ئه‌وکاره‌ساته‌نه‌ی به‌سه‌ر مرۆڤه‌کاندادێن ،چ سروشتی چ کرده‌ی خودی مرۆڤ
،به‌ڕوودانی کاره‌ساته‌که کۆتایی نایه‌ن به‌ڵکو تاماوه‌یه‌کی درێژ
ئاسه‌واری خۆیان به‌سه‌ر ده‌ڤه‌ر‌وخه‌ڵکه‌کانه‌وه جێده‌هێڵن.
کیمیابارانی
هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌کێکه له‌و کاره‌ساته خه‌ته‌رناکانه‌ی که له‌دوای خۆی
چه‌ندین کاریگه‌ری و ئاسه‌واری خراپی به سه‌ر ژینگه‌و خه‌ڵکانی
باژێڕه‌که‌وه به‌جی هێشتووه. تاڕۆژی ئه‌مڕۆش خه‌ڵکانێکی زۆر گیرۆده‌ی
کاریگه‌ری ئه‌و کاره‌ساته‌ن به‌تایبه‌تی برینداره‌کان که‌به‌هۆی نه‌بوونی
چاره‌سه‌ره‌وه به‌رده‌وام ماڵئاواییمان لێده‌که‌ن وه تائێستا ژماره‌یان
گه‌ستوه‌ته 56 که‌س.
هه‌ندێک له‌و
بریندارانه به‌خت یاوه‌ریان بووه‌و گه‌شتوونه‌ته‌هه‌نده‌ران و به‌هۆی
گرنگی پیدان و چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامه‌وه باری ته‌ندرووستیان به
به‌رراوورد له‌ته‌ک بریندارانی کوردستاندا زۆر باشتره. لێ ئه‌و‌که‌سانه
مه‌عاناتی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه که‌به‌شیکی گه‌وره‌ی بیرکردنه‌وه‌یه له
کاره‌ساته‌که،که به‌رده‌وام له ناخیان ده‌دات و بووه‌ته به‌شیک له
ژیانیان .
بۆپتر ئاشنا
بوون به باری جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌و بریندارانه‌و تێڕوانینیان بۆ ئه‌و
مه‌سه‌لانه‌ی په‌یه‌ندیدارن به هه‌ڵه‌بجه‌و کاره‌ساته‌که‌وه چه‌ند
پرسیاریکم ئاراسته‌ی سێ برینداری چه‌کی کیمیاوی کرد که له دانیمارک
نیشته جێن.
پرسیاره‌کان
1.ئێوه وه‌ک
بریندارانی چه‌کی کیمیاوی پاش تێپه‌ڕبوونی 21 ساڵ به‌سه‌ر
کاره‌ساته‌که‌دا،گه‌ر ئه‌و چرکه ساتانه بهێننه‌وه یادی خۆتان چ
هه‌ستێکتان لا درووست ده‌بیت؟
2.
کاره‌ساته‌که چ جۆره ئاسه‌وار و کاریگه‌ریه‌کی ته‌ندرووستی و ده‌روونی
له‌سه‌رتان جێهێشتووه؟
3. به‌پێی ئه‌و
زانیاریانه‌ی هه‌ن به‌رده‌وام بریندارانی چه‌کی کیمیاوی ژیان له‌ده‌ست
ده‌ده‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی خه‌مساردی ده‌سه‌ڵاتداران له ته‌ندروستیان بۆ
ماوه‌یه‌کی زۆر.گه‌ر ئێوه‌ش له هه‌نده‌ران نه‌بوونایه ئایا باری
ته‌ندرووستیتان له ئێستا خراپتر نه‌ده‌بوو؟
4. په‌یامتان
چیه بۆ به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه سه‌باره‌ت به ئاوڕدانه‌وه له برینداران و
دانیشتوان وهاوکات باژێڕه‌که؟
5. ماوه‌یه‌ک
له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵێک بڵاو بووه‌وه که گوایه فڕۆکه‌وان تاریق ره‌مه‌زان
هه‌ڵاتووه که یه‌کێک بووه له به‌شداربوونی کیمیابارانی هه‌له‌بجه .
به‌ڵام پاشان ده‌رکه‌وت هه‌واله‌که ڕاست نیه‌و ئازادکراوه. ئێوه که
برینداری ده‌ستی ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ن و هه‌زاره‌های له باژێڕوانانی
هه‌له‌بجه شه‌هیدکردووه،چۆن گوزارشت له‌وکاره‌ده‌که‌ن ؟
+ له‌میعه
عه‌بوله عومه‌ر
کاره‌ساتی
هه‌له‌بجه له‌تراژیدیا گه‌وره‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیه .
* هه‌رمرۆڤێک
له‌و کاره‌ساته‌دا بوونی بووبێت که به‌یه‌کێک له یراژیدیا گه‌وره‌کانی
مێژووی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێردریت، بۆ چرکه‌ستایکیش بێت له‌بیری ناچێته‌وه.
به‌ش به‌حاڵی خۆم به‌رده‌وام له‌گه‌ل ئه‌وکاره‌ساته‌دا ده‌ژیم،به‌ڵام له‌و
ڕۆژه‌دا پتر ئازارم ده‌دات،مردنی شاره‌که‌م هاوشاریه‌کانم که‌سوکارم
وه‌بیرده‌هێنێته‌وه و هه‌ستیکی وام لادرووست ده‌بیت که نه‌فره‌ت له
هه‌مووشتێک بکه‌م.
ئه‌م نه‌خۆشیه
تا مردن له‌گه‌ڵ ژیانمدایه
*ئه‌وانه‌ی
برینداری ئه‌و چه‌که‌ن هه‌رگیز چاک نابنه‌وه‌و ئاسه‌واره‌کانی هه‌ر
ده‌مێنیت.له‌ڕووی چه‌سته‌ییه‌وه برینه‌کانی له‌شم هه‌رگیز ساڕیژ نابن.گه‌ر
به‌رده‌وام عیلاج وه‌رنه‌گرم برینه‌کانم سه‌رله‌نوێ هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
له‌ماوه‌ی برینداریمه‌وه تا ئه‌م ده‌قیقه‌ش هه‌ر سێ مانگ جاریک ده‌بێ
هه‌موو ئه‌و جۆره پشکنینانه‌ی که په‌یوه‌ندیان به‌برینه‌کانمه‌وه هه‌یه
بۆم ئه‌نجام بدریت .یانی ئه‌م نه‌خۆشیه تامردن له‌گه‌ڵ ژیانمدایه و ده‌بی
له‌گه‌ڵیا بژیم.دکتۆره‌که‌م پێی گووتم [ئه‌و چه‌که‌ی به‌کار هێراوه له
شاره‌که‌تاندا بۆ ئه‌وه‌بووه که بتانکوژێت نه‌ک بژین،جا که تۆ ماویت و
ده‌ژیت ئه‌وه موعجزه‌یه]
له‌ڕووی
ده‌رونیشه‌وه گه‌وره‌ترین کاریگه‌ری له‌سه‌رم داناوه ، تا مردن پێوه‌ی
ده‌ناڵینم له یاده‌وه‌ریه تاڵه‌کانی ژیانمه .
گه‌ر له
ئه‌وروپا نه‌بوومایه‌دلنیام ئێستا ئاسه‌وارم نه‌مابوو
* من بۆ
چاره‌سه‌ری برینه‌کانم باشترین یارمه‌تیم له پزیشکه‌کانی دانیمارک
وه‌رگرتووه، بۆیه ده‌توانم بڵیم گه‌ر له ئه‌وروپا نه‌بومایه دڵنیام
ئێستا ئاسه‌وارم نه‌مابوو.ڕاسته ئێمه بریندارانی ئه‌و چه‌که هه‌رگیز چاک
نابینه‌وه به‌ڵام چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام درێژه به ژیانمانده‌دات ،زۆر
جاریش له‌مردن ڕزگارمان ده‌کات.
ئه‌م شاره به
برینداروخاک و ئاوه‌وه زه‌حیه‌ی ده‌ستی شۆڕشه
*هیوادارم
به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێم بتوانن به‌شێک له میزانیه‌ی کوردستان ته‌رخان
بکه‌ن بۆ چاره‌سه‌رکردنی بریندارانی کیماوی ،ئه‌ویش به ناردنیان
بۆده‌ره‌وه‌ی ولات بۆ چاره‌سه‌ر،چونکه ئه‌م شاره به برینداروخاک و
ئاوه‌وه زه‌حییه‌ی ده‌ستی شۆڕشه.هیوادارم گه‌وره‌ترین گرنگی به‌شاری
هه‌ڵه‌بجه‌ودانیشتوانی بدرێت و بکرێت به شارێکی نمونه‌یی . هه‌رچه‌نده من
باوه‌ڕم وابوو که ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد له ته‌نیشت هه‌له‌بجه‌وه
هه‌له‌بجه‌یه‌کی تریان درووست ده‌کرد.ئه‌م هه‌ڵه‌بجه‌شیان وه‌ک
مۆزه‌خانه‌یه‌ک بهێڵایه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی جیهان بهاتایه بۆ سه‌ردانی و
ببوایه‌ته خاڵێکی ڕه‌ش بۆ دوژمنانی گه‌له‌که‌مان.
به‌داخه‌وه
هه‌ڵه‌بجه وه‌ک کاره‌ساته‌که‌و گه‌وره‌یی ڕووداوه‌که له‌لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه کاری بۆ نه‌کراوه.
ئازدکردنی
تاوانباران سوکایه‌ته به شه‌هیدان و به ئێمه‌و به هه‌موو گه‌لی کورد
*به‌ڕاستی به‌و
هه‌واڵه توشی سه‌رسامی بووم ،هه‌رگیز به‌خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هات که یه‌کێک له
تاوانباره‌گه‌وره‌کان به‌و شیوه‌یه ئازادبکرێت.
ئه‌مه
سوکایه‌تیه به‌شه‌هیدان و به‌ئێمه‌و به هه‌موو گه‌لی کورد.ئێمه هه‌رگیز
ئه‌مه قه‌بول ناکه‌ین،وه‌داواکارین یه‌کیه‌تی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئاشکرا
بکات ئه‌و که‌سانه سزا بدرین که به‌و کاره هه‌ستاون.ناکرێت وا به
ئاسانی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له بیر بکریت.
+ شیلان حامید
ئێمه
قیامه‌تمان به‌چاوی خۆمان دی
* زۆر هه‌ست به
بێده‌سه‌ڵاتی خۆم ده‌که‌م که چه‌ند بیده‌سه‌ڵات بووین له ئاست ئه‌و
تاوانه‌دا.ئه‌و ساتانه‌ی بیر ده‌که‌مه‌وه هه‌ست به دونیایه‌کی ترده‌که‌م
و ده‌ڵیم ئه‌وه منم ماوم، چونکه قیامه‌تمان به چاوی خۆمان دی.هه‌ندێک
جار هه‌ستی وام لادرووست ده‌بێت گه‌ر تاوانبارانی ئه‌و کاره‌ساته
له‌به‌رده‌ستم بن حه‌زده‌که‌م له‌توپه‌تیان بکه‌م.هه‌ست به‌دنیایه‌ک زوڵم‌و
ناهه‌قی ده‌که‌م که له شاریکی بێ‌زیان و خه‌ڵکێکی بێ‌تاوان کرا .
ناتوانم وه‌ک
که‌سێکی ئاسایی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌م
*ئه‌وکاره‌ساته
کاریگه‌ری زۆری له‌سه‌رم هه‌یه ج له ڕووی ته‌ندرووستیه‌وه چ له ڕووی
ده‌روونیه‌وه.وه‌ک جه‌سته زیاتر له 35% ی له‌شم سووتاوه، ناتوانم وه‌ک
که‌سێکی ئاسایی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌م. ئه‌وکاره‌ساته به‌رده‌وام له‌به‌ر
چاومه ڕێگه‌نادات ده‌روونم بۆماوه‌یه‌کیش بێت ئاسووده‌بیت.
هه‌رگیز لای
خۆمان ئه‌م عیلاجه‌م بۆ نه‌ده‌کرا که لێره بۆم ده‌کریت
*
به‌دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم لێره له‌روی ته‌ندرووستیه‌وه‌گرنگی زیاترمان
پێده‌دریت،هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌یه که له ژیاندا ماوین. من به
به‌رده‌وامی له‌ژێر چاودیری پزیشکی تایبه‌تیدام و عیلاج وه‌رده‌گرم.گه‌ر
له ئه‌وروپا نه‌بوومایه هه‌رگیز ئه‌م عیلاجانه‌م بۆ نه‌ده‌کراکه لێره
بۆم ده‌کریت و به‌م چه‌شنه‌ش گرنگیمان پێنه‌ده‌درا. دیاره گه‌ر له
کوردستان بوومایه باری ته‌ندروستیم زۆر له ئێستا خراپتر ده‌بوو.
به‌هۆی
کاره‌ساته‌که‌وه زۆر ژن منداڵی نائاساییان ده‌بیت
*په‌یامم
بۆده‌سه‌ڵاتداران ئه‌وه‌یه‌که
-گرنگی به
باری ته‌ندرووستی خه‌لکی هه‌له‌بجه بده‌ن.
-گرنگی دان به
خوێندنگا‌و باخچه‌ی ساوایان و خانه‌ی گه‌نجان.
-گرنگی دان به
بواری ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه ،چونکه هه‌ڵه‌بجه زۆر پیویستی به‌سه‌وزایی و
شوێنی حه‌وانه‌وه‌و ئاودانکردنه‌وه‌و زۆر شتی تر هه‌یه.
- گرنگی دان به
بواری ڕۆشنبیری و هونه‌ری
-سه‌ردانی
قوتابخانه‌و دایه‌نگه‌و باخچه‌ی ساوایان له لایه‌ن تیمی تایبه‌تی
پزیشکیه‌وه.
- چاودێری ژنان
وکچان به تیبه‌تی ژنانی دووگیان، چونکه زۆر ژن به‌هۆی کاریگه‌ری
مادده‌کیمیاویه‌کانه‌وه مندالی نائاساییان ده‌بیت.
له‌جیاتی گه‌ران
به‌دوای توانباراندا دێن ئازادیان ده‌که‌ن
*ده‌بوایه
ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد هه‌مووکاریکیان بکردایه بۆ دۆزینه‌وه‌و
ده‌ستگیرکردنی هه‌رچی تاوانباره ،که‌تاوانیان دژ میلله‌ته‌که‌مان
کردووه.به‌ڵام به‌داخه‌وه تاوانباریکی وه‌ک ئه‌و فڕۆکه‌وانه{تارق
ره‌مه‌زان} له به‌رده‌ستیاندابووه ده‌چن به‌ریده‌ده‌ن. زۆر لام سه‌یره
له‌جیاتی گه‌ڕان به‌دوای تاونباراندا دێن ئازادیان ده‌که‌ن. باشه
ئه‌وانه‌ی به‌وکاره‌هه‌ستان بیریان له شه‌هیدان له ئێمه‌ی بریندار له
خه‌ڵکی بێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵه‌بجه نه‌کرده‌وه؟ گه‌ر ئه‌مه بێ ڕیزی و
به‌که‌م زانینی خه‌ڵکی هه‌له‌بجه‌و شه‌هیدانی نه‌بیت هیجی که نیه.
من زۆرتووڕه‌و
بێزارم و ناتوانم هه‌رگیز له‌وکه‌سانه خۆشبم که ئه‌و کاره ناشیرینه‌یان
ئه‌نجام داوه.
+
نیازی مسته‌فا
هه‌رساتێک له
ئاوێنه‌دا ئاسه‌واری کیمیاوی به‌له‌شی خۆمه‌وه ده‌بینم، کاره‌ساته‌که‌م
ده‌هێنێته‌وه بیر.
*بۆمن ئه‌و
رۆژه‌ته‌نها یادێکی کاره‌ساته‌که نیه به‌ڵکوهه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ره‌کانی
تراژیدیای باژێڕێکه که ئه‌و ڕۆژه ترۆپکی ئه‌و تراژیدیایه‌بوو.به‌ڵی بۆ
ئێمه‌ی برینداروسته‌مدیده‌کانی شاره‌که سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی برینه‌کانمانه
، بۆهه‌ندیک که‌سیش ئه‌و یاده بووه‌ته مشه‌خۆری{مشه‌خۆرانی یادی
هه‌ڵه‌بجه}. به‌ناوی هه‌ڵبجه‌وه سواڵده‌که‌ن و هه‌ڵه‌بجه‌ش
ڕۆژه‌ناخۆشه‌کانی خۆی به‌ڕێده‌کات .بۆمن نه‌ک هه‌ر له رۆژه‌ی
ڕووداوه‌که‌دا چرکه‌ساته‌کانی یه‌خه‌م پێده‌گرێت به‌لکو هه‌رساتیک له
ئاوینه‌دا ئاسه‌واری کیمیاوی به له‌شی خۆمه‌وه‌ده‌بینم کاره‌ساته‌م
ده‌هێنێته‌وه بیر.
خاتوو[
کۆڕ]گووتی ده‌بێ که‌س له شاری هه‌له‌بجه‌دا نه‌ژی وهیچ شتیکی نه‌خوریت
* له ڕاپۆرتی
پرۆفیسۆر[ هاگ زاچاریا] داهاتووه ده‌ڵیت{ تۆ تازه‌له‌دایک
بوویته‌وه،چونکه گه‌ر نه‌گه‌شتیتایه‌ته ئه‌وروپا توشی جۆره نه‌خۆشیه‌ک
ده‌بوویت که پزیشکی ئه‌وی لیی بێ‌ئاگان}.
هه‌رخۆم نیم که
به‌و ده‌رده‌وه ده‌ناڵینم ،ئه‌وته نیانی خوشکیشم گیرۆده‌ی ئاسه‌واری
کیمیاییه. ئه‌و ماددانه‌ی له هه‌ڵه‌بجه به‌کار هێنران کاریگه‌ری
جۆراوجۆریان هه‌یه،هه‌ندیکیان کار له کرۆمۆسۆمات ده‌که‌ن،ئه‌بنه هۆی
ئه‌وه‌ی که مرۆڤ نه‌توانیت فیری شتی نوی ببیت،یا ده‌بنه هۆی له‌یادچوون و
له‌بیرچوونه‌وه‌ی شت. من زۆر به‌داخم بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له هه‌ڵه‌بجه
ده‌ژین چونکه پرۆفیسۆری ئه‌مریکی خاتوو[کۆڕ] ساڵی 1993 گووتی{ده‌بی که‌س
له شاری هه‌له‌بجه‌دا نه‌ژی،هیچ شتێکی نه‌خوریت}.
ئه‌وده‌مه من
ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ک وه‌ک وه‌رگێڕ له‌گه‌ل ئه‌و خانمه‌دابووم زۆر نیگه‌ران
بوو له باری ته‌ندروستی هه‌له‌بجه‌ییه‌کان له ئاینده‌دا.
هه‌ڵه‌بجه
بیکه‌سه‌و هه‌ر بی که‌سیش ده‌مـێنێته‌وه
* من بۆ
دواکه‌وتوویی نه‌ته‌وه‌که‌م گریانم دێت، که‌ی به‌که‌لوپه‌لی کۆنه
ده‌توانریت خزمه‌ت بکریت. هه‌رکات کارمان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌نجامدا و
گیرفان پرکردنی له‌پشته‌وه‌نه‌بوو ئه‌وه دڵسۆزیه. به‌سه خۆ گریدان به
برینی هه‌ڵه‌بجه‌وه ،که‌س نایه‌ویت هیچ بۆهه‌له‌بجه بکات [مه‌به‌ستم
ئه‌وانیه بریارو پاره‌یان لایه].هه‌ڵه‌بجه بێکه‌سه‌و هه‌ر بێکه‌سیش
ده‌مێنێته‌وه.هه‌ڵه‌بجه خۆی پرسه‌ی خۆی ده‌گێڕێت.تویه‌زدان به‌سه ئیدی
تووره‌که‌ی سووری هه‌ڵه‌بجه پرکه‌ن له پاره‌ی خه‌م،
ئازادکردنی
تاریق ره‌مه‌زان بۆ من شتێکی سه‌یر نیه
*که‌ی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی به‌پێی خواستی جه‌ماوه‌ر کاری کرد‌و حسابی بۆ نیگه‌رانیان
کرد ئه‌و ده‌مه ئازادکردنی تاریق ره‌مه‌وزان ده‌بێته جێی سه‌رسوورمان.
هاوشیوه‌ی تاریق له تاوانباریادا زۆرن به‌ڵام هیچیان ده‌رهه‌ق نه‌کراوه
یا داوی به‌ردانیان ده‌کریت.
بۆ ده‌سه‌ڵاتی
کوردی ناچێت حه‌جاجی نووگره‌سه‌لمان بدۆزیته‌وه .خۆ پاره‌ی شه‌وێکی سووری
تێناچێت .مساوه‌مه کردن به خوینی شه‌هیدان خه‌ریکه ده‌بێته که‌لتوور ،
بۆیه‌لاتان سه‌یر نه‌بێت گه‌ر سبه‌ی بڵێن سه‌رۆک کۆمار داوی ئازادکردنی
عه‌لی کیمیاوی کردووه یاخود واژوۆی له‌سیداره‌دانی ناکات ،وه‌ک
بۆله‌سێداره‌دانی سه‌ددامی نه‌کرد به بیانوی ئه‌وه‌ی دژی
له‌سێداره‌دانه.
جا بۆیه
ئازادکردنی تاریق ره‌مه‌زان بۆ من شتیکی سه‌یر نیه.
halabj@ofir.dk