێر به‌سه‌ر وونبوونیدا ئه‌وجا كه‌وتوونه‌ته خۆیان وئه‌لارمیان لێداوه‌و پۆلیسى به‌نده‌ره‌كان و فرِۆكه‌خانه‌و رِێگاوبانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى مه‌زنى بۆ خولقاندوون . بۆپاساودانى ئه‌م خه‌مساردییه‌یان ده‌بێژن گه‌ره‌كمانبووه به‌ته‌واوى دڵنیابین له وونبوونى . .4 له‌ژێر فشاری حزبه ئۆپۆزشیۆنه‌كاندا وه‌زیرى داد نامه‌یه‌كى رِه‌سمى ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كرد. كه تێیدا داواى زانیاری ده‌كات سه‌باره‌ت به رِۆڵى باڵۆێزخانه‌و CIA له وونبوونى خه‌زره‌جید. بالویزخانه‌ش به‌خێرایی به‌رسیڤیان داوه كه وباره‌وه هیچ نازانن.
|
|
|
|
|