|
|
![]() |
|
خه‌زره‌جى و كورِه‌كانی ودرۆ بۆ میدیاكان
گومان له‌وه‌دا نیه ده‌مَیك مرۆڤێك به‌مه‌سه‌له‌یه‌ك تاوانبارده‌كرێت ءه‌خۆشى لای رِوونه كه‌تاءانباره . ئیدی هه‌وڵده‌دات ئه‌وتاوانه له‌مل خۆى بكاته‌وه. بۆئه‌مه‌ش چه‌ندین رِێگه‌ی نادرءءست ده‌گرێته‌به‌ر. یه‌كێك له‌ورِێگایانه درۆیه. له‌ورِۆژه‌ى مه‌سه‌له‌ى خه‌زره‌جى له‌ئارادایه میدیاكان گرنكییه‌كى تایبه‌تییان پێداءه .هه‌رله‌م میانه‌دا جه‌ندین هه‌ءالیان له‌مه‌رِ بلاءكردۆته‌وه‌و چه‌ندین دیمانه‌شیان له‌ته‌كیا ئه‌نجام داوه. له‌ودیمانانه‌دا خه‌زره‌جی هه‌موو هه‌ولێكی خۆى به‌گه‌رخستوه بۆسه‌لماندنی بێتاءانی ءپاكانه‌كردن بۆخۆى. له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا كورِه‌كانیشی رِێچكه‌ى باوكیان گرتووه‌ء درێخی‌یان نه‌كردووه له درۆكردند . خه‌زره‌جی بۆ گۆڤارى {دیرشبیگلڕ}ی ئه‌لمانی: ـ هیچ ترسێكم له دادگای دانمارك نیه و ئاماده‌م بۆدادگایی وله‌وێدا بێتاوانی خۆم ده‌سه‌لمێنم. ـ من هیچ رِۆلێكم له كاره‌ساته‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌بووه. ئه‌وكاره به‌فه‌رمانى سه‌دام وعه‌لى حه‌سه‌ن مه‌جید ئه‌نجام در. ـ من دۆكۆمانتی ته‌واوم لایه بۆ رِاست سه‌لماندنی ووته‌كانم. ـ ناتۆانم بێژم سه‌دام هاریكاری بن لادن ی كردووه , به‌لام عیراق گرۆیی گروپه ته‌رۆریسته عه‌ره‌به‌كانی كردووه . ـ زۆر له ئه‌فسه‌روسه‌ربازه‌كانى سوپاى عێراقی پشتگیریم لێده‌كه‌ن. ـ ده‌مێك له ماله‌كه‌ی خۆمدا له به‌غداد ده‌سبه‌سه‌ربووم زۆر له‌و ئه‌فسه‌رانه پارێزكاریان لێده‌كردم. ـ پاش ئه‌وه‌ى ته‌قه‌یان له‌خۆم و خێزانه‌كه‌م كرد , ئیدی برِیاری ده‌ربازبوونم دا,ئه‌وه‌بوو له‌رِێگه‌ى {شمالى عێراق} ه‌وه گه‌شتمه توركیا له‌وێشه‌وه بۆ ئوردون. ـ خۆشحاڵم به‌وه‌ى پۆلیسی دانماركی ئاگایان لێمانه‌و پاسه‌وانیمان ده‌كه‌ن. ـ ئه‌م پارێزگاریه ته‌نها له‌ترسی كورده‌كان نیه ,به‌ڵكو له‌ترسی پیاوانی سه‌دامیشه. ـ له‌سالى1975 به‌دواوه به‌شێوه‌یه‌كى سیسته‌ماتیك [موخابه‌راتى عێراقى]كه‌سانى خۆی به‌ناوی په‌نابه‌ره‌وه ناردۆته ده‌ره‌وه , وه‌ئیستا زۆر له‌و گروپه عێراقیانه پرِن له‌وجۆره سیخورِانه. ـ كاتى ئه‌وه‌هاتوه ئه‌مه‌ریكا سه‌دام له‌ده‌سه‌لاَت وه‌ده‌رنئ. ـ95 ./. ی گه‌لى عێراق دژى سه‌دامه به‌سوپاو ئه‌فسه‌ره سه‌ركرده‌كانیشیه‌وه. ـ ئه‌وئه‌فسه‌رانه چاوه‌رِێی تیشكى سه‌وزن له‌كۆمه‌لگاى جیهانیه‌وه داگیرسێت بۆلادانی سه‌دام . ـ ئیوه ده‌توانن عێراقیه‌كان ببینن پاش لادانی سه‌دام چۆن له به‌غداد ئاهه‌نگ ده‌گێرِن وه‌ك چۆن دیتمان كابوڵیه‌كان ئاهه‌نگی نه‌مانى تالیبانیان گێرِ. ـ هه‌رچالاكیه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌درێت ده‌شئ دژى رِژێم وده‌سه‌لاَته‌كه‌ی سه‌دام بێت نه‌ك دژى سڤیل .ئه‌مه‌ش ده‌بێَته رِێگه‌خۆشكه‌ر بۆ ئۆپۆزشیۆن بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌لاَت. ـ ــــــــــــــــ ـ ــــــــــــــ ـ ـــــــــــــــــــ ـ چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كێك له كورِه‌كانى تاوانبار له‌ته‌ك كوردێكى دانیشتووی هه‌مان شار ده‌بێته شه‌رِیان كه‌وه‌ك ئاشكرا بوو كورِه‌كه‌ى تاوانبار ده‌ستپێكه‌ربووه . بۆرِۆژی دووایی رِۆژنامه‌ى پۆله‌تیكن بابه‌تێكى له‌سه‌رزارى كورِه‌كانییه‌وه بلاءكرده‌وه كه‌ئه‌مه خاله گرنگه‌كانیه‌تى: ـ ئیستا ئیمه له‌خۆمان ده‌ترسین له‌هه‌ره‌شه‌ى كورده‌كان و پیاوه‌كانى رِژێم. ـ ئه‌و كورده شه‌رِانییانه پیاوانى رِژێمى سه‌دامن . ـ تائیستا چه‌ندین جار هه‌ره‌شه‌ى مه‌رگمان لێكراوه . ـ ماوه‌یه‌ك له مه‌وبه‌ر كه‌سێكى سه‌ر به موخابه‌راتی عیراقی به مۆبایه‌ڵ هه‌رِه‌شه‌ى له باوكم كردبوو وه گووتبووى {واتێنه‌گه‌یت له جێگه‌یه‌كی زامندا ده‌ژیت , ئیمه ده‌ستمان به‌هه‌موو شوێنیك ده‌گات.} ـ ئیمه ئه‌م هه‌رِه‌شانه زۆر به‌هه‌ند وه‌رده‌گرین و له‌خۆمان ده‌ترسین . هه‌ربۆیه دایكم هاتووچۆی ده‌ره‌وه‌ى كه‌م كردۆته‌وه وبراكه‌شم جێگه‌ى خویندنى گواستووه‌ته‌وه. ـ خه‌زره‌جی بۆ رِۆژنامه‌ی زه‌مان {به‌رده‌وام ده‌بم له‌تێكۆشان دژى دیكتاتۆری عێراق,وه‌ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ى كرایه سه‌ركورِه‌كه‌م نابێته هۆی دوركه‌وتنه‌وه‌م له‌كاری به‌رهه‌ڵستكارى دژی سه‌دام. ـ خه‌زره‌جی له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا له‌ته‌ك ته‌له‌فزیۆنی M.B.Cدا خۆى به به‌رهه‌ڵستكارێكی چابوكی سه‌دام ده‌زانێت. ده‌بێژێت {ته‌نها سوپا ده‌كارێت سه‌دام وه‌لانێت} ـ دیمانه ته‌له‌فزیۆنیه‌كه‌م {M.B.}كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌ریتی چاكی هه‌بوو ,هه‌ربۆیه‌ش دوای ئه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر كورِه‌كه‌م. ـ ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر رِۆژنامه‌ى [ئه‌كسترابلازه] ی دانماركی وێنه‌یه‌كی خه‌زره‌جی له‌ژێر مانشێتێكی مه‌زندا بلاوكرده‌وه, له وێنه‌كه‌دا دیاره خه‌زره‌جی سه‌رپه‌رشتی ئه‌نفالكردنى گوندى عه‌سكه‌ر ده‌كات. مانشێته نووسرابوو [چاكترین به‌لگه]. شایانى ئاماژه‌یه رِۆژنامه‌ی ناوبراو ئه‌و وێنه‌یه‌ی له رِۆژنامه‌ی [هاولاتی]یه‌وه وه‌رگرتووه كه‌له باژێری سلێمانی ده‌رده‌چێت , وه له میانه‌ی بابه‌ته‌كه‌دا ئاماژه به ناوی رِۆژنامه‌ی [هاولاتی]دراوه . ـ پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی دانمارك كه سۆشیال دیمكرات ده‌سه‌لاَتی له‌ده‌ستدا ئیستا كۆنزه‌رڤه‌تیڤه‌كان به‌جۆرێكی دیكه مامه‌ڵه له‌ته‌ك دۆزه‌كه‌دا ده‌كه‌ن .یه‌كه‌م هه‌نگاویان لابردنی پاسه‌وانه‌كانی تاوانبار بوو. وێرای ئه‌مه به‌نیازن خه‌زره‌جی وخێزانه‌كه‌ى بگه‌رِێننه‌وه بۆ كه‌مپى په‌نابه‌ران. ـ پێده‌چێ ئه‌مان گه‌ره‌كیانبێت به‌زویی دۆسییه‌ى ئه‌و مرۆڤه دابخه‌ن ئه‌ویش له‌رِێگه‌ى دادگایی كردنیه‌وه. گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی ـ دانیمارك
|
|
|
|
|