|
|
![]() |
|
خه‌زره‌جیم هێنایه وه‌ڵام گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵی بوونى خه‌زره‌جى له‌دانیمارك میدیاكانی ئێره كه‌وتنه خۆیان و بازارِیان پێگه‌رم كرد .هه‌رچى رۆژنامه‌و ۆێستگه‌ىِ رِادێو تێ ڤێ هه‌یه چه‌ندین هه‌واڵ وبابه‌تیان له‌مه‌رِ بڵاوكرده‌وه. هاوكات هه‌ندێك له‌م میدیایانه‌ش دیداریان له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامد. تا رِۆژی ئه‌مرِۆش هه‌واڵی خه‌زره‌جی میوانێكى به‌رده‌وامى رِووبه‌ری رِۆژنامه‌كانه. ویرای میدیاى دانیماركی میدیاكانى جیهانیش كه‌م تازۆر گرنگیان پێداوه‌و خۆیان پێوه‌خه‌ریك كردووه . برِێكیان وێراى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵ چ به ته‌له‌فون یا رِاسته‌وخۆش په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوه ,نمونه‌ى BBC ,MBC, دیرشپیگل , رِۆژنامه‌یه‌كى رِوسى , شرق الاوست , زه‌مان و چه‌ندین رِۆژنامه‌ى دیكه . رِۆژێك ئه‌وه‌م به‌خه‌یاڵدا هات كه بۆچى هه‌وڵێك به‌ناوى تێ ڤێ كه‌مانه‌وه KURD TV * نه‌ده‌م دیمانه‌یه‌كى له‌ته‌كدا سازبده‌م, به‌مه‌ش ده‌بینه‌یه‌كه‌م میدیاى كوردی له دوواندنى ئه‌وتاوانباره‌د. پاشان بیرۆكه‌م خسته به‌رده‌مى هاوكارانم. ئه‌وانیش لایان په‌سه‌ندبوو. وه‌لێ ده‌مێك هاتینه سه‌رچۆنیه‌تى پراكتیزه‌كردنى كاره‌كه لێی پاشگه‌ز بووینه‌وه. ئه‌ویش له‌به‌رئه‌م هۆیانه. - ئه‌و هه‌مووكوردیك {وێراى یه‌كیه‌تى وپارتى وبزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى}به دووژمنى سه‌رسه‌ختى خۆی ده‌زانێت.كه‌واته ئاماده‌نیه‌له‌بۆ دووژمنانى خۆی بدوێت. - به‌گومانبوونى له‌ده‌زگایه‌كى رِاگه‌یاندنی كوردی بێلایه‌ن. پێده‌چێت وا اتێبگات كه لایه‌نێكى نه‌یاری خۆی بزوێنه‌ری ئه‌م ده‌زكایه‌یبێت . جا له‌و رِوانگه‌وه كارێكى گه‌مژه‌ییه رِێگه‌یانبدات بێنه ماڵه‌كه‌یه‌وه‌و ئاشناى نهێنیه‌كانى ژیانیبن. - چاكده‌زانێت پرسیارى كوردێك جیاوازه له پرسیاری رَۆژنامه‌وانێكى عه‌ره‌ب یا ئه‌وروپی كه شاره‌زاییكى قوڵ وفراوانیان له‌رِووداوه‌كان و - ورِۆڵىخه‌زره‌جی له‌كاره‌ساته‌كاندا نیه. له‌به‌رئه‌وه خوی ده‌پارێزێت له‌رِووبه‌رِووبوونه‌وه‌ی پرسیاری وورووژێنه‌ر{ئیستیفزازی}. پاشان به‌دوى ئه‌ڵته‌رناتیڤدا گه‌رِاین , ئه‌وه‌بوو ئه‌ڵته‌رِناتیڤه‌كه‌مان تا رِاده‌یه‌ك گوونجاوبوو. ئیمه وه‌ك KURD TV میوانین یاخود به‌شێكین له{ لوكاڵ تى ڤی}یه‌ك به‌ناوی TV STOP كه كۆمه‌ڵێك گه‌نجی چه‌پی دانیماركی به‌رِێوه‌یده‌به‌ن . ئیمه‌و ئه‌وان زۆرجار كاری هاوبه‌شمان ئه‌نجام داوه ,بۆیه به‌چاكمان زانى ئه‌م كاره‌ش پێكه‌وه ئه‌نجامبده‌ین. به‌وه‌ى ئیمه پرسیاره‌كان ئه‌ماده بكه‌ین وه خۆشم وه‌ك وه‌رگێرِئاماده‌بم. كه‌واته به‌به‌ردێك دوونیشان ده‌شكێنین ,یه‌كه‌م لای ئه‌و وانیشان ده‌ده‌ین كه ئه‌م دیداره بۆ كه‌ناڵێكى دانیماركیه ,دووه‌م به‌رهه‌مه‌كه ده‌بێته به‌رهه‌مى دوو تى ڤی و هه‌ردوولا ئازادده‌بن له په‌خشكردنید. مه‌سه‌له‌كه‌م بۆ به‌ر پرسی TV STOP {یورگن}باسكرد زۆری پێخۆش بوو, وه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رِێكه‌وتین كه هه‌ردووكمان به‌وكاره‌هه‌ستین . له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رِێكه‌وتین كه هه‌رخۆی په‌یوه‌ندى بگرێت به پارێزه‌ره‌كه‌ى خه‌زره‌جییه‌وه بۆ دیاری كردنى رِۆژى دیمانه‌كه {گه‌رهات و خه‌زره‌جى دژنه‌بوو}. هاوكات یورگن گفتیدا كه به‌خێرایی كاری بۆبكات وپاشان ئاگادارم بكاته‌وه . به‌ڵام به‌داخه‌وه یورگن گفتى خۆی نه‌برده‌سه‌ر وه هیچی ئه‌نجام نه‌د. ئه‌ویش به‌هۆی سه‌رقاڵیه‌وه به به‌رِێوه‌بردنى كه‌ناڵه‌كه‌ینه‌وه له‌لایك وه نه‌بوونى جۆره حه‌ماسێك بۆ مه‌سه‌له‌كه له‌لایه‌كى دیكه. به‌ڵام من ئومێدم له‌ده‌ستنه‌دا وه له‌فرسه‌تێك ده‌گه‌رِام تا هه‌وڵه‌كه‌مى تێدا بهێنمه دى. ئه‌وه‌بوو رِۆژى 17/1/2..3 به‌شێكى گچكه‌ى هه‌وڵه‌كه‌م وه‌دیهات. هه‌ر چوار هه‌فته جارێك دادگای دانیمارك چاوبه دۆسیه‌كه‌ى خه‌زره‌جیدا ده‌خشێنێته‌وه.جاری یه‌كه‌م له‌كۆتایی ساڵی رِابردوودابوو له‌كۆبنهاگن,جاری دووه‌م له‌و به‌رواره‌ی سه‌ره‌وه‌دابوو له‌شاری سۆغۆ ئه‌وشاره‌ى خه‌زره‌جى لێی نیشته‌جێیه. هه‌مان رِۆژ من ودووئه‌ندامى دیكه‌ى{ كۆمیته*}كاك ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی و كاك ئه‌حمه‌د عه‌زیز له‌به‌ردمی دادگا چاوه‌رِێبووین. هاوكات چه‌ندین هه‌واڵنێرى میدیاى دانیمارك و بێگانه‌ش ئاماده‌بوون له‌نێوانیاندا په‌یامنێری BBC. منیش كامیرایه‌كى ڤیدیۆی بچووكم به‌ده‌سته‌وه بوو ,هه‌موو چاوه‌رِێی گه‌شتنی خه‌زره‌جی بووین. زۆری نه‌برد به‌ماشێنێك خۆیی و كورِه‌كه‌یی وپارێزه‌ره‌كه‌ی گه‌شتن. ده‌میك له‌ماشێنه‌كه دابه‌زین په‌یامنێره‌كان به‌ره‌وپیریان چوون وكۆمه‌ڵێك پرسیاریان ئاراسته‌كردن .وه‌لێ نه‌خۆی نه پارێزه‌ره‌كه‌ى وه‌ڵامى هیچ پرسیارێكیان نه‌دایه‌وه ته‌نها ئه‌وه‌نده‌نه‌بێت پارێزه‌ره‌كه‌ى گووتى چاوه‌رِێمان بكه‌ن تا ئاكامى دادگا ده‌رده‌ده‌چێت ئه‌وده‌مه بۆتان ده‌دوێین. پاشان هه‌موو چووینه ژووری دادگا .من لێره‌دا باس له رِووداوو ئاكامه‌كانى دادگاكه ناكه‌م چوونكه ئه‌وه‌مان به بابه‌تێك له‌زۆر ماڵپه‌رِوو رۆژنامه‌كاندا به‌كوردی وعه‌ره‌بی به‌ناوى كۆمیته‌كه‌مانه‌وه بلاَوكرده‌وه .ته‌نها ئاماژه به ووته‌یه‌كى خه‌زره‌جى ده‌كه‌م كه‌له‌وێ گووتی {22 ملیون عێراقی چاوه‌رِێی منن تا له ده‌ستى رِژێمى سه‌ددام رِزگاریانبكه‌م .} له‌كۆتایی جه‌لسه‌كانداهه‌ركه‌دادوه‌ر كه‌وته خوێندنه‌وه‌ى برِگه‌كانى یاسای سزادان كه‌ئاماژه‌بوون بۆ مانه‌وه‌ى خه‌زره‌جى له‌دانیمارك, ئیدی من به‌خێرایی هۆڵه‌كه‌م جێهێشت وهاتمه ده‌ره‌وه‌و كامێره‌كه‌م پێكرد. سه‌ره‌تا ده‌رسیم وئه‌حمه‌د له‌كاتى هاتنه ده‌ره‌وه‌دا به په‌نجه‌كانیان سوومبوڵى سه‌ركه‌وتنیان نه‌خشاند. هێندی نه‌برد خه‌زره‌جیش به‌رِوویه‌كى گرژوتاله‌َوه به‌یاوه‌ری پارێزه‌رو كورِه‌كه‌ى هاته‌ده‌ره‌وه. به‌رله په‌یامنێره‌كانى دیكه من كامێراكه‌م ئاراسته‌ى كرد‌و ئه‌م پرسیاره‌م به‌زمانى عه‌ره‌بی لێ‌كرد: هه‌ستت چیه به‌وه‌ى كه چوار هه‌فته‌ى دیكه‌یان بۆ درێژ كردیته‌وه؟ كه‌میك تێم رِاماو وه‌ڵامى نه‌داوه . پاشان به‌كورتی وه‌ڵامى هه‌مان پرسیارى دایه‌وه كه په‌یامنیری BBC ئاراسته‌ی كرد. به‌دوایدا هه‌مان پرسیارم لێدووباره كرده‌وه, هه‌مدیس وه‌ڵامی نه‌داوه. ئه‌وجا پارێزه‌ره‌كه‌ى وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكى رِۆژنامه‌وانانى دایه‌وه. هه‌ركه پارێزه‌ره‌كه له وه‌لامه‌كان بوویه‌وه من پرسیارێكى دیكه‌م ئاراسته‌ى خه‌زره‌جى كرد. - ئایا هیوابرِاوبوویت به‌ده‌رچوون له‌دانیمارك؟ - وه‌ڵام: نه‌خێرهیوابرِاونه‌بووم گه‌ره‌كه مرۆڤ هه‌رده‌م به‌هیوا بێت. - هیواكه‌ت پشتىبه چ بنه‌مایه‌ك به‌ستووه؟ - به‌ره‌وانى دۆزه‌كه‌م به وه‌ى كه من هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم به‌و تۆمه‌تانه‌وه نیه كه‌دراونه‌ته پاڵم . - ئایا تۆ خۆت به‌بێتاوان ده‌زانیت؟ - به‌ته‌ئكید. - ئایا گه‌لی عێراق له‌سه‌رتۆ په‌كیكه‌وتووه بۆرِزگاربوون له‌رِژێمىسه‌ددام؟ - گه‌لی عێراق پێویستى به‌هه‌موو مرۆڤێكى شه‌ریف و دڵسۆزهه‌یه. - بۆ تۆخۆت به‌دڵسۆز ده‌زانیت بۆ گه‌لی عێراق؟ - به‌ته‌ئكید. پاش وه‌لاّمى پرسیاره‌كانى من هه‌نده‌ك پرسیاری دیكه‌ی له‌لایه‌ن په‌یامنێرانه‌وه ئاراسته كرا , پارێزه‌ره‌كه‌ى به‌كوورتى وه‌ڵامى دانه‌وه . ئه‌وجا سواری ماشێنه‌كه‌یان بوون و رِۆشتن.
KURD TV * كه‌ناڵێكى لۆكاڵی سه‌ربه‌خۆیه چه‌ند كوردێك به‌شێوه‌یه‌كى ئاره‌زوو مه‌ندانه بۆ پتر له‌دووساڵه به‌رِێوه‌ى ده‌به‌ن. له‌هه‌موو بواره جیاجیا كاندا به‌رنامه‌مان چێكردووه. منیش یه‌كێكم له هه‌ڵسورِێنه‌رانى ئه‌و تى ڤی یه.*{كۆمیته} مه‌به‌ست له {كۆمیته‌ى به‌گه‌رِخستنى هه‌وڵه‌كان بۆ دادگایی كردنى خه‌زره‌جی} یه. halabja@ofir.dk
|
|
|
|
|