|
|
|
نرخی خه‌وتنی شه‌وێک له هوتێل زه‌یتونی هه‌ولێر له هوتێله‌کانی{ لاس ڤ‌ێگاس } گرانتره گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی هه‌رکه‌سێک ئه‌مڕۆسه‌ردانی شاره‌کانی باشووری کوردستان بکات خێرا هه‌ست به‌و گرانیه ده‌کات که هه‌موو کایه‌کانی ژیانی مرۆڤی گرتووه‌ته‌وه ، ده‌ست بۆ هه‌ر کاڵایه‌ک ده‌به‌یت وه‌ک مار به‌ده‌ستته‌وه ده‌دات . نرخی کاڵاو شمه‌ک ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ له هه‌ڵکشاندایه. ئه‌وانه‌ی که کۆنترۆڵی کایه ئابووریه‌کانیان کردووه به ئاره‌زووی خۆیان نرخ به‌رزده‌که‌نه‌وه‌و گه‌مه به ژیانی خه‌ڵکان ده‌که‌ن بی ئه‌وه‌ی سنوورێک بۆئه‌و قه‌یرانی نرخه دابنرێت. گه‌ر ئێمه‌ی نیشته‌جێی هه‌نده‌ران ده‌مێک سه‌ردانی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه هه‌ست به‌و گرانیه بکه‌ین ،ئه‌دی ده‌بێ حاڵی هاووڵاتیان چۆنبێت؟ بێگومان زۆر خراپه‌و به ئاشکرا به‌سیمای ژیانیانه‌وه دیاره، به تایبه‌تی چین وتوێژه هه‌ژارو ده‌ستکورته‌کان ، که به زه‌حمه‌ت بژیوی ڕۆژانه‌یان بۆ میسه‌ر ده‌کریت. له‌مانگی چواردا له کوردستان بووم بۆبه‌جێگه‌یاندنی کارێک له سلیمانیه‌وه سه‌فه‌ری شاری هه‌ولێری پایته‌ختم کرد،کاره‌که‌م هه‌مان ڕۆژ کۆتایی نه‌هات ناچارمام شه‌وێک بمێنمه‌وه. بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش چوومه هوتێل زه‌یتون که‌نزیک هوتێل چوارچرا‌و هه‌ورامانه. که‌سی پرستگا یه‌کسه‌ر گووتی مامۆستا نرخی خه‌وتنی شه‌وێک 65 دۆلاره.که‌وای گوت تووشی شۆک بووم، به‌ڵام چارێش نه‌بوو ده‌بوو بمێنمه‌وه، له‌دڵی خۆمدا گووتم قه‌یدی چیه خۆگه‌ر خاوێنبێت و خزمه‌تی چاک و پێداویستیه‌کانی میوانی تێدابێت ئه‌واگرانی نرخه‌که‌م له‌بۆ قره‌بوو ده‌کاته‌وه. له‌نهۆمی دووه‌م ژوریکیان پێدام هه‌ر که ده‌رکی ژووره‌که‌م کرده‌وه و چاوێکم پێداگێڕا جارێکی دیکه تووشی شۆک بوومه‌وه وخێرا ئوتێله لاکۆڵانه‌کانی ئه‌وروپام هاته به‌رچاو که به حه‌قه‌ت له‌زۆر ڕووه‌وه له‌م هوتێله باشترن. دووته‌خته‌ی نووستنی کۆن ،سه‌لاجه‌یه‌کی گچکه‌ی خاڵی {ته‌نانه‌ت ئاویشی تێدا نه‌بوو}،نه‌بوونی گڵۆپی خوێندنه‌وه،نه‌بوونی نه‌عل،ته‌له‌فزیونێکی نیوه شکاو.نه‌بوونی هیچ جۆره تابلۆیه‌ک یا شتێکی جوانی سه‌رنجڕاکێش. پاشان سه‌یرێکی حمام وتوالێته‌که‌م کرد ،نه‌سابوون نه شامپۆی بچوک، نه خاولی نه‌نه‌نه. هه‌رچۆنێک بێت به گه‌ڕان به‌نێو که‌ناڵه ئاسمانیه‌کاندا شه‌وم به‌سه‌ر برد،ڕۆژی دووایی سه‌رله‌به‌یانی چوومه خواره‌وه بۆ قاوه‌ڵتی به‌یانی، که‌ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پاره‌ی نووستنه‌که‌یه.ده‌مێک چوومه ئه‌وێ ده‌توانم بێژم نیوکاتژمێرێک ده‌بوو ده‌ست به خواردن کرابوو که‌سانێکی ئه‌وتویشی لێنه‌بوو. به‌ره‌ومێزی خواردن و خواردنه‌وه‌کان چووم دیتم مێزێکی زۆر هه‌ژاره،ئه‌و شتانه‌ی له هوتێله پله چواروپێنجه‌کانیشدا ده‌بینری له‌وێ بوونیان نه‌بوو.سه‌رجه‌م خواردن وخوردنه‌وه‌کان بریتیی بوون له‌مانه:چه‌ند پارچه په‌نیرێکی سێگۆشه له چه‌شنی ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپا ده‌یده‌نه زاڕۆکان،هه‌ندێک په‌نیری سپی خۆماڵی،که‌مێک ماست،چه‌ند دانه‌یه‌ک موره‌بای بچوک و چای سارد و ئاوبێنه‌و ده‌ست بشۆ. پارچه‌یه‌ک سه‌موونم به په‌نیره‌سپیه‌که‌وه خواردووپاشان چایه‌کی ساردم کرد به‌سه‌ریداو هاتمه سه‌ره‌وه بۆ لای پرستگا یا ئیداره،له‌وێ هه‌واڵی خاوه‌ن هوتێله‌که‌م پرسی ئاماژه‌یان بۆ کردم که له‌سه‌رقه‌نه‌فه‌یه‌ک دانیشتبوو.له‌ته‌کیه‌و دانیشتم سڵاوم لێکرد ،ئه‌وجا خۆم پێناسان وکارتی ڕۆژنامه نووسیه‌که‌مم نیشاندا‌و گووتم چه‌ند پرسیارێکم هه‌یه ده‌کری وه‌ڵامیان وه‌رگرمه‌وه که‌سه‌باره‌ت به هوتێله‌که‌تن؟ دیاربوو سه‌ره‌تا نه‌یده‌ویست ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕێت ،وه‌لی که گووتم پرسیره‌کانم ساده‌ن و هه‌رپرسیارێکیشت به دڵ نه بوو ده‌توانیت وه‌ڵام نه‌ده‌یته‌وه. ئه‌وجا قایل بوو . پرسیره‌کانم سه‌باره‌ت به که‌مووکووڕه‌کانی هوتێله‌که‌بوون ،سه‌یر له‌وه‌دابوو کاک طلالی خاوه‌ن هوتێل بۆ وه‌رامی هه‌ر پرسیارێکم پاساوێکی بێ بنه‌ماو بئ مانای ده‌هێنایه‌وه که باش ده‌یزانی بڕوایان پێناکه‌م. له کۆتایشدا گووتم پێی که ناتوانم بڕوابه هیچکام له‌و وه‌رامانه بهێنم، ئێوه میوان به گه‌لحۆ ده‌زانن ،پێده‌چێت ئه‌وانه‌ی له شاره‌کانی خواروووناوه‌راسته‌وه دێنه ئێره به‌مه که‌متریش قایل ببن به‌لام واتێمه‌گه هه‌مووکه‌س به‌م شتانه قایل ده‌بێت چونکه چاک ده‌زانن کاری خزمه‌ت گوزاری له هوتێله‌کانی وڵاتانی دیکه‌دا چۆنه. به‌هه‌رحاڵ با بزانین کاک طلال چ پاساوێکی بۆ که‌مووکووڕیه‌کان هه‌یه. نه‌بوونی خواردنه‌وه له سه‌لاجه‌که‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که پاره‌که‌ی ناده‌ن. نه‌بوونی ئاوی سارد له سه‌لاجه‌که‌دا. له ڕاڕه‌وه‌که‌دامه‌کینه‌ی ئاو ساردکردن هه‌یه. نه‌بوونی گڵۆپ له‌ژوورسه‌ری قه‌ره‌وێڵه‌کانه‌وه ،به‌پێویستمان نه‌زانیوه بیری لیده‌که‌ینه‌وه. نه‌بوونی خاولی ، وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی قه‌ده‌غه‌ی کردووه. نه‌بوونی شامپۆی قژشتن که بۆ یه‌ک جار به‌کاردێت، له‌وانه‌یه شاگرده‌کان بیریان چووبێت دایبنێن. نه‌بوونی سابوون، ته‌واوبووه ده‌کڕین. نه‌بوونی شیر، شه‌ربه‌ت ،قاوه، هێلکه،جۆره‌کانی په‌نیر،که‌ره، جۆره‌کانی موره‌با، جۆره‌کانی میوه، خه‌یار، ته‌ماته ، زه‌یتون، تاد. زۆربه‌یان ته‌واوبوون یانی خوراوون هه‌ندێکیان کرێکاره‌کان له‌بیریان چوه دایبنێن، هه‌ندێکیان له‌ڕاستیدا داماننه‌ناون هه‌وڵه‌ده‌ین له‌مه‌ولا پێشکه‌شیان بکه‌ین، به‌نسبه‌ت هێلکه‌شه‌وه به‌هۆی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌وه پێشکه‌شی ناکه‌ین. منیش لای خۆمه‌وه به‌رپه‌رچی هه‌موو پاساوه‌کانیم به لۆژیک دایه‌وه که هیچ وه‌ڵامی نه‌بوو، بۆنمونه سه‌باره‌ت به خاولی گووتم بێگومانم گه‌ر ئێوه ڕۆژانه چه‌ند خاولییه‌کی خاوێن و شۆرراو له کیسێکی نایلۆندا پێشکه‌ش به‌هه‌ر که‌سێک بکه‌ن باوه‌ڕناکه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی قه‌ده‌غه‌ی بکات ،دیاره هۆی قه‌ده‌غه‌کردن گه‌ر ڕاست بێت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پیسوپۆخڵی خاولیه‌کان. پاشن هاتمه‌سه‌ر گرانی نرخی خه‌وتن، گووتم درووست نیه هوتێلێکی پله سێ یا چوار وه‌ک ئه‌مه‌ی تۆ شه‌وێک مانه‌وه به 65 دۆلاربێت.له‌مه‌شدا پاساوی ئه‌وه‌بوو که کرێکار گرانه‌و ده‌ست ناکه‌ێت. پرسیم له‌سه‌ر چ منه‌مایه‌ک نرخ به‌رز ده‌که‌یته‌وه ئایا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاگادارن که نرخ به‌رزکردنه‌وه ، له‌وه‌ڵامدا ووتی نه‌خێر. ئه‌وجا ووتم کاک طلال تۆ ده‌زانیت شه‌وێک خه‌وتن له ئوتێله‌که‌ی به‌رێزتا له مانه‌وه‌ی شه‌وێکی ئوتێلێکی شاری{ لاس ڤ‌ێگاس} له ئه‌مه‌ریکا گرانتره*؟ بۆیم گێڕایه‌وه که هاوینی پار خۆم و هاسه‌ره‌که‌م و کوڕه‌که‌م له ئوتێلێکی شاری لاس ڤ‌ێگاس به‌نێوی پلازا که ئوتێلێکی پله‌یه‌که و هێنده‌ی گه‌ره‌کێک ده‌بێت ژوورێکی مه‌زن که شه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی ژووره‌کانی تۆده‌بێت ته‌نها به 45 دۆلار بوو، به‌ڵێ به 45 دۆلار. هه‌روه‌ها ووتم گه‌ر بڕواش به قسه‌کانم ناکه‌یت ئه‌وه ده‌توانیت له ئینته‌رنێتدا بچیته سه‌ر ماڵپه‌ڕی ئوتێله‌که‌و له‌وێدا نرخ و زانیاری ته‌واو به وێنه‌وه سه‌باره‌ت به ئوتێله‌که‌ت ده‌ستت ده‌که‌وێت. بۆوه‌ڵامی ئه‌مه‌ش سه‌رێکی به زه‌رده‌خه‌نه‌وه‌باداو هیچی دیکه‌ی نه‌وت. به‌ر له‌وه‌ی لای هه‌ستم ووتم کاک طلال ڕاسته ئامانجتان پاره‌په‌یداکردنه که ئه‌وه‌ش مافی خۆتانه ، به‌ڵام بائه‌وپاره‌په‌یداکردنه له‌سه‌ر حسابی میوانه‌کان نه‌بێت، با که‌مێک خزمه‌تگوزاریه‌کانتان چاک و به‌دڵی میوانه‌کان بن، بڕێک پاره زیاتر سه‌رف بکه‌ن له‌پێناوی خۆشگوزه‌رانی میوانه‌کاندا بۆئه‌وه‌ی گه‌ر ئێره‌یان جێهێشت سوپاسگوزاریتان بکه‌ن. نه‌ک یه‌کێکی وه‌ک من که به نائاسوده‌یی و دڵگرانیه‌وه ئێره جێده‌هێڵم و بێده‌نگیش نابم و له‌سه‌رتان ده‌نووسم. کاک طلال سوپاسی تێبینیه‌کانمی کرد‌و گفتیدا چاره‌سه‌ریان بکات و داوی لێبووردنیشی کرد له که‌موکووڕیه‌کان. لێ ئه‌ز به‌گومانم له ڕوودانی هیچ گۆڕانکاریه‌ک به‌سه‌ر ئه‌و هوتێله‌و سه‌رجه‌م هوتێله‌کانی دیکه‌ی که ته‌نها بیر له پاره ده‌که‌نه‌وه ئیدی چش له میوانه‌کان چۆن ده‌خه‌ون بابخه‌ون، چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه بابیر بکه‌نه‌وه.چی ده‌ڵێن بابڵێن. هۆتێل پلازا له شاری لاس ڤ‌ێگاس/شایانی باسه باژێڕی لاس ڤ‌ێگاس له ولایه‌تی نیڤادا به یه‌کێک له قه‌ره‌باڵه‌غترین و جوانترین باژێڕی ئه‌مه‌ریکا ده‌ژمێردرێت،جوانترین و سه‌رسووڕهێنه‌ر ترین هۆتێل و گازینۆی تێدایه .به‌رهه‌می ئه‌م باژێره ته‌نها قووماره . نه‌ک هه‌ر له ئه‌مه‌ریکاوه به‌ڵکو له وڵاتانی جیهانه‌وه بۆقوومار یابۆ گه‌شت ڕووی تێده‌که‌ن.ته‌نهاله ساڵی 2000دا بری 10 ملیارد دۆلار سکاتیان{ضریبه} به کاسه‌ی میری داووه. halabja@ofir.dk
|
|
|
|
|