|
یادگه
:
بۆ ماوه‌ی 30چركه چاو بخشێنه به ده‌ورو به‌رتدا و پاشان چاوه‌كانت
دابخه و هه‌وڵبده ئه‌وه‌ی بینیوته وێنه‌كه‌ی بهێنیته‌وه پێش
چاوی خۆت ، دواتر چاوت بكه‌ره‌وه بزانه چ شتێكت له بیر چووه
یان چ شتێكت به هه‌ڵه هاتوه‌ته‌وه پێشچاو، چه‌ندجار و له چه‌ند
شوێنی جیاوازدا ئه‌م كاره دووباره بكه‌ره‌وه .
وێناكردن:
هه‌وڵبده وێنای شته‌كان له گۆشه جیاوازه‌كانه‌وه بكه‌یت، بۆ
نمونه مێزێك له به‌رده‌متدایه چاوه‌كانت دابخه‌و به خه‌یاڵ له
گۆشه‌یه‌كی تره‌وه بۆ نمونه له‌و به‌ره‌وه ئه‌گه‌ر لێی برِوانیت
چۆن دێته پێش چاوت. یان ئه‌گه‌ر له سه‌قفی ماڵه‌وه ته‌ماشای ناو
ژوره‌كه بكه‌یت چۆن كه‌لوپه‌له‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
بینین:
كتێبێك بگره به ده‌سته‌وه و هه‌وڵ بده به بینینی وشه‌یه‌ك
بتوانیت به بێ جولاَندنی چاو، وشه‌كانی ته‌نیشت و سه‌رو خواری
ببینیت و بیان ناسیته‌وه.
په‌نجه‌ت بخه‌ره سه‌ر ناوه‌رِاستی دێرِی یه‌كه‌م وبه‌خێرایی به‌نجه‌ت
به‌ره‌و خوار به دێرِه‌كاندا بخشێنه و هه‌وڵبده ده‌وروبه‌ری ئه‌و
ووشه‌یه‌ی كه دێته پێشچاوت بیبینیت .
بیستن:
گوێ له ته‌له‌فیزۆن بگره، رِێكۆرده‌ر یان هه‌ر ئامێرێكی تر
داگیرسێنه و كه‌م كه‌م ده‌نگی كه‌م بكه‌ره‌وه و هه‌وڵبده
بیبیستیت ، تا وه‌های لێدێت كه زۆر به نارِه‌حه‌تی گوێ بیستی ده‌بیت،
جا ئه‌وكات هه‌وڵ بده به ته‌ركیزه‌وه گوێی لێ بگره.
ئه‌م رِاهێنانه زۆر سودبه‌خشه بۆ به‌هێزكردنی توانای بیستن و هه‌سته‌وه‌ر
بوون به ده‌نگه نزم و جیاوازه‌كان هه‌روه‌ها توانای ته‌ركیزت
زیاتر ده‌كات.
بیستنی دیجیتاڵی:
چاوه‌كانت دابخه و زووزوو كه‌سێك بێنه خه‌یاڵی خۆت كه پێت ده‌ڵێـت
: تۆ زیره‌كیت و زیره‌كتر ده‌بیت" هه‌وڵ بده هه‌ركه‌سێك كه دێته
خه‌یاڵت ده‌نگی وه‌ك خۆی ببیستیت، ئه‌م رِاهێنانه به ده‌نگه‌جیاوازه‌كانی
ناو مێشكی خۆت ئاشنات ده‌كاته‌وه كه به یادت سپاردوون.
له
كتێبی :
(زیادكردنی توانای زیره‌كی)یه‌وه
|